دژکرده‌وه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی سه‌باره‌ت به رێکه‌وتننامه‌ی نێوان
برزیل، تورکیه و ئێران

(به‌شی 2)
دیل زه‌هاوی
به دوای
وتووێژه‌کانی نێوان تورکیه و برزیل له لایه‌ک و کۆماری ئیسلامی
ئێران له لایه‌کی دیکه‌وه، سه‌باره‌ت به ئاڵوگۆڕی سووته‌مه‌نی
ناو‌کی، رێکه‌وتننامه‌یه‌ک له نێوانیان مۆر کراو راگه‌یێندرا. بڵاو
بوونه‌وه‌ی هه‌واڵی ئه‌م رێکه‌وتننامه‌یه، دژکرده‌وه‌ی جیاوازی
له راده‌ی جیهانی دا به دواوه بوو. دیاره هه‌ر لایه‌نێک له
سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی وڵاته‌که‌ی له‌و کێشه‌یه‌دا هه‌ڵوێست خۆی
راگه‌یاندووه.
نوێنه‌ری
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا رایگه‌یاند که: ئێران هێشتا جێگای
نیگه‌رانیه. ئه‌گه‌ر ئێران ده‌یه‌وێ به‌شێک له ئورانیومی خۆی
بنێرێته ده‌ره‌وه ده‌بێ ده‌ست به جێ ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی
وزه‌ی ناو‌کی ئاگادار بکاته‌وه. هه‌روه‌ها وتی تا کاتێ که ئیران
نه‌توانێ متمانه بداته کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی که به‌رنامه‌که‌ی
ئاشتیخوازانه‌یه، هه‌نگاوه‌کانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له بواری
گه‌مارۆی زیاتر بۆ سه‌ر ئێران ده‌بێ درێژه‌ی هه‌بێ.
ئاژانسی
نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ناو‌کی، له مانگی ئوکتوبری 2009دا پێشنیاری
ئاڵوگۆڕی ئورانیومی پیتێنراوی ئێران له گه‌ڵ سووته‌مه‌نی له
وڵاتێکی تر، له کۆبوونه‌وه‌ی وڵاتانی 5 کۆی یه‌ک دایه نوێنه‌رانی
کۆماری ئیسلامی ئێران.
تورکیه
لایه‌نێک له به‌شدارانی رێکه‌وتننامه‌ی تاران ده‌ڵێ: ئێستا ئیدی
سزای گه‌مارۆی نوێ بۆ سه‌ر ئێران پێویست نیه.
لولا دا
سیلڤا وتی: باوه‌ڕی به رێکه‌وتنێکی وه‌ها هه‌بوو. گرینگه که
پێوندییه‌ک له سه‌ر بنه‌ڕه‌تی متمانه له نێوانماندا پێک بێت. بێ
متمانه پێ کردن ناتوانرێ سیاسه‌ت ببردرێته پێش. ده‌بێ باوه‌ڕ به
که‌سه‌کان بکه‌ین. من لام وایه ده‌سکه‌وتێکی گه‌وره‌مان وه‌ده‌ست
هێناوه.
دیمیتری
مدودیف هیواداری ده‌ربڕی که، هه‌رچی زووتر بتوانێ له گه‌ڵ
سه‌رۆکی برزیل قسه بکاو زانیاری له سه‌ر ورده‌کارییه‌کانی ئه‌و
رێکه‌وتننامه‌یه وه‌ده‌ست بێنێ.
وه‌زاره‌تی
ده‌ره‌وه‌ی فه‌رانسه رایگه‌یاند که: ئه‌م رێکه‌وتننامه‌یه
بابه‌تی سه‌ره‌کی به‌رنامه‌ی ناو‌کی ئێران و کێشه‌ی پیتاندنی
ئورانیوم له لایه‌ن ئه‌و وڵاته‌وه چاره‌سه‌ر ناکا.
یه‌کیه‌تی
ئورووپا ده‌ڵێ: هه‌ڵوێستی یه‌کیه‌تی ئورووپا چه‌ندین مانگه
ئاڵوگۆڕی به سه‌ردا نه‌هاتووه‌و به توندی نیگه‌رانی به‌رنامه‌ی
ناو‌کی ئێرانن.
رویترز له
زمانی هرمان ون رومپی نوێنه‌ری یه‌کیه‌تی ئورووپا ده‌ڵێ: حه‌فت
مانگه که یه‌کیه‌تی ئورووپا ئاماده‌ی وتووێژه له گه‌ڵ ئێرانه،
به‌ڵام ئه‌و وڵاته هیچ هه‌نگاوێکی هه‌ڵ نه‌گرتووه. ناوبراو ده‌ڵێ
نیگه‌رانیی سه‌ره‌کی دابین کردنی سووته‌مه‌نی رێئاکتوری لێ
کۆڵینه‌وه‌یی تاران نیه، به‌ڵکوو بابه‌تی سه‌ره‌کی به‌رنامه‌ی
ناو‌کی ئه‌و وڵاته‌یه. ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ناو‌کی چه‌ندین
پێشنیاری گونجاوی داوه‌ته ئێران، به‌ڵام ئه‌و وڵاته تا ئێستا
وه‌ڵامێکی گونجاوی نه‌داوه‌ته‌وه.
ئیسرائیل:
خه‌ریکه له ورده‌کارییه‌کانی رێکه‌وتننامه‌که ده‌کۆڵێته‌وه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێن نیگه‌رانن که ئه‌م رێکه‌وتننامه‌یه به
نێوبژیوانی برزیل و تورکیه ته‌نیا شانۆ گه‌رییه‌ک بێ.
برزیل ئێستا
ئه‌ندامی ده‌وره‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشه. له ساڵی 1970ی زایین‌دا
به یارمه‌تی وڵاتانی ئورووپایی بووه‌ته خاوه‌نی دامه‌زراوی ناو‌کی
و، به‌شێک له کاره‌بای پێویستی خۆی له‌و رێگه‌وه دابین ده‌کا.
به‌ڵام چه‌کی ناو‌کی نیه. لایه‌نگری درێژه‌ی وتووێژه‌کانه له
گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی ئێران، بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره سه‌رێک بۆ کێشه‌ی
ناو‌کی ئێران. برزیل پێوه‌ندی دۆستانه‌ی له گه‌ڵ ئێران و ئه‌مریکاش
هه‌یه‌و لایه‌نێک له نێوبژیوانی ئێران و رۆژئاوایه.
مێهمان
په‌ره‌ست سه‌ره‌رای هیواداری ده‌ربڕی که رێکه‌وتننامه‌یه‌ک له
گه‌ڵ گرووپی ڤییه‌ن مۆر بکرێ، ئه‌م کاره‌ی گرێ دایه‌وه به به
ره‌سمی ناسینی مافی ئێران له به‌هره‌مه‌ند بوون له زانستی ناو‌کی.
درێژه‌ی هه‌وڵه ناوکییه‌کانی و هه‌بوونی چه‌رخه‌ی سووخت و دابین
کردنی سووته‌مه‌نی له بواره جۆراوجۆره‌کاندا، به‌شیک له‌و
رێکه‌وتننامه‌یه له گه‌ڵ گرووپی ڤییه‌ن زانی.
رۆڵ و گرینگی
تورکیه له نێوبژیوانی ئێران و رۆژ ئاوا
تورکیه که
پاش دروست بوونی له 1923دا زیاتر مه‌یلی به لای رۆژئاوادا
بووه‌و، هاوپه‌یمانێکی ئیستراتژی ئه‌مریکاو رۆژئاوا له ناوچه‌دا
بووه، بووه‌ته ئه‌ندامی په‌یمانی ناتۆ و داوای ئه‌ندامه‌تی له
یه‌کیه‌تی ئورووپا کردووه. تورکیه به دوای ئه‌وه‌دا بووه که
خه‌ونه‌کانی له رۆژئاوادا به دی بێنێ. ئه‌م ئاره‌زووه له
جیهانی ئیسلامی و رۆژ هه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست تا راده‌یه‌ک دای بڕی بوو.
پاش ئاڵوگۆڕه‌کانی سه‌ده‌ی رابردوو له ده‌یه‌ی نه‌وه‌د و به
تایبه‌تی هاتنه سه‌ر کاری پارت داد‌و گه‌شه پیدان له سه‌ده‌ی
نوێ، تورکیه له گه‌یشتن به ئامانجه‌کانی له رۆژ ئاوا نائومید
بوو. سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی پارتی داد‌و گه‌شه‌پیدان گه‌ڕانه‌وه بۆ
باوه‌شی جیهانی ئیسلام و ناوچه‌که، بۆ گێڕانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی
ناوچه‌یی سه‌رده‌می عوسمانی بوو.
تورکیه بۆ
ئه‌وه‌ی ئه‌م وه‌رچه‌رخانه‌ی پاساو بدا، له لایه‌که‌وه فشاری
ده‌خسته سه‌ر رۆژ ئاوا به تایبه‌تی یه‌کیه‌تی ئورووپا بۆ وه‌ر
گیرانی له یه‌کیه‌تی ئورووپا و، له لایه‌کی دیکه‌وه وه‌ڵامی
داخوازه‌کانی رۆژئاوا به تایبه‌تی ئه‌مریکای نه‌ده‌دایه‌وه. بۆ
پته‌و کردنی پایگای ناوچه‌یی خۆی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دوو
سیاسه‌تی له پێش گرت. یه‌که‌م په‌ره‌پێدانی پێوه‌ندییه ئابووری و
سیاسیه‌کانی له گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی، که ئه‌مه
سه‌رنجی جیهانی عه‌ربی بۆ لای گرینگی تورکیه راده‌کێشا. دووه‌م
سیاسه‌تی هاوکاری له گه‌ڵ ئیسرائیل و نێوبژیوانی ئیسرائیل و
سووریه و هه‌روه‌ها پشتیوانی له چاره سه‌ری کێشه‌ی فه‌له‌ستین،
ره‌زایه‌تی رۆژئاوای له رۆڵی خۆی له ناوچه به ده‌ست ده‌هێنا.
تورکیه به
دوای گه‌یشتنه بن به‌ستی وتووێژه‌کانی نێوان ئیسرائیل و سووریه
و، سه‌رنه‌که‌وتنی له نێوبژیوانی، سه‌ره‌رای گرژی پێوه‌ندییه‌کانی
له گه‌ڵ ئیسرائیل هاو سه‌نگی رۆلی خۆی هه‌ر راگرت. به دوای
ئه‌وه‌دا ئاماده‌یی خۆی بۆ هه‌نگاوی دیکه له ناوچه‌که‌دا
ده‌ربڕێ. ئه‌و وڵاته ماوه‌ی نزیک به دوو ساڵ بوو که، خوازیاری
نێوبژیوانی نێوان رۆژ ئاوا‌و ئێران سه‌باره‌ت به به‌رنامه
ناوکییه‌ی بووه. تورکیه له‌و کاره‌ی دا به دوای به‌رژه‌وه‌ندی
خۆیدا گه‌ڕاوه. له هه‌وڵانه‌ی چه‌ندین ئامانجی هاوته‌ریبی
هه‌بووه، له‌وانه:
1- تورکیه
پاش ماوه‌یه‌کی دورو درێژ، دابڕان له وڵاتانی ناوچه و نزیک
بونه‌وه له رۆژئاوا، ده‌یه‌وێ بگه‌ڕێته‌وه ناوچه‌و رۆڵی خۆی
بگێڕێ و پێوه‌ندیشی له گه‌ڵ رۆژ ئاوا رابگرێ. رۆڵی ناوچه‌یی خۆی
به هێز بکا. تورکیه پێشتر نێوبژیوانی نێوان ئیسرائیل و سوریه‌ی
کردبوو.
2- تورکیه
سه‌قامگیری ناوچه‌که‌ی ده‌وێ و به‌رژه‌وه‌ندی ئابووری له گه‌ڵ
ئێران‌دا هه‌یه. ئێران دووه‌مین وڵاتی دابین که‌ری گازی
تورکیه‌یه.
3- ئابووری
تورکیه له قه‌یرانی عێراقدا تووشی نوشستی هات و زه‌بری وێ که‌وت.
تورکیه ترسی له ته‌ریک خستنه‌وه‌ی ئێران هه‌یه که زیان به
ئابوورییه‌که‌ی بگه‌یێنێ.
4- تورکیه
پشتیوانی له هه‌بوونی به‌رنامه‌ی ناو‌کی غه‌یری نیزامی ئێران ده‌کا
و، له گه‌ڵ هه‌ر چه‌شنه چه‌کێکی ناو‌کی له ناوچه‌دا دژایه‌تی
ده‌کا. ئه‌مه‌ش وه‌کوو چه‌کێ دژ به رۆژئاوا به کار دێنێ تا رۆڵی
له سیاسه‌ته جیهانیه‌کاندا له بیری نه‌که‌ن.
5- تورکیه
له پێشنیاری ئاڵوگۆڕی سووته‌مه‌نی ناو‌کی به‌رژه‌وه‌ندی خۆی له
به‌رچاو ده‌گرێ و، هاوکات گرینگی به رۆڵی خۆی له ناوچه‌که
ده‌دا، تا رۆڵی له دیاری کردنی سیاسه‌تی ناوچه‌یی دا هه‌بێ و
یه‌کێ له هێزه بڕیارده‌ره سه‌ره‌کییه‌کانی ناوچه بێ.
6- تورکیه
ترسی هه‌یه که به هه‌ر ئاڵوگۆڕێ له ئێران که فره
نه‌ته‌وه‌ییه، بشێوی بێته ئاراوه‌و کاریگه‌ری له سه‌ر دۆخی
ناوخۆیی ئه‌و وڵاته هه‌بێ، که مافی که‌مایه‌تیه‌کان له به‌رچاو
ناگرێ. له تورکیه‌دا چه‌ندین پێکهاته‌ی گرینگ هه‌ن له‌وانه تورک،
کورد، ئه‌رمه‌ن و چه‌ند پێکهاته‌یه‌کی ئایینیش وه‌ک موسڵمان،
ئه‌رمه‌نی و عه‌له‌وی هه‌ن.
تورکیه که
ئێستا ئه‌ندامی ده‌وره‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشه، له ئه‌گه‌ری
سه‌پاندنی سزا به سه‌ر ئێران‌دا له دوو ریانێکی دژوار‌دا
وه‌ستاوه. یا ده‌بێ ئێران هه‌ڵبژێرێ یا ئه‌مریکای کۆنه دۆست و
هاوپه‌یمانی. هه‌رچه‌ند تورکیه به‌رژه‌وه‌ندی ئابووری و
ژئوپولتیکی له گه‌ڵ ئێران‌دا هه‌یه، ناچاره که له کاتی
پێویستدا لایه‌نی رۆژئاوا بگرێ. ئه‌م هه‌وڵانه‌ی تورکیه بۆ زه‌ق
کردنه‌وه‌ی رۆڵی خۆی له ناوچه‌و به تایبه‌تی له گه‌ڵ ئێران‌دا،
هه‌وڵێکه بۆ پێشگیری له رۆڵ و نفووزی زیاتری ئێران له
ناوچه‌که‌دا. تورکیه ده‌یه‌وێ که‌م ره‌نگ کردنه‌وه‌ی رۆڵی ئێران
وه‌ک هێزێکی سه‌ره‌کی بڕیارده‌ر له ناوچه‌که‌دا له رێگای
دۆستانه‌وه بباته پێش.
تورکیه
هاوکات له گه‌ڵ برزیل دژی هه‌رچه‌شنه سزای نوێی بۆ سه‌ر ئێرانن و
خوازیاری ئه‌وه‌ن که له رێگه‌ی دیپلوماسی و وتووێژه‌وه
چاره‌سه‌ری کێشه‌ی ناو‌کی ئێران بکرێ.
هه‌ر وه‌ک
ئاماژه‌مان پێ‌کرد برزیل هه‌م به‌رژه‌وه‌ندی له گه‌ڵ ئه‌مریکاو
هه‌م له گه‌ڵ ئێران‌دا هه‌یه. ئه‌م هه‌نگاوه‌ی برزیل و تورکیه
قازانجی ئابووری بۆ هه‌ر دوو وڵات به دواوه بووه. ئێران بۆ
ئه‌وه‌ی ئه‌ندامانی ده‌وره‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بۆ لای خۆی
راکێشێ ئیمتیازی گه‌وره‌ی ئابووری به‌و وڵاتانه داوه. سه‌رۆکی
برزیل له گه‌ڵ خامنه‌ییدا کۆ ده‌بێته‌وه. به‌ر له مۆر کردنی
رێکه‌وتننامه‌ی تاران هه‌ر له‌و سه‌فه‌ره‌دا، چه‌ندین په‌یمانی
ئابووری و بازه‌رگانی له نێوان برزیل و ئێران‌دا مۆر کراون.
تورکیه‌ش ئیمتیازی ئاڵوگۆڕی سووته‌مه‌نی ناو‌کی به ده‌ست هێنا.