
شؤرای مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان، حه‌وته‌مین
کۆبوونه‌وه‌ی خۆی پێک دێنێ. ئامانج له‌و کۆبوونه‌وانه
پێداچونه‌وه‌یه به چۆنیه‌تی
بار‌و دۆخی مافی مرۆڤ له هیندیک له ولاتانی ئه‌ندامدا، به
تایبه‌تی کۆماری ئیسلامی ئێران و، ڕۆژانی 15و 17 ی فێڤرییه‌ی
2010ی زایینی بۆ پێداچوونه‌وه‌ی دۆسییه‌ی مافی مرۆڤ له ئێران
ته‌رخان کردووه. جێگای باسه که ئه‌م رێکخراوه کۆبوونه‌وه‌کانی
خۆی له 10ی فێڤرییه‌وه ده‌ست پێکردوه.
له رۆژه‌کانی 11و 12ی فێڤرییه، ده‌سته‌ی نوێنه‌رایه‌تی کۆمه‌ڵه‌ی
مافی مرۆڤ له کوردستانی ئێران_ژنێڤ، له کۆبوونه‌وه‌کاندا
به‌شدار بوون.
له گه‌ڵ نوێنه‌رایه‌تی هه‌میشه‌یی ئه‌م وڵاتانه‌ی خواره‌وه له
شورای مافی مرۆڤ دا چاوپێکه‌وتنی کرد،
سویس، سوید، ئه‌مریکا، فرانسه، دانمارک، ئاڵمان، کانا‌داو
هه‌روه‌ها به کورتی جاویان به یه‌کێک له نوێنه‌رانی
بریتانیا که‌وت که به‌شداری کۆبوونه‌وه‌کان بوو.
شایانی باسه له گه‌ڵ نوێنه‌ری رێکخراوی جاوه‌دێری جیهانHuman
rights watch
و ئه‌منیستی ئینترناسیوناڵ دا دیداریان کرد‌و و بیروڕایان
گۆڕیوه‌ته‌وه‌و، باسی بارودۆخی مافی مرۆڤ له کوردستانی ئێران
کراوه و دۆسییه‌یان پێدراوه.
هه‌روه‌ها له کۆبوونه‌وه‌ی فه‌رعی رێکخراوه سیاسی و
مه‌ده‌نیه‌کاندا به‌شدار بوونه‌و له سه‌ر پێشلێکارییه‌کانی ئێران
له بواره‌کانی مافی مرۆڤدا قسه‌یان کردووه. جێگای وه‌بیر
هێنانه‌وه‌یه که، ده‌سته‌ی نوێنه‌رایه‌تی کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤ
له کوردستانی ئێران-ژنێڤ له رۆژانی داهاتووشدا به‌شداری
کۆبوونه‌وه‌کان ده‌بن.
کۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری، کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤ له کوردستانی ئێران-
ژنێڤ