
سپای رزگاری کوردستان
پێشوازی له بانگه‌وازه‌که‌ی "پژاک" ئه‌کات
"کوردیناسیۆنی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان
pjak"،
له رێکه‌وتی 20/5/2010 دا، راگه‌ێندراوێکی له‌ژێر سه‌ردێڕی
"نامه‌یه‌کی سه‌رکراوه له‌پێناو یه‌کیه‌تی"دا بڵاوکردووه‌ته‌وه که
پاش لێکدانه‌وه‌ی هه‌لومه‌رجی سیاسی کوردستان و ئێران و ناوچه‌که،
"سازکردنی یه‌کیه‌تییه‌کی پته‌و و به‌ره‌یه‌کی یه‌کگرتوو له نێوان
هه‌موو هێزه کوردییه‌کان و ئۆپۆزیسیۆنه‌کانی ئێران"ی به "تاکه
رێبازی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشانه‌ی ده‌کرێته
سه‌ر گه‌لی کورد" داناوه.
کوردیناسیۆنی پژاک، هه‌ر له درێژه‌ی ئه‌و هه‌ڵویسته‌ی دا هاوکات
نامه‌یه‌کی فه‌رمی به رێکه‌وتی 22/5/2010 بۆ سه‌رکردایه‌تی سپای
رزگاری کوردستان ناردوه. له‌م نامه‌یه‌دا وێڕای لێکدانه‌وه‌یه‌ک له
بارودۆخی سیاسی کورد له ناوچه‌که‌دا و ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی
له‌سه‌ریه‌تی، داخوازی پێکهێنانی یه‌کیه‌تی و به‌ره‌یه‌کی یه‌کگرتووی
دووپات کردووه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها له‌م نامه‌یه‌دا، کوردیناسیۆنی پژاک
له‌پێناو "تاوتوێکردن وهاوکات دیتنه‌وه‌ی رێبازه‌کانی به‌ره‌نگار
بوونه‌وه له به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشانه و هه‌روه‌ها له‌پێناو هه‌نگاو
نانه‌وه بۆ سازکردنی به‌ره‌یه‌کی دیمۆکراتیک و یه‌کگرتوو به‌تایبه‌ت
له نێوان هێزه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان" بانگهێشتی سه‌رکردایه‌تی
سپای رزگاری کوردستانی کردووه بۆ سازدانی چاوپێکه‌وتنێکی راسته‌وخۆ.
کۆمیته‌ی سه‌رکردایه‌تی سپای رزگاری کوردستان پاش لێکدانه‌وه و
هه‌ڵسه‌نگاندنی پێشنیار و بانگهێشته‌که‌ی کۆردیناسیۆنی پژاک،
به‌مجۆره‌ی خواره‌وه له‌سه‌ری ساخ بووه‌ته‌وه:
1-
خه‌باتی گه‌لی کورد خه‌باتێکی رزگاریخوازیی نه‌ته‌وه‌ییه،
هه‌مووانییه و تایبه‌ت به چین و توێژێکی تایبه‌ت نییه. سه‌رکه‌وتنی
ئه‌م خه‌باته له گره‌وی ته‌بایی و یه‌کیه‌تی نێوان هه‌موو ئه‌و چین و
توێژانه‌دایه.
2-
کوردستان کۆمه‌ڵگایه‌کی فره چه‌شن و فره حیزبیه و ره‌وت و هێز و
رێبازی سیاسیی جیاوازی تییایه. په‌یوه‌ندی دیمۆکراتیک و شارستانیانه‌ی
نێوان ئه‌م هێزانه و هاوکاری نێوانیان کاریگه‌ری راسته‌وخۆی له‌سه‌ر
یه‌کڕیزی گه‌ل و سه‌رکه‌وتنی خه‌باته‌که‌ی هه‌یه. هیچ حیزب و دوو
حیزبێک به ته‌نیا توانای یه‌کخستنی ریزه‌کانی خه‌ڵکی نییه و هه‌موو
پێکه‌وه ئه‌توانین ئه‌و کاره بکه‌ین.
3-
سپای رزگاری کوردستان له ده‌وری نوێی خه‌باتیدا و له یه‌که‌م
راگه‌ێندراوی کۆمیته‌ی ساخکه‌ره‌وه‌ی رزگاری و پاشان کۆنفرانسی یه‌که‌م
و په‌سندکراوه‌کانیدا، بایه‌خی ته‌واوی داوه به مه‌سه‌له‌ی هاوکاری و
یه‌کیه‌تی نێوان هێزه سیاسییه‌کانی، کوردستان. بۆیه مه‌سه‌له‌ی
یه‌کێتی و هاوکاریی نێوان هێزه سیاسییه‌کانی کوردستان، لای ئێمه
سیاسه‌تێکی جێکه‌وتوو و نه‌گۆڕه.
به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه، کۆمیته‌ی سه‌رکردایه‌تی
سپای رزگاری کوردستان، بانگه‌واز و پێشنیاره‌که‌ی کۆردیناسیۆنی پژاک،
به هه‌نگاوێکی باش ده‌نرخێنێ و پێشوازی له‌و سیاسه‌ته ئه‌کات و
ئاماده‌یه بۆ چاوپێکه‌وتنی راسته‌وخۆ له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته و
مه‌سه‌له‌کانی دیکه‌ی جێی گرینگی پێدانی هه‌ر دوولا.
سپای رزگاری کوردستان، ئاواتی ئه‌وه ئه‌خوازێ که هه‌موو هێز و
لایه‌نه سیاسییه‌کانی کوردستان، رێگای ته‌بایی و یه‌کیه‌تی بگرنه‌به‌ر
و واز له ناکۆکی له‌سه‌ر کێشه حیزبایه‌تی بێنن و له‌پێناو
کوردایه‌تیدا رێگای یه‌کیه‌تی و یه‌کگرتن بگرنه‌به‌ر.
سپای رزگاری کوردستان
2010-06-27
www.spayrzgari.com
E-mail: sr.kurdistan@gmail.com
E-mail:
spayrzgari@yahoo.com
Kurdistan Mobil: 07507825750
INT: + 964 750 7825750