به‌شداریی رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان
له چله‌ی ماته‌مینی 5 زیندانیی سیاسیی
كه‌مپه‌ینى كوردستان بۆ به‌رگریی له زیندانیانى سیاسى،
سه‌عات 5 پاشنیوه‌ڕۆی رۆژی پێنجشه‌ممه 17 ژوئه‌نی 2010، له پارکی
شه‌هید سامی عه‌بدولره‌حمانی شاری هه‌ولێر رێوره‌سمێکی رێزگرتنی
به‌بۆنه‌ی چله‌ی ماته‌مینی شه‌هیدانی 19 گوڵان، رێکخست.
له رێوره‌سمه‌که‌دا خاتوو مانۆ نه‌قشبه‌ندی سکرتێری رێکخراوی
ئازادیی ژنانی کوردستان و شاندێکی یاوه‌ری، له‌سه‌ر داوه‌تی
به‌ڕێوه‌به‌رانی رێوره‌سمه‌که، به‌شدارییان له چله‌ی ماته‌مینی
شه‌هیدان فه‌رزاد كه‌مانگه‌ر، عه‌لی حه‌یده‌ریان، فه‌رهاد وه‌كیلی،
شیرین عه‌له‌م هوولی و
مێهدی ئیسلامیاندا کرد.
هه‌روه‌ها له رێوره‌سمه‌که‌دا چه‌ند رێکخراوی ژنان و پارت و
لایه‌نه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌شدار بوون و تاجه گوڵینه‌یان له
پێش وێنه‌ی ئه‌و شه‌هیدانه
و مۆنۆمێنتی شه‌هیدانی 1 شوبات دانا.
رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان – نی‌نا
29 جۆزه‌ردانی 2710
19 ژوئه‌نی 2010
ninaazadi.jinan1@gmail.com
ninaazadiazadi@yahoo.com
Mobil: 009647504472889