سه‌رپێڵی زه‌هاو له سه‌د ساڵه‌ی رابردوودا
شاری سه‌رپێلی
زه‌هاو به درێژایی مێژوو چه‌ندین جار ئاوه‌دان و وێران کراوه‌ته‌وه.
هه‌ر جاره‌و شوێنی له گه‌ڵ جاری پێشوو که‌م زۆر جیاواز بووه.
سه‌رده‌مێ له ده‌شتی زه‌هاو و، سه‌رده‌مێ خوارتر یا ژوورتر بووه. هه‌روه‌ها
له‌و ناوچه‌یه ناوی شاری دیکه‌مان به‌ر گوێ ده‌که‌وێ که، ره‌نگه هه‌مان
شاری زه‌هاو بێ، یا شاری دیکه‌ی هاوپه‌ڕه‌ی.
سه‌رپێڵی زه‌هاو
له ساڵی 1323ی هه‌تاوی، 1944ی زایینی به هۆی بڵاو بوونه‌وه‌ی مالاریا
چۆڵ کرا و، خه‌ڵکه‌که‌ی به‌ره‌و ناوچه‌کانی سه‌رمیل و کرن و دینه‌وه‌ر
باریان کرد.
له‌م سه‌رده‌مه‌دا
ته‌نیا چه‌ند بنه‌ماڵه‌یه‌ک له گوندی ناوکه‌ل ده‌ژیان. ورده ورده له
چه‌ندین بنه‌ماڵه‌ی دیکه‌ش هاتن و هه‌ر کامیان له به‌شێکی ناوچه‌که
به شێووه‌ی گوند جێگیر بوون. به تێپه‌ڕ بوونی کات ئاواییه‌کان په‌ره‌یان
سه‌ند و لێک نزیک بوونه‌وه. تا سه‌رنجام بووه به شارۆچکه‌یه. له
ساڵی 1300ی هه‌تاوی 1921 کوێخا شوکور فوولادی له لایه‌ن ئه‌رفه‌ع
سولتان سه‌رۆکی ئیداره‌ی مالییه‌ی ئه‌و کات به کوێخای سه‌رپێڵ دیاری کرا.
ناو براو یه‌که‌م که‌سایه‌تی ده‌وڵه‌تی شاری سه‌رپێلی زه‌هاو بوو.
له ساڵی 1329ی
کۆچی کاتێ که شاری ده‌ستی به کار کرد، شه‌قامه‌کانی شار رێک و پێک
کران. تا ئه‌م کاته شار زیاتر وه‌کوو چه‌ند گوندێ له پاڵ یه‌کتردا
بوو. دواتر رێگه و بان و شه‌قامه‌کانی دروست کران. هه‌ر له‌و ساڵه‌دا
مه‌یدانی شا دروست کرا. شه‌قامه‌کانی شار بریتی بوون له: شه‌قامی په‌هله‌وی،
ناو که‌ل، شه‌قامی میر ئه‌حمه‌د،شه‌قامی ئیلخانی که دواتر به شه‌قامی
شاردار ناسرا.
سه‌رپێڵی زه‌هاو
تا پاش شه‌ڕی عێراق و ئێران، شارۆچکه‌یه‌کی سه‌ر به قه‌سری شیرین بوو.
بنه‌ماڵه‌ی په‌هله‌وی چه‌ندین جار سه‌ردانی ئه‌م ناوچه‌یه‌یان کردووه.
له ناوچه‌که‌دا دوو شرکه‌تی هه‌ره‌وه‌زی کشتوکاڵی قه‌ره‌بڵاغ و
زه‌هاویان دروست کرد. له گه‌ڵ هه‌ر کام له‌م شرکه‌تانه‌ش شارۆچکه‌یه‌کیان
دروست کرد.
شاری سه‌رپێلی
زه‌هاو ئه‌گه‌ر چی بچووک بوو، به‌ڵام یه‌کێ له دوو سینه‌مای پارێزگای
کرماشان له‌م شاره‌دا دروست کرابوو.
له سه‌رهه‌ڵدانی
شۆڕشی گه‌لانی ئێران، ئه‌م شاره‌ش به‌شداری له راپه‌ڕینه سه‌رانسه‌رییه‌که‌دا
کرد. هه‌رچه‌ند رێژیمی په‌هله‌وی له ناو هێندێک له سه‌رۆک عه‌شایری
ناوچه‌دا تا راده‌یه نفووزی هه‌بوو، سه‌ره‌تا دوو ده‌سته‌یی له به‌شداری
له خۆپیشاندانه‌کاندا دیار بوو. سه‌ره‌نجام شۆڕشی گه‌لانی ئێران
سه‌رکه‌وت وئاگری تۆڵه سه‌ندنه‌وه بڵێشه‌ی ده‌گرت و ناوچه‌که‌ی به‌ره‌و
رووداوی خوێناوی ده‌برد.
سه‌ره‌نجام ئه‌م
دوڕ دونگییه بووه هۆی ئاواره بوونی هه‌زاران بنه‌ماڵه بۆ عێراق و
کوژرانی به ده‌یان که‌س له هه‌ر دوو لا.
شاری سه‌رپێلی
زه‌هاو له 2/7/1357ی هه‌تاوی به‌رانبه‌ر به 22 سێپتامبری ساڵی 1980ی
زایینی ده‌وڵه‌تی به‌عسی عێراق له جه‌نگی قادسیه‌ی سه‌دامدا، هێرشی
کرده سه‌ر ئێران و ناوچه سنوورییه‌کان و یه‌ک له‌وان زه‌هاوی داگیرکرد.
به گوێره‌ی کتێبی
سرپل ز‌هاب در گذر تاریخ ئه‌م شاره که عه‌مه‌لیاتی مرساد که‌وتبووه
ده‌ستی عێراقیه‌کان، له 8ی گه‌لاوێژی 1367ی هه‌تاوی ئازاد کرایه‌وه.
پاش ته‌واو بوونی
جه‌نگ شاری سه‌رپێڵی زه‌هاو جارێکی دیکه ئاوه‌دان کرایه‌وه. ئه‌م
جاره به هۆی پاک نه‌کرانه‌وه‌ی زه‌ویی گونده‌کان له مین، راده‌یه‌کی
زۆر که‌م له گونده‌کان ئاوه‌دان کرانه‌وه و خه‌ڵک به زۆری له شاردا
نیشته‌جێ بوون. هۆیه‌کانی دیکه‌ی نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵک بۆ گونده‌کان
ئه‌وه بوو که، زۆرێک له‌و خه‌ڵکانه که ئاواره‌ی جه‌نگ بوون و له
شاره‌کانی دیکه جێگیر ببوون و ببوونه خاوه‌نی ژیانێکی ئارام نه‌گه‌ڕانه‌وه
بۆ گونده‌کان. لایه‌نی دیکه‌ش بێ ئیمکاناتی ژیانی گوندنشینی و هه‌بوونی
ئیمکاناتی ژیان و کار و کاسبی له شاردا. ئه‌مانه‌ی سه‌ره‌وه بوونه
هۆی ئه‌وه‌ی که سه‌رپێڵی زه‌هاو ئه‌مجاره‌یان زۆر ئاوه‌دانتر و پڕ حه‌شیمه‌ت
تر بێ. هه‌ڵبه‌ته گیروگرفتی ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی قه‌سری شیرین کاریگه‌ری
له سه‌ر گه‌وره بوونی ئه‌م شاره هه‌بوو.
به گوێره‌ی کتێبی
در گذر تاریخ چاپی 1384ی هه‌تاوی دانیشتوانی ئه‌م شاره ده‌گاته زیاتر
له 90000 که‌س.
دانیشوانی ئه‌م
شاره له ئێله‌کانی که‌ڵوڕ، له‌ک، جاف و گۆران پێک دێ. هه‌ر وه‌ها دوو
ئایینی ئیسلام و ئه‌هلی حه‌ق و هه‌روه‌ها دوو مه‌زهه‌بی شیعه و سوننی
له‌م شاره‌دا پێکه‌وه ده‌ژین. شیعه مه‌زهه‌به‌کان به زۆری له
باشووری رۆژ ئاوا و، ناوه‌ندی شار و دێیستانه‌کانی پاتاق و قه‌ڵا شایین
نیشته جێن. سوننی مه‌زه‌هه‌به‌کان له باکوور و باکووری رۆژهه‌ڵات و
به‌شێک له ناوه‌ندی شار و هه‌روه‌ها له سه‌رقه‌ڵا و جه‌یران و به‌شێک
له ده‌شتی زه‌هاو و پشته‌نگی زه‌هاو جێگیرن. ئه‌هلی حه‌قه‌کان له
باشوور و باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئه‌م شاره و له دێیستانی پشته‌نگی
زه‌هاو و بزمیر ئاوا نیشته‌جێ بوونه. هه‌ڵبه‌ته ئه‌مڕۆ به تایبه‌تی
له ناو شاردا ناتوانی دابه‌ش بوونێکی عه‌شایری یا ئایینی و مه‌زهه‌بی
بۆ شاره‌که له به‌ر چاو بگری. ره‌نگه هێندێک گه‌ڕه‌ک و ناوچه‌ی شار
زۆرتر له تایفه‌یه‌ک بن. به‌ڵام ژیانی شارنشینی و پێداویستیه‌کانی
ورده ورده ئه‌و دابه‌ش کردنه تایفه‌ییه له ناو ده‌بات. پێویسته
هه‌موو پێکهاته ئایینی و مه‌زه‌هه‌بی و تایفه‌ییه‌کان پێکه‌وه به
ئاشتی و ئارامی بژین و هه‌موو کوردن و جیاوازی دیالکت و مه‌زه‌هه‌ب
نابێته هۆی جیاوازی فه‌رهه‌نگییان.