له سێداره‌دانی ئازادیخوازن له لایه‌ن کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه
مه‌حکووم ده‌که‌ین

به داخ و
که‌سه‌ری زۆره‌وه رۆژی یه‌ک شه‌مه19ی بانه‌مه‌ڕی 1389ی هه‌تاوی
به‌رانبه‌ر به 9/5/2010ی زایینی هه‌واڵی له سێداره دانی پێنج
تێکۆشه‌ری رێگای ئازادی به ناوه‌کانی: فه‌رزاد که‌مانگه‌ر،
فه‌رهاد وه‌کیلی، شیرین عه‌له‌م هوولی، مهدی ئیسلامیان و عه‌لی
حه‌یدریان له لایه‌ن کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه بڵاو کرایه‌وه.
ئه‌م کرده‌وه دژی ئینسانیه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران، ویژدانی
مرۆڤایه‌تی هه‌ژاند و لاپه‌ڕه‌یه‌کی ره‌شی دیکه‌ی خسته سه‌ر
مێژووی پڕ له ریسوایی ئه‌و رێژیمه.
ئێمه
کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران-ژنێڤ ئه‌م کرده‌وه دژه
مرۆڤایه‌تییه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران مه‌حکووم ده‌که‌ین و، داوا
له کۆڕ‌و کۆمه‌ڵه نێونه‌ته‌وه‌یی و رێکخراوه‌کانی مافی مافی مرۆڤ
ده‌که‌ین که چی دیکه له‌وه زیاتر له به‌رانبه‌ر جینایه‌ته‌کانی
کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا که‌مته‌رخه‌م نه‌بن.
به بۆنه‌ی
هه‌ڵورینی گوڵی ژیانی ئه‌و پێنج تێکۆشه‌ره ئازادیخوازه پرسه‌و
سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌کانیان ده‌که‌ین و خۆمان له
خه‌م په‌ژاره‌ی له ده‌ست دانی جگه‌رگۆشه‌کانیان به شه‌ریک
ده‌زانین. دڵنیایان ده‌که‌ینه‌وه که به هه‌وڵی هه‌رچی زیاتر
ئه‌و ره‌فتاره دڕندانه‌ی کۆماری ئیسلامی له ناو کۆڕوکۆمه‌ڵه
نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کاندا له‌قاو ده‌ده‌ین و ناهێڵین خوێنی ئه‌و
شه‌هیدانه‌ی رێگای ئازادی به فیرۆ بچێ.
سڵاو له
گیانی پاکی شه‌هیدان فه‌رزاد که‌مانگه‌ر، فه‌رهاد وه‌کیلی، شیرین
عه‌له‌م هوولی، مهدی ئیسلامیان و عه‌لی حیدریان. ره‌وانیان شاد
هه‌یئه‌تی
به‌ڕیوه‌به‌ری، کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران-ژنێڤ
20ی
بانه‌مه‌ڕی 1389ی هه‌تاوی به‌رانبه‌ر 10ی مه‌ی 2010ی زایینی