چوارده‌هه‌مین کۆبوونه‌وی ئه‌نجومه‌نی مافه‌کانی مرۆڤ له بنکه‌ی
نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له ژنێڤ

چوارده‌هه‌مین کۆبوونه‌وی ئه‌نجومه‌نی مافه‌کانی مرۆڤی نه‌ته‌وه
یه‌کگرتووه‌کان، رۆژی دووشه‌ممه ڕێکه‌وتی 31 مه‌ی 2010 ده‌ستی
پێ‌کرد. دیاره ئه‌نجومه‌نی مافه‌کانی مرۆڤی رێکخراوی نه‌ته‌وه
یه‌کگرتووه‌کان، ساڵانه سێ خولی کۆبوونه‌وه بۆ تاوتوێ کردنی
پرسه جۆراوجۆره‌کانی پێوه‌ندیدار به مافه‌کانی مرۆڤ له بنکه‌ی
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له ژنێڤ ڕێک ده‌خات و، ئه‌و
کۆبوونه‌وانه سه‌رجه‌م 10 حه‌وتوو ده‌خایه‌نێ. شایانی باسه که
کۆبوونه‌وه‌کانی ئه‌نجومه‌نی مافه‌کانی مرۆڤی نه‌ته‌وه
یه‌کگرتووه‌کان تا 16 مانگی ژوئه‌ن درێژه‌ی هه‌یه‌و 10 ژوئه‌ن
بڕیار له سه‌ر دوسییه‌ی مافی مرۆڤی ئێران ده‌ده‌ن.

کۆبوونه‌وه‌که به وتارێکی به‌ڕێز خاتوو نه‌ڤین پیلای
کۆمیسێری مافه‌کانی مرۆڤ، له سه‌ر بارودۆخی مافی مرۆڤ،
هه‌ژاری، جیاوازی دانان، په‌راوێز خستنی که‌مایه‌تییه‌کان و پێشل
کردنی مافی ژنان، ده‌ستی پێ‌کرد. ناوبراو له وتاره‌که‌ی دا باسی
پلانێکی کرد تا ساڵی 2015 بۆ خه‌بات دژی هه‌ژاری و پێشل کردنی
مافی ژن، مافی مرۆڤ، جیاوازی دانان و په‌راوێز خستنی به‌شێک له
کۆمه‌ڵگاوه له لایه‌ن وڵاتانه‌وه. داوای له وڵاتان کرد تا له‌و
باره‌وه هاوکار بن.
به دوای ئه‌ودا نوێنه‌ری یه‌کیه‌تی ئورووپا قسه‌ی کرد و، سوپاسی
خانمی پیلای کرد بۆ هه‌وڵه‌کانی سه‌باره‌ت به سه‌ردانی بۆ ئێران
له پێوه‌ندی له گه‌ڵ مافی مرۆڤدا و، هه‌روه‌ها داوای لێ کرد
زانیاری زیاتریان له سه‌ر، سه‌ردانه‌که‌ی پێ بدات. پاشان
راده‌یه‌کی به‌رچاو له وڵاتان و رێکخراوه مه‌ده‌نیه‌کان
سه‌باره‌ت به وتاره‌که‌ی خاتوو پیلای و پلانه‌که‌ی تا 2015
نه‌زه‌ری خۆیان ده‌ربڕی و پشگیرییان لێ کرد.
کۆمه‌ڵی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران- ژنێڤ به ره‌سمی به‌شداری
کۆبوونه‌وه‌که بوو و، سه‌باره‌ت به پێشل کارییه‌کانی مافی مرۆڤ
له کوردستانی ئێران له لایه‌ن کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه،
راپۆرتێکی به ره‌سمی به کۆبوونه‌وه‌که داوه. شایانی باسه که
ئه‌م راپۆرته له لایه‌ن ڕێکخراوی وه‌کیله‌کانی مافی مرۆڤی
نێونه‌ته‌وه‌یی و، ڕیکخراوی پێشخستنی خوێنده‌واری نێونه‌ته‌وه‌یی
پشتیوانی لێ کراوه. ئه‌م راپۆرته له سایتی ئه‌نجومه‌نی
مافه‌کانی مرۆڤ دا بڵاو ده‌بێته‌وه و بۆ دۆسییه‌ی مافی مرۆڤی
ئێرانیش که‌ڵکی لێ وه‌رده‌گیردرێ.
ڕاپۆرته‌که به زمانی ئینگلیسی نووسراوه و، باسی سیاسه‌ته دژ
مرۆڤایه‌تییه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران له کوردستان ده‌کات به
تایبه‌ت :
ـ
سیاسه‌تی پاکتاوی نه‌ژادی دژی گه‌لی کورد له کوردستانی ئێران،
ـ
سیاسه‌تی چه‌پاو کردنی سامانی کوردستان و جیاوازی دانانی ئابووری،
کۆمه‌لایه‌تی، ئایینی، کولتوری ،
ـ
سیاسه‌تی چۆڵ کردنی کوردستان
ـ
سیاسه‌تی بڵاوکردنه‌وه‌ی ماده هۆش به‌ره‌کان له لایه‌ن سوپای
پاسدارانه‌وه له نێو لاوانی کورد به مه‌به‌ستی دوور
خستنه‌وه‌یان له هه‌ستی کوردایه‌تی و به تایبه‌ت دروست کردنی
رایه‌ڵکه‌ی جاسووسی له نێو لاوان و بنه‌ماله‌کان دا له ڕێگه‌ی
ئه‌ندامانی گیرۆده‌ی موخه‌دێره‌وه،
ـ
گرتن و ئیعدام کردنی تێکۆشه‌رانی سیاسی و مه‌ده‌نی کورد که زیاتر
له 80 له‌سه‌دی هه‌ڵواسراوه‌کان له ئێران‌دا پێک دێنن ،
ـ
ئیعدام کردنی فه‌رزاد که‌مانگه‌ر، عه‌لی حه‌یده‌ریان، فه‌رهاد
وه‌کیلی، شیرین عه‌له‌م هوولی و مهدی ئیسلامیان.
کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆفی کوردستانی ئێران ـ ژنێڤ