سروودی ڕێبه‌ندان...!

هاته‌وه‌دووی ڕێبـــــه‌ندان  مانگـــی پـــڕ له‌شانــــازی

ڕۆژی یه‌کـه‌م کۆمــــــار و  یــــادی پێشـــــــــه‌وا قــــــازی

ده‌ هه‌ستن ئه‌ی کوردینــه‌، با بچینــــــه‌‌ پێشــــــوازی

په‌یمان دووپات که‌ینــه‌وه‌، بـۆ کۆمـــار و بــــۆ قــــازی

 

ڕێبه‌ندان به‌تۆ قه‌ســــه‌م ، به‌گڵکــــــۆی شه‌هیــــــدانت

به‌پێشه‌وای ڕێبـــــمــه‌رت ، به‌خاکــــی کوردستــــــــانت

تـــۆ تێکه‌ڵی‌خوێنمـــــــی ، تــــــۆی شـــاده‌مـــاری دڵـــــــم

تـــۆی هـــه‌وێنـــی ئازادی و  تێکــده‌ری یاســـای زوڵــــــم

 

با دوژمـنــــــان بزانـــن ، ئێمــــــه‌مافمـــــــان ڕه‌وایــــــه‌

بــــۆ ساڕێژ بوونی بریــن ، ســه‌ر به‌خۆیــــی ده‌وایـــــه‌

جارێکیکـــــــه‌پیلانیــــــــــان سـه‌ر ناگرێ وه‌ک جـــــاران

پێشمه‌رگه‌له‌گشت جێ‌یـه‌، له‌شاخ و گونـد و شـــاران

 

ده‌هه‌ستن ئه‌ی کوردینــــه‌، ده‌ست بخه‌نه‌ده‌ستـی یـه‌ک

بیکه‌ن به‌شایی و خۆشی ، به‌هه‌ل هه‌له‌و ڕه‌شبه‌ڵـه‌ک

ئه‌مــــڕۆ ڕۆژێکی مه‌زنـــــه‌، جێژنــــی گه‌لــی کوردانــــه‌

یــــادی یه‌که‌م کۆمـــــــاره‌، جێژنـــی دووی ڕێبـه‌ندانــه

 

 

Aref Azizi