ته‌له‌فزیون
به زاری کرمانجی له تورکیه
دیل زه‌هاوی
نه‌ته‌وه‌یه‌کی زیندوو، ده‌توانێ زمان و کولتوری خۆی له ژێر
ده‌سه‌لاتی زه‌برو زه‌نگ و سه‌رکوتی دیکتاتوره‌کانیشدا بپارێزێ.
نه‌ته‌وه‌ی کورد یه‌کێ له‌و نه‌ته‌وانه‌یه که پاش چه‌ندها جار
هه‌رینی له لایه‌ن به‌رداشی مێژووه‌وه‌و هێشتا وه‌کوو
لووتکه‌یه‌ک خۆی راگرتووه‌و خۆی راده‌گرێ.
گه‌وره‌ترین
زه‌بر له لایه‌ن تورکه‌وه له کوردان دراوه، هه‌رچه‌ند
کورده‌کان له جه‌نگی چالدێرانه‌وه هاوپه‌یمانی ئه‌وان دژی
ده‌سه‌ڵاتی ئێرانی شیعه بوون. ده‌وڵه‌تی تورکیه له پاش جه‌نگی
یه‌که‌می جیهانی گورزی کاریگه‌ری خۆی له کورده‌کان وه‌شاندو زمان
و فه‌رهه‌نگی قاچاخ کردن و ناچاری کردن که ته‌نانه‌ت له
ماڵه‌وه‌ش به زمانی تورکی قسه بکه‌ن وحاشای له بوونی کورد له‌و
وڵاته‌دا کرد.
گه‌لی کورد
له کوردستانی بن ده‌ستی تورکیه نه‌چوونه ژێر باری ئه‌و سته‌مه‌و
لێی بێده‌نگ نه‌بوون. له هه‌ر ده‌رفه‌تێکی مێژوویی‌دا هه‌وڵی
داوه، دژ به‌و پێشێلکاریانه‌ی مافه بنه‌ڕه‌تیه‌کانی له وڵاتی
تورکیه، وه‌کوو کوردی پارچه‌کانی دیکه ده‌نگی ناڕه‌زایی هه‌ڵبڕێ و
داوایان بکاته‌وه. بۆ به ده‌ست هێنانی مافه‌کانی حیزب و رێکخراوی
جۆراوجۆری پێکهێناوه. له شار‌و گوند‌و له چیا خه‌باتی کردووه‌و تا
راده‌یه‌ک ئامانجه‌کانی لێک گرێ داوه.
خه‌باتی
چڕوپڕی سیاسی له ناوخۆی تورکیه له نه‌وه‌ده‌کانی سه‌ده‌ی پێشوو
گه‌یشته چڵه‌پۆپه‌ی خۆی، هه‌رچه‌ند چه‌ندین جار که‌وتوته به‌ر
په‌لامارو سه‌رکوت ، به‌ڵام توانی زمانه قاچاخ کراوه‌که‌ی نه
ته‌نیا له چوارچێوه‌ی ماڵه‌وه به‌ڵکوو بیهێنێته ناو کۆڕ‌و
کۆبوونه‌وه سیاسی و کولتورییه‌کان.
ئه‌وه
ئاشکرایه که ناسیونالیسته‌کانی تورک و به تایبه‌تی ئه‌رته‌ش
ئه‌و پاشه‌کشه‌ی ده‌وڵه‌ته‌یان پێ خۆش نه‌بوو، به‌ڵام گۆڕانی
بارودۆخی نێونه‌ته‌وه‌یی به سه‌ریانیدا سه‌پاندو ناچار بوون
قه‌بووڵی بکه‌ن که به زۆر ناتوانن ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ک
بسڕنه‌وه که ئاماده‌یه قوربانی بۆ سه‌لماندنی خۆی بدا. له‌م
ئاڵوگۆڕانه پێکهاتنی هه‌رێمی کوردستانی عێراق کاریگه‌ری
راسته‌وخۆی له سه‌ر زۆر لایه‌نی خه‌بات هه‌بوو، هه‌رچه‌ند
کورده‌کانی عێراق به‌رده‌وام تورکیه‌یان دڵنیا کردوه‌ته‌وه که
ده‌ست له کاروباری کوردستانی تورکیه وه‌ر ناده‌ن.
یه‌کێ دیکه
له پاشه‌کشه‌کانی ده‌وڵه‌ت له به‌رانبه‌ر خه‌باتی کورد،
دامه‌زراندنی ته‌له‌فزیونێکه به زاری کرمانجی. گرینگی ئه‌م کاره
له‌وه‌دایه که، ئه‌وه‌ی تا دوێنێ ته‌نیا تورک له تورکیه‌دا
ده‌ژیاو کورد حاشای لێ ده‌کرا. به‌ڵام ئه‌مڕۆ زمانی کوردی نه
قاچاخ نیه به‌ڵکوو له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه به ره‌سمی ناسراوه.
ئامانج له
دامه‌زراندنی ئه‌م ته‌له‌فزیونه چیه؟
سه‌ره‌تا با
ئه‌وه بڵێین که ئه‌م ته‌له‌فزیونه له لایه‌ن کورد خۆیه‌وه
ئیمتیازی وه‌رنه‌گیراوه‌و ده‌وڵه‌تیه‌و سه‌ر به ده‌وڵه‌ته‌و
سیاسه‌تی ده‌وڵه‌ت بڵاو ده‌کاته‌وه. که‌وابوو ناتوانێ به
ته‌له‌فزیونێک دابنرێ که هه‌ڵگری هه‌موو بیر‌و باوه‌ڕو
داخوازه‌کانی کۆمه‌ڵانی گه‌لی کورد له تورکیه بێ. به‌ڵام
کورده‌کان ده‌توانن که‌ڵکی لێ وه‌رگرن و تا راده‌یه‌ک به قازانجی
خۆیان ئاراسته‌که‌ی بگۆڕن تا بتوانێ زیاتر خزمه‌تی فه‌رهه‌نگ و
زمانه‌که‌یان بکات. ئه‌مه بۆ کورد هه‌نگاوێکه‌و له خۆیدا
ئه‌رێیه و ده‌توانێ یارمه‌تی گه‌شه‌سه‌ندنی فه‌رهه‌نگ و هونه‌ری
کوردی بکا.
ئاماژه‌م
پێداو دوپاتی ده‌که‌مه‌وه که داخوازی کورده‌کان له دامه‌زراندنی
ته‌له‌فزیونێک به زاری کرمانجی زیاتره، ئه‌وان ده‌یانه‌وێ که
رۆڵی راسته‌وخۆیان له ئیداره‌ی ناوچه‌که‌دا هه‌بێ و به‌شداری
ده‌سه‌ڵات بن و باری ئابووری ناوچه چاکتر بکه‌ن و ئاوه‌دانی
بکه‌نه‌وه. به دڵنیاییه‌وه که کورد درێژه به خه‌باتی
ئاشتیخوازانه‌ی خۆی ده‌داو رۆژ دوای رۆژ مافی زیاتر به ده‌ست
دێنێ. و له ئاست بێ مافی بێده‌نگ نابێ.
ده‌وڵه‌تی
تورکیه به دامه‌زراندنی ئه‌م ته‌له‌فزیونه ده‌یه‌وێ چه‌ند
ئامانجێ بپێکی: یه‌که‌م ده‌زانێ که کوردی پێ بێده‌نگ ناکرێ و
بوونیان و خه‌باتیان بووه‌ته راستیه‌کی حاشا هه‌ڵنه‌گر که چی دی
به دروشمی تێروریزم ناتوانێ خۆی له حه‌نی گێل بکاو ده‌یه‌وێ به
شێوه‌یه‌ک له گه‌ڵ کورده‌کان کنار بێت و ناوچه‌که ئارام
بکاته‌وه. دووه‌م ده‌وڵه‌تی ئه‌ردۆگان له لایه‌ن گرووپ و حیزب و
لایه‌نه نه‌ته‌وه په‌رسته‌کان که خۆیان به پارێزه‌ری سیسته‌می
که‌مالیستی ده‌زانن له ژێر فشاردایه‌و ده‌یه‌وێ به‌و شێوه‌یه
سه‌رنجی کورده‌کان بۆ پشتیوانی خۆی رابکێشێ، خاڵێکی دیکه بۆ
بیروڕای ئوروپا که داوای لی ده‌که‌ن که مافی کورده‌کان بدات و
یه‌کێ له مه‌رجه‌کانی ئه‌ندامه‌تی له یه‌کیه‌تی ئورووپایه،
ده‌یه‌وێ به ئوروپایه‌کان بڵێ، که مافی پێداون و ئه‌وه‌ته
ته‌له‌فزیونیش به زمانی کوردی هه‌یه. خاڵێکی دیکه پێویستی ئارام
کردنه‌وه‌ی کوردستانه بۆ بازه‌رگانی کردن له گه‌ڵ عێراق و
حکومه‌تی هه‌رێمدایه‌و به‌شداری کردن له‌و بازاڕه‌و رقه‌به‌رایه‌تی
بازه‌رگانی له گه‌ڵ ئێران دا. ده‌وڵه‌تی ئه‌ردۆگان پێش بینی
هه‌ڵبژاردنی داهاتووشی کردووه‌و ده‌نگی کوردکان له سه‌رکه‌وتنی
رۆڵێ سه‌ره‌کی ده‌بینن.
لایه‌کی
دیکه‌ی ئه‌م کێشه‌یه، راسپارده‌ی کورده‌کانی عێراق بۆ چاره
سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد‌و هێندێک ئاڵوگۆڕی رووکه‌شی بۆ ئه‌وه‌ی
کورده‌کانی پێ ئارام بکه‌نه‌وه کاریگه‌ری خۆی هه‌بووه، له پاڵ
ئه‌وه‌شدا ره‌نگه به‌ڵێن و په‌یمانی دیکه‌ش بازره‌گانی و
ئه‌منی... له نێوانیاندا هه‌بووبێ. ئێستا هه‌ر دوو لا له
هاتووچۆی دیپلوماسیدان و تورکیه که ئه‌و کات ئاماده نه‌بوو
سه‌ردانی حکومه‌تی هه‌رێم بکاو به دان پێدانانی حکومه‌تی کوردی
ده‌زانی، ئه‌مڕۆ ئاماده‌یه کونسولگه‌ری له پایته‌ختی حکومه‌تی
هه‌رێم بکاته‌وه. تورکیه‌ش که ئاگاداری کاریگه‌ری هه‌رێمی
کوردستان له سه‌ر کوردستانی تورکیه هه‌یه، ناچار بووه به
شێوه‌یه‌ک ده‌ست به کار بێ. له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه بازاڕی
کوردستان که بۆ وڵاتانی ده‌رواسێ گرینگی هه‌یه ئه‌گه‌ر تورکیه
نه‌رمتر ره‌فتار نه‌کات ئه‌وه رقه‌به‌ره‌که‌ی ئێران به‌شی زیاتر
له‌و بازاڕه داگیر ده‌کات و تورکیه به ملیونها ده‌سکه‌وتی
ئابووری له کیس ده‌چێ و هاوکات هه‌رێمی کوردستان له باری
سیاسیه‌وه زیاتر ده‌که‌وێته ژێر نفووزی ئێرانه‌وه که ئه‌مه‌ش
بۆ تورکیه جێی خۆشحاڵی نیه. که‌وابوو قازانجی تورکیه له
بازه‌رگانی به هه‌موو لقه‌کانیه‌وه زۆر زیاتر له‌وه‌یه که بۆ
رێفورمێکی بچووک پشت گوێ بخرێ، له کاتێک دا که تورکیه ناتوانێ
هیچ له راستی بوونی ده‌سه‌ڵاتی کورده‌کان بگۆڕی، پێی ژیرانه‌تره
که کنار بێ.
هه‌ر وه‌ک
ده‌زانین که زۆر کاناڵی ئاسمانی کوردی هه‌ن که له وڵات قاچاخن و
سه‌ر به حیزب و لایه‌نی سیاسین و هه‌موو که‌س به ئاسانی
ده‌توانێ سه‌یریان بکات و کورده‌کانی تورکیه‌ش زۆر له مێژه که
ته‌ماشای ئه‌م ته‌له‌فزیونه کوردیانه ده‌که‌ن. به‌ڵام گرینگی
ئه‌م ته‌له‌فزیونه ئه‌ویه که له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه دانی
پێدا نراوه‌و زمانی کوردی به ره‌سمی بووه‌ته زمانی راگه‌یاندن
له تورکیه‌دا. پێچه‌وانه‌ی کاناڵه ئاسمانیه‌کانی ئوپۆزیسیون
ره‌نگه ئه‌م له گواستنه‌وه‌ی هه‌واڵ و رووداوه ناوخۆیه‌کان به‌و
شێوه‌یه چالاک نه‌بێ و ئومێدی بۆ ناخوازم که وه‌کوو سه‌حه‌ری
ئێرانی و که‌رکووکی سه‌ردمی به‌عسی ڵێ بێ.
یه‌کێ له
خاڵه نه‌رێیه‌کان ره‌نگه بواری پڕوپاگه‌نده‌ی ده‌ره‌وه‌یی بێ که
تورکیه پێوه‌ی بکاو به بیروڕای جیهانی نیشان بدا که مافی
کولتوری به کورده‌کان داوه‌و ته‌له‌فزیون و رادیو به زمانی خۆیان
هه‌یه‌و هاوکات کورده‌کانیش نه‌توانن که‌ڵکی لێ وه‌رگرن بۆ
بڵاوکرنه‌وه‌ی بیر‌و بۆچوون و په‌رپێدانی فه‌رهه‌نگی کوردی به
شێوه‌ی پێویست.
رۆشبیرانی
کورد له خاڵه لاوازه‌کانی ده‌وڵه‌ت ئاگادارن و ده‌زانن که
ده‌وڵه‌تی ئه‌ردۆگان بۆ خه‌بات دژی ناسیونالیست و
ره‌گه‌زپه‌رسته‌کان پێویستی به کورد هه‌یه. له به‌ر ئه‌وه که
ئه‌ردۆگان ده‌یه‌وێ به شێوه‌یه‌کی ئارام تورکیه به‌ره‌وئاڵوگۆڕ
ببا، هه‌ڵبه‌ت نه بۆ ئازادی زیاتر‌و دانی ماف به کورد به‌ڵکوو بۆ
نزیک کردنه‌وه‌ی رێگای به ئامانج گه‌یشتنی خۆی که حکومه‌تێکی
ئیسلامیه، هه‌ڵبه‌ته ره‌نگه میانه‌ڕه‌و. کوردیش ده‌بێ درێژه
به خه‌باتی بێوچانی خۆی بدا‌و، له‌م ده‌رفه‌تانه که‌ڵک وه‌ربگرێ و
هه‌ر جارێ سواڵه‌یه‌ک بخاته سه‌ر خه‌رمانی ده‌سکه‌وته‌کانی.