کاسییه‌کان
کاسییه‌کان یه‌کێ
له‌و گه‌لانه بوون که له ناوچه‌ی لوڕستانی ئه‌مڕۆ ژیاون. نزیکه‌ی
576 ساڵ ده‌سه‌ڵاتدارییان کردووه. زانیارییه‌کی ئه‌وتۆ له سه‌ر مێژووی
ئه‌م گه‌له له ده‌ستتدا نیه. ئه‌م گه‌له به کاسی، کاسا، کاسۆ، کاشۆ
ناوبراون. به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌کان له 1171ی به‌ر له زایین، کۆتایی
به ده‌سه‌ڵاتیان هاتووه. ئه‌وه‌ی له شوێنی ئه‌م گه‌له زانراوه ئه‌وه‌یه
که له زاگرۆسی ناوه‌ندییه‌وه له باکووری عیلامه‌وه هاتوونه‌ته
دوو ئاوان. به پێکهاتنی ده‌وڵه‌تی ماد ئه‌وانیش بوونته به‌شێک له
سوپای ئه‌و ده‌وڵه‌ته.
کاسییه‌کان که
به باپیره‌ی لوڕه‌کان ده‌ناسرێن ماوه‌ی شه‌ش سه‌ده له دوو ئاوان و
کێوه‌کانی زاگرۆس و ناوچه‌ی کرماشان دا ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بووه.
لێکۆڵه‌ره‌کان سه‌رده‌می ئه‌م قه‌ومه‌یان 1925 تا 1171 ناو بردووه.
کاسییه‌کان هه‌میشه له بیری داگیر کردنی وڵاتی دوئاواندا بوونه که،
له نیوه‌ی سه‌ده‌ی بیسته‌م تا هه‌ژده‌یه‌می پ.ز تێکۆشاون له رێگه‌ی
هێمنانه‌وه ئه‌و کاره پێش ببه‌ن. به‌ڵام گریشمه‌ن ده‌ڵێ: که کاسیه‌کان
له نیوه‌ی سه‌ده‌ی 18ی پ.ز به زۆر دووئاوانیان ده‌ست به سه‌ردا گرتووه
له ساڵی 1760
پ.ز یا به وته‌ی سپایزر له 1746 قه‌ومی کاسی به هاوکاری گوتی و
لوولوو هێرشیان کرده سه‌ر بابل. به گوێره‌ی سه‌رچاوه بابلییه‌کان
ساسوئیلونی له ساڵی نۆیه‌می پادشایه‌تی خۆیدا، له ساڵی 1741 له گه‌ڵ
کاسییه‌کاندا شه‌ڕی کردوه. له په‌رستگای گه‌وره‌ی بابل (خودای ئینیل)
له شاری نیپوور رمێک دۆزراوه‌ته‌وه که ناوی گه‌نداشی له سه‌ر بووه.
ئه‌مه نێشانه‌ی ده‌سه‌ڵات و نفووزی کاسییه‌کان له‌و هه‌رێمه‌دا بووه.
له ساڵێ 1749ی
به‌ر له زایین گانداش پادشای کاسی توانی له بابل ده‌سه‌ڵات به ده‌سته‌وه
بگرێ. له ساڵه‌کانی 1570_1510 پێش زایین ئاگووم کاکریمه (کاک رم) یه‌کێ
له پادشاکانی کاسی له بابل خۆی به پادشای گووتیه‌کان و پادان و
ئالمه‌ن که له ناوچه‌ی (زه‌هاوه) ده‌زانی.
له سه‌ده‌ی 15ی
پ.ز له سه‌ر رووباری دیجله ده‌وڵه‌تی ئاشووری پێکهات. په‌یماننامه‌یه‌ک
دۆزراوه‌ته‌وه که له نێوان کارئینداش پادشای کاسی و ریمنی ششو پادشای
ئاشووردا به‌ستراوه. له سه‌ده‌ی 15دا ئاشووریه‌کان ویستیان به‌ره‌و
ناوچه‌کانی باشوور داکشێن. ئه‌مه مه‌ترسیه‌ک بوو بۆ دۆڵی دیاله که
له ژێر ده‌سه‌ڵاتی کاسی یه‌کاندا بوو.
ئاداد_نیرایی (ئاداد
نراری) یه‌که‌م پادشای ئاشووری له ساڵی 1305-1274 پێش زایین به
نۆره‌ی خۆی هێرشی کرده سه‌ر زاگرۆسی ناوه‌ندی و، زه‌بری له گه‌لانی
لوولوو و گووتی وه‌شاند. نازی مارتاش له‌م جه‌نگه‌دا شکستی خوارد. پاش
جه‌نگه‌لێکی دوور و درێژ له نێوان ئاشوور به رێبه‌ری ئاداد- نیرایی
و، ده‌وڵه‌تی بابل به رێبه‌ری پادشای کاسی به ناوی نازی- ماروتاش،
سه‌ره‌نجام سنووری نوێ له نیوانیان دیاری کرا که ناوچه‌ی ئارمان و ده‌رله‌ت(درلت)
ناوچه‌یه‌ک له ئاکارسالو له ناوچه‌ی حولوان تا خاکی لوولووه‌کان له
کێوه‌کانی زاگرۆس درێژ ده‌بووه‌وه.
ده‌وڵه‌تی
ئاشووری به هێرشه سوپاییه‌کانی خۆی دژی پادشاکانی کاسی بابل، به
تایبه‌تی له جه‌نگ له گه‌ڵ کاشتیلیاش له ساڵی 1232- 1225 هێندێک له
شاره سنووره‌کانی داگیر کرد. له سه‌ر ده‌می پادشایی زاماما_شوم_
ئیدینا له 1174 پێش زایین‌دا، ناوچه‌کانی زابان، له رووباری زێ و ئاکارسالوو
له ناوچه‌ی هالمان(زه‌هاو) له لایه‌ن ئاشووره‌وه داگیر کرا.
له پادشا به
ناو بانگه‌کانی کاسییه‌کان: گانداش ساڵی 1741 تا 1726ی پێش زایین، دامه‌زرێنه‌ری
ده‌سه‌ڵاتداری کاسییه‌کان بوو. ئاگوومی گه‌وره، 1725 تا 1704 ئێش
زایین. کاش تی لیاش 1704 تا 1683ی پێش زایین. ئوشی 1683 تا 1674ی پێش
زایین.ئابی راتاش له ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی هه‌ڤده‌یه‌می پێش زایین.
ئورشی گورماش کۆتایی سه‌ده‌ی هه‌ڤده‌یه‌می پێش زایین. ئاگوومی دووه‌م و
نازی مارتاش له پادشاکانی دیکه‌ی کاسییه‌کان بوونه.
ده‌وڵه‌تی کاسی
که نزیک به 400 ساڵ به سه‌ر بابلدا ده‌سه‌ڵاتداری ده‌کرد، له
1171پێش له زایین (1155) به ده‌ستی ئیلامییه‌کان کۆتایی پێهات. پاش
رووخانی ده‌وڵه‌ته‌که‌یان گه‌ڕاونه‌وه بۆ شوێنی پێشووی خۆیان.
ناوی هێندێک له
خوداکانی کاسییه‌کان: کاشۆ خودای گه‌ل (نه‌ته‌وه). شیمالی یا شیباروو
خودای لووتکه‌ی کێوه‌کان. شوکاموون یا شومۆ خودای ئاگری ژێر زه‌وی و پارێزه‌ری
ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌ی پادشایی. هار به‌و شێخۆ دوو خودای جێگای رێز
بوون. ساخ یا شوریاش خودای خۆر بوو.
له نووسراوه‌ی
ئاگوومی دووه‌مدا هه‌مان ناوه‌کانی پادان و ئالمان هاتووه. ره‌نگه
دوای ده‌ست به سه‌را گرتنی ئه‌م ناوچانه ناوی دیکه‌یان له سه‌ر
دانابێ. جورج کامیرۆن له‌و باوه‌ڕه‌دایه که له سه‌رده‌می کاسییه‌کان
دا ناوی سه‌رپێلی زه‌هاو، کارسالوو بووه. له سه‌رده‌می کاسییه‌کان
شارێکی گه‌وره‌و ئاوه‌دان بووه. کاتێ که ئاشوردانی یه‌که‌م له ساڵی1189تا
1154 پێش زایین ده‌ست پیكڕد، پاش ماوه‌یه‌کی که‌م که په‌ی به لاوازی
زاما، شوم، ئیدنیا برد، زابان له سه‌ر رووباری زێی خواروو، ئیرویا و
ئاکارسالووی چنگیان ده‌ر هێناو داگیری کرد.