به‌رنامه‌ی
ناو‌کی ئێران،
له
سه‌رده‌می رێژیمی پاشایه‌تی تا کۆماری ئیسلامی
ره‌حیم
موحه‌مه‌دی
به گوێره‌ی
په‌یماننامه‌ی پێشگیری له په‌ره سه‌ندنی چه‌کی ناو‌کی، هه‌ر وڵاتێ
مافی که‌ڵک وه‌رگرتنی له زانست و تێکنۆلوژی وزه‌ی ناو‌کی بۆ مه‌به‌ستی
ئاشتیخوازانه، بۆ دابین کردنی پێویستیه‌کانی و هه‌روه‌ها پێشڕه‌فتی
کۆمه‌ڵگاکه‌ی هه‌یه.
ئێران له
سه‌رده‌می رێژیمی پاشایه‌تیدا یه‌که‌م به‌ردی بناخه‌ی پرۆژه‌کانی
وزه‌ی ناو‌کی له ساڵی 1974ی زایینی داڕشت. ئێران په‌یماننامه‌ی
پێشگیری له په‌ره گرتنی چه‌کی ناو‌کی مۆر کرد. رێکخراوی وزه‌ی ناو‌کی
ئێرانی پێک هێنا که، له ژێر چاوه‌دێری ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی
ناوکیدا کاری ده‌کرد.
ئێران پرۆژه‌ی
دروست کردنی دامه‌زراوه‌ی ناو‌کی بووشێهری به شرکه‌تی زیمنسی ئاڵمانی
سپارد. هه‌ر وه‌ها چه‌ند پرۆژه‌یه‌کی دیکه‌ی وزه‌ی ناو‌کی له ژێر
لێکۆڵینه‌وه‌دا بوون بۆ جێ به جێ کردن. دابین کردنی ئورانیومی ئه‌م
دامه‌زراوانه له گه‌ڵ بونیادی ئوردییه‌ف دا مۆر کرا بوو. له
سه‌رده‌می رێژێمی پاشایه‌تیدا ده‌بینین که ئێران هاوکاری ئاژانسی
نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ناو‌کی ده‌کا و، کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی خاوه‌ن
دامه‌زراوی ناو‌کی نه هیچ دژایه‌تی ناکه‌ن به‌ڵکوو هاوکاریشی ده‌که‌ن.
پاش رووخانی
رێژیمی پاشایه‌تی و هاتنه سه‌ر کاری کۆماری ئیسلامی ئه‌م
رێکه‌وتنامانه له گه‌ڵ شرکه‌تی زیمێنس و بونیادی ئوردییه‌ف دا، یه‌ک
لایه‌نه له لایه‌ن کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه هه‌ڵ وه‌شێنرانه‌وه.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی رێژێمی نوێ ره‌نگه به مانای واز هێنان له‌و پرۆژ
ناوکییانه بوو بێ که، له سه‌ر ده‌می رێژیمی پاشایه‌تیدا بناخه‌یان
دانرا بوو.
زۆری نه خایاند
که کۆماری ئیسلامی به هه‌ڵه‌ی خۆی زانی. جه‌نگی عێراق دژی ئێران ئه‌و
راستییه‌ی بۆ سه‌لماندبوون که ئه‌گه‌ر خاوه‌ن پرۆژه‌و چه‌کی ناو‌کی
ناو‌کی ببان، ره‌نگه عێراق نه‌ی وێرایه هێرشی بکاته سه‌ر.
هێندێک له
سه‌رچاوه‌کان هه‌وڵی کۆماری ئیسلامی بۆ بنیات نانه‌وه‌ی به‌رنامه‌و
دامه‌زراوه‌کانی وزه‌ی ناو‌کی ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ ساڵی 1984ی زایینی،
ئه‌و کاته‌ی که له گه‌ڵ عێراقدا له شه‌ڕێکی قورس و خوێناویدا بوو.
پاش ته‌واو بوونی شه‌ڕی ئێران و عێراق، ئێران کڕینی چه‌ک و چۆڵی
نیزامیی پێشکه‌وتووی، به شێوه‌یه‌کی به‌ربڵاو ده‌ست پێ کرد. ئه‌م
وڵاته جیا له مووشه‌کی دوور هاوێژ و فڕۆکه‌ی جه‌نگی له چین و
رووسیه و کوره‌ی باکوور سێ ژێر ده‌ریایی پێشکه‌وتووشی بۆ به هێزکردنی
هێزی دریایی له رووسیه کڕی. بێ گومان له‌م مامه‌ڵه‌یه‌شدا به نهێنی
که‌ره‌سته و پێداویستیه‌کانی دامه‌زراوه ناوکییه‌که‌ی هاورده
کردووه.
له ماوه‌ی شه‌ڕی
نێوان عێراق_ ئێران‌دا کار به ده‌ستانی کۆماری ئیسلامی جارێکی دیکه
که‌وتنه‌وه بیری ته‌واو کردنی پرۆژه‌ی دامه‌زراوه‌ی ناو‌کی بووشێهر.
ئه‌مجاره ئیدی شرکه‌تی زیمێنس ئاماده نه بووه که درێژه به
ته‌واو کردنی پرۆژه‌که بدات.
له ساڵی 1995ی
زایینی‌دا رووسییه رێکه‌تننامه‌یه‌کی له گه‌ڵ ئێران دا مۆر کرد. له‌م
رێکه‌وتنامه‌یه‌دا رووسیه چوار رێئاکتوری ناو‌کی له ماوه‌ی 4 ساڵدا بۆ
ئێران له بووشێهر دروست ده‌کا. نرخی جێ به جێ کردنی ئه‌م چوار
ریئاکتوره به نزیکه‌ی 8 میلیارد دولار ده‌خه‌مڵێنرێ.
سه‌ره‌ڕای
ئه‌وه‌ی هه‌ر دوو وڵاتی ئێران و رووسیه ده‌ڵێن که، ئه‌م به‌رنامه‌یه
بۆ مه‌به‌ستی ئاشتیخوازانه‌یه، به‌ڵام ئه‌م رێکه‌تنامه‌یه
ناڕه‌زایه‌تی نێو ده‌وڵه‌تی زۆری لیکه‌وته‌وه. هه‌وڵی ئێران بۆ وه
ده‌ست خستنی چه‌کی ناو‌کی له ناو کۆڕ و کۆمه‌ڵه رۆژاواییه‌کاندا بوو
به هۆی ناڕه‌زایه‌تی توند و، ئه‌مریکا هه‌ڕه‌شه‌ی کرد که به هه‌موو
شێوه‌یه‌ک هه‌وڵ ده‌دا پێشی چوونی که‌ل و په‌ل بۆ ئێران بگرێ و له‌م
باره‌وه فشاری خسته سه‌ر کار به ده‌ستانی رووسیه.
له رۆژهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕاستدا ئیسرائیل به‌م هه‌وڵانه‌ی کۆماری ئیسلامی زۆر تووڕه بوو.
به‌رپرسی ده‌فته‌ری به‌رنامه رێژی ئه‌رته‌شی ئیسرائیل له
کونفرانسێکدا له زانستگای تل ئابیب رایگه‌یاند که چوونه سه‌ری
توانای ناو‌کی ئێران، ره‌نگه ئیسرائیل ناچار بکات که له ساڵی 1995ی
زایینی‌دا هه‌ڵوێست بگرێ.
هه‌ر له
سه‌ره‌تای ده‌ست پێ کردنه‌وه‌ی پرۆژه ناوکییه‌که‌ی، سیاسه‌تی ئێران
سه‌باره‌ت به به‌رنامه ناوکییه‌که‌ی هه‌مێشه ناروون و گوماناوی
بووه. پاش ماوه‌یه‌کی دوور و درێژ وتوێژی نهێنی و ئاشکرا له گه‌ڵ
رووسییه، سه‌ره‌نجام له 1995ی زایینی‌دا رووسییه ته‌واو کردنی بنکه‌ی
بووشێهری قه‌بووڵ کرد. له گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ئینرژی ناو‌کی رووسیه
رێکه‌وتنێ به راده‌ی 800 میلیون دولار بۆ ته‌واو کردنی ئه‌و
پرۆژه‌یه مۆر کرا. توانای ئه‌م بنکه‌یه 1000 میگاواته و رووسیه
سووته‌مه‌نیه‌که‌ی دابین ده‌کا. پاشماوه‌ی سووتکی ئورانیوم که به
که‌ڵکی نیزامی دێ ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ رووسییه و ئه‌ویش پێویستی به
رێکه‌وتنێکی جیا ده‌بوو.
چوونی جێگری
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسییه بۆ ئێران، ئاغای گیورگی ممدوف بۆ تاران و
وتوێژ بۆ مۆر کردنه‌وه‌ی په‌یماننامه‌ی پێشگیری له په‌ره گرتنی
چه‌کی ناو‌کی، کار به ده‌ستانی ئێران رایان گه‌یاند که ئاماده‌ن
جارێکی دیکه ئه‌و په‌یمانه مۆر بکه‌نه‌وه، به مه‌رجێ هێندێک
ئاڵوگۆڕی تێدا بکرێ.