رێکه‌وتننامه‌ی ئاڵوگۆڕی سووته‌مه‌نی ناو‌کی
به‌شی(1)
دیل زه‌هاوی
دۆسییه‌ی
ناو‌کی ئێران پاش چه‌ند ساڵ مشت و مڕی نێونه‌ته‌وه‌یی هێشتا یه‌کێ
له قه‌یرانه ئاڵۆزه به‌رچاوه‌کانی جیهانه که رێگه چاره‌ی
گونجاوی بۆ نه‌دۆزراوه‌ته‌وه. نێوبژیوانی یه‌کیه‌تی ئورووپا‌و
ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی، چین و روسیه‌ش نه‌یتوانی کۆتایی به‌م
دۆسیه‌دا بێنێ. سه‌ره‌نجام ئه‌م دۆسییه‌یه نێردرایه
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان. ئێران وه‌کوو
سیاسه‌تی هه‌میشه‌یی تا هه‌ڕه‌شه‌ی سزادانی نه‌گه‌یشتووه‌ته
قۆناخی ئاماده بوون، ملی بۆ داخوازی نێونه‌ته‌وه‌یی نه‌داوه. له
2009ی زایین‌دا چه‌ندین جار تورکیه هه‌وڵی نێوبژیوانی داوه‌و
چه‌ندین جار ئه‌م داوایه‌ی خۆی به ئێران ه ئه‌مریکا
راگه‌یاندووه. ئه‌مجاره‌ش ئێران له کاتێکدا نێوبژیوانی تورکیه‌و
برزیل قه‌بووڵ ده‌کا که ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه
یه‌کگرتووه‌کان له ئاماده کردنی پێش نووسی بڕیارنامه‌ی سزای
گه‌مارۆ ئابوورییه‌کانی سه‌ر ئێرانن، که‌وتووه‌ته‌وه په‌له‌قاژه‌و
قه‌بووڵ کردنی نێوبژیوانی تورکیه‌و برزیل.
پاش
ماوه‌یه‌کی زۆر له سه‌ر کێشییه‌کانی کۆماری ئیسلامی له سه‌ر
دوسیه ناکییه‌که‌ی، سه‌ره‌نجام له ژێر فشاری نێونه‌ته‌وه‌ییدا،
به نێوبژیوانی برزیل و تورکیه، پێشنیاری ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی
وزه‌ی ناو‌کی سه‌باره‌ت به ئاڵوگۆڕی سووته‌مه‌نی ناو‌کی و ناردنی بۆ
تورکیه قه‌بووڵ کرد. پاش 18 کات ژمێر وتوێژ له نێوان نوێنه‌رانی
هه‌ر سێ وڵات، سه‌ره‌نجام له رۆژی یه‌کشه‌مه 16 مه‌ی
رێکه‌وتنامه‌یه‌ک له نێوان تورکیه‌و ئێران و برزیل مۆر کرا.
ئه‌حمه‌دی نژاد سه‌رۆکی هه‌یئه‌تی ئێرانی و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌دۆگان
سه‌رۆک وه‌زیری تورکیه و لولا دا سیلڤا سه‌رۆکی برزیل له گه‌ڵ
وه‌زیره‌کانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌کانیان به‌شداری وتوێژه‌کان بوون.
خاڵه
سه‌ره‌کییه‌کانی ئه‌م رێکه‌وتننامه‌یه بریتین له:
1- ئێمه پێ
له سه‌ر پێبه‌ند بوونی خۆمان به په‌یماننامه‌ی، پێشگیری له
په‌ره‌سه‌ندنی چه‌کی ناو‌کی داده‌گرینه‌وه. به سه‌رنج دان به
به‌نده‌کانی ئه‌و په‌یماننامه‌یه مافی هه‌موو ئه‌ندامان له‌وانه
کۆماری ئیسلامی ئێران، له که‌ڵک وه‌رگرتنی ئاشتیانه و بێ جیاوازی
دانان له په‌ره‌پێدانی لێکۆڵینه‌وه، به‌رهه‌م هێنان و که‌ڵک
وه‌رگرتن له وزه‌ی ناو‌کی و هه‌ر وه‌ها چه‌رخه‌ی سووخت ناو‌کی که
هه‌موو تێکۆشانه‌کانی پیتاندن له خۆ ده‌گرێ وه بیر دێنینه‌وه.
2- ئێمه
باوه‌ڕی پته‌وی خۆمان راده‌گه‌یێنین که، ئێستا ده‌رفه‌تێ
هاتوه‌ته پێش تا ره‌وتێک له که‌ش و هه‌وایه‌کی مه‌سبه‌ت بێ
رووبه‌ڕو بوونه‌وه ده‌ست پێ بکه‌ین، تا به ده‌وره‌یه‌ک له لێک
حاڵی بوون و هاوکاری بگه‌ین.
3- ئێمه
باوه‌ڕمان هه‌یه که، ئاڵوگۆڕی سووته‌مه‌نی ناو‌کی له ده‌ست پێ
کردنی هاوکاری له بواره جۆراجۆره‌کاندا رۆڵی سه‌ره‌کی هه‌یه.
به تایبه‌تی له هاوکارییه ئاشتیخوازه ناوکییه‌کان. له‌وانه
دروست کردنی دامه‌زراوه‌ی ناو‌کی و ریئاکتوری لێکۆلینه‌وه‌یی
4- له سه‌ر
ئه‌ساسی ئه‌م خاڵه، ئالوگۆڕی سووته‌مه‌نی ناو‌کی ده‌ست پێکی
هاوکاری و هه‌نگاوێکی باشه بۆ پێشه‌وه له نێوان وڵاتاندا. ئه‌م
هه‌نگاوه ده‌بێته هۆی هه‌ڵسوکه‌وتی مه‌سبه‌ت و هاوکاری له بواری
تێکۆشانه ناوکییه‌کاندا. ده‌بێ له‌و وتارانه‌ی که پابه‌ندی و
مافه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران به گوێره‌ی په‌یماننامه‌ی پێشگیری
له په‌ره پێدانی چه‌کی ناو‌کی ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه و له هه‌ر
چه‌شنه ده‌رگیرییه‌ک خۆ بپارێزین.
5- به
گوێره‌ی ئه‌و خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه، بۆ ئاسان کاری له هاوکاری ناو‌کی
ئاماژه پێکراوی سه‌ره‌وه، کۆماری ئیسلامی ئێران رازی بووه که
1200 کیلۆگره‌م ئورانیومی پیتێنراو به پله‌ی نزم بنێرێته
تورکیه. ئه‌م ئورانیومه له‌و ماوه‌یه‌دا که له تورکیه‌دا
ده‌مێنێته‌وه هی ئێران ده‌بێ. ئێران و ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی
وزه‌ی ناو‌کی ده‌توانن که‌سانێک بۆ چاوه‌دێری ئه‌و ئورانیومه له
تورکیه جێگیر بکه‌ن.
6- کۆماری
ئیسلامی ئێران رازی بوونی خۆی له گه‌ڵ ئه‌م خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه‌دا
له ماوه‌ی 7 رۆژدا له رێکه‌وتی ده‌رچوونی ئه‌م بیانییه‌وه، به
ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ناو‌کی راده‌گه‌یێنێ. پاش وه‌رگرتنی
وه‌ڵامی موسبه‌تی گرووپی ڤییه‌ن( ئه‌مریکا، رووسیه، فه‌رانسه و
ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ناو‌کی) ورده‌کارییه‌کانی ئاڵوگۆڕی
سووته‌مه‌نی ناو‌کی له ریکه‌وتننامه‌یه‌کی نووسراودا له نێوان
ئێران و گرووپی ڤییه‌ن رێ ده‌خرێ، که به شێوه‌یه‌کی دیاریکراو
به‌ڵێن پێدانی 120 کیلۆگره‌م سووته‌مه‌نی پێویست بۆ ریئاکتوری
تاران جێ به جێ بکا.
7- هه‌ر کاتێ
گرووپی ڤییه‌ن پێ به‌ند بوونی خۆی به‌م بابه‌ت راگه‌یاند، هه‌ر دوو
لا پێ به‌ند بوونی خۆیان به جێ به جێ کردنی ماده‌ی 6
راده‌گه‌یێنن. کۆماری ئیسلامی ئاماده‌یی خۆی بۆ ناردنی ئورانیومی
پیتێنراو به پله‌ی نزم له ماوه‌ی مانگێکدا بۆ تورکیه راگه‌یاند.
به‌م پێیه گرووپی ڤییه‌ن لانی زۆر ده‌بێ له ماوه‌ی یه‌ک ساڵدا
120 کیلۆگره‌م سووته‌مه‌نی پێویست بۆ ریئاکتوری ناو‌کی تاران
بده‌نه ئێران.
8- ئه‌گه‌ر
ناوه‌رۆکی ئه‌م بیانییه جێ به جێ نه‌کرێ، به گوێره‌ی داخوازی
ئێران، تورکیه ده‌ست به جێ و بێ هیچ مه‌رجێ ئورانیومه‌که
ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ ئێران.
9- ئێمه له
بڕیاری کۆماری ئیسلامی بۆ وتووێژ له گه‌ڵ گرووپی 5 کۆی یه‌ک
وه‌کوو رابردوو له تورکیه، سه‌باره‌ت به نیگه‌ارانیه
هاوبه‌شه‌کانیان له سه‌ر بناغه‌ی به‌ڵێنه‌کانی گرووپی 5 کۆی یه‌ک
به پێی خاڵه هاوبه‌شه‌کان له پێشنیاره‌کانیان پێشوازی ده‌که‌ین.
10- تورکیه
و برزیل له پێ به‌ندی ئێران به په‌یمانی پێشگیری له په‌ره
سه‌ندنی چه‌کی ناو‌کی و رۆڵی سازێنه‌ری ئه‌و وڵاته، له به دوا دا
چوونی بۆ به جێ گه‌یاندنی مافه ناوکییه‌کانی وڵاتانی ئه‌ندامی
ئه‌م په‌یماننامه‌یه، خۆشحاڵی خۆیان ده‌ربڕی. هه‌روه‌ها ئێران له
هه‌وڵه سازێنه‌ره‌کانی وڵاتانی دۆست برزیل و تورکیه له پێک
هێنانی که‌ش و هه‌وای گونجاو بۆ گه‌یشتن به مافه ناوکییه‌کانی
ئێران خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی.
پوخته‌ی
نێوه‌رۆکی رێکه‌وتننامه‌که‌ی تاران.
1- ئێران
له ماوه‌ی یه‌ک حه‌فته‌دا ورده‌کارییه‌کانی رێکه‌وتننامه‌که
ده‌داته ئاژانسی نیونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ناو‌کی.
2- ئه‌گه‌ر
گرووپی ڤییه‌ن واته ئه‌مریکا، رووسیه ، فه‌رانسه و ئاژانسی
نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ناو‌کی ئه‌م رێکه‌وتنامه‌یه قه‌بوول بکه‌ن
ئێران 1200 کیلۆگره‌م ئورانیومی پیتێنراو به پله‌ی نزم له
تورکیه داده‌نێ.
3- ئه‌م
راده ئورانیومه، له‌و ماوه‌یه له تورکیه ده‌مێنێته‌وه هی
ئێران ده‌بێ.
4- ئێران و
ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ناو‌کی ده‌توانن پێکه‌وه چاودێری به
سه‌ر ئه‌و راده ئورانیومه‌وه بکه‌ن.
5- گرووپی
ڤییه‌ن له ماوه‌ی ساڵێکدا ده‌بێ 120 کیلۆ گره‌م سووته‌مه‌نی
بده‌نه ئێران.
6- ئێران
ده‌توانێ داوا له تورکیه بکات که ئورانیومی به پیتێنراوی به
پله‌ی نزم،س ده‌ست به جێ و بێ مه‌رج بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ ئێران.