ئازادی
چاپه‌مه‌نی ودژکرده‌وه‌ی موسه‌ڵمانه‌کان
جه‌لیل
پارسابابانی
چاپی چه‌ندین
کاریکاتێری پێغه‌مبه‌ری موسه‌ڵمانه‌کان له لایه‌ن رۆژنامه‌ی
دانیمارکیه‌وه بوو به هۆی تووڕه‌یی دونیای موسلمانه‌کان و رێژیم
و رێکخراوه توندره‌وه ئیسلامیه‌کان دژکرده‌وه‌یان له خۆیان
نیشان دا‌و دژی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی دانیمارک هه‌ڵوێستیان گرت.
رۆژی شه‌مه
4ی فێڤریه 2006 زایینی باڵوێزخانه‌ی دانیمارک و نێروێژ له لایه‌ن
خۆ پیشانده‌رانه‌وه هێرشیان کرایه سه‌رو باڵوێزخانه‌ی دانیمارک
ئاگری تێ به‌ر درا. رۆژی دواتر له لبنان خۆپیشانده‌ره تووڕه‌کان
هێرشیان کرده سه‌ر باڵوێزخانه‌ی دانیمارک و ئاگریان تێ به‌ر دا‌و
له گه‌ڕه‌گه مه‌سیحی نشینه‌کان کلیسا‌و دوکان و بازاڕه‌کانیان
به‌ردباران کرد. له‌و پێوه‌ندیه‌دا چه‌ندین که‌سی سووری و
فه‌له‌ستینی ده‌ستگیر کران. شالیاری ناوخۆی لبنان خۆی له کار
کێشایه‌وه‌و ده‌وڵه‌تی ئه‌و وڵاته سووریه‌ی به هان دانی خه‌ڵک
بۆ کرده‌وه‌ی توند‌و تیژی له لبنان هان داوه.
هه‌ر له‌و
پێوه‌ندیه‌دا قه‌شه‌یه‌کی ئیتالیایی له لایه‌ن لاوێکی تورکه‌وه
له ترابوزون کوژرا و ئه‌رته‌شی ئیسلامی له عێراق له سه‌ر سیتی
ئه‌نترنێت له راگه‌یێندراوێکدا رایگه‌یاند که زه‌بر له
به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی دانیمارک و ئوروپاییه‌کان بدرێ و به‌رهه‌می
دانیمارکی و فه‌رانسه‌یی نه‌کڕن. ئه‌م بێزارده‌ربڕینه هه‌موو
وڵاته ئیسلامیه‌کانی گرته‌وه‌و یه‌ک له ئه‌وان ئێران. له ئێران
په‌لاماری باڵوێزخانه‌ی دانیمارک دروا هێرشیش کرایه سه‌ر هی
نێروێژو به‌ڵام دیپلوماته‌کان پێشتر باڵوێزخانه‌کانیان چۆڵ کردبوو.
رۆژنامه‌یه‌کی ئێرانی بڕیاری دانانی پێشبڕکێ یه‌کی کاریکاتوری له
سه‌ر هولیکوست داوه. ئێران بایکوتی بازه‌رگانی له سه‌ر به‌رهه‌می
دانیمارک راگه‌یاند.
بۆ ئارام
کردنه‌وه‌ی دۆخه‌که سه‌رۆک شالیاری دانیمارک داوای لێبوردنی له
دونیای موسلمان کرد‌و به درێژ بوونه‌وه‌ی بێزاریه‌کان نیگه‌رانی
خۆی له قه‌یرانێکی جیهانی ده‌ربڕی وداوای هێمن بوونه‌وه‌ی
خۆپیشانده‌رانی کرد. کووفی عه‌نان له‌و په‌یوه‌ندیه‌دا داوای دان
به خۆدا گرتنی زیاتری کرد‌و جاک شیراک هاوپه‌یوه‌ندی خۆی له گه‌ڵ
دانیمارک ده‌ربڕی.
ئازادی
راده‌ربڕین و چاپه‌مه‌نی له ئورووپا به‌شێکی سه‌ره‌کی له مافه
بنه‌ڕه‌تیه‌کانی مرۆڤه. ئورووپایه‌کان ماوه‌یه‌کی زۆره که
به‌وه گه‌یشتوون و نیزامێکی سیاسی و کۆمه‌لایه‌تی لائیکیان
هه‌ڵبژاردووه که تێدا ده‌توانن بیروڕای خۆیان له سه‌ر هه‌رشتێ و
هه‌ر کاتی ده‌رببڕن. به‌ڵام بارودۆخی وڵاته موسلمانه‌کان له‌و
باره‌وه قه‌یرانیه‌و هێشتا له‌سه‌ر دوگمه‌کانی چه‌ندین سه‌ده
به‌ر له ئێستا نیزامی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیان به‌ڕێوه ده‌به‌ن و
کۆمه‌ڵگایه‌کی داخراوی سونه‌تین. به بچووکترین شت ده‌توانێ وه‌ک
بومب بته‌قێته‌وه ته‌نانه‌ت به چاپ کردنی وێنه‌یه‌کیش. دیاره
رۆژئاوایه‌کان بۆ گه‌یشتن به نیزامێکی لائیک رابردوویه‌کی دوور‌و
درێژیان هه‌یه له ژێر سێبه‌ری دێموکراسی رۆژئاوایی گه‌شه‌ی
کردووه‌و پێگه‌یشتوو، نابێ چاوه‌ڕوان بین که وڵاتانی ئیسلامی که
هێشتا ئه‌و پرۆسه‌یه‌یان ده‌ست پێنه‌کردووه یه‌ک شه‌وه بگه‌نه
رۆژئاوایه‌کان و بتوانن له چاپی کاریکاتوری پێغه‌مبه‌ری
موسلمانه‌کان دان به خۆدا بگرن.
به‌رگری له
ئازادی بیروڕا ده‌ربڕین و چاپه‌مه‌نی هه‌میشه‌و له هه‌موو کاتێ
پێویسته و ده‌بێ پشتیوانی و به‌رگری لێبکرێ. ده‌توانین گاڵته به
هه‌موو شتێ بکه‌ین،به‌ڵام نه گه‌ڵ هه‌موو که‌سێ و له هه‌موو
حاڵێکدا. به تایبه‌تی بۆ هێندێک بابه‌ت وه‌ک ئایین ده‌بێ بزانین
وه‌ک رێ کردن به سه‌ر هێلکه‌دایه. له به‌ر ئه‌وه‌ی رۆژنامه
تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه و له هه‌موو شوێنێ له به‌رده‌ستی
خه‌ڵکدا ده‌بێ و ئه‌وه‌ش هه‌واڵه‌کان ده‌گوازێته‌وه بۆ ناو
کۆمه‌ڵگاکان. گاڵته‌جاری هه‌ست بریندارکه‌ر وه‌کوو مووشکێکی بێ
کونترۆڵه بۆ ناو کۆمه‌ڵگای بهاوێژی.
ئازادی له
هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌ک گرینگی تایبه‌تی خۆی هه‌یه به‌ڵام نابێ به
بیانووی ئازادی هه‌ستی که‌سانی دیکه بریندار بکرێ که
به‌شێوه‌یه‌کی دیکه جیاواز له ئێمه بیر ده‌که‌نه‌وه، یا راست
تر نابێ بیانوو به ده‌ستی توندڕه‌وه ئیسلامیه‌کان بده‌ن، له
به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مه ده‌بێته هۆی دژکرده‌وه‌ی توندی رێژیم و
رێکخراوه توندڕه‌وه ئیسلامیه‌کان و سه‌رکوتی زیاتری ئازادی و
ئازادیخوازان له وڵاتانه‌و و به‌ستنی رێگای به‌ره‌و پێشچوونی
ئاڵوگۆڕه‌کان.
دیاره ئه‌و
کاریکاتوره وێنه‌یه‌کی ساده نیه به‌ڵکوو نیشاندانی ئیسلام وه‌ک
نیزامی بیری تێرۆر و موحه‌مه‌د وه‌ک تێرۆریسته. بۆ پێشگیری له
رووداوی له‌و چه‌شنه‌و به‌رگری له ئازادی نه کاریکاتوریستی
دانیمارکی مافی بریندار کردنی که‌سی هه‌یه‌و نه دونیای موسلمانیش
مافی هه‌یه بیر‌و رای خۆی به سه‌ر جیهاندا داسه‌پێنێ. جیهانی
ئیسلامیش ده‌بێ تێ بگا که ئه‌گه‌ر رۆژئاواییه‌کان ئه‌مڕۆ ئازادی
بیرورا‌و چاپه‌مه‌نی به‌ربه‌ست بکه‌ن سبه‌ی ناچار ده‌بن له ژێر
ته‌وژمدا واز له هه‌موو شتی خۆیان بێنن.
ئه‌مه
رووداوه‌کان و ئێستا با بێنه سه‌ر لێکدانه‌وه‌ی ئه‌م رووداو
گرینگه‌ی نێوان رۆژئاوا‌و جیهانی موسڵمان.
ئایا
ئورووپایه‌کان خووی رۆژهه‌ڵاتیه‌کان به تایبه‌تی موسلمانه‌کان
ناناسن یا به ئه‌نقه‌زو به مه‌به‌ست له که‌شی ئازادی خۆیان دژ
به ئایینی ئیسلام که‌ڵک وه‌رده‌گرن؟ سه‌ره‌تا ئه‌گه‌ر بڵێین
شاره‌زاییان له سه‌ر یه‌کتر نیه ره‌نگه له راستی نه‌ختی
دوورکه‌وتبینه‌وه. گرفتی سه‌ره‌کی دژایه‌تی ئایینی نێوان دوو
جیهانی ئیسلام و مه‌سیحی هه‌یه که مێژوویه‌کی دوور‌و درێژ و
جه‌نگی خوێناوی نێوان له نێوانیان دا هه‌یه، له‌وانه
جه‌نگه‌کانی سه‌لیبی، جه‌نگه‌کانی عوسمانی و داگیر کردنی هێندێک
شوێنی ئورووپا، پێشچوونی ئیسلامه‌کان تا ئه‌ندولس و جه‌نگی یه‌که‌م
و دوه‌ه‌می جیهانی و جه‌نگی ئێستای رۆژئاوا له گه‌ڵ بزووتنه‌وه
ئیسلامیه‌کان له ژێرناوی خه‌بات دژی تێرۆر له گرفته
مێژوویه‌کانی نێوان ئه‌و دوو ئایینه‌ن.
رۆژئاواییه‌کان له جه‌نگی سیاسی و ئابووری خۆیاندا له ناوچه تا
راده‌یه‌ک دوور له ناوی ئایین توانیوه سه‌رکه‌وتن وه‌ده‌ست
بێنێ،له جه‌نگه‌کانی یه‌که‌م و دووه‌م توانیان جیهانی ئیسلام به
سه‌ر چه‌ندین وڵاتی میللی دابه‌ش بکه‌ن و که‌سی نزیک به خۆیان
بێننه سه‌ر حوکم. به پاراستنی ئه‌و رێژیمانه بازاڕی بازه‌رگانی
ناوچه‌یان به قازانجی خۆیان داگیرکردو به پشتگیری رێژیمه‌کانی
سه‌ر به‌خۆیان بزوتنه‌وه ناوخۆییه‌کانی سه‌رکوت ده‌کرد.
تئوریسه‌نه
ئیسلامیه‌کان ئه‌م پشتگیریه‌ی رۆژئاوایان گه‌ڵاڵه کرد‌و وه‌ک
به‌رنامه‌یه‌ک نوێ دایانڕشت و دژی بێگانه خه‌ڵکیان بۆ سه‌رهه‌ڵدان
و یاخی بوون له رێژیمه‌کان و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی رۆژئاوا‌و
رووخاندنی حکومه‌ته‌کانیان هان ده‌دا. له‌وانه ئه‌خوانی موسلمینی
میسر، بزوتنه‌وه‌ی وه‌هابی له سعوودی، رێژیمی ئیسلامی له ئێران،
تالیبان له ئه‌فغانستان... له به‌رانبه‌ردا رۆژئاوا بۆ باری
یاسایی ده‌ست تێوه‌ردان و هێشتنه‌وه‌ی رێژیمه دیکتاتوره‌کانی
ده‌وڵه‌تانی ئیسلامی و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به ناوی جه‌نگ
دژی تێرۆر به‌ره‌ی جه‌نگی له ناوچه کرده‌وه.
نه
کرده‌وه‌ی رۆژئاواییه‌کان بۆ موسلمانان و نه هی ئه‌وان بۆ
رۆژئاواییه‌کان ته‌حه‌مول ناکرێ. دیاره تا ئێستا هیچ لایه‌کیان
نه‌یانتوانیوه له‌و جه‌نگه سه‌رکه‌وتن به ده‌ست بێنن. به‌ڵام
ئه‌م رووبه روو به‌نه‌وه‌یه بوه‌ته هۆی په‌ره‌سه‌ندن و
ریشه‌داکوتانی ئیسلامیه توندڕه‌وه‌کان.
هه‌رچه‌ند
کرده‌وه نیزامیه‌کانی رۆژئاوا توانیوه تا راده‌یه‌ک پاشه‌کشه
به وڵاتانی پشتیوانی بزووتنه‌وه توندره‌وه‌کانی وه‌ک لیبی،
سوریه‌و نه‌هێشتنی تالیبان ئه‌لقاعیده له سه‌ر ده‌سه‌ڵات،
به‌ڵام له لایه‌کی دیکه‌وه رێکخراوه توند ره‌وه‌کان له که‌شی
دێموکراسیه‌ک که رۆژئاوا ده‌یه‌وێ به سه‌ر ناوچه‌که‌دا بیسه‌پێنێ
گه‌شه‌یان سه‌ندوه، وه‌ک توندره‌وه فه‌له‌ستینیه‌کان، حیزبوڵڵای
لبنان، پاشماوه‌ی تالیبان له پاکستان و زۆر شوێنی دیکه.
دوو جیهانی
جیاواز
رۆژ هه‌ڵات
به گشتی و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به تایبه‌تی به درێژایی مێژوو
ئه‌زموونی دێموکراسی ورێزگرتنی له بیروڕای جیاوازیان نیه یا زۆر
که‌م بووه. جا هه‌ر رێژیمێک له سه‌ر کار بێ به زه‌بری چه‌ک و
کودیتاو سه‌رکوت خۆیان به سه‌ر خه‌ڵکدا سه‌پاندووه. هیچکام له
رێژیمه‌کان به ده‌نگی راسته‌قینه‌ی خه‌ڵک نه‌هاتوونه سه‌ر
ده‌سه‌ڵات. زۆر شت هه‌یه له پێوه‌ندی به ئایین و
ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه جێگای باس نیه. بۆ خه‌ڵک نیه ره‌خنه بگرن.
ئه‌وه‌ی پێوه‌ندی به ئایینه‌وه هه‌بێ له ژێر ده‌سه‌ڵاتی
نوێنه‌رانی ئایینه که له لای خوا ئه‌رکی دینیان پێ سپێردراوه‌و
ته‌نیا ئه‌وان به گوێره‌ی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ده‌توانن فتوای له
سه‌ر بدات.
ئه‌وه‌ی که
رۆژئاوا ده‌یانه‌وێ دێموکراسی له رۆژهاڵاتدا به سه‌ر
کۆمه‌ڵگایه‌کدا داسه‌پێنێ که ده‌سه‌ڵاتی خۆی به ده‌ست نیه‌و
مه‌لاو شیخ و ئاخوند له باتی خه‌ڵک به نوێنه‌رایه‌تی خوا
بڕیاریان بۆ ده‌ده‌ن سروشتیه که هیچ له دێموکراسی رۆژئاوایی
حاڵی نه‌بن و گوێی له مه‌لاو ئاخونده‌کان بگرن و
ئامۆژگاریه‌کانیان دژ به په‌یامدارانی دێموکراسی له گوێ بگرن.
ئه‌وه لای توندره‌و ئیسلامیه‌کان روونه که رۆژئاوا دێموکراسی بۆ
خه‌لک ناوێ و بۆ خۆشیان ده‌زانن که خه‌ڵکی ناوچه که زیاتر گوێی
رایه‌ڵی رێبه‌رانی ئاینین دێموکراسیان ناوێ، به‌ڵکوو ئه‌م
تێکۆشانه بۆ دێموکراسی نیه و بۆ ئارام کردنه‌وه‌ی بێزاری و
ناره‌زایه‌تی خه‌ڵک له حکوومه‌ته‌کانی ناوچه وراگرتنیان بۆ
درێژه‌ی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان.
جیهانی
رۆژئاوا که تا سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاست خاوه‌نی نیزامێکی ئایینی وه‌ک
ئه‌مڕۆی رۆژهه‌ڵات بوو ئایین کوێرو به‌رچاوته‌نگ بوو، ئیجازه‌ی هیچ
کرده‌وه‌و وته‌یه‌کی دژی ئایین یا بۆ ئاڵوگۆڕی سیاسی و
کۆمه‌ڵایه‌تی نه‌ده‌داو هه‌ر ده‌نگێکی ناره‌زایه‌تی یا ئازادیخوازی
به کوشتن و سووتاندن وه‌ڵام ده‌دایه‌وه‌و هیچ جیاوازیه‌کی له
گه‌ڵ ئه‌مڕۆی جیهانی ئیسلام دا نه‌بوو.
پاش
سه‌ده‌کانی پازده و شازده خه‌بات بۆ ئازادی دژی کلیسا ده‌ستی
پێکردو ئه‌مڕۆ بوونه‌ته خاوه‌ن ئه‌زموونی دێموکراسی و قه‌بووڵ
کردنی بیر‌و باوه‌ڕی سیاسی و ئایینی جیاواز‌و زۆر کۆت و به‌ندی
ئایینی و کۆمه‌ڵایه‌تیان له خۆ رامالێوه‌و دمارگرژیان له خۆ دوور
خستووه‌ته‌وه. ئه‌م ئازادیه به‌و مانایه نیه که ئایینی
مه‌سیحی له تێکۆشان که‌وتبێ به‌ڵکوو له نا کۆمه‌ڵدا پایه‌گای
پته‌وی هه‌یه‌و به‌شێوه‌یه‌کی دیکه حکوم ده‌کا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی
گرینگه له رۆژئاوا ئایین پاشه‌کشه‌ی پێکراو له کلیساکانداگرده
نشین بووه‌و مافی بڕیاردانی سیاسی نیه‌و کۆمه‌ڵگای لائیسیته‌و
ده‌سه‌ڵاتی خه‌ڵکی قه‌بووڵ کردووه‌و.
ئه‌م
دژمنایه‌تیه‌ی نێوان رۆژئاوا جیهانی ئیسلام ریشه له مێژووی خۆی
ده‌گرێ و زاڵ بوونی جیهانی رۆژئاوای مه‌سیحی به سه‌ر جیهانی
ئیسلام له بواری سیاسی و ئابووری و تا راده‌یه‌ک کۆمه‌ڵایه‌تی له
لایه‌ن تئوریسه‌نه ئیسلامیه‌کان و رێبه‌رانی توندڕه‌وی رێکخراوه
ئیسلامیه‌کان به جه‌نگێکی سه‌لیبی شاراوه‌و رانه‌گه‌یێنراو له
لایه‌ن رۆژئاواوه ده‌زانن که له ژێر ناوی تێروریست درێژه‌ی
ده‌ده‌ن. هه‌ر بۆیه جیهانی ئیسلامی له چوارچێوه‌ی رێکخراوی
ئیسلامی و زۆرجار وڵاتیش وه‌ک ئێران و ئه‌فغانستان ده‌بنه بنکه‌ی
فه‌رمانده‌یی ئه‌م جه‌نگه‌وله به‌رانبه‌ردا بۆ به‌ربه‌ره‌کانی و
شکستی ئه‌م جه‌نگه دژ به رۆژ ئاوا جیهادیان دژی به‌رژه‌وه‌ندی
رۆژئاوا راگه‌یاندووه. هێرش بۆ سه‌ر ئه‌مریکا، ئسپانیا،
بریتانیا‌و... نموونه‌ی ئه‌م جیهاده‌ن له ناو دڵی وڵاته
رۆژئاواییه‌کاندا.
هه‌رچه‌ند
رۆژئاوا له باری نیزامی و ئابووری و دیاری کردنی رێژیمه‌کان
رێژه‌یی به سه‌ر جیهانی ئیسلامدا زاڵ بووه، ئه‌وانیش بۆ
تۆڵه‌کردنه‌وه له رێگای کۆچبه‌ریه‌وه له وڵاته رۆژئاواییه‌کان
دا پرش بڵاو بوونه‌ته‌وه‌و له کاتی پێویست له شوێنی دیاری کراوی
خۆیان ده‌ده‌ن. یا له رێگای هاوسه‌رگرتن و زه‌ماوه‌ن مه‌سیحیه‌کان
له دینی خۆیان وه‌رده‌گێڕن و موسلمانیان ده‌که‌ن و له بازاری
کاریش بۆ دابین کردنی پێویستی ماڵی گرووپه توندڕه‌وکان که‌ڵک
وه‌رده‌گرن. بۆ ئه‌وجۆر ئامانجانه‌ش به سه‌دان مزگه‌وت له شاره
رۆژئاواییه‌کان دا کراونه‌ته‌وه.
به
چاوخشاندن به پێوه‌ندیه‌کانی ئه‌م دوو جیهانه سروشتیه که
جیهانی ئیسلام بۆ راکێشانی خه‌ڵک بۆ مه‌یدانی خه‌بات دژ به
رۆژئاوا‌و پته‌وکردنی پایه‌کانی ره‌وابوونی کرده‌وه‌کانیان دژیان
له بیانوو بگه‌ڕێن و بچووکترین هه‌ڵه له به‌رانبه‌ریان دا
ده‌بێته هۆی پشتیوانی زیاتری خه‌ڵک و پایه‌گای کۆمه‌ڵایه‌تیان
پته‌وتر ده‌بێ وه‌ک حه‌ماس له فه‌له‌ستین که توانی ببێته حیزبی
ده‌سه‌ڵاتدار. که‌وا بوو پاراستنی دێموکراسی له ناوچه
په‌ره‌پێدانی پێوه‌ندی راسته‌وخۆی له گه‌ڵ کرده‌وه‌ی
رۆژئاواییه‌کان ده‌بێ له به‌ر ئه‌وه‌ی دێموکراسی نه ئیسلامی
به‌ڵکوو ده‌ستکردی خۆیانه له ناوچه. ئه‌گه‌ر رۆژئاواییه‌کان
وردبین نه‌بن، به کرده‌وه‌ی وه‌ک کاریکاتوری پێغه‌مبه‌ر
بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی لاواز و زه‌مینه‌ی دیکتاتوری مه‌زهه‌بی
وه‌ک ئێران له ناوچه خۆش ده‌کا.
نه جیهانی
ئیسلام وه‌ک رۆژئاوا ده‌توانێ دێموکرات بێ و نه رۆژئاواش ده‌یه‌وێ
ئه‌و ناوچه ئارام بێ. بۆ درێژه‌ی دانی به داگیرکاریه‌کانی
پێویستی به‌و بزووتنه‌وه توندره‌وانه هه‌یه تا وه‌ک ئامرازێکی
مه‌ترسی بۆ سه‌ر حاکمه دیکتاتورو پارێزه‌ری به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان
به کاریان بێنن. سووکایه‌تی کردن به پێغه‌مبه‌ری ئایینێک گرفتی
خۆشی به دواوه ده‌بێ.