کێوه‌کان
هه‌ر وه‌ک پێشتر
باسمان کرد، زه‌هاو جگه له ده‌شتایی کێو و به‌رزایی، ته‌پۆڵکه‌ی
گه‌ڵێک گرینگ و ئیستراتیژی هه‌یه. له بواری سوپاییه‌وه جێی سه‌رنجی
کارناسه سوپایه‌کانه.
1- کێوه‌کانی پاتاق
که به‌شێک له زه‌نجیره کێوی زاگرۆسه به یه‌كێ له قایمترین
سه‌نگه‌ره‌کانی به‌رگری له پارێزگاری کرماشان ده‌ژمێردرێ و، له به‌شی
رۆژهه‌ڵاتی سه‌رپێڵی زه‌هاو هه‌ڵکه‌وتووه که، له مێژوودا له جه‌نگی
نێوان ئیمپراتوریه‌کاندا له ناوچه‌یه، چاره‌نووس ساز بووه. به‌رزترین
لوتکه‌ی ئه‌م زه‌نجیره کێوه ناوی شاله گوشه که به‌رزاییه‌که‌ی
2920 میتره.
2- داڵه‌هۆ: ئه‌م
کێوه له کێوه به‌ررزه‌کانی ناوچه‌یه که، ده‌که‌وێته لای باکووری
رۆژهه‌ڵاتی زه‌هاو و، له ناوچه‌ی باوه‌جانیه‌وه ده‌ست پێ ده‌کا و تا
زه‌هاو درێژ ده‌بێته‌وه. له باشووره‌وه به باشوری گاواره‌دا تێده‌په‌ڕێ
و له کرن کۆتایی پێ دێ. به‌رزاییه‌که‌ی 1810 میتره. به‌رزترین لووتکه‌ی
ئه‌م کێوه، بایکه‌وان یا باری- که‌وانه که به سه‌ر ده‌شتی زه‌هاو و
خاکی عێراق و سیرواندا زاڵه. له باری سوپاییه‌وه سه‌نگه‌رێکی گرینگ
و ئیستراتژییه بۆ به‌رگری و هێرش. رووباری ئه‌ڵوه‌ن له‌م کێوه وه
سه‌رچاوه ده‌گرێ. داڵه‌هۆ له لای باکووره‌وه ده‌گاته چیای"کوه به‌ند
زه‌رد که به‌رزاییه‌که‌ی 1350 میتره و له رۆژهه‌ڵاتیشه‌وه ده‌گاته
چیای گوڵبان که 2010 میتر به‌رزه.
یونانیه‌کان به
چیای داڵه‌هۆ و بالوول، زاگرۆسیان وتووه. ئه‌م دوو زه‌نجیره کێوه
زۆر له کۆنه‌وه لای یونانیه‌کان و قه‌ومه ئێرانیه‌کان ناسراو و به
ناوبانگ بووه. له به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌کێ له شا ڕێگا گه‌وره‌کانی مێژووی
ئێران بۆ ده‌شته‌کانی دوو ئاوان به‌م کێوانه‌دا تێپه‌ڕیووه. زۆربه‌ی
کۆچبه‌رانی رۆژهه‌ڵاتی له‌م رێگایه‌وه به‌ره‌و رۆژئاوا چوونه.
3- کێوی به‌مۆ
له به‌شی باکووری زه‌هاو هه‌ڵکه‌وتووه و به‌رزاییه‌که‌ی 1828 میتره.
به‌مۆ به مانای سه‌ر به‌رز و له خۆبایی. ئه‌م کێوه له سنووری کوردستانی
ئێران و عیڕاق هه‌ڵکه‌وتووه. لوتکه‌کانی شا وشک، زمناکۆ، به‌رده‌کان،
شمێران که‌وتوونه‌ته به‌شی کوردستانی عێراقه‌وه. به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان
له نێوان به‌رزاییه‌کانی زمناکۆ و قاشتی هه‌ڵ به‌ستراوه.
4- که‌م تێ
(کونتێ): ئه‌م کێوه له پاتاق هه‌که‌وتووه و به‌رزاییه‌که‌ی1220
میتره.
5- باریکه‌وه‌ن:
له پشت ته‌نگی زه‌هاو هه‌ڵکه‌وتوو و به‌رزاییه‌که‌ی1595 میتره.
شانشین به‌رزترین لووتکه‌ی ئه‌م کێوه‌یه.
6- گامێشان له
ده‌شتی زه‌هاو هه‌ڵکه‌وتووه و به‌رزاییه‌که‌ی1068میتره.
7- ده‌نه وشک:
له رۆژئاوای گوندی عوسمان هه‌ڵکه‌وتووه و، سنووری نێوان دێستانی
قه‌ڵا شایین و دیره‌یه. به‌رزایی ئه‌م کێوه 1364 میتره.
8- بازی دراز (بازوی
دراز) بازوو دراز: ئه‌م کێوه له باشووری رۆژئاوای شاری سه‌رپێڵی
زه‌هاو هه‌ڵکه‌وتووه و، به‌رزاییه‌کانی له باری نیزامیه‌وه ئیستراتژیکن.
ئه‌م کێوه شه‌ش لوتکه‌ی به‌رزی هه‌یه که ئه‌مانه‌ن: لوتکه‌ی گه‌چی
به به‌رزایی 1100 میتر، لوتکه‌یه‌کی دیکه‌ی به به‌رازایی 1100 میتر.
لوتکه‌ی سێیه‌م به 1050 میتر به‌رزی و لوتکه‌ی بازی دراز به 1150
میتر و دوو لوتکه‌که‌ی دیکه به به‌رازایی 1012 و 1008 میتر به‌رزی.
9- کێوی سێ سه‌ر:
له نێوان گوندی قه‌راوێز و ته‌نگ حمام هه‌ڵکه‌وتووه. به‌رزایه‌که‌ی
1494 میتره. ئه‌م کێوه سێ گۆشه‌یه. گۆشه‌یه‌کی به‌ره‌وه مله یاقوو
و قه‌راوێزه و گۆشه‌یه‌کی به‌ره‌و گوڵه‌م که‌وه و ئه‌وی دیکه‌ش به‌ره‌و
باوه‌های له سنووری عێراق له نزیک گوندی مه‌حموو قه‌جه‌ر درێژ ده‌بێته‌وه.
10- ئاسنگه‌ران:
له ته‌نگی خرسه بوار له ژووره‌وه‌ی گوندی باوه‌های به هۆی چه‌می
گوڵه‌م که‌وه‌وه له سێ سه‌ر داده‌بڕێ و هه‌تا بێشکان درێژ ده‌بێته‌وه.
دیاره به‌رزاییه‌که‌ی ئه‌م به‌ری ئاو به داچک ناسراوه. مله‌ی به
ناوبانگی ئه‌م کێوه ناوی ماین مل شکاوه.
11- کێوی
سیاوانه: له ناوچه‌ی قه‌ڵخانی له باشووری رۆژئاوای لیل و بیامه،
بڕه‌وه‌ن و که‌نه‌هه‌ڕ، له باکووری رۆژهه‌ڵاتی داڵه‌هۆ هه‌ڵکه‌وتووه.
12- کێوی پاتیره
(بادیره) ئه‌م کێوه له سه‌ره‌تای گوندی ناوکه‌ل هه‌ڵکه‌وتووه. یه‌کێ
له‌و کێوانه‌یه که، به هۆی هه‌بوونی نووسراوه و نیگاری کۆن به ناو
بانگه.
13- کێوی گاڕێ:
له باکووری ناوچه‌ی جگیرانه و به‌رازاییه‌که‌ی1100 میتره. چه‌می هه‌واسان
له‌م کێوه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ.
14- کێوی به‌رز
(به‌رزه کۆ): ئه‌م کێوه له دێستانی قه‌ڵا شایین و پاتاق
هه‌ڵکه‌وتووه. به‌رزاییه‌که‌ی 1900 میتره. ئه‌م کێوه له شاری
سه‌رپێڵی زه‌هاوه وه ده‌ست ده‌کا و تا 15 کیلۆ میتر به‌ره‌و باشوور
ده‌چێ و پاشان به لای باکووردا تا پاتاق درێژ ده‌بێته‌وه.
15- کێوی بان
زه‌رده: ئه‌م کێوه له باکووری گوندی مله که‌وه‌یه، له دێستانی
زه‌هاو هه‌ڵکه‌وتووه. به‌رزایه‌که‌ی 1350 میتره. له لای
رۆژهه‌ڵاته‌وه ده‌گاته کێوی داڵه‌هۆ.
16- کێوی شاهان:
ئه‌م کێوه به به‌رازایی 2546 میتر له رۆژهه‌ڵاتی گوندی میر حه‌سار
هه‌ڵکه‌وتووه. له کێوه به‌رزه‌کانی سه‌رپێڵی زه‌هاوه. سه‌رچاوه‌ی
چه‌م و کانیاوه‌کانی ناوچه‌ی جه‌یران و چه‌می زرشکه.
17: کێوی چناره:
له گوندی پشت ته‌نگی زه‌هاو هه‌ڵکه‌وتووه. له رۆژ هه‌ڵاتی گوندی
چناره‌ی سه‌رووه.
18: مێ ره‌نگین:
له ده‌شتی زه‌هاو له باکووری رۆژهه‌ڵاتی گوندی مله دزگه هه‌ڵکه‌وتووه.
19- چاڵاو زه‌نگنه:
له نێوان به‌مۆ و مله دزگه‌یه.
20- کێوی بزێنان:
ئه‌م کێوه له ده‌شتی زه‌هاو، له باکووری رۆژئاوای گوندی بێشکان هه‌ڵکه‌وتووه.
له به‌ر ئه‌وه‌ی بزنه کێوی زۆر بووه به‌م ناوه ناوبانگی ده‌رکردووه.
به‌رزاییه‌که‌ی 1050 میتره
21: کێوی بێشکان:
له ده‌شتی زه‌هاو له نزیک سنووری ئێران و عێراق هه‌ڵکه‌وتووه.
22- کێوی قراوێز:
ئه‌م چیایه له ده‌شتی زه‌هاو هه‌که‌وتووه. به‌رزاییه‌که‌ی 820 میتره.
23- باخه کۆ: ئه‌م
چیایه له ده‌شتی زه‌هاو و رۆژ ئاوای گوندی مله دزگه و باکووری
گونده‌کانی قه‌ڵه‌مه، قه‌ڵخانچه‌ک، کڵاشی و شای تۆتیا هه‌ڵکه‌وتووه.
24- کێوی پاڵان:
ئه‌م کێوه له ناوچه‌ی قه‌ڵخانی هه‌ڵکه‌وتووه و له به‌ر ئه‌وه‌ی
شێوه‌ی له پاڵان ده‌چێ، ئه‌م ناوه‌یان پێ داوه.
25- کێوی
مرادخانی: له دێستانی جه‌یران هه‌ڵکه‌وتووه.
26- کێوی گه‌ره:
له باکووری گوندی مله دزگه هه‌ڵکه‌وتووه.
27- شه‌واڵ دڕه:
له ده‌شتی زه‌هاو و سه‌رقه‌ڵا له سنووری ئێران و عێراق هه‌ڵکه‌وتووه.
28- کێوی سه‌ڵمانه
له گوندی کاکه ره‌شی له سه‌ر رووباری هه‌واسان، ده‌ست پێ ده‌کا و،
تا که‌لی جنگه درێژه‌ی ده‌بێ. به‌رزایی ئه‌م کێوه له هه‌زار میتر
زیاتره
که‌ل و ده‌ر‌به‌نه‌کان:
1-
که‌لی
جه‌نگه له نێوان کێوه‌کانی سه‌ڵمانه و باخه کۆدایه و، رێگای
سه‌ره‌کی هاتوچۆی نێوان سه‌رقه‌ڵا و جه‌یرانه.
2-
ته‌نگی
هوان له نێوان شه‌واڵدڕه‌و ترشاوایه و، رێگای گوندی هوان و چوار کڵاوی
عێراق بۆ سه‌رقه‌ڵاو زه‌هاوه.
3-
ته‌نگی
ده‌وه‌ن ده‌هۆڵ
4-
ده‌روه‌ن
بێ لووله
ده‌شته به پیته‌کانی ناوچه:
1- ده‌شتی
زه‌هاو: یه‌کێ له سه‌رچاوه گرینگه‌کانی کشتوکاڵی هه‌رێمه‌که‌یه. به
هۆی هه‌بوونی سه‌رچاوه‌ی ئاوی زۆره‌وه، زه‌وییه‌کانی به پیتن. 550
میتر له ده‌ریاوه به‌رزه. له‌م ناوچه‌یه گه‌نم و جۆ و نۆک و نیسک و
زڕات به‌رهه‌م دێ و، سه‌وزی کاڵی و په‌موو کاڵی و باخ داریش ده‌کرێ.
2- ده‌شتی پاتاق:
یه‌کێ دیکه له ده‌شته گه‌وره و ئاوه‌دانه‌کانی شارستانه و، دوو
شێوه ئاو هه‌وای سه‌رد و گه‌رمی هه‌یه. سه‌راو ماراو ئه‌م ده‌شته
ئاویاری ده‌کا.
3- ده‌شتی قه‌ڵا
شایین: یه‌کێ له ئاوه‌دانترین ده‌شته‌کانی شاری سه‌رپێڵی زه‌هاوه که
له گوندی سه‌راوگه‌رم ده‌ست پێده‌کا و له گوندی گه‌نجووره کۆتایی
دێ. به‌رهه‌می ئه‌م ناوچه‌یه، په‌موو، بامیه، باقله، خه‌یار، شووتی
و که‌نم و جۆیه.
4- ده‌شتی بشێوه‌یه: ئه‌م ده‌شته له گوندی حه‌بیب وه‌ند تا گوندی جه‌لال
وه‌ند درێژه‌ی هه‌یه. بۆ کشوکاڵ له ئاوی چه‌مه‌کانی ئه‌ڵوه‌ن و ماهیت
که‌ڵک وه‌رده‌گرن و په‌موو، کونجی، بامیه، باینجان، برنج، گه‌نم و جۆ
... له به‌رهه‌مه سه‌ره‌کییه‌کانی ئه‌م ناوچه‌یه.