حه‌مام
له بناری ئاسنگه‌ران
له سنووری نێوان زه‌هاو و، عێراق له خواره‌وه‌ی دوو ئاوان له کناری
چه‌می گوڵه‌م که‌وه، له خواره‌وه‌ی گوندی مجریلان، ئاوێکی گه‌رم هه‌یه
که به حمامه‌که ناوبانگی هه‌یه. خه‌ڵک بۆ نه‌خۆشینی ژان و با (
روماتیزم) و نه‌خۆشی دیکه که‌ڵکی لێ وه‌رده‌گرن. ئه‌م ئاوه له گه‌ڵ
ئاوی چۆمه‌که جیاوازی هه‌یه و، ره‌نگی رۆشنتره و بۆنێکی تایبه‌تی هه‌یه
که، به زمانی ناوچه‌یی ده‌ڵێن بۆنی گه‌ڕاوی لێ دێ. زیخه‌که‌ی ناویشی
ره‌نگی ره‌شی سووتاوی هه‌یه. هه‌رچه‌ند ئاوی ئه‌م حمامه و ئاوی
گوڵه‌م که‌وه پێکه‌وه نووساون به‌ڵام ئاوی چه‌مه‌که ناچێته ناو
ئاوی حمامه‌که‌وه و تێکه‌ڵاوی نابێ.
ئه‌م گه‌رماوه و گوندێکی ناوچه‌که به‌م ناوه ناو ده‌برێ که ته‌نگ
حمامه. دانیشتوانی گۆران و جاف و شیعه بوون. ئه‌م حمامه سروشتی هه‌ر
چوار وه‌رز ئاوی گه‌رم و بۆ خۆ شۆردن شیاوه. چه‌ند قوڵێکی هه‌یه که
پێی ده‌ڵێن قازان و خه‌ڵکی ناوچه له‌و باوه‌ره‌ن که ئه‌م قازانانه
مرۆڤ هه‌ڵ ده‌لووشن و کاتی خۆ شۆردن نزیکی نابنه‌وه.