1- دوایین
سه‌فه‌ری حه‌ج
کۆ: مه‌نسوور
یاقووتی
و: ره‌حیم م
رۆژێ رێوی
بڕیار ده‌دا بۆ سو‌و‘ک کردنی باری گوناحه‌کانی بچێته حه‌ج.
ده‌که‌وێته رێ و له ناو رێ ده‌گاته، گورگ و شێر و چه‌قه‌ڵ و
پڵنگ و پرسیاری لێ ده‌که‌ن مام رێوێ ئۆغر وه خه‌یر. ئه‌ویش ده‌ڵێ
ده‌مه‌وێ بچم بۆ حه‌ج و باری خۆی سووک بکه‌م.
ئه‌وانیش
داوای لێ ده‌که‌ن که ئه‌وانیش له گه‌ڵی دا بڕۆن. رێوی خۆشحاڵ
ده‌بێ و هانیان ده‌دا له گه‌ڵیدا بچنه حه‌ج.
هه‌موویان
پێکه‌وه ده‌که‌ونه رێ و ماوه‌یه‌ک پێکه‌وه رێگه ده‌بڕن. پاش
ماوه‌یه‌ک برسیه‌تی زۆریان بۆ دێنێ. رێوی که چاو ساقیان ده‌بێ،
ده‌زانێ که هه‌موویان برسیانه، له پێشه‌وه‌ی هه‌موویان ده‌بێ و
سه‌ر بۆ ئاسمان به‌رز ده‌کاته‌وه‌و لووره‌یه‌کی بۆ ده‌کا. به
هاوڕیانی ده‌ڵێ که له ئاسمانه‌وه فه‌رمانی پێکراوه چه‌قه‌ڵ
حه‌جی قه‌بووڵ نیه‌و ده‌بێ بخورێ.
له سه‌ر
قسه‌ی رێوی گه‌له کۆمه ده‌که‌ن له چه‌قه‌ڵ و ده‌یخۆن.
ماوه‌یه‌کی دیکه رێگا ده‌بڕن و ده‌چه‌چن. هه‌متر برسیه‌تی زۆریان
بۆ دێنێ، رێوی هه‌متر روو له ئاسمان ده‌کاو هێندێک ویقه ویق
ده‌کاو ده‌ڵێ ئاگاداریان کردمه‌وه که گورگ حه‌جی قه‌بووڵ نابێ و
ده‌بێ بخورێ.
ده‌ست به جێ
ده‌وری ده‌ده‌ن و شیتاڵ شیتاڵی ده‌که‌نه‌وه‌و ده‌یخۆن. پاشان
ده‌که‌ونه‌وه رێ و ماوه‌یه‌کی دیکه رێگا ده‌بڕن و به‌ره‌و ماڵی
خوا ده‌چن. کاتێ رێگایه‌کی زۆر ده‌بڕن و ماندوو ده‌بن و برسیان
ده‌بێ، رێوی دوباره سه‌ر به‌ره‌و ئاسمان به‌رز ده‌کاته‌وه و دوای
هێندێک دوعا‌و پاڕانه‌وه‌و ویقه‌یه‌ک ده‌کاو ده‌ڵێ فه‌رمانی
پێکراوه که مه‌لنگیش حه‌جی قه‌بووڵ نیه‌و ده‌بێ بخورێ.
شێر‌و رێوی بێ
چاوه‌ڕوانی په‌ڵنگ ده‌کوژن و ده‌یخۆن. رێوی که دنیا دیده ده‌بێ
هێندێک له ریخۆڵه‌و گه‌ده‌که‌ی ده‌شارێته‌وه‌و له قه‌ی خۆی قایمی
ده‌کا. له گیانله‌به‌ره‌کان که بۆ حه‌ج که‌وتبوونه‌رێ ته‌نیا
شێر‌و رێوی مابوون.
که‌م ده‌چن
فره ده‌چن، شێر زۆر برسی ده‌بێ، رێویش هه‌روه‌ها. رێوی به دزی
شێره‌وه که‌مێک له ریخۆڵه‌که ده‌ردێنێ و له ده‌می ده‌نێ و
ده‌یخوا و بان چاوێکیشێ ده‌به‌ستێ. کاتێ شێر سه‌رنج ده‌دا رێوی
شتێ له ده‌می دایه، پێی ده‌ڵێ: رێوی ئه‌وه چیت خوارد؟
ئه‌ویش
وه‌ڵامی ده‌داته‌وه‌و ده‌ڵێ: مام شێر زۆر برسیم بوو چاوێکی خۆم
ده‌رهێناو خواردم.
شێریش بێ
ئاگا له فێڵی رێوی له به‌ر برسیه‌تی ده‌ڵێ: مام رێوی چاوێکی منیش
ده‌ربێنه، منیش زۆرم برسیه.
رێوێ بێ
ماته‌ڵ بوون، چاوێکی شێر ده‌ر دێنێ و خۆی ده‌یخوا و قارسه‌قولێ له
ده‌می شێر ده‌نێ.
شێر ده‌ڵێ:
ئای مام رێوی تامی قارسه‌قول ده‌دا.
ئه‌ویش
ده‌ڵێ: وایه مام شێر، تامی چاو هه‌ر وه‌هایه.
که‌م ده‌چن
فره ده‌چن، ریوی وا نیشان ده‌دا که ئه‌و چاوه‌که‌ی خۆشی ده‌خوا.
شێر داوای لێ ده‌کا ئه‌و چاوه‌که‌شی ده‌ربێنێ و بیداتێ بیخوا. رێوی
ئه‌و چاوه‌که‌شی ده‌ر دێنێ و بۆ خۆی ده‌یخوا و وه‌کوو جاری پێشوو
قارسه‌قولێکی دیکه له زاری شێر ده‌نێ.
پاش
ماوه‌یه‌ک ده‌گه‌نه سه‌ر هه‌ڵدێرگه‌یه‌ک و رێوی ده‌ڵێ باشتر وایه
له کۆڵی بکه‌مه‌وه. رێوی به شێر ده‌ڵێ: مام شێر بۆ که‌یته،
ئاسکێ چاخت له به‌رده‌ستدایه.
شێریش باوه‌ڕ
به رێوی ده‌کاو پرتاف ده‌دا بۆ ئاسک، به لووتدا به‌رده‌بێته‌وه‌و
ده‌که‌وێته ناو ده‌راوه‌که. رێوی ده‌چێته سه‌ر شێڕه‌که که
بریندار ده‌بێ و له دواوه به‌ر ده‌بێته شێر‌و خه‌ریکی خواردنی
ده‌بێ.
شێر که له
فێڵێ رێوی تێگه‌یشتبوو، پێی ده‌ڵێ: مام رێوی له دواوه بۆ ده‌خۆی
هه‌ر پیسی و گه‌ن و گووه بۆ نایه‌ی له سینه‌وه بخۆی هه‌ر گۆشت و
پییه.
رێوی
ده‌که‌ێته ناو ته‌ماح و ده‌چێ و له سینه‌ی شێر خۆی تێر بکا، شێر
پارێزی لێ دێنێ و رێوی په‌ل په‌ل ده‌کاته‌وه.