پادشا‌و
وه‌زیر

م.ب.رۆدینکۆ
وه: له
فارسیه‌وه ره‌حیم. م
وه: که‌ریم
کشاوه‌رز
پیره‌ژنێک
هه‌بوو له گه‌ڵ تاقانه کوڕه‌که‌یدا ده‌ژیا. رۆژێ کوڕه‌که به
دایکی وت بڕۆ خوازبینی کچی پادشام بۆ بکه. دایکی هه‌رچه‌ند
ئامۆژگاری کوڕی کرد و وتی: کوڕم ئێمه له کوێ و پادشا له کوێ.
ده‌بێ به گوێره‌ی به‌ڕی خۆمان پێ راکێشین. به‌ڵام بێسوود بوو و
کوڕ له سه‌ر داوای خۆی پێی داگرت.
پیره‌ژن
ناچار بوو و چووه خوازبێنی کچی پادشا. پادشا به پیره‌ژنی وت:
پیاوێک له‌م شاره‌دا هه‌یه که جادو و سێحر ده‌زانێ. به
کوڕه‌که‌ت بڵێ که بچێته لای ئه‌و پیاوه تا سێحرو حیکمه‌تی فێر
بکات و بێت و منیش فێر بکات. ئه‌و کات منیش کچه‌که‌می ده‌ده‌مێ.
پیره‌ژن
گه‌ڕایه‌وه‌و قسه‌ی پادشای به کوڕه‌که‌ی وت. کوڕه‌که‌ی که‌وته‌ڕێ
و چوو بۆ ماڵی جادوو بازه‌که. کچی جادوباز تا کوڕه‌که‌ی بینی
شه‌یدای بوو. کوڕه‌که به کچی وت: هاتووم تا سێحر و حیکمه‌ت له
لای باوکت فێر بم. کچی بردییه ماڵ و میواندارییه‌کی باشی لێ کرد.
له
ناوه‌ڕاستی ژووری جادوو بازه‌که چاڵێک هه‌ڵکه‌نرا بوو که رم و
شـمشێر و خه‌نجه‌ریان تێدا چه‌قاندبوو. چاڵه‌که‌یان به نه‌وگێک
داپۆشی بوو تا دیار نه‌بێ. هه‌ر که‌س ده‌هات و له سه‌ر نه‌وگه‌که
داده‌نیشت، ده‌که‌وته ناو چاڵه‌که‌و رم و خه‌نجه‌رو شمشێڕه‌کان
له‌شیان له‌ت له‌ت ده‌کرد. جادوبازه‌که به‌و شێوه‌یه خه‌ڵكی له
ناو ده‌برد.
باوکی کچ
گه‌ڕایه‌وه ماڵ. کاتێ تێگه‌یشت که کوڕه‌که بۆ چی هاتووه، خوڵکی
کرد‌و له سه‌ر نه‌وگه‌که دایناو کوڕ که‌وته ناوچاڵ. به‌ڵام
کچه‌که پێشتر رم و شمشێر و... لابردبوو و چه‌ند پاڵشتێکی له شوێن
دانابوون. پیاوه جادو بازه‌که به کچه‌که‌ی وت: به نۆکه‌ره‌که
بڵێ که لاشه‌ی کوڕه‌که ده‌ر بێنێ و خاکی بکات. ئه‌مه‌ی وت و له
ماڵ چووه‌ده‌ر. کچ رۆیی و کوڕه‌که‌ی هێنایه ده‌رو له ژێر
زه‌مینیه‌که‌یان شاردییه‌وه‌و هه‌رکات باوکی له ماڵ نه‌بوو
کوڕه‌که‌ی فێری سێحر ده‌کرد.
کوڕه‌که
هه‌موو شتێ فێر بوو. کچه‌که پێی وت: بم خوازه. کوڕه‌که قه‌بووڵی
کرد‌و گه‌ڕایه‌وه بۆ ماڵی خۆیان. به دایکی وت: من ده‌بمه
ئه‌سپێک. تۆ بم به بازاڕ و بمفرۆشه. به‌ڵام هه‌وساره‌که‌م هه‌ر
چه‌نده‌یان پێ دای نه‌ی فرۆشی، وه‌گه‌ر نه من نابینیته‌وه.
کوڕ خۆی به
شێوه‌ی ئه‌سپ ده‌رهێناو دایکی بردی له بازاڕدا فرۆشتی و
هه‌وساره‌که‌ی نه‌فرۆشت. کاتێ پیره‌ژن گه‌ڕایه‌وه بۆ ماڵ
کوڕه‌که‌شی به شوێنی‌دا گه‌ڕایه‌وه. پاشان خۆی کرده هوشترێ و
پیره‌ژن بردی فرۆشتی و هه‌وساره‌که‌ی نه‌فرۆشت. دواتر خۆی کرد
هێسترێ و پیره‌ژن بردییه بازار بیفرۆشێ. جادوو بازه‌که چاوی پێی
که‌وت و تێگه‌یشت که ئه‌م هێستره، هێسترێکی ئاسایی نیه. له
گه‌ڵ پیره‌ژن که‌وته مامه‌ڵه‌و پاره‌یه‌کی زۆریشی بۆ هه‌وساره‌که
پێدا. پیره‌ژن ته‌ما گرتی و هه‌وساره‌که‌شی پێی فرۆشت.
پیاوی
جادووباز هێستره‌که‌ی هێنایه‌وه ماڵ و به کچه‌که‌ی وت: ئه‌و
چه‌قۆیه‌م بۆ بێنه. ده‌مه‌وێ ئه‌م هێستره سه‌ر ببڕم.
کچ
چه‌قۆیه‌که‌ی شارده‌وه‌و وتی: چه‌قۆمان نیه.
باوکی داوی
شمشێڕی کرد، داوای ته‌وری کرد، به‌ڵام كچ هه‌ر وتی نیمانه. پیاو
خۆی چوو تا بۆ چه‌قۆ و شـمشێرو ته‌ور بگه‌ڕێ. کچ هه‌وساری هێستری
داماڵی و فڕێی دایه سه‌ربانه‌که. ده‌ست به جێ هه‌وساره‌که بوو
به کۆترێ. پیاوی جادوو باز تا کۆتری بینی ئه‌ویش خۆی کرده بازێ و
که‌وته سه‌ر کۆتره‌که. کۆتر به‌ره‌و کۆشکی پادشا فڕی و له‌وێ بوو
به چه‌پکێ گوڵی سوور و خۆی هاویشته یه‌کێ له ژووره‌کانی پادشا.
پادشا
چه‌پکه گوڵی بینی و هه‌ڵیگرت. جادووبازیش بوو به ده‌روێشێک و
چووه کۆشکی پادشا و داوای کرد پادشا ئه‌وچه‌پکه گوڵه‌ی پێی بدات.
پادشا له پێداگرتنی ده‌روێش له سه‌ر داواکه‌ی تووڕه بوو و
چه‌پکه گوڵه‌که‌ی بۆی فڕێ دا. ده‌سته گوڵ بوون به مشتێ گاڵ.
جادووبازیش بوو به مامرێک له گه‌ڵ چه‌ند جووجه‌ڵه‌و ده‌ستیان به
هه‌ڵچنینی دانه‌کان کرد.
یه‌کێ له
دانه‌کان چوو بووه ناو که‌وشه‌که‌ی پادشا‌و بوو به رێوییه‌ک و
مریشک و جووجکه‌کانی خوارد. پادشا سه‌ری سووڕ مابوو و له شوێنی
خۆی وشک ببوو. له پڕێکدا رێوی بوو به جه‌وانێک و وتی: من هه‌ر
ئه‌و که‌سه‌م که ناردبوومه خوازبێنی کچه‌که‌ت.
پادشا‌و
وه‌زیریش سیحره‌کان له کوڕه‌که‌وه فێر بوون. رۆژێ وه‌زیر و پادشا
بۆ گه‌ڕان له شار چوونه ده‌ر. وه‌زیر پێشیناری به پادشا کرد
تا هه‌ردوکیان خۆیان بکه‌نه ئاسک. پادشا قه‌بووڵی کرد‌و هه‌ر
دوکیان خۆیان کرده ئاسک. پاشان وه‌زیر خۆی به شێوه‌ی پادشا
ده‌رهێناو چووه کۆشکی پادشا.
پادشا هه‌فت
ژنی هه‌بوو. وه‌زیر له گه‌ڵ شه‌ش له ژنه‌کانی خه‌وت. به‌ڵام ژنی
حه‌فته‌م تێگه‌یشت که ئه‌م ماسه بێ موو نیه و ئاماده نه‌بوو
له گه‌ڵیدا بخه‌وێ. وه‌زیر به شوێن رێگه‌چاره‌یه‌ک دا ده‌گه‌ڕا
که دڵی ژن به ده‌ست بێنێ. رۆیشته کێو و داوێکی نایه‌وه تا
مه‌لێک بگرێ و به پێشکه‌ش کردنی دڵی ژن وه‌ده‌ست بێنێ.
چه‌ند گله
که‌و بوون به داوی وه‌زیره‌وه. پادشای راسته‌قینه‌ش خۆی
کردبووه که‌وێک و چووبووه ناو داوه‌که‌وه. به که‌وه‌کانی وت
که خۆتان بکه‌نه مردووه تا راوچی فڕێتان بدات و رزگارتان ببێ.
وزیر هات و
سه‌یری کرد چه‌ند گله که‌و بوونه‌ته داوه‌که‌یه‌وه‌و جگه له
دانه‌یه‌کیان هه‌موویان مردوون. وه‌زیر که‌وه مردووه‌کانی فڕێ
دا‌و،که‌وه زیندووه‌که‌ی هێنایه‌وه بۆ ماڵ و له قه‌فه‌زی ناو
دایه ژنه‌که‌ی.
کاتی وه‌زیر
چووه ده‌ر، پادشای راسته‌قینه له ژنه‌که‌ی پرسی: ئه‌مه شووی
تۆیه؟
ژنیش وتی:
نه، به‌ڵام نازانم چی بکه‌م.
که‌وه‌که
که پادشای راسته‌قینه بوو به ژنی وت: داوای لێ بکه تا ببێته
مریشکێک و جووجک ده‌وریان دابێ. تا منیش ببمه رێوی و هه‌موویان
بخۆم.
وه‌زیر هات
بۆ لای ژن و ژنیش به خه‌مزه‌و ناز وه‌زیری گۆڵ دا‌و وه‌زیر خۆی
کرده مریشک و جووجه‌ڵه. که‌ویش بوو به رێوییه‌ک و هه‌موویانی
خوارد. پاشان خۆی کرده‌وه به پادشای راسته‌قینه. له‌م کاته‌دا
کوڕ چه‌ند که‌سێکی بۆ خوازبێنی نارده لای پادشا و به‌ڵێنه‌که‌ی
به بیر هێنایه‌وه.
پادشا کچی
پێی دا‌و هه‌فت شه‌و و هه‌فت رۆژ جێژنی بۆ گرتن. کچی پادشا‌و
جه‌وانه‌که چوونه ماڵی خۆیان و جه‌وانیش ناردییه شوێنی کچی
جادوو بازه‌که‌و ئه‌ویشی هێنایه ماڵێ خۆی.