پارته‌کانی باشوور و کێشه‌ی که‌رکووک

ئه‌لیاس
سه‌رزه‌لی
شاری
که‌رکووک یه‌کێ له کۆنترین سامانه شارستانیه‌کانی کو‌لتووری
کوردییه، ده‌یان به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی، دیرۆکی لۆلۆی و گووتیه‌کان
ئه‌و راستیه‌مان بۆ روون ده‌که‌نه‌وه. قه‌ڵای که‌رکووک خۆی
نیشانه‌ی شارستانیه‌تی میترای و زه‌رده‌شتیه‌کانه، که سه‌رده‌میک
ئایینی ره‌سمی شاری که‌رکووک بووه. خودی بوونی میلله‌تی کورد و
بوونی دێر زه‌مانی باباگوڕگوڕ ناوی کۆنی که‌رکۆڵه‌که بووه‌ته
که‌رکووک، راستیه‌کی حاشاهه‌ڵنه گره‌و هیچ جێگای باس کردن
نیه.
هه‌ر له
کۆنه‌وه تا ئێستا کێشه‌ی گرنگی سه‌رکرده‌کانی کورد له‌گه‌ڵ رژیمه
سه‌ره‌رۆ و دیکتاتوره‌کانی عێراق له‌سه‌ر شاری که‌رکووک بووه،
کورد بۆ پارستی خاک و زمان و که‌لتوور و، داگیر که‌ران بۆ به
تاڵان بردنی نه‌وت و ته‌عریب کردنی ئه‌م شاره هه‌وڵی زۆریان داوه.
دیاره دۆزی که‌رکووک به‌قوناغی جیاجیادا تێپه‌ریه‌وه، که
لیره‌دا جیگایی ئاماژه‌ی ئێمه نیه‌و ته‌نیا باس له‌چاره‌نووسی
که‌رکووک له‌دوای رووخانی رژیمی رووخاوی به‌عس و ئازاد بوونی
کوردستان ده‌که‌ین. که‌س ناتوانی حاشا له‌نه‌خشی کورد له هاوکاری
کردنی هێزه ئامریکایه‌کان له‌ئازاد کردنی عێراق بکات، هه‌ر بۆیه
پارته کوردییه‌کان له‌باشووری کورستان دڵخۆش بوون
به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکووک و ناوچه دابراوه‌کان بۆ سه‌ر هه‌رێمی
کوردستان.
به‌ڵام دوای
رزگاریی عێراق و رازی بوونی کورد به، به‌ده‌ستووری کردنی کێشه‌ی
که‌رکووک و چه‌سپاندنی ماده‌ی 58 له ده‌ستوورو کارشکێنی
کاربه‌ده‌ستانی کاتی عێراق له‌جێ به‌جێ کردنی ماده‌که، هه‌رچه‌نده
هێندێک له‌سیاسه‌توانانی کورد پێیان باش بوو که تا ماده‌ی 58
ده‌ستوور تایبه‌ت به‌گه‌رانه‌وه‌ی که‌رکووک و ناچه دابراوه‌کان
جێ به‌جێ نه‌کرێ کورد نابێ به‌شداری له‌هه‌ڵبژاردنی گشتی بکات،
به‌ڵام سه‌رۆکی هه‌ردوو پارته سه‌ره‌کیه‌که‌ی باشووری کوردستان
دوای سه‌ردانی به‌غدا، به‌وه رازی بوون که کورد به‌شداری
له‌هه‌ڵبژارنه‌کاندا بکات، دواتریش ماده‌ی 58 تایبه‌ت به‌کێشه‌ی
که‌رکووک گۆڕا و بوو به ماده‌ی 140. له کاتێکدا ده‌بوا ئه‌و
ماده‌یه له‌ماوه‌ی 6 مانگ جێ به‌جێ بکرێ، به‌ڵام ساڵانیشی
به‌سه‌ردا چووه‌و هێشتا چاره‌نووسی که‌رکووک دیار نیه، هه‌ر
کاتێکیش شه‌قامی کوردی باسی که‌رکووک بکات، به‌رپرسانی کورد ئه‌وه
به‌بیانوو ده‌هێننه‌وه که ته‌نیا که‌رکووک ته‌عریب نه‌کراوه،
به‌ڵکوو له باشووریش جوگرافیای شاره‌کان گۆڕاون و به‌م جۆره بیر‌و
رای خه‌ڵک به لارێ‌دا ده‌به‌ن، پرسیار ئه‌وه‌یه باشه جیاوازی
ئه‌م ده‌سه‌ڵاته دیموکراتیه‌ی ئێستا که کورد خۆشی به‌شداره چیه
له گه‌ڵ ئه‌و ده‌سه‌ڵاتداریه‌ی که که‌رکووکی ته‌عریب کردووه،
کاتێک ئاماده نیه ئاسه‌واری ته‌عریب و جینۆساید وئه‌نفالی کورد
سارێژ بکاته‌وه.
ره‌نگه زۆر
که‌س پێی وا بێ که کورد خاوه‌نی پێگه‌یه‌کی به‌هێزه له به‌غدا
یان سه‌رکردایه‌تیه‌کی پر به‌پێست و زیره‌ک و وشیاری هه‌یه، یا
خود نوێنه‌ره کورده‌کان وڵامده‌ره‌وه‌ی داخوازیه‌کانی کوردن له
په‌رله‌مانی عێراقدا، راستیه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که ئه‌و رۆڵه‌ی که
تا ئێستا کورد له‌ناوه‌ندی عێراقدا گێڕاویه رۆژ له گه‌ڵ رۆژ ڵه
گه‌ڵ ئاسایی بوونه‌وی باری ئاسایشی ئه‌م وڵاته‌دا کاڵ و که‌م
ره‌نگتر بووه‌ته‌وه. هه‌ر کاتێکش کوتله‌و لایه‌نه‌جیاوازه‌کانی
عێراقی له‌و پرش و بڵاویه قوتار بن و یه‌ک گرن، حکوومه‌تی
ناوه‌ندی رۆڵی زیاتر ئه‌گێرێ و زیاتریش به‌ره‌نگاری داخوازیه‌کانی
کورد ده‌کا.
دیاره
بوونی کونسوڵگه‌ری ئه‌مریکا و بریتانیا خۆی هه‌ڵگری ئه‌و
په‌یامه‌یه که که‌رکووک کیانێکی سه‌ربه‌خۆیه‌و نه‌خشی دوو
روویانه‌ی ئه‌مریکیه‌کان له‌چۆنیه‌تی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌که به
باشی ده‌رئه‌خا، به‌ڵام ئه‌بێ هه‌م ئه‌مریکیه‌کان و هه‌م
عه‌ره‌به‌کانیش ئه‌وه باش بزانن به‌بێ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی
کورد‌و که‌رکووک رۆژهه‌ڵاتی ناوین قه‌ت سه‌قامگیر نابێ .
هه‌ر چه‌نده
هێندیک له سیاسه‌توانانی کورد پێیان وایه که ده‌بوا له
سه‌ره‌تای ئازاد بوونی عێراقه‌وه کورد که‌رکووکی گرتبایه یان
نه‌ده‌بوو کورد به‌هیچ شێوه‌یه‌ک وت و وێژ له‌سه‌ر ماڵی خۆی واته
که‌رکووک بکا، به‌ڵام ئه‌و ده‌رفه‌تانه له هه‌ر سه‌ده‌یه‌ک جارێک
ده‌ست ئه‌ده‌ن و چاره‌نووسی که‌رکووک دیار نیه به‌ره‌و کۆی ئه‌چێ.
که‌وا بوو ئه‌گه‌ر رێره‌و دۆخی ئاسایی کردنه‌وه‌ی که‌رکووک ئا به‌م
شێوه‌یه که ئێستا هه‌یه بروا نه‌ک هه‌ر به‌م زووانه
ناگه‌رێته‌وه به‌ڵکوو سه‌ده‌یه‌کی تریش ناگه‌رێته‌وه باوه‌شی
کوردستان.