ئایا کەڕوبی و موسوی و خاتەمی و ڕەفسەنجانی شۆڕشگێرن یان جنایەتکار و خوێنمژ و تروریستن؟

ئەم کەسە گرنگانەی ڕێژیم لە دامەزراندی ڕێژیمی ئاخوندی، واتە ڕێژیمی ترورو سەرکوت، تۆقاندن، دووبەرەکی، شکەنجە، سێدارە، لە نێو بردنی کورد بە هەموو شێوەیەک دەستێکی باڵایان هەبووە و لە ماوەی سی ساڵدا بە هەزاران کەس لە زیندانەکاندا شکەنجە کراون و بە هەزاران کەس لە سێدارە دراون و زۆربەی بە ئاشکرا و لە بەر چاوی خەڵک کردوویانە و ئەمانە هەموویان لە دەسڵاتا بەشدار بوون و هیچ دەنگیان لێوە نە هاتووە و سەدان هەزار کەس ئاوارە و دەر بەدەر بوون. کوردستانیان بە خاکو خوێن کێشا ئەمانە لە کۆی بوون؟ سەدان کەس لە سیاسیەکان لە دەرەوەی ئێران ترور کران واتە قەتڵە سیاسیەکان لەوانە ترور کردنی ‌د. قاسملوو و د. شەرەفکەندی و د. بەختیار کە سەرانی ئەو تۆڕە تروریستیە ڕەفسەنجانی و خامنەی بوون و بە بڕیاری ئەوان ئەو ترورانە بەڕێوە چوون و ئەم هەموو ئازارو و مەینەتەی گەلانی ئێران لە ماوەی ئەم سی ساڵە ئەمانە لە کوێ بوون؟ ئەمانە لە تۆپی مانگ بوون ئێستا هاتوونە خوار بۆ ئەوە گەلانی ئێران رزگار کەن یان بۆ رزگاری ڕێژیمە بۆگەنەکەیانە کە بۆنی دونیای گردووە و بۆ فریو کاری و بە لاڕێ بردنی هەر ناڕەزایەک لە لایەن گەلانی ئێرانەوە ئەمە یەکەم جار نییە کە ئاخوندە فڕو و فێل کەرەکان شۆڕشی گەلانی ئێران بە لاڕێدا دەبەن هەر لە ساڵی 1357 ئەویان کرد و لە هەستی ئاینی خەڵک کەڵکیان وەرگرد و لە کاتی هاتنە سەر کاری خاتەمی کە ئەو کات گەلانی ئێران وەک بۆمبێک کاتی ئەوە هاتووبوو بتەقی‌تەوە بەڵام ئەوەێشیان بە لاڕێ دا بردوو خاتەمی هەشت ساڵ تەمەنی رێژیمی درێژ کردەوە ئەوە لە حاڵێک دا بوو بە قەوڵی خۆیان 20 مێلیون دەنگی بۆ دا ئەو هەموو دەنگانە نا بوو بۆ ڕێژیمی ئاخوندی بەڵام ئەوان لە هەموو کەس زیرەکتر بوون کردیانە بەڵێ بۆ خۆیان بە بە قسەی خۆشو بەڵێنی درۆی خاتەمی ئەگەر کەسێك بیست مێلیون کەس لە پشتی بێ و زۆرینەی دەنگی بێ لە مەجلس یان پەرلەمان ( مەجلسی نا مەشروع ) ئەگەر ڕاست بکا هیچی پێ ناکرێ!
و لە کاتی دەوری دووەمی ئەحمەدی نژاد ئەیان زانی کە خەڵک جامی سەبریان پڕ بووە بۆیە هاتن تاکتیکێکی تریان کرد و جڵەویی ئەو ناڕەزایەتی یان خستە دەستی خۆیان ئەمە بۆ سی هەمین جارە لە ماوەی سی ساڵ دا سێ جار شۆڕشی خەڵک بە لاڕێ دا دەبەن و بۆ خۆیان ئەیدزن ئەمانە خەڵکیان تاقی کردووەتەوە ئەزانن چۆن خەڵک فریوو بدەن نەک خەڵک حیزب و ڕێکخراوە سیاسەکانیش فریوو دەدەن.

ئەگەر حیزب و ڕێکخراوی سیاسی لە چوارچێوەی ڕێژیمی ئاخوندی ئازادە بۆ تەنیا ئاخوندەکانە یان بۆ دارودەستەکانی خۆیانە حیزبێکی کارتۆنیان دامەرزاندووە بۆ نەوەد دەرسەدی گەلانی ئێران ئەو حەقەیان نییە؟ ئەمانە بە هیچ شێوەیەک دژی ڕێژیم ئاخوندی و یاسای بنەڕەتی نین تەنیا بیانکەیان بۆ ئەوە گەلانی دونیا و ئێران فریو بدەن دەوڵەت و ئەحمەدی نژادە ئەمە تەنیا فریویەکە و بەس. ئەمانە تەنیا بۆ پاراستنی ڕێژیم کار دەکەن و خەڵک فریو دەدەن و بەس.

بە بیرو بۆچوونی من ئەمانە دوو ئامانجی دیاری کراویان هەیە. یەکەم ڕێژیمەکایان لە ماوەی سی و یەک ساڵی ڕابووردوو ئەوەندە فشاری چ لە ناوخۆ و چ لە دونیای دەرەوە نەکەوتووەتە سەری و ئێستا لە هەموو کا‌تێک دا زیاتر بێزراوە بۆیە جڵەوی ناڕەزایەتیکەیان خستووە دەستی خۆیان بۆ ئەوەی گەلانی ئێران و دونیا ی پێ سەر گەرم کەن و تەمەنی رێژیمی پێ درێژ کەن و ئەگەر ڕێژیم لە لە لایەن دەوڵەتە زل هێزەکان کەوتە مەترسیەوە ئەمانە بتوانن رێژیم ڕزگار کەن و پێشی هێرش بۆ سەر ڕیژێم بگرن. دووەم گەلانی ئێران واتە نەیارانی ڕێژیم چ خەڵک و چ حیزب و ڕێکخراوە سیاسیکان بە تایبەت حیزب و ڕێکخراوە سیاسیەکانی کوردستان ئینشعابیان تێ خەن و دووبەرکی بخەنە ناویان و تا بۆیان بکرێ ئەوانەی وا بۆیان دەکرێ فریویان بدەن بە داخەوە تا ئێستا تا ڕادەیەک لەم پیلانە دژی گەلییە سەرکەوتوو بوون. ئەوانەی بەکەوێتە شوێن ئەمانە یان پەیوەندی بێت لەگەڵ ئەمانە یان پشتی ئەمانە بگرێ ئەوە خەیانەتی کردووە لە گەلانی ئێران و بەتایەبەت گەلی کورد پشتگیری ئەمانە یانی پشتگیری ڕێژیم، پەیوەندی لە گەڵ ئەمانە یانی پەیوەندی لە گەڵ ڕێژیم بە ئاشکرا. خۆ فریو دانو خۆ بەدەستەوەدان خەیانەتە. لەم کاتە مێژوویە کە ڕێژیمی ئاخوندی لە لایەن دونیاوە و گەلانی ئێران هیچ مه‌شروعیەتێکی نەماوە دەست بە پشتەوە گردنی ئەم رێژیمە و مەشروعیت پێ دانی دووبارە بە ڕێژیم خەیانەتێکە و مێژوویەکی ڕەشە، چوونکە ئەمە هەلێکی زێرینە بۆ روخانی ئەم رێژیمە تروریستە ئەمانە هیچ فەرقیکیان لە خامنەیی و ئەحمەدی نژاد دا نییە هەموویان جنایەت کارن دەبێ دادگایی بکرێن. دەبێ کارێک بکرێ ئەو بزوتنەوە لە دەستی کەڕوبی و موسەوی و خاتەمی و رەفسەنجانی دەر بهینرێ و ڕەنگی سەوز کە ئەمانە داهێنەری بوون نەمێنێ و ئەمە بکرێتە شۆڕشێکی هەمە لایەنە و بیگەڕینەوە سەر ڕێگای ڕاستی خۆێ بۆ لە نێو بردنی ئەم ڕێژیمە لە رەگ و ریشەوە و هاوردنە سەرکاری ڕێژیمێکی دێموکراتیک و دڵخوازی خەڵک .

وەدسهێنانی ئازادی لە چوار چێوەی ڕێژیمی ئاخوندی تەنیا خەون و خەیاڵە دەسڵاتدارانی ئەم ڕێژیمە لە هەموو کەس باشتر دەزانن کە بە کەمترین ئازادی بە خەڵک یانی مەرگی خۆیان نەک سەد لە سەدا ئازادی و دێموکراسی بەڵکو تەنیا بیست دەرسەدیش ئازادی بە خەڵک بدا ئەوە یانی روخانی رێژیم، چوونکە ئەم ڕێژیمە لە گەڵ ئازادی و دێموکراسیدا سەدا لە سەد دژی یەکن ئەوە ئاخوندەکان لە هەموو کەس باشتر دەیزانن بۆیە تەنیا ڕێگا ڕوخانی ئەم رێژیمەیە لە رەگ و ریشەوە.

هۆشیار

15-05-2010