تاکتیک یا ئیستراتژی
داوای
وتووێژ
جه‌لیل
پارسابابانی
له رۆژی
29.11.2005ی راگه‌یێنه‌ره گشتیه‌کان هه‌واڵی داوای کۆبوونه‌وه‌و
وتووێژی ئه‌مریکایان له گه‌ڵ ئێران دا بڵاو کرده‌وه‌و به دوای
ئه‌وه‌دا به‌ڕێز خه‌لیل زای باڵوێزی ئه‌مریکا له عێراق ئه‌و
هه‌واڵه‌ی پشت راست کردوه‌وه‌و وتی: که ئه‌رکی پێ سپێردراوه له
گه‌ڵ ئێران دا وتووێژ بکا. ئه‌م هه‌واڵه بوو به هۆی سه‌رسووڕمانی
ئه‌و که‌سانه‌ی که زۆر شاره‌زای سیاسه‌تی ئه‌مریکا له گه‌ڵ
دژبه‌رو دوژمنه‌کانیدا نین.

ئه‌م داوا
کردنه‌ی ئه‌مریکا له دوژمن و ناحه‌زه‌کانی له سیاسه‌تی
ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکادا نوێ نیه‌و هه‌ر کات به‌رژه‌وه‌ندیی بخوازێ
به شێوه‌ی تاکتیک یا ئیستراتیژی به نهێنی و ئاشکرا له گه‌ڵیان
ده‌که‌وێته وتووێژ و مامه‌ڵه‌کردن. نموونه‌ی ئه‌م سیاسه‌ته
وتووێژ له گه‌ڵ کووبا و کوریای باکووره که له روانگه‌ی
ئه‌مریکاوه له‌و وڵاتانه‌ن که شه‌ڕخوازو پڕمه‌ترسین بۆ سه‌ر
ئاسایشی جیهانی و ده‌بێ کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی له
به‌رانبه‌ریاندا راوه‌ستێ.
سه‌باره‌ت
به وتووێژ له گه‌ڵ ئێران‌دا هه‌مان سیاسه‌تی به‌رژه‌وه‌ندیه‌و
به‌شێوه‌ی تاکتیک ده‌یه‌وێ له کاریگه‌ری ئێران له سه‌ر
هه‌ڵبژاردنی عێراق که‌م بکاته‌وه. ئاوڕدانه‌وه‌یه‌ک له رابردووی
پێوه‌ندی نێوان ئه‌و دوو وڵاته نیشان ده‌دا که سه‌رڕای ئه‌وه‌ی
هه‌ردوو لا به شێوازی جۆراجۆرو ناڕاسته‌وخۆ هه‌وڵیان داوه له
یه‌کتر نزیک بنه‌وه. به‌ڵام له بنه‌ڕه‌تدا هیچکامیان به نیازی
پاکه‌وه ئه‌و هه‌نگاوانه‌یان هه‌ڵنه‌گرتووه. ئێران ئه‌مریکا به
شه‌یتانی گه‌وره‌و پشتیوانی ئیسرائیل دژ به ئۆمه‌تی ئیسلامی
ده‌زانێ وده‌بێ له به‌رانبه‌ریدا رابوه‌ستێ، له لایه‌کی دیکه‌وه
خۆی به رێبه‌ری شیعه‌کانی جیهانی ده‌زانی و به ئه‌رکی خۆی
ده‌زانێ له هه‌ر لایه‌ک بن پارێزگاریان لێ بکاو بۆ شۆڕش و له ناو
بردنی ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵی هێندیک له رێبه‌رانی وڵاته
ئیسلامیه‌کان هانیان بدا.
ئه‌مریکاش
هه‌ر له سه‌ره‌تای شۆڕشی 1979ی ئێرانه‌وه له گه‌ڵ رێژیمی نوێ
شاخ به شاخ بووه‌و ئێران به باوکی تێرۆریزمی نێوده‌وڵه‌تی
ده‌زانێ و له لیستی ره‌شی داناوه. به‌ڵگه‌ی ئه‌مریکا له سه‌ر پڕ
مه‌ترسی بوونی ئێران، پشتیوانی کردنی له گرووپه ده‌ستکرده‌کانی
له وڵاتانی ئیسلامی به تایبه‌تی حیزبوڵڵای لبنان، حه‌ماسی
فه‌له‌ستین و... که به‌شیوه‌ی راسته‌وخۆ هه‌ڕه‌شه له ئیسرائیلی
هاوپه‌یمانی ده‌که‌ن و له‌و وڵاته‌دا کاری تێرۆریستی ئه‌نجام
ده‌ده‌ن، خه‌ڵک دژی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئه‌مریکا هان ده‌ده‌ن.
به‌ڵگه‌یه‌کی دیکه‌ی حاشا هه‌ڵنه‌گر تێرۆرکردنی که‌سایه‌تیه
ناسراو کاریگه‌ره‌کانی ئوپوزیسیونی ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵاته.
ئه‌م
تاکتیکه نیشانه‌ی لاوازیه یا به هێزی؟
ئه‌مریکا زۆر
له مێژه که ده‌یه‌وێ ته‌وژمی نێونه‌ته‌وه‌یی بخاته سه‌ر ئێران.
له چه‌ند قۆناخ‌دا هه‌رجارێ به شێوه‌یه‌ک تێکۆشاوه گه‌مارۆی له
سه‌ر دابنێ و نه‌هێڵێ به ئاسانی ده‌ستی به بازاڕ مامه‌ڵه‌ی
جیهانی به تایبه‌تی چه‌ک رابگاو هه‌ر کومپانیایه‌ک که له
چوارچێوه‌ی یاساکانی ئه‌مریکا له سه‌ر گه‌مارۆی بازه‌رگانی له
گه‌ڵ ئێران ده‌رچووبایه سزا ده‌دراو له بازاڕی ئه‌مریکا بێ به‌ش
ده‌کرا.
ئه‌مریکا زۆر
تێکۆشا که جیهان به تایبه‌تی ئورووپا له گه‌ڵ خۆی هاوه‌ده‌نگ
بکا. به‌تایبه‌تی بۆ ناردنی په‌روه‌نده‌ی ناو‌کی ئێران بۆ
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان.له 11ی
سێپتامبره‌وه هه‌ڵوێستی له سه‌ر ئێران جدیتر بووه‌و به هه‌موو
شێوه‌یه‌ک ته‌نگی پێ هه‌ڵچنیوه. به هێرش بۆ سه‌ر تالیبانی
ئه‌فغان به هێزی نیزامی له چه‌ندین وڵاتی ده‌وروبه‌ری ئێران
پایه‌گای دانا‌و له ئه‌فغانستانیش بووه‌ته ده‌راوسێ ئێران.
سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش رێژیمی سه‌دام که ببووه بیانووه‌یه‌ک بۆ
ئه‌مریکا سه‌ره‌نجام بێ ئیجازه‌ی رێکخراوی نه‌ته‌وه
یه‌کگرتووه‌کان له گه‌ڵ بریتانیادا هێرشیان کرده سه‌ری وعێراقیان
له چه‌نگ به‌عسیه‌کان ده‌رهێناو بوون به فریشته‌ی رزگاریده‌ری
گه‌لانی عێراق. لێره‌ش زه‌نگی خه‌تر له سه‌رده‌م دارانی رێژیم
نزیک ده‌بوووه‌و هێندێک راو بۆچوون هه‌بوون که پاش عێراق نۆره‌ی
ئێران دێ.
پێچه‌وانه‌ی
ئه‌و بۆچوونانه که ئه‌مریکا هه‌رچه‌ند زلهێزیش بێ هاوکات ناتوانێ
په‌لاماری دوو وڵات بدا که تا راده‌یه‌کی زۆر له باری
ئیدئولوژیه‌وه خه‌ڵکه‌که‌ی زه‌مینه‌ی دژایه‌تیان له گه‌ڵ
ئه‌مریکادا هه‌یه‌و جیا له‌وه‌ش ئه‌مجاره زلهیزه‌کانی دیکه‌ی وه‌ک
فه‌رانسه‌و ئاڵمان نه به‌شداریان نه‌کردووه به‌ڵکوو دژ وه‌ستاون
و ئه‌مریکاش له هه‌موو ئیمتیازێ له عێراق بێ به‌شی کردوون.
به تێپه‌ڕ
بوونی کات، درۆی ئه‌مریکاو بریتانیا له سه‌ر هه‌بوونی چه‌کی
کۆمه‌ڵ کوژ له عێراق ئاشکرا بوو ئه‌مه بوو به هۆی هێندێک
ناڕه‌زایه‌تی ناوخۆ‌و فشار بۆ سه‌ر سه‌رۆک بوش. ده‌ست پێکردنی
جه‌نگی چه‌ریکی عێراقییه‌کان دژی هێزه‌کانی ئه‌مریکاو
هاوپه‌یمانه ناوخۆیی و ده‌ره‌وه‌ییه‌کانی و چوونه‌سه‌ری راده‌ی
کوژرانی سه‌ربازه‌کان، درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تی عێراقییه‌کان له
بوونی هێزه‌کانی ئه‌مریکا، جێگیر بوونی باڵی ئه‌لقاعیده به
ڕێبه‌ری موسعب زه‌رقاوی له‌و وڵاته، په‌لاماردانی خه‌ڵکی بێتاوانی
عیراق و سه‌ربازه ئه‌مریکایه‌کان ببوونه زه‌نجیره کێشه‌و
گر‌فتاریه‌ک بۆ ئه‌مریکا له راده‌ی ناوچه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌یی و
هه‌روه‌ها ناوخۆیی.
هیزه‌کانی
ئه‌مریکا له وڵاتێک دان که نزیک 60% شیعه‌ن و زۆرینه‌ی گرووپه
شیعه‌کانیش له باری ئیدئولوژیه‌وه له ئێران په‌روه‌رده کراون و
له باری نیزامیشه‌وه هێزێکی میلیشیای وه‌ک به‌در که له راستیدا
ده‌توانێ ئه‌رته‌شێکی رێک‌وپێکی بارهاتووی سوپای پاسدارانی ئێران بن
گه‌ڕاونه‌ته‌وه وڵات. هه‌موویان گوێ به فه‌رمانی ئاخوه‌نده‌کانن
وئه‌وان به مه‌رجه‌عی شه‌رعی خۆیانی ده‌زانن. ئه‌مانه هه‌موویان
ئێرانیان پێ قه‌بووڵتره تا ئه‌مریکا. به‌ڵام ئێستا به‌رژه‌وه‌ندی
ئه‌وان له رێککه‌وتن له گه‌ڵ ئه‌مریکایه بۆ درێژه‌دان به
ده‌سه‌ڵاتیان به سه‌ر عێراقدا. جگه له‌مه‌ش ئه‌وان قه‌ت
پێوه‌ندیان له گه‌ڵ ئێران نه‌پچراندووه‌و هه‌میشه نێوانیان خۆش
بووه‌و ئێران له‌و قه‌یرانی ناوخۆیی و سه‌رگه‌رم بوونه‌ی هێزه‌کانی
ئه‌مریکا به سوننیه‌کانه‌وه که‌ڵکی خۆی وه‌رگه‌تووه‌و له رێگای
ته‌له‌به‌کانیه‌وه توانیوه به شێوه‌ی ئیدئولوژی و ناڕاسته‌وخۆ
به تایبه‌تی له که‌ربه‌لاو نه‌جه‌ف سه‌قامگیر بی و ره‌وتی
رووداه‌وه‌کان له‌و وڵاته‌دا به قازانجی خۆی رێکبخا.
تاکتیک
له خزمه‌تی ئیستراتژی
ئه‌مریکا که
ئاگاداری ده‌سه‌ڵات و کاریگه‌ری ئێران له باشووری عێراق و ده‌ست
تێوه‌ردانه‌کانی ئه‌و وڵاته له کار‌و باری ناخۆی عێراقه به
چه‌ندین مه‌به‌ست ده‌یه‌ویست له گه‌ڵ ئێران به به‌شداری
ده‌وڵه‌تی عێراق له سه‌ر مێزی وتووێژ دابنیشێ، یه‌که‌م
نه‌شڵه‌ژاندنی شیعه‌کان به دژکرده‌وه‌ی توند له به‌رانبه‌ر
ئێران‌دا. دووه‌م به ئاگا هێنانه‌وه‌ی شیعه‌کان که زۆر به‌ره‌و
لای ئێران رانه‌کشێن و ئاگادار بن که به‌رژه‌وه‌ندی ئیستراتیژی
ئه‌وان لای ئه‌مریکایه نه ئێران سێیه‌م دانانی عێراقیه‌کان وه‌ک
لایه‌نێک له کێشه‌که له گه‌ڵ ئێران له پێشه‌وه‌ی به‌ره‌ی
جه‌نگی به‌رژه‌وه‌ندی یه‌کان، چواره‌م گوێ جه‌ره‌دانی ئێرانیه‌کان
بۆ ئه‌وه‌ی پێ له به‌ڕی خۆیان زیاتر رانه‌کێشن و واز له ده‌ست
تێوه‌ردان له کار‌و باری ناوخۆیی ئه‌و وڵاته بێنن. پێنجه‌م و له
هه‌موویان گرینگتر به‌ڕێوه‌بوونی هه‌ڵبژاردنی 15ی دیسامبر له
عێراقدا به‌ڕێوه بوو‌و ئه‌مریکا پێویستی به دۆخێکی ئارام بۆ
به‌ڕێوه چوونی هه‌ڵبژاردنه‌که بوو به‌و شێوه‌یه ده‌یه‌ویست ئێران
سه‌رگه‌رم رابگرێ و هاوکات به شێوه‌ی راسته‌وخۆ کونترۆڵی بکات.
دیاره
ئه‌وه ته‌نیا تاکتیک نه‌بوو که ئه‌مریکا به کاری هێنا، هه‌ر
له‌و سه‌رو به‌نده‌دا، رووی خۆشی به سوونییه‌کانیش ده‌داو وه‌ک
ئالترناتیڤێک له به‌رانبه‌ر شیعه ناراسته‌وخۆ زه‌قی ده‌کردنه‌وه
که ئه‌گه‌ر شیعه‌کان ده‌ستی ئێرانیه‌کان کۆتا نه‌که‌ن، ئه‌مریکا
ده‌توانی سوننیه‌کان له ده‌ور عه‌لاوی کۆ بکاته‌وه‌و له گه‌ل
کورده‌کان حکوومه‌تی داهاتوو پێک بێنن. هه‌روه‌ها بۆ که‌م
کردنه‌وه‌ی ته‌وژمی ناوخۆیی ئه‌مریکاو هه‌روه‌ها عێراق و ناوچه
باسی له که‌م کردنه‌وه‌ی هێزه‌کانی له ساڵی 2006ی زایینی له
عێراقدا هێنایه گۆڕ. پاشتر رامسفڵد له سه‌ردانێکی بۆ عێراق
رایگه‌یاند که هێزه‌کانی له 17 هێزه‌وه بۆ 15 که‌م ده‌کاته‌وه
واته دوو هێزی له خاکی عێراق ده‌باته ده‌ره‌وه. ئه‌مه
چرایه‌کی سه‌وز بۆبه‌شدار بوونی سوننیه‌کان و نه‌هێشتنی بیانووی
هێزی داگیرکه‌ر به ده‌ستی ناسیونالیسته عه‌ره‌به‌کانه‌وه بوو.
هه‌ر له‌و
کاته‌دا رایگه‌یاند که که‌مکردنه‌وه‌ی هێزه‌کانی به مانای
کشانه‌وه‌ی یه‌کجاری له عێراق و کۆتایی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئه‌مریکا
له‌و وڵاته‌دا نیه. له به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌رته‌شی عێراق نه له باری
رێکخستنه‌وه‌و نه له باری چه‌ک و تفاقه‌وه پؤشته نین و توانای
کونترۆڵ و زاڵ بوونیان به سه‌ر کێشه ناخۆییه‌کاندا نیه‌و له
به‌رانبه‌ر تێرۆریسته‌کاندا خۆیان پێ راناگیردرێ. ئه‌رته‌ش له سێ
هێزی پیاده، ده‌ریایی و هه‌وایی پێک دێ که ئه‌رته‌شی عێراق
خاوه‌نی دووه‌م و سێیه‌میان نیه‌و نه فڕۆکه‌و پاپۆڕی جه‌نگی
هه‌یه‌و نه هێز له‌و دوو به‌شه‌دا. هێزی پیاده‌ش ته‌نیا چه‌کی
سووک و نیوه قورسیان هه‌یه‌و نه تانکیان هه‌یه‌و نه
ماشێنه‌کانیان به که‌ره‌سته‌ی دژی گولله ته‌یارن و زۆربه‌ی
نه‌فه‌ر هه‌ڵگره‌کانیان ماشێنی ئاسایین و له به‌رانبه‌ر هێرش دا
زیانی زۆریان لێده‌که‌وێ.
هاوکات
رایگه‌یاند که هێزه‌کانی له ناو شاره‌کان ده‌کێشێته‌وه بۆ
ده‌ره‌وه‌ی شاره‌کان و له ده‌ره‌وه‌ی شار کونترۆڵی عێراق ده‌کاو
پاراستنی ئاسایشی ناو شاره‌کان به ئه‌رته‌شی عێراق ده‌سپێرێ.
ئه‌مریکا دوو مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی له‌م خاڵه‌دا هه‌بوو، یه‌که‌م خاو
کردنه‌وه‌ی گرژی عێراقیه‌کان له به‌رانبه‌ر هێزه‌کانی دووه‌م که‌م
کردنه‌وه‌ی راده‌ی زیانی گیانی سه‌ربازه‌کانی و هێنانه خواری
ناڕه‌زایه‌تی ناوخۆی ئه‌مریکا له چوونه سه‌ری قوربانیه‌کانی
جه‌نگی عێراق.
دیاره
به‌شداری کردنی گرووپه سوننیه‌کان که له راستیدا باڵی سیاسی
سه‌رهه‌ڵداوانن و له ده‌سه‌ڵات و گارانتی کردنی
به‌رژوه‌ندیه‌کانیان ده‌توانێ ببێته هۆی لاوازی و که‌م بوونه‌وه‌ی
کرده‌وه مرۆڤ کوژیه‌کان و ورده ورده باڵه نیزامیه‌کانیش
بگه‌ڕێنه‌وه مه‌یدانی سیاسی و یا وه‌ک ئوپوزیسیون یا وه‌ک لایه‌ک
له سێ کوچکه‌ی ده‌سه‌ڵات به‌شدار بن. دیاره پاراستتنی هاوسه‌نگی
سێ لایه‌نی سه‌رکی شیعه‌و سوننی و کورد بۆ ئه‌مریکا له‌پاراستنی
پارسه‌نگی هێزه‌کان له بار‌و گرینگه‌و به‌و شێوه‌یه باشتر
ده‌توانێ کاریگه‌ری له سه‌ریان هه‌بێ و کونترۆڵیان بکا.
بابه‌ته‌کانی وتووێژی ئه‌مریکاو ئێران
دیاره
ره‌نگه ئه‌مریکاو ئێران له سه‌ر زۆر بابه‌تی پێوه‌ندیدار به
ناوچه‌و به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوو لایان وت‌ووێژیان بکردایه،
له‌وانه:ئه‌منیه‌تی ناوخۆیی عێراق، چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کونترۆڵی
سنووره‌کانی ئێران بۆ پێشگیری له بێگانه‌کان که له خاکی
ئێرانه‌وه دێنه عێراق بۆ خراپکاری، گارانتی هێرش نه‌کردنی
ئه‌مریکا بۆ سه‌ر ئێران، باسی هاوکاری نه‌کردنی ئه‌مریکا له گه‌ڵ
کورده‌کان و موجاهیدین دژی ئێران، چاوزاق کردنه‌وه‌ی روو به روو‌و
کۆتایی هێنان به ئاژاوه‌گێڕییه‌کانی ئێران له ناوچه. رێککه‌وتن
له سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش له باشووری عێراق که ئه‌مه‌یان
ئیمکانی زۆر که‌م بوو ئه‌مریکا ئیران بکاته شه‌ریکه به‌شی خۆی.
به‌ڵام ئه‌مریکا وتووێژی له سه‌ر به‌رنامه‌ی ناو‌کی ئێران
به‌ربه‌ست کرد‌و وتی: به هیچ شێوه‌یه‌ک ئاماده‌ی وتووێژ له سه‌ر
به‌رنامه‌ی ناو‌کی له گه‌ڵ ئێران‌دا نیه.
ئه‌گه‌ر
بشێوی واته جه‌نگی ناوخۆیی له عێراق ده‌ست پێ بکا کۆماری ئیسلامی
به هه‌موو شێوه‌یه‌ک دێته مه‌یدان و پشتی شیعه‌کان ده‌گرێ و له
به‌شی باشوور کۆمارێکی ئیسلامی وه‌ک خۆی داده‌مه‌زرێنێ، یا
ده‌توانێ ئه‌و به‌شه‌ی عێراق به ئێرانه‌وه بلکێنێ له به‌ر
ئه‌وه‌ی شیعه‌کان خۆیان زیاتر به ئێرانی ده‌زانن تا عه‌ره‌ب.
به‌ڵگه‌ی دیکه‌ش له ژێر فشار بوونی شیعه‌کان له لایه‌ن وڵاته
عه‌ره‌به سوننیه‌کانه که به رافزو ده‌رچوو له ئایینیان
ده‌زانن پاڵیان پێوه ده‌نێت تا په‌نا بۆ ئێران ببه‌ن.
به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مریکاش نه کۆماری ئیسلامی له عێراق و نه تیکه
تیکه بوونی عێراق هه‌ڵناگرێ. بۆیه ده‌یه‌وێ له گه‌ڵ ئێران له
سه‌ر کۆتا کردنی ده‌ست تێوه‌ردانه‌کانی له‌و وڵاته‌دا وتووێژ بکاو
پێی بڵێ که ئه‌مریکا خاوه‌نی عێراقه‌و میراتگری دێموکراسی و
جێگیر کردنی له عێراق و ئه‌رکی سه‌قامگیری هێمنایه‌تی و ئاسایشی
ئه‌و ناوچه‌یه له سه‌ر شانی ئه‌وه نه ئێران.
ئه‌وه‌ی
ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر ئێران، وته بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه
موحه‌مه‌دره‌زا ئاسفی رایگه‌یاند که ئێمه هیچ وتووێژێکمان له
گه‌ڵ ئامریکادا نیه. ئه‌مه به واتای ئه‌وه‌یه که ئێران به
ئه‌مریکا ده‌ڵێ: ئه‌گه‌ر تۆ به‌رژه‌وه‌ندیت له عێراق و ناوچه‌دا
هه‌یه، منیش به‌رژه‌وه‌ندی خۆم هه‌یه. له حاڵێکدا تۆ هیچ خاڵێکی
هاوبه‌شی نه ئایینی و نه ره‌گه‌زی و نه ئیدئولوژیت له گه‌ڵ
دانیشتوانی عێراق دا نیه، من هه‌م پێوه‌ندی ناوچه‌یی، ئایینی و
ئیدئولوژیم له گه‌ڵیاندا هه‌یه، که‌وا بوو به‌رژه‌وه‌ندی من له
پێشتره‌و هیچکات ئاماده نیم به هه‌ڕه‌شه‌ی ئێوه ده‌ستیان لێ
هه‌ڵگرم.
نه ئه‌وه‌ی
تا ئێستا هیچ وتووێژێک له نێوان هه‌ر سێ لایه‌ن رووی نه‌داوه،
ره‌وتی رووداوه‌کان نیشانیان داوه که ئێران خۆی به پشتیوانی
شیعه‌کان ده‌زانێ. هه‌رچه‌ند به ئاشکرا ناوێرێ خۆی تێ هه‌ڵقورتێنێ
و هه‌میشه له راگه‌یاندنه‌کانیدا به‌رگری له یه‌کپارچه‌یی عێراق
و سه‌ربه‌خۆیی ئه‌و وڵاته کردووه، مه‌به‌ستی له به‌رگری له
ده‌سه‌ڵاتی زۆرینه‌ی شیعه‌و نه‌بوونی ئه‌مریکا له‌و وڵاته‌و هاوکات
پێک نه‌هاتنی وڵاتێکی کوردی و جیا بوونه‌وه‌ی کورده‌کانی ئه‌و
وڵاته بووه وه‌گه‌ر نه به‌شی سوننی نشینه‌که‌ی بۆ ئێران زۆر
گرینگی نیه‌و هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک بۆ سه‌ر نه ئێران ده‌بێ و له
حاڵی لاواز بوونیشیدا نه بۆ سه‌ر هاوپه‌یمانه شیعه‌کانی له
باشوور. مه‌ترسی بنه‌ڕه‌تی که ئێران گرینگی زۆری پێده‌دا، بوونی
ئه‌مریکا له ناوچه‌یه که راسته‌وخۆ هه‌ڕه‌شه له رێژیمی
وه‌لایه‌تی فه‌قیه‌و رووخانی کۆماری ئیسلامی ده‌کاو پێکهاتنی
وڵاتێکی کوردی که ده‌توانێ کاریگه‌ری له سه‌ر کورده‌کانی ئێران و
ده‌رچوونی کونترۆڵی ناوچه کوردنشینه‌کان له ده‌ستی و پێکهاتنی
وڵاتێکی کوردی له به‌شی ئێرانه که سه‌روه‌ری و یه‌کپارچه‌یی
ئێران ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه.
به پێی
سروشتی هه‌ر دوو وڵات که هه‌رکامیان به شێوه‌یه‌ک ده‌یانه‌وێ
په‌ره به ده‌سه‌ڵاتی خۆیان له ناوچه‌دا بده‌ن و هژمونی خۆیان
به سه‌ر خه‌ڵکی ناوچه‌دا بسه‌پێنن، نه وتووێژ سه‌رناگرێ، ئه‌گه‌ر
وتوویژێکیش له نێوانیان دا پێک بێت سه‌رکه‌وتوو نابێ و به هیچ
رێککه‌وتنێ ناگه‌ن. له به‌ر ئه‌وه‌ی هیچکامیان ئاماده نین به
شێوه‌ی بنه‌ڕه‌تی چاوپۆشی له به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیان به قازانجی
گه‌لانی ناوچه بکه‌ن و هه‌ردوکیان تایبه‌تمه‌ندی داگیرکه‌رو
ئیستعمارییان هه‌یه.