گووتی
گه‌لی گووتی یه‌کێ
دیکه له‌و گه‌لانه‌ی که له هه‌زاره‌ی سێیه‌م و نیوه‌ی هه‌زاره‌ی
دووه‌می پێش زایین، هه‌رێمی زه‌هاودا ژیاون. گوتییه‌کان به گوتیومیش
ناویان هاتووه.
نارام سین
زۆربه‌ی ناوچه‌کانی باکوور و رۆژهه‌ڵاتی دوو ئاوانی تا نزیکی کرماشان
خستبووه ژێر ده‌سه‌لاتی خۆیه‌وه و عیلامیه‌کانی مل که‌چی خۆی کردبوو
و باجی له وه‌ر ده‌گرتن. له ناوچه‌که کوێستانیه‌کانی زاگرۆس گوتییه‌کان
و پاشماوه‌ی لوولووه‌کان ده‌ژیان و هێشتا ده‌سه‌ڵاتی "نارام سین" یان
قه‌بووڵ نه‌کردبوو. ئه‌مانه مه‌ترسییه‌ک بون بۆ ده‌سه‌ڵاتی نارام سین.
به گوێره‌ی
بۆچوونی نووسه‌ران لوولووه‌کان، گوتیه‌کان، کاسییه‌کان و گه‌لانێکی دیکه
به ره‌گه‌ز ئێرانی بوونه‌وه. پێوه‌ندی نزیکایه‌تی زمانی له نێوانیاندا
هه‌بووه.
لێکۆله‌ره‌کان
له سه‌ر شوێن و ئه‌سڵی گووتیه‌کان جیاوازی بۆچوونیان پێکه‌وه هه‌یه.
جورج کامیرۆن لای وایه که باكووری شاره‌زوور ژیاون. ئاغای پیرنیا له
تاریخی باستان ده‌ڵێ: که ئه‌وان سامی بوونه و، له رۆژهه‌ڵاتی زه‌هاو
ده‌وڵه‌تێکیان پێک هێناوه. دیاکۆنۆڤ له‌و باوه‌ڕه‌دایه که شوێنی ژیانی
گوتیه‌کان رۆژ هه‌ڵات و باکووری رۆژئاوای لوولووه‌کان واته ئازه‌ربایجانی
و کوردستانی ئه‌مڕۆ بووه. ساموئێل کریمر له کتێبی "ئه‌لواحی سۆمه‌ری"
ده‌ڵێ: گوتییه‌کان له ناوچه کوێستانیه‌کانی رۆژ هه‌ڵاتی دوو ئاوان
واته سه‌رپێڵی زه‌هاودا ژیاون رومه‌ن گریشمه‌ن گوتییه‌کان له کوێستانه‌کانی
زاگرۆس له نزیکی عیلام ژیاون.
گووتیه‌کان که
له مه‌به‌ستی داگیر کردنی ناوچه کوێستانیه‌کان له لایه‌ن نارام سین
و شکستی لوولووه‌کان ئاگادار بوون که، ناوبراو بڕیاری له ناو بردنی
هه‌موو گه‌لانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی داوه، به‌ر له هێرشی نارام سین پادشای
ئه‌که‌دی، ره‌نگه یه‌کیه‌تییه‌کی به هێزیان له گه‌لانی ناوچه بۆ
روو به روو بوونه‌وه له گه‌ڵ هێرشی ئه‌که‌دییه‌کان پێک هێنا بێ.
ئه‌م یه‌کیه‌تییه
به رێبه‌ری که‌سێک به ناوی ئینرید ئوزیر، له هێرشی دووباره‌ی بۆ زاگرۆس
به گژ نارام سین دا چوونه‌وه و، توانیان به سه‌ریدا سه‌رکه‌ون و
ناوبراو خۆیشی له‌و جه‌نگه‌دا کوژرا. به‌و شێوه‌یه یه‌کێ له
گه‌وره‌ترین ئیمپراتۆرییه‌کانی مێژوو له دوو ئاوان رووخا. گوتییه‌کان
بۆ ماوه‌ی 124تا 125 ساڵ ده‌سه‌ڵاتداری وڵاتی ئه‌که‌دیان کرد.
سۆمه‌رییه‌کان
له‌و باوه‌ڕه‌دا بوون که جیهان له چوار به‌ش پێک هاتووه. که به‌شی
رۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌که‌یان به شوبر-هه‌مبازی بووه که، به دڵنیاییه‌وه
له ناوچه شاخاوییه‌کانی زاگرۆس و به‌شه‌کانی ناوه‌ندی سه‌رپێڵی
زه‌هاوی ئه‌مڕۆ، پاتاق، کرن،قه‌سری شیرین، ئیسلام ئاباد و کرماشان پێک
هاتبوو.
گوتییه‌کان که
به دڵ ره‌ق و خوێن رێژ به ناوبانگ بوونه، به هۆی شه‌ر و شۆڕه‌وه
له گه‌ڵ گه‌لانی دیکه، به‌ره‌و لاوازی و له ناوچوون چوونه.