پرو پا گه نده ی پان ئیرانیسم له کرماشان
هه‌ر یه‌ک له‌رژیمه شو ڤێنێسته یه‌ک له‌دوای یه‌که‌کانی فارس
چ به‌شێوه‌ی نهێنی و چ به‌ئا شکرا ئێستا شی له‌گه‌ل بێت، هه‌ولی
دابرینی شاری مێژوویی کرماشانیان له‌کوردستانی دایک داوه‌و
ده‌ده‌ن. هه‌ر چه‌ن له‌سه‌رده‌می شاهینشای هه‌ولی زۆر درا بۆ
سرینه‌وه‌ی ناسنامه‌و مۆرکی کوردی ئه‌م شاره، به‌ڵام له‌پاش
سه‌رکه‌وتنی شۆرشی گه‌لانی ئێران و به‌تاڵان چوونی شۆرش له‌لایان
ئایاتۆڵاکانه‌وه، هه‌ر چی وێنه‌وهێمای کوردایه‌تیه که‌وته به‌ر
هه‌ره‌شه‌ی سرینه‌وه له‌لایه‌ن مه‌لاکانه‌وه‌و تا راده‌یه‌کی زۆر
سه‌رکه‌وتوو بوون له‌دابرانی کرماشان له‌کوردستان.
شاری دێرینی بێستون و فه‌رهادو شیرین له‌به‌ر ئه‌و رووبه‌ره
فراوانه‌و هه‌ڵکه‌وته ستراتتیژه جوگرافیایه‌ی که‌هه‌یه‌تی
هه‌میشه بووه‌ته جێگای ته‌ماعی رژێمه‌ره‌گه‌ز په‌ره‌سته‌کانی
ئێران و هه‌میشه هه‌ولی گۆرینی
ناسنامه‌ی کوردب
وونی
دراوه‌و ده‌درێ.کرماشان له‌به‌ر ناسکی باری ئایینی وفره‌ئایینی و
زاراوه جیا جیاکانی، زیاترجێگای سرنجی کاربه‌ده‌ستانی ئاخوندی
بووه
زیاتر دژ به‌پێکهاته‌کانی ئه‌م شاره‌پیلان گێردراوه وزیاتریش
زیانی پێ گه‌یشتوه له‌چاو شاره‌کانی تر،رژیمی ئاخوندی به‌هاوسۆزی
ئایینی ،ئه‌هلی ته‌شه‌یوع ،توانیویه‌تی تا راده‌یه‌ک جیاوازی
بخاته ناو پیکهاته‌کانی ئه‌م مه‌ڵبه‌نده. بۆ وێنه له‌و شارانه‌ی
که‌هه‌م شیعه‌و سونی و یارسانی تێدایه،شیعه‌کان بایخی زیاتریان
پێ دراوه‌و سونی و یارسان و باقی ئاینه‌کان له‌هه‌موو شتێک بێ به‌ش
کراون.
ئه‌مه‌ش ته‌نیا بۆ ناکۆکی خستنه‌ناو ریزه‌کانی خه‌ڵکه،ئه‌گینا
هه‌ر هه‌موو ئه‌و پێکهاتانه کوردن.هه‌ر له‌گه‌ڵ به‌سه‌رکارهاتنی
ئاخونده کۆنه‌په‌ره‌ست و دژه کورده‌کان،ئه‌و رادیو و میدیانه‌ی
که‌هه‌بوون و به‌زوانی کوردی به‌رنامه‌یان بڵاو
ده‌کرده‌وه،قه‌ده‌غه
کران،پاشان هه‌ستان به‌گۆرین و چه‌واشه‌کردنی هه‌رچی ناوی کوردیه،
سه‌ره‌تا هه‌ستان به‌گۆرینی ناوی شاره‌کان،کرماشانیان
کرده،باخته‌ران و پاشان هه‌ستان به‌گۆرینی ناوی کۆڵان و
قه‌ده‌غه‌کردنی ناوی کوردی و ده‌ستی پیسی ئه‌و سیا سه‌ته
ته‌نانه‌ت
گه‌یشته‌چیاکانیش ، بۆ وینه‌ناوی ،شێره‌چیا، کردیانه،شیره‌چقا و
ناوی چیا زه‌رد، چقا زه‌رد.هه‌ر له‌به‌ر دژایه‌تی کردنی هه‌موو
ئه‌م سیاسه‌ته دژی کوردیانه‌بوو که‌به‌شێکی زۆر له‌خه‌ڵکی
ناوچه‌سنووریه‌کان ئاواره بوون و که‌وتنه‌به‌ر هێرشی سه‌ربازانی
ئیمامی زه‌مان، به‌شێکی زۆر له‌ناوچه‌سنووریه‌کان چۆڵ بوون.
سه‌ره‌رای ده‌وڵه‌مه‌ند بوونی زۆری ئه‌م مه‌ڵبه‌نده وبوونی
سه‌رچاوه‌ی نه‌وت و سه‌رچاوه‌ی زۆری سروشتی ئه‌م پارێزگایه
به‌ده‌ست بێ کاری و هه‌ژاریه‌وه ده‌ناڵێنێ، و ته‌نیا دیاری رژیمی
کۆنه‌په‌ره‌ستی ئاخوندی بۆ ئه‌م پارێزگایه به‌تاڵان بردنی
سامانه‌کانی ئه‌م شاره‌یه‌و ته‌نیا به‌رنامه‌یان هه‌ژار را‌گرتن و
بڵاو کردنی
ده‌رمانه هۆشبه‌ره‌کانی وه‌ک هه‌شیش و هیرۆین و تریاک و فسادی
ئیخلاقی و کۆمه‌ڵایه‌تیه.
ئه‌گه‌ر سه‌یری سیاسه‌تی دژی کوردانه‌ی ئاخونده‌کان هه‌مبه‌ر
کرماشان و خه‌ڵکه به شه‌ره‌فه‌که‌ی که‌ین و له‌هه‌مان کاتدا
سیاسه‌ت و ستراتیژی کورد له‌برابه‌ر ئه‌و هه‌موو پیلانانه‌ی رژیمی
ره‌گه‌ز په‌ره‌ستی دژه کوردی ئاخوندی هه‌ڵسه‌نگێنین ،ده‌بینین
سیاسه‌تی کورد و حیزبه کوردستانیه‌کان که‌می هێناوه‌و کورد
سیاسه‌ت و ستراتیژیه‌کی دیار و روون و گشتی پێ نیه. هێشتا زۆر
شوێن
هه‌ن که‌نازانن به‌رنامه‌و داخوازی پارته کوردیه‌کان چیه‌و قه‌تیش
نه‌سیاسه‌ت و نه‌هێزی پێشمه‌رگه توانیویانه بگه‌نه ئه‌و
شوێنانه‌و به‌باشی سیاسه‌ت و به‌رنامه‌ی خۆیان بۆ خه‌ڵک شی
که‌نه‌وه‌و خه‌ڵك به‌لای خۆیاندا راکێشن.
ئه‌مه ئه‌وه‌ناگه‌یانی که‌خه‌ڵکی کرماشان هه‌ست و سۆزی
کوردایه‌تیان نه‌مابێ،و زمان وکه‌لتوور وناسنامه‌ی کوردیان له‌بیر
چووبێ، خۆشبه‌ختانه سه‌ره‌رای هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌ی که‌ئه‌درێ
بۆ سرینه‌وه‌ی ناسنامه‌ی کوردی ئه‌م شاره،کرماشان ناسنامه‌ی خۆی
پاراستووه ، ئێستا نووسه‌ر و رووناک‌بیر و شاعیر و گۆرانی بێژ و
خه‌ڵکی به‌شه‌ره‌فی ئه‌م شاره‌هه‌ر هه‌موو داکۆکی له‌ناسنامه‌ی
کورد بوونی ئه‌م شاره‌ده‌که‌ن و هه‌موو ئه‌و سیاسه‌تانه‌ی که‌بۆ
به‌فارس کردنی ئه‌م شاره دراوه شکستی هێناوه‌وکرماشان وه‌ک
گه‌وره‌ترین شاری کوردستان سه‌نگ و قورسایی خۆی هه‌یه‌و ئه‌بێ .
به‌ڵام رژیمی شۆڤینی ئاخوندی ماوه‌یه‌که بۆ به‌لا رێ بردنی
هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی له‌کرماشان له‌لایان ده‌ست و
پێوه‌نده‌کانیوه‌خه‌ریکی پروپاکه‌نده‌ی پان ئیرانیسمه ،
گوایه هه‌موو کورد به‌پارچه‌کانی تره‌وه له ئه‌سڵدا فارس
وئێرانین و شتێک به‌ناوی میلله‌تی کورد ڵه‌گه‌ڵ ناسنامه‌ی جیادا
نیه‌و هه‌موو هی ئێرانن.به‌ڵام پێ ده‌چێ که‌مێ ورچه‌که‌یان دره‌نگ
له‌خه‌و هاستا بێ وئه‌و دۆخه‌یان پێ کونترل نه‌کرێ.له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
ئێستا کرماشان له‌ماهیه‌تی دژی کوردانه‌ی رژیم به‌باشی تێ
گه‌یشتووه ،هه‌ر بۆیه کرماشان ئێستا بووه‌ته مه‌ڵبه‌ندی
کوردپه‌روه‌ری ودژایه‌تی کردنی سیاسه‌ته‌کانی رژیم.هه‌رچه‌نده
هێندێک له‌خه‌ڵکی ساده‌تووشی ئه‌و نه‌خۆشیه‌بوون،به‌ڵام شاری شیرین
و فه‌رهاد ،شاری بێستوون ،قه‌ت له‌به‌رابه‌ر ئه‌و پیلانانه سه‌ر
دانانه‌وێنێ وبه‌قامه‌تی به‌رزه‌وه راوه‌ستاوه.به‌ڵام
له‌به‌رابه‌ر ئه‌و پیلانه نوێ یه کوردیش پێویسته‌له رێگای
راگه‌یانده‌ر ومدیاکانیه‌وه هه‌ستێ به‌ئاگادار کردنه‌وه‌ی خه‌ڵک
وئه‌و ئه‌رکه به‌باشی بگرێته ئه‌ستۆ. خۆ شکور سه‌تلایت و کاناڵه
کوردیه‌کان زۆرن به‌ڵام به ناشوکری نه‌بێ هه‌ر خه‌ریکی گۆرانی
بڵاو کردنه‌وه‌ن وه‌ک ئه‌وه‌ی ئیتر ئێمه هیچ کێشه‌یه‌کمان
نه‌بێ..جاران زۆر زه‌همه‌ت بوو که‌ده‌نگی کورد و کێشه‌که‌ی بگاته
گۆیی خه‌ڵکی ناوخۆ و دونیا به‌ڵام ئێستا ،سه‌رده‌مه‌که به
ته‌واوی گۆراوه‌وهه‌موو هه‌واڵ وئاگداریه‌کان له‌چرکه‌یه‌کدا له‌م
لا بۆ و لای دنیا ده‌گۆێزرێته‌وه.ئێستا ئه‌رکی گه‌شه‌پێدان و
زیاتر ناساندنی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد له کرماشان که‌وتووه
ئه‌ستۆی حیزبه کوردیه‌کان و کاناڵه کوردیه‌کان،هه‌ر بۆیه
پێویسته بایه‌خ و سه‌نگی زیاتر بدرێته کرماشان تا هه‌ر چی زووتر
و زیاتره باوه‌شی بۆ دژایه‌تی ده‌سڵاتداری ئاخونده‌کان کراوه‌بێ.
هه‌ر بۆیه راگه‌یاندن وپه‌ره‌پێدانی به‌رنامه به‌زاراوه‌ی کوردی
خواروو ئه‌مرۆ هیچ بایه‌خی که‌متر له‌خه‌باتی چه‌کدارانه له دژی
سیاسه‌تی دیکتاتۆری ئاخوندی نیه،هه‌ر بۆیه ئه‌بێ کرماشان به‌شێک
بێ له‌سیاسه‌تی سه‌پاو وستراتیژی کورد، ئه‌وراستیه‌شن نابێ له‌بیر
که‌ین که‌به بێ کرماشان کورد ناتوانێ له‌داهاتووا سیاست و مافی
چاره‌نووسی خۆی بچه‌سپێنێ.

ئه‌لیاسی سه‌رزه‌لی