هه‌وڵه
دیپلوماسییه‌کانی ئه‌مریکا بۆ سه‌پاندنی سزای گه‌مارۆ دێته به‌ر
(به‌شی 4)
دیل زه‌هاوی
ئه‌مریکا
چه‌ند مانگی ده‌بوو به راده‌یه‌کی به‌رچاو، هه‌نگاوه
دیپلوماسییه‌کانی بۆ سه‌پاندنی سزای ئابووری بۆ سه‌ر ئێران په‌ره
پیدا بوو. ئه‌مریکا بۆ ئاماده کردنی پێش نووسی بڕیارنامه‌ی سزای
ئابووری بۆ سه‌ر ئێران له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، هه‌وڵ داوه، له
گه‌ڵ چین و رووسیه به رێکه‌وتنێک بگه‌ن. به‌شێکی به‌رچاو له
سزاکان نوێیه‌کان دژ به ئێران کومپانیه گه‌وره
نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان ده‌گرێته‌وه که، له ئێران‌دا تێکۆشانی
ئابوورییان هه‌یه، به تایبه‌تی سه‌رمایه دانان له به‌شی پیشه
سازی نه‌وت و گازدا. پێشگیری له فرۆشتنی به‌نزین به ئێران، قت
کردنی هاوکارییه ماڵییه‌کانی بانگه گه‌وره جیهانیه‌کان به‌شێکی
دیکه له سزاکانن.
به هه‌وڵه
نهێنیه‌کانی ئه‌مریکا تا ئێستا کومپانیای گه‌وره‌ی نه‌وتی ئیتالیا
ئانی و شل، کومپانیای هه‌ڵکه‌ندنی کان کاترییلای هیندی و ماشێنی
سازی دایملری ئاڵمانی، پێوه‌ندی ئابووری خۆیان له گه‌ڵ ئێران
راگرتووه. هه‌روها چه‌ندین بانگی گه‌وره‌ش تا ئێستا هاوکاری خۆیان
له گه‌ڵ بانگه‌کانی ئێران‌دا راگرتووه.
رووسیه له
گه‌ڵ سزای ئابووری له که‌رتی نه‌وت و گاز دا نیه. لای وایه که
فشاری ده‌خاته سه‌ر ژیانی رۆژانه‌ی خه‌ڵک. دیمیتری مدودوف دوو
شه‌مه 23ی بانه‌مه‌ڕ 12ی ئاڤریل گه‌یشته واشینگتون بۆ به‌شداری
له کونفرانسی ئه‌منیه‌تی ناو‌کی. ئه‌م کونفرانسه دوو رۆژی خایاند
و نوێنه‌ری 47 وڵاتی تێدا به‌شدار بوون که نوێنه‌ری 40 وڵاتیان
له پله‌ی به‌رپرسی یه‌که‌می وڵات بوون.
ئوباما له
په‌راوێزی ئه‌م کونفرانسه‌دا چاوی به هوو جینتائو رێبه‌ری چین و
مه‌لک عه‌بدوڵڵا پادشای ئوردن و به‌رپرسانی ئه‌ماراتی یه‌کگرتووی
عه‌ره‌بی که‌وت و، سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ی ناو‌کی ئێران له
گه‌ڵیان قسه‌ی کرد. شایانی باسه که رووسیه و ئه‌مریکا به‌م
دواییانه په‌یمانێکی ئیستراتیژی که‌م کردنه‌وه‌ی چه‌کی ناو‌کی هه‌ر
دوو وڵاتیان مۆر کرد که، راده‌ی مووشه‌که ناوکییه‌کانیان بۆ 1550
مووشه‌ک که‌م بکه‌نه‌وه.
تورکیه و
برزیل له دژبه‌رانی سزای ئابووری بۆ سه‌ر ئێرانن و، لایان وایه
که ئه‌م سزا دانه هیچ کاریگه‌ری له سه‌ر ئیران نابێ. سه‌رۆکی
برزیل رای وایه که سزای زیاتر خستنه سه‌ر ئێران ده‌بێته هۆی
ته‌ریک بوونه‌وه‌ی و ئاڵۆزی زیاتر. چین سه‌ره‌تا رایگه‌یاند که
پشتگیری سزادانی ئێران ناکا، دواتر له رێگای دیپلوماسی ئه‌مریکا و
به گوێره‌ی به‌رژه‌وه‌ندی خۆی له ئاماده کردنی پێش نووسی سزاکان
هه‌ڵوێستی موسبه‌تی هه‌بوو. به‌ڵام رووسیه رایگه‌یاندووه که
سزای ئێران له به‌رچاو ده‌گرێ.
شایانی باسه
که دوو بڕیارنامه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش دژ به ئێران له
ساڵه‌کانی 2006 و 2007ی زایینی به تێکڕای ده‌نگ په‌سند کراون.
به‌ڵام بڕیارنامه‌ی سێیه‌م له مانگی مارسی 2008ی زایینی‌دا به
14ده‌نگی ئه‌رێی و یه‌ک ده‌نگی سپی په‌سند کرا. ئه‌م بڕیانامه له
سه‌ر به‌رنامه‌ی ناو‌کی و مووشه‌کی کۆماری ئیسلامی و چۆنیه‌تی دابین
کردنی بوودجه‌ی ماڵی ئه‌و به‌رنامانه بوو.
19ی مه‌ی
2010ی زایینی، ئه‌ندامانی هه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، پێش نووسی گه‌مارۆکانی سه‌ر ئێرانی
ئاماده کرد. ئوباما خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی و داوای له ئێران کرد
که، پێبه‌ندی به‌ڵینه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانی خۆی بێ. ئاماده
کردنی پێش نووسی تازه‌ی گه‌مارۆکانی سه‌ر ئێران، به دوای قه‌بووڵ
نه‌کردنی راگرتنی پیتاندنی ئورانیوم له لایه‌ن کۆماری ئیسلامی
ئێرانه‌وه بووه.
له کاتێکدا
که پێس نووسی بڕیارنامه‌ی نوێی گه‌مارۆکان دراوه به ئه‌ندامانی
ده‌وره‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، برزیل و تورکیه دژایه‌تی
گه‌مارۆکان ده‌که‌ون و، داوا ده‌که‌ن که درێژه به وتووێژه‌کان
له گه‌ڵ ئێران‌دا بده‌ن. هه‌روه‌ها رێکه‌وتننامه‌ی تارانیان به
هه‌نگاوێکی موسبه‌ت هه‌ڵسه‌نگاند و داوایان کرد له به کار هێنانی
توند و تیژی خۆ بپارێزن.
بۆ په‌سند
کردنی بڕیارنامه‌ی نوێی سزای ئابووری بۆ سه‌ر ئێران، وڵاتانی
برزیل، تورکیه‌و لبنان ده‌نگی بۆ ناده‌ن. به‌م پێیه ئیمکانی
هه‌یه که به 12 ده‌نگ ئه‌و بڕیار نامه‌یه په‌سند بکرێ.
هه‌رچه‌ند
پێش نووسی بڕیارنامه‌که ئاماده کراوه، به‌ڵام هه‌وڵه
دیپلوماسیه‌کان بۆ رازی کردنی ئێران و مل دان بۆ قانوون و بڕیاره
نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان به‌رده‌وامه. ئه‌وه‌ی که بووه‌ته خاڵی
سه‌ره‌کی ئه‌م ململانێیه، سزای ئابووری بۆ سه‌ر ئێرانه.
له پێش
نووسی بڕیارنامه‌ی نوێ دا ئێران به‌وه تاوانبار کراوه که
نێوه‌رۆکی بڕیارنامه‌کانی 1696،1737،1747و 1803ی پێشل کردووه.
هه‌روه‌ها گرووپی 5 کۆی 1 له رۆل و سوپای پاسداران سه‌باره‌ت به
هه‌وڵه‌کانیان له بواری ناو‌کی و به‌رهه‌م هێنانی سیستێمی کڵاوه
ناوکییه‌کان و دامه‌رزاوی ناو‌کی"فردو" له قوم نیگه‌رانن.
داخوازه
سه‌ره‌کییه‌کانی پێش نووسی بڕیارنامه نوێیه‌که، ئێران ده‌بێ:
دروست کردنی
هه‌موو ناوه‌نده‌کانی پیتاندنی ئورانیوم یا دامه‌زراوه
ناوکییه‌کانی ئاوی قورس(ناوه‌ندی پلوتونیوم) رابگرێ و دامه‌زراوی
دیکه‌ی وه‌کوو ئه‌وانه دروست نه‌کات.
ئێران
پیتاندنی ئورانیومی به پله‌ی 20% له دامه‌زراوه‌ی ناو‌کی نه‌ته‌نز
ده‌ست پێکردووه‌و ئه‌نجومه‌نی ئاسیشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان
نیگه‌رانی ئه‌م بابه‌ته‌ن.
نێوه‌رۆکی
سزاکانی بڕیارنامه‌ی پێشنیاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه
یه‌کگرتووه‌کان داوا ده‌کات که ئێران:
1-
بۆ
پێکهێنانی متمانه و سه‌لماندنی ئه‌وه‌ی که به‌رنامه
ناوکییه‌که‌ی ئامانجی نیزامی نیه، هه‌نگاو هه‌ڵ بگرێ.
2-
وڵامی گومان و ناروونیه‌کان و ئه‌و پرسیاررانه‌ی که ئاژانسی
نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ناو‌کی هه‌یه‌تی و، هه‌روه‌ها ئه‌و
نیگه‌رانیانه‌ی که به دوای دروست کردنی دامه‌زراوی ناو‌کی قوم دا
پێش هاتوون بداته‌وه.
3-
وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه‌ی بداته‌وه که سه‌باره‌ت به ئیمکانی
لایه‌نی نیزامی به‌رنامه ناوکییه‌که‌ی هاتوونه‌ته ئاراوه. بۆ
ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ناو‌کی ئیمکانی وتووێژ له گه‌ڵ
پرسونلی ناو‌کی، چاو پێکه‌وتنی (پشکنین) ناوه‌نده ناوکییه‌کان و،
بینینی ئه‌و به‌ڵگانه‌ی که ئاژانس مه‌به‌ستیه‌تی پێک بێنێ.
سزا پێشنیار
کراوه‌کانی بڕیانامه‌ی نوێ:
1-
تێکۆشانی بازه‌رگانی ناو‌کی ئێران له ده‌ره‌وه‌ی وڵات،
وه‌کووبه‌شداری له‌و گه‌ڵاڵانه‌ی که ده‌رهێنانی ئورانیوم و
به‌رهه‌م هێنانی که‌ره‌سته و تیکنولوژی ناو‌کی قه‌ده‌غه ده‌کا.
2-
وڵاتان به‌رپرسیار ده‌کا له بوونی ئێران یا که‌سانی راسته‌قینه
یا حقووقی ئێرانی سه‌باره‌ت به ماده‌ی سه‌ره‌وه له وڵاته‌کانیان
پێشگیری بکه‌ن.
3-
وڵاتان به‌رپرسیار ده‌کا که له ناردنی راسته‌وخۆ یا ناڕاسته‌وخۆی
8 جۆر چه‌ک و چۆڵی نیزامی پێشگیری بکه‌ن. له‌وانه: تانک، زرێپۆش،
فڕۆکه‌ی جه‌نگی، هێلی کوپتێری هێرشبه‌ر، پاپۆڕی جه‌نگی و سێستێمه
مووشه‌کییه‌کان.
4-
تێکۆشانه‌کانی ئێران له بواری مووشکه بالیستیکه‌کان که توانانی
هه‌ڵگرتنی کڵاوه‌ی ناوکییان هه‌یه وله‌وانه تاقیکاری ئه‌و
مووشه‌کانه‌ی که بۆ دروست کردنیان تێکنولوژی بالیستیک به کار
هاتووه قه‌ده‌غه راده‌گه‌یێنێ.
5-
وڵاتان به‌رپرسیار ده‌کات که له هاتنی ژماره‌یه‌کی دیکه له
به‌رپرسانی ئێران بۆ وڵاته‌که‌یان، هه‌روه‌ها داراییه‌کانی هێندێکی
دیکه له‌و که‌س و شیرکه ئێرانیانه‌ی که له ریزی گه‌مارۆکاندا
دێن پێشگیری بکه‌ن.
ناوی ئه‌م
که‌س و شرکه‌تانه هێشتا بڵاو نه‌کراونه‌ته‌وه. پێش نووسی
بڕیارنامه‌که ناوی هێندێک له شرکه‌ت و که‌سه‌کانی سه‌ر به سوپای
پاسدارانی بۆ سزا دان له به‌رچاو گرتووه.
له پێش
نووسی ئه‌م بڕیارنامه‌یه‌دا هێندێک سزا و به‌ربه‌ستی دیکه دژ به
کۆماری ئیسلامی ئێران هاتوون. له‌وانه:
-
داوا له وڵاتان ده‌کا که هه‌موو ئه‌و بارانه‌ی که له رێگه‌ی
هه‌وایی یا ده‌ریاوه بۆ ئێران ده‌نێردرێن، یا دێنه ده‌ره‌وه له
فڕۆکه‌خانه، به‌نده‌ره‌کان و سنووری ئاوی خۆیان بپشکنن، ئه‌گه‌ر
گومانیان له سه‌ر بوو که که‌ره‌سته‌ی ناو‌کی، مووشه‌کی و نیزامی
قه‌ده‌غه کراوی تێدایه.
-
به وڵاتان ئیجازه ده‌دا تا ئه‌و پاپۆڕانه‌ی که باری قاچاخی
ئێران هه‌ڵده‌گرن، به گوێره‌ی قانوونه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان له
ئاوه ئازاده‌کاندا بپشکنن و، ده‌ستی به سه‌ردا بگرن. ئه‌گه‌ر
پێویستی کرد له ناوی به‌رن.
-
به وڵاتان ئیجازه ده‌دا تا له دانی سووته‌مه‌نی پێویست به‌و
پاپۆڕه ئێرانیانه، یا پاپۆڕه بیانییه‌کان که باری قه‌ده‌غه
کراوی ئێرانیان پێیه خۆ بپارێزن.
-
داوا له وڵاتان ده‌کا که له دانی ئیمکاناتی ماڵی، له‌وانه
بیمه یا ئاڵوگۆڕی ماڵی که‌سانی راسته‌قیه یا حقووقی که گومانیان
لێ ده‌کرێ، ئه‌و ئیمکاناته پێوه‌ندی به به‌رنامه‌ی ناو‌کی و
مووشه‌کی کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه هه‌یه پێشگیری بکه‌ن.
-
داوا له وڵاتان ده‌کا که چاو‌دێری ئاڵوگۆڕی که‌س یا کومپانیاکان،
له گه‌ڵ که‌سان و شرکه‌ته ئێرانیه‌کان، له‌وانه کومپانیه‌کانی
سه‌ر به سوپای پاسداران و هێڵی پاپۆڕوانی ئێران بکه‌ن.
-
داوا
له وڵاتان ده‌کا تا چاو‌دێری ئاڵوگۆڕی دارایی بانکه ئێرانیه‌کان
به تایبه‌ت بانکی میللی ئه‌م وڵاته بن، تا له‌و ئاڵوگۆڕانه‌ی که
پێوه‌ندیان به هه‌وڵه هه‌ستیاره ناوکییه‌کانه‌وه هه‌یه،
پێشگیری بکرێ.
-
داوا له وڵاتان ده‌کا تا له کردنه‌وه‌ی لق و نوێنه‌رایه‌تی
بانکه‌کانی ئێران له سنووری وڵاتی خۆیان پێشگیری بکه‌ن، ئه‌گه‌ر
له‌و باوڕه‌دان که ئه‌م لقانه پێوه‌ندییان به تێکۆشانه
ناوکییه‌کانی ئێرانه‌وه هه‌یه.
رووسیه له‌و
کاته‌وه که ئێران رایگه‌یاند په‌ره به پیتاندنی ئورانیوم به
راده‌ی 20 پله ده‌دا، هه‌ڵوێستی سه‌باره‌ت به سزا دانی ئێران
گۆڕاوه، به تایبه‌تی که له گه‌ڵ ئه‌مریکا، به‌شێک له
کێشه‌کانی نێوانیان چاره سه‌ر کردووه. ئه‌مریکا گه‌مارۆی له
سه‌ر سێ کومپانیای رووسی هه‌ڵگرتووه. هه‌رچه‌ند ئه‌مریکاییه‌کان
هه‌ر چه‌شنه پێوه‌ندییه‌کی لا بردنی ئه‌م گه‌مارۆیه، له گه‌ڵ
پێش نووسی بڕیارنامه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشه‌وه ره‌ت ده‌که‌نه‌وه،
حاشا له‌وه ناکرێ که رووسیه ئیمتیازی خۆی له ئه‌مریکا
وه‌رگرتووه‌و کۆماری ئیسلامی ئێرانیشی که زۆر پشتی به دژایه‌تی
رووسیه قایم بوو، کرده قوربانی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆی.
چین پێشتر
که له گه‌ل سزای ئابووری ئێران دژایه‌تی ده‌کرد. هه‌وڵه
دیپلوماسیه‌کانی ئه‌مریکا له گه‌ڵ چین، ئه‌و وڵاته‌ی هێنایه سه‌ر
ئه‌و باوه‌ڕه که ده‌ست له دژایه‌تی گه‌مارۆکان هه‌ڵ بگرێ،
به‌ڵام له سه‌ر چۆنیه‌تی و خاڵه‌کانی سزای ئابووری بۆچوونی خۆی
هه‌بووه. چین و رووسیه دژی سزای قورسی ئابووری له که‌رتی گاز و
نه‌وت بوون. ئه‌مریکا نیازی خۆی بۆ سووک کردنی سزاکان له پێش
نووسه‌که‌دا نیشان داوه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ چین و رووسیه رازی
بکا.
سه‌ره‌نجام
هه‌وڵه‌کانی ئه‌مریکا سه‌ریان گرت و پێش نووسی بڕیارنامه‌که
ئاماده کراو و، دراوه به وڵاتانی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و هه‌وڵه‌کان به‌رده‌وامن تا له مانگی
ژوئه‌نی 2010ی زایینی‌دا په‌سند بکرێ.