هیند و پاکستان و پێشبڕکێی ناو‌کی

ره‌حیم
موحه‌مه‌دی
هیند و پاکستان
دوو وڵاتی ده‌راوسێن که نێوان ناخۆش و پێوه‌ندییه‌کانیان ئاڵۆزه. له
کاتی جیا بوونه‌وه‌ی پاکستان له هیند له 1948ی زایینی‌دا به‌رده‌وام
شه‌ڕ و پێک دادان له نێوان هه‌ر دوو ولاتدا روویان داوه. تا ئێستا
له سه‌ر هه‌رێمی کشمیر سێ شه‌ڕی گه‌وره له نێوانیان دا رووی داوه.
هیندوستان یه‌کێ له‌و وڵاتانه‌یه که په‌یماننامه‌ی دژی په‌ره گرتنی
چه‌کی ناو‌کی ساڵی 1962ی مۆر نه کرد. هیندوستان له ساڵی 1974ی زایینی
دا یه‌که‌م بومبی ناو‌کی خۆی تاقی کرده‌وه.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی
هێندوستان ئه‌و وڵاته‌ی خسته ریزی هێزه ناوکییه‌کانی جیهانه‌وه.
هیندوستان
هه‌میشه رایگه‌یاندووه که ئاماده‌یه واز له دروست کردنی چه‌کی
ناو‌کی بێنی، به‌ڵام نه له دۆخی ئیستای جیهانی ره‌گه‌ز په‌ره‌ستی
ناوکیدا. به شێوه‌یه‌کی دیکه هیند رایگه‌یاندووه
که ئاماده‌یه وڵاتیکی بێ
چه‌کی ناو‌کی بێ،
ئه‌گه‌ر وڵاتانی دیکه ئاماده بن چه‌که ناوکییه‌کانیان له ناو
ببه‌ن. ئه‌گه‌ر بڕیار وا بێ
هیندێک وڵات چه‌که ناوکییه‌کانیان بۆ ترساندن و چه‌ک کردنی وڵاتانی
دیکه به کار بینن و له‌و چه‌که بێ
به‌شیان بکه‌ن،
ئه‌وا
هیندوستانیش چه‌که‌کانی خۆی راده‌گرێ.
هیندوستان
پاش
ئه‌وه‌ی له
ساڵی 1974ی
زایینی دا،
یه‌که‌م تاقیکاری چه‌کی ناو‌کی خۆی ئه‌نجام دا،
له مانگی
مه‌ی ساڵی
1998 به شێوه‌یه‌کی به‌ر بڵاوتر درێژه‌ی به تاقیکاری چه‌که
ناوکییه‌که‌ی
دا.
هیندوستان یه‌کێ له هێزه گه‌وره‌کانه که خاوه‌ن چه‌ک و
دامه‌زراوه‌ی ناوکییه.
پاکستان به هۆی
ده‌راوسێ بوونی له گه‌ڵ هیندوستان و هه‌روه‌ها دژمنایه‌تی نێوانیان،
به هه‌بوونی ده‌راوسێیه‌کی خاوه‌ن چه‌کی ناو‌کی، ئاسایشی خۆی له
مه‌ترسیدا ده‌بینی. ئه‌ویش به شێوه‌یه‌کی نهێنی ده‌ستی دایه دروست
کردنی دامه‌زراوی ناو‌کی و هه‌وڵ دان بۆ دروست کردنی چه‌کی ناو‌کی. هه‌ر
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌کی وا له به‌رده‌ستدا نیه که مێژووی هه‌وڵه‌کانی
پاکستان بۆ به ده‌ست هێنانی دامه‌زراوه و چه‌کی ناو‌کی باس بکا،
به‌ڵام ئه‌م وڵاته
پاش تاقیکاری چه‌کی ناو‌کی هیندوستان، له ساڵی 1998ی
زایینی دا، ئه‌ویش
یه‌که‌م تاقیکاری چه‌کی ناو‌کی خۆی ئه‌نجام دا و به هیندوستانی نیشان
دا که ئه‌ویش چه‌کی ناو‌کی هه‌یه.
ئه‌و دوو وڵاته
که پێکه‌وه له رقه‌به‌رایه‌تیدان و له سه‌ر
هه‌رێمی
کشمیر پیکه‌وه
جه‌نگیان کردووه له دۆخێکی به‌رانبه‌ری ناوکیدا خۆیان به یه‌کتر
نیشان ده‌ده‌ن.
شایانی باسه که له سه‌ربه‌خۆیی پاکستانه‌وه تا ئێستا سێ شه‌ڕ له
نیوان هێند و پاکستان روویان داوه.
ئه‌وه‌ی که له
ئیستراتیژی و سیاسه‌تی زل هێزه‌کانی چه‌کی ناو‌کی جێگای سه‌رنجه، روون
نه‌بوونی هه‌ڵوێستی داڕێژه‌ره‌کانی سیاسه‌تی جیهانی ناو‌کی له په‌ره
گرتنی ئه‌م چه‌که و، دوو لایه‌نه بوونی هه‌ڵوێست و سیاسه‌ته‌کانیان
له به‌رانبه‌ر وڵاتان دایه. هه‌ر کام له زل هێزه ناوکییه‌کان که
خۆیان به خاوه‌ن مافی کونترۆڵ کردنی ئه‌م چه‌که له جیهاندا ده‌زانن،
له حه‌ن وڵاتانی دۆست و به‌ستراوه به خۆیان بێده‌نگن و له هێندێک
بواریش دا راسته‌وخۆ یا ناڕاسته‌وخۆ یارمه‌تیده‌ریانن بۆ گه‌یشتن به
چه‌کی ناو‌کی و، له به‌رانبه‌ر رقه‌به‌ره‌کانیاندا له ناوچه
جۆراوجۆره‌کان پشتگیری‌یان ده‌که‌ن. بۆ هه‌مان کار، دژی هێندێک وڵات
ده‌وه‌ستن و، چه‌ندین بڕ و بیانووی بۆ دێننه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی کۆسپ
بخه‌نه به‌ر ده‌م پرۆژه ناوکییه‌کانیان.
له لایه‌کی
دیکه‌وه هه‌ر ئه‌و زل هێزانه خۆیان، بوونه‌ته مه‌ترسی بۆ ئاشتی
جیهانی و، هێندێک وڵاتی توندڕه‌و و، شه‌ڕه‌نگێز هان ده‌ده‌ن تا هه‌وڵی
به ده‌ست هێنانی ئه‌و چه‌که کۆمه‌ڵ کوژه بده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن
له به‌رانبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی خاوه‌ن چه‌که ناوکییه‌کان و
هاوپه‌یمانه‌کانیان له ناوچه‌که‌دا به‌رگری له مانه‌وه‌ی خۆیان
بکه‌ن. نـموونه‌ی دوو وڵاتی هێند و پاکستان که پێویستیان به پرۆژه‌ی
خزمه‌تگوزاری و باشتر کردنی باری ئابووری و ژیانی دانیشتوانی
ولاته‌که‌یان هه‌یه، به میلیاردها دولار خه‌رجی چه‌کی ناو‌کی له
پێناوی هیچ دا ده‌که‌ن.