فه‌رهه‌نگی کۆمه‌ڵایه‌تی
ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی
هه‌ر گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌ک کۆمه‌ڵێک هه‌ڵس وکه‌وتی هاوبه‌شه که له ژیانی
رۆژانه‌دا ره‌چاوی ده‌کا. کشت و کال، ئاژه‌ڵداری، ته‌نین و چنین،
دروست کردنی خانووبه‌ره، کۆچ و بار، مردن، زه‌ماوه‌ن، هاوماڵی،
میوانداری، ئایین، بیروباوه‌ڕ ... به‌شێکن له ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ر
گه‌لێک.
بۆ روون
کردنه‌وه‌ی دۆخی کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌ره‌هه‌نگی هه‌ر گه‌لێ، ده‌بێ بچینه
ناو قووڵایی تایبه‌تمه‌ندی به‌شه بچووکه‌کانی کۆمه‌ڵه‌وه، وه‌ک داب و
نه‌ریت، هونه‌ر، ئه‌ده‌بیات، شێعر، مووزیک، که له پێک هێنه‌ری
فه‌ره‌هه‌نگی هه‌ر گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌که و، به هۆی تا راده‌یه‌ک
داخراوی چوارچێوه‌ی ئێڵه‌کان پارێزرا‌وه و که‌متر تووشی تێکه‌ڵاوی و
ئاڵوگۆڕ بووه.
دیاره بۆ ئه‌وه‌ی
ئه‌م دۆخانه روون بکرێنه‌وه ده‌بێ، زیاتر بایه‌خ به نووسراوه کۆنه‌کانی
سه‌رده‌م که، له پێوه‌ندی له گه‌ڵ قه‌واڵه‌ی موڵک و زه‌وی و زار یا
کۆ کردنه‌وه‌ی مالکانه، یا نووسراوه‌ی پێوه‌ندی نێوان سه‌رۆک ئێڵ و ده‌وڵه‌ت،
بده‌ین. بۆ به‌شی نه‌نووسراوی شێوه‌ی ژیانی رۆژانه‌ی خه‌ڵک، به باوه‌ڕی
من باشترین به‌ڵگه و ده‌سکه‌وت گه‌ڕان به ناو گوند و، دانیشتوانی
ئێڵه. بۆ زانیاری کۆ کردنه‌وه له سه‌ر ئه‌م بابه‌ته وه‌رگرتنی به
ساڵاچوان باوه‌ڕ پێکرا و، بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ی بابه‌تی وه‌ها نرخی تایبه‌تی
خۆی هه‌یه.
لێره‌دا تێده‌کۆشین
لانی که‌م شێوه‌ی ژیانی دانیشتوانی ناوچه باس بکه‌ین، هه‌رچه‌ند دڵنیاین
که که‌م و کۆڕی تێدا هه‌یه. چاوه‌ڕوانیم هه‌یه که هه‌ر که‌س به
گوێره‌ی زانیاری خۆی له به‌شه جیاوازه‌کانی ئه‌م ناوچه‌یه یارمه‌تیم
بکه‌ن و بۆ ته‌واوکردن و راست کردنه‌وه‌ی زانیارییه‌کان هاوکاریمان
بکه‌ن.
وه‌ک له مێژوودا
تۆمارکراوه ژیانی کورد هه‌میشه‌له دوو شێوه‌ی کۆچه‌ری و نیشته‌جێیی
له شار‌و لادێ دا پێکهاتووه. هه‌رچه‌ند زیاتر به‌ره‌و دواوه‌تر ئاوڕ
بده‌ینه‌وه، ده‌بینین که راده‌ی کۆچه‌ری زۆر زیاتر بووه و، خه‌ڵک بۆ
له‌وه‌ڕاندنی په‌ز و پۆڵه ئێڵاخ و گه‌رمه‌سێریان کردووه. ئه‌وه‌ش
روونه که شێوه‌ی ژیان ئێڵی بووه و ،ژیانی هه‌ر ئێڵ و عه‌شیره‌تێ
پێوه‌ندی راسته‌وخۆیان له گه‌ڵ یه‌کتردا هه‌بووه.
کشتوکاڵ
کشتوکاڵ یه‌کێ
له کۆڵه‌که گرینگه‌کانی ژیانی ئابووری ده‌ربه‌گایه‌تی سه‌رده‌م بوو
که، سیسته‌می دابه‌ش بوونی زه‌وی به سه‌ر جووتیاراندا شێوه‌یه‌کی
دادپه‌روه‌رانه‌ی نه‌بووه. خاوه‌ن موڵکه گه‌وره‌کان زۆرینه‌ی زه‌وییه
به پیت و به‌ره‌که‌ته‌کانیان له ژێر ده‌ستا بووه و، ورزێر و جووتیار
راده‌یه‌کی که‌می زه‌وی که مالک پێی ده‌دا یا ده‌شتی بایه‌ر بوو، به
ره‌زامه‌ندی ده‌ره‌به‌گه‌کان خاوێنیان ده‌کرده‌وه و ده‌یان کێڵا.
وه‌رزێر ده‌بوو ساڵانه له به‌رهه‌می کشتوکاڵی مالکانه‌ی ده‌ره‌به‌گه‌کانیش
بدا
کشتوکاڵ دوو
شێوه‌ی ده‌یم و ئاوی هه‌بووه. که به‌شی ده‌یم زیاتر بۆ گه‌نم و جۆ و
نۆک و نیسک وگادانه و.. به کار ده‌هات. له زه‌وی ئاویش باخ و سه‌وزی
به‌رهه‌م ده‌هات و جۆرها داری میوه و داری بێ به‌ریان ده‌ناشت. زڕات و
چه‌وه‌نده‌ر، په‌موو، کونجی و جۆرها سه‌وزی کاڵه‌ك شامی، خه‌یار ته‌ماته
ئاڵه‌ت، کووله‌که، بایه‌نجان، بامیه... به‌رهه‌م ده‌هێنا.
ئامرازی کشتوکاڵ
تا نیوه‌ی سه‌ده‌ی بیسته‌میش هه‌ر سوننه‌تی بوو و، به گا و هێستر و
که‌ر جووت ده‌کرا. واته به جووتێک هێستر، که‌ر، یا گا زه‌ویان جووت
ده‌کرد. ئه‌و ئامرزانه‌ی بۆ جووت به کار ده‌هاتن جگه له گیانداران
بریتی بوو له: دارئێش، گاوه‌سن که ده‌خرایه قه‌د دارهێشه‌که نیڵه
که له دارێک و دوو بازنه‌ی که‌وانه‌یی پێک دێن و له سه‌ر ملی که‌ر و
... قایمی ده‌که‌ن و پاشان دارهێشه‌که‌ی پێوه ده‌به‌ستن، جووتیار به‌ر
له‌وه‌ی ده‌ست به جووت بکا تۆمه‌که‌ی ده‌وه‌شێنێ و راده‌یه‌ک زه‌وی
دیاری ده‌کا و پێی ده‌ڵین بانه. ئه‌وه‌ی جووت کرد بانه‌یه‌کی دیکه ده‌بڕێ.
ئه‌و زه‌وییه‌ی که جووت ده‌کرێ پێی ده‌ڵێن وه‌رد، له باتی جووت کردن
وه‌رد بڕینیش به‌کار دێنین. به یه‌که‌م بارانی ساڵ که ده‌باڕێ ده‌ڵێن
په‌ڵه. هه‌ر کاتێ په‌ڵه بدات جوتیار ده‌ست به تۆم وه‌شاندن و وه‌ردبڕین
ده‌که‌ن. ئه‌و داره‌ی که گاجووتی پێ ده‌ڕانن و قوڕی قه‌ی گاوه‌سنه‌که‌ی
پێ پاک ده‌که‌نه‌وه ده‌ڵێن گاڕان یا گاڕام.
دره‌و کردن
له کۆتایی به‌هار
و سه‌ره‌تای هاوین گه‌نم جۆ وشک ده‌بن و، ده‌بێ ده‌ره‌و بکرێ. ئه‌و
که‌ره‌ستانه‌ی که بۆ ده‌ره‌و پێویستن داس و هه‌سانه که، به‌ردێکی
ره‌شی سافه و بۆ تێژ کردنی داس به‌کار دێ. چه‌وره‌سان زیاتر که‌رێیه.
جووتیاره‌کان بۆ پاراستنی په‌نجه‌کانیان له دڕک و داڵ، هێندێک جار
کله‌وانه له چه‌رم دروست ده‌که‌ن. وه‌رزێر زۆربه‌ی کات بۆ پێشگیری
له گه‌رما کوڵه‌باڵێک له به‌ر ده‌کا و به ده‌زماڵێک سه‌رو چاوی داده‌پۆشێ.
هه‌م بۆ پێشگیری له تیژی نووری خۆر و هه‌م بۆ پێشگیری له ته‌پ و تۆزی
ساقه‌ی گه‌نم و جۆ بۆ ناو ده‌م و لووتیان.
ئه‌و راده
گه‌نم یا جۆیه که ده‌ست ده‌یگرێ پێی ده‌ڵێن سواڵه، به خستنه
سه‌ریه‌کی چه‌ندین سواڵه بافه دروت دروست ده‌بێ و، له چه‌ندین بافه
قوتکه یا تایه دروست ده‌کرێ. ئه‌م دوانه بۆ پێشکیری له پرش و بڵاو
بوونه‌وه‌ی گه‌نم و جۆ به هۆی با یا شتی دیکه‌وه‌یه. قوتکه بافه‌کان
له سه‌ر یه‌ک هه‌ڵده‌چنرێن به‌ڵام تایه به شێوه‌ی بازنه گوڵه
گه‌نم و جۆکان ده‌که‌ونه ناوه‌وه‌و ساقه‌که‌ی ده‌که‌وێته ده‌شته‌وه
و، به‌و شێوه‌یه ئه‌گه‌ر له نه‌بوونی وه‌رزێر مێگه‌ڵ لێی که‌وێ
زیانی که‌متر ده‌بێ.
پاش ته‌واو کردنی
دره‌و کێشه ده‌ست پێده‌کا. تایه و قوتکه‌کان له شوێنێکی دیاری
کراودا که، پێی ده‌ڵێن جێ خه‌رمان کۆ ده‌که‌نه‌وه. خه‌رمان زۆر جار
هه‌ر له گۆشه‌یه‌کی زه‌ویه‌که ده‌بێ یا ده‌یهێنننه‌وه بۆ په‌ڕی دێ.
بۆ کێشه ره‌شکه پێویسته که له مووی بزن و هێندێک جار شریت ده‌چنرێ
و، ده‌سکردی خودی وه‌رزێره‌کانه. ره‌شکه لانی که‌م سێ تا چوار میتر
درێژ و قوتووره و گه‌وره و بچووکی هه‌یه. گه‌نم و جۆ و... له ناو
ره‌شکه‌که ده‌ئاخنن. دوو که‌س ئه‌م سه‌ر و ئه‌و سه‌ری ده‌گرن و پڕی ده‌که‌ن.
بۆ ئه‌وه‌ی ناوه‌راسته‌که‌ی خاوجلیج ده‌رنه‌چێ و، بتوانن زیاتری تێ
بئاخنن دوو کوڵه داری دوو لق که پێی ده‌ڵێن دگه، ده‌ده‌نه ژێریا و
پاش پڕ کردن به گورسی یا شریت ده‌مه‌که‌ی ده‌به‌ستن و له وڵاخی بار
ده‌که‌ن.
هێندێک جار
قوتکه به دوو داری درێژ له له ژێریه‌وه ره‌دی ده‌که‌ن هه‌ڵیده‌گرن
و به‌ره‌و جێ خه‌رمانی ده‌به‌ن. ئه‌م دارانه پێی ده‌ڵێن چێو قوتکه.
ئه‌م دارانه که‌سێک له پێش و که‌سێک له پاش هه‌ڵیان ده‌گرن و تا ده‌یخه‌نه
سه‌ر خه‌رمانه‌که.
پاش ئه‌وه‌ی
کێشه ته‌واو بوو، نۆره‌ی هۆڵه دێ. بۆ هۆڵه کردن وه‌رزێره‌کان ناچارن
به نۆره خه‌رمانه‌که‌یان بکوتن. چاره‌وێکان له یه‌کتر به
ئه‌مانه‌ت وه‌ر ده‌گرن. ئه‌و چاره‌وێیه که، به توانایه و هار بێ
له په‌ڕی ده‌به‌ستن و، پێی ده‌ڵێن سه‌ر په‌ڕ، ئه‌وه‌ش که هێمن و له
سه‌رخۆ بێ له ناوه‌ندی بازنه‌ی سووڕانه‌وه ده‌بێ و پێی ده‌ڵێن بنه.
واته ئاخرین چاره‌وێی له ناوه‌ڕاستی خه‌رمانه‌که‌وه. ئه‌رکی بنه
کونترۆلێ چه‌رخاندنی ئه‌وانی دیکه‌یه به سه‌ر خه‌مانه‌که
بسووڕێنه‌وه‌و ده‌ر نه‌چن. یه‌که‌م قۆناخی هۆڵه قرچه شکاندنی پێ
ده‌ڵێن . پاش ئه‌وه که‌سێک به شه‌ن ناوه ناوه خه‌مانه‌که ژێر و
روو ده‌کا تا ئه‌وه‌ی نه‌کوتراوه بکه‌وێته ژێر سمی چاره‌واکان و ئه‌م
پێی ده‌ڵێن تان خستن.
دوای ته‌واو
بوونی هۆڵه، کۆ کردنه‌وه و، شه‌ن کردنی خه‌رمانه و، دوای ئه‌ویش
جارێکی دیکه کێشه‌ی دان و کا بۆ ماڵه‌وه. کا به ره‌شکه ده‌کرێته
کادان و بۆ زستانی ئاژه‌ڵ و، گه‌نم و جۆ... به هۆر ده‌یهێننه‌وه ماڵ
و له هوماری ده‌که‌ن. ئه‌وه‌شمان له بیر نه‌چێ که له سه‌رده‌می
ده‌سه‌ڵاتی ماڵک دا، هه‌ر له سه‌ر خه‌رمان ده‌بوو ده و یه‌ک یا ده و
دووی مالک جیا بکرێته‌وه.
وه‌رزیری و
بڕکاری دوو پیشه بوون که ئه‌وانه‌ی زه‌وییان نه‌بوو یا که‌م بوو، گوند
به گوند ده‌گه‌ڕ‌ان و خه‌له‌ی خه‌ڵکیان دره‌و ده‌کرد. شێوه‌ی
رێکه‌وتنی نێوان وه‌رزێر و خاوه‌ن خه‌له جیاواز بوو. بڕکاری زۆر جار
له سه‌ر بنه تۆم رێک ده‌که‌وتن.
ئێستا سیسته‌می
زه‌وی و زار ئاڵوگۆڕی به سه‌ردا هاتووه و، مالک نه‌ماوه. جووتیار له
سه‌ر زه‌وی کار ده‌کا و مالکانه نادات. که‌ره‌سته‌ی پێشکه‌وتووی وه‌ک
تراکتور و، خه‌رمان کوت و که‌مپایین جێی شێوه‌ی سوننه‌تی کشتوکاڵێ
گرتووه‌ته‌وه.
باخداری یه‌كێ دیکه
له بنه‌ماکانی ژیانی کشتوکاڵییه. ئه‌و جووتیارانه‌ی که خاوه‌نی زه‌وی
به‌راون، باخی میوه، شێڵانه یا زه‌رده‌لوو، سێ‌و، پرتقاڵ، لێمۆ، هه‌رمێ،
ره‌ز، قۆخ، هه‌نار، هه‌نجیر، گوێز، هه‌ڵوو،... ده‌چێنن. هه‌روه‌ها له
به‌هار و هاویندا سه‌وزی کاڵی ده‌که‌ن. وه‌ک ته‌ماته و شووتی و خه‌یار
و کاڵه‌ک و بایه‌نجان و بامیه و کووڵه‌که.. وزستانیش توور و که‌وه‌ر
و ره‌یحانه‌و که‌ره‌وس ، شێڵه‌م و زڵق ... به‌رهه‌م دێنن. جگه له‌مانه
په‌موو، کونجی برنج، زڕات و چه‌وه‌نده‌ر به‌رهه‌م دێنن.
ئاژه‌ڵداری
ئاژه‌ڵداری
کۆڵه‌که‌ی ئه‌ساسی ژیانی لادێیی و کۆچه‌ره‌کانه. له‌م به‌شه
ئابوورییه‌ی ژیاندا، خه‌ڵکی کۆچه‌ر و نیو ه‌نیشته‌جێی لادێ، مه‌ر، بزن،
مانگا، ئه‌سپ و ماین، هێستر، که‌ر، هێندێک په‌له‌وری وه‌ک مریشک، قه‌ل
و مراوی به خێو ده‌که‌ن.
کۆچه‌ره‌کان
زیاتر مه‌ر و بزن به خێو ده‌که‌ن و، ژیانێکی دوو وه‌زه‌یان هه‌یه.
زستانان له گه‌رمه‌سێر له گونده‌کان نیشته‌جێ ده‌بن و، مه‌ڕ و ماڵات
ده‌له‌وه‌ڕێنن، له به‌هاردا به‌ره‌و هاوینه هه‌واره‌کانیان به‌ڕێ ده‌که‌ون.
ئه‌وان ده‌بێ رێگایه‌کی دوور و درێژ بپێون.
شێوه‌ی بارکردنیان
به‌م شێوه‌یه ده‌بێ. ماوه‌یه‌ک به‌ر له کۆچ له ناو خۆیان دا باس ده‌که‌ن.
پرس به گه‌وره ده‌کرێ و کاتێ دیاری ده‌که‌ن و، بڕیاری له سه‌ر ده‌درێ.
له‌و ماوه‌یه‌دا خه‌ریکی کونترۆڵی ده‌وار و دیله‌ک و چیخه‌کان ده‌بن.
ئه‌وه‌ی پێویستی به چاک کردنه‌وه هه‌بێ چاکی ده‌که‌نه‌وه. پێویستییه‌کانی
ژیان که زیاتر ئارد و قه‌ن و چای ... ده‌بێ له بازار ده‌کڕن. له کاتی
باردا، ده‌وار و دیله‌ک و چیخه‌کان له قاتر و که‌ر و گا.. بار ده‌که‌ن
و به گوریس ته‌نگی ده‌ده‌ن. ئه‌م ئاماده‌کارییه پێی ده‌ڵێن باروه‌نی.
ئه‌ندامانی هه‌ر بنه‌ماڵه‌یه‌ک ده‌بنه دوو به‌شه‌وه، به‌شێک له گه‌ڵ
مێگه‌ل ده‌که‌ونه ڕێ و، به‌شێکیش باره‌کان به‌ره‌و هه‌وار ده‌به‌ن. منداڵ
و پیره‌کان له سه‌ر باره‌کان داده‌نێن و، ئه‌وانی دیکه که توانای ڕێ
کردنیان هه‌بێ به شوێن باره‌کاندا به پێ ده‌ڕۆن. ئه‌م کۆچ و باره
پێی ده‌ڵێن کۆچ و هه‌وڵ. له‌م کۆچ و باره‌دا، کۆچه‌ر ناچاره که به
ناو موڵکی ئێڵ و تیره‌ی دیکه‌دا تێپه‌ڕ بن. ئه‌م تێپه‌ڕ بوونه زۆر جار
بۆ دانیشتوانی ناوچه‌یه‌ک پڕ زیان ده‌بێ و، زه‌وییه داچێنراوه‌کانیان
له لایه‌ن مێگه‌لی کۆچه‌ره‌کانه‌وه ده‌خورێ. بۆیه له کاتی تێپه‌ڕ
بوونیان ناچارن زیاتر چاوه دێری تێپه‌ڕ بوونه‌که بکه‌ن. زۆر جار
تووشی ده‌مه‌قڕه و کێشه ده‌بن. وه‌کوو نه‌ریت له کاتی تێپه‌ڕ بووندا
خه‌ڵک پرسیاریان لێ ده‌کا، مه‌نزڵ خه‌یر، ئه‌وانیش له وه‌ڵامدا ده‌ڵێن
عاقبه‌ت خه‌یر. دواتر ده‌پرسن گه‌له‌ی کێیه و بۆ کوێ ده‌چن.
قۆناخ قۆناخ به
مه‌نزڵ ده‌بڕن تا ده‌گه‌نه شوێنی خۆیان و جێگیر ده‌بن. ژیانی رۆژانه‌ی
کۆچه‌ری ده‌بێته دوو به‌شه‌وه. به‌شێکی که کاری شوانیه له ئه‌ستۆی
پیاوه‌کان ده‌بێ. مێگه‌ل به تایبه‌تی له به‌هاردا زۆربه‌ی کات شه‌وه
که‌ژ ده‌بێ. واته شه‌وانه له له‌وه‌ڕگه‌کان ده‌یان هێڵه‌نه‌وه بۆ
ئه‌وه‌ی که مێگه‌ل برسیه‌تی نه‌کێشێ و له شه‌ودا جارێک دوو جار بۆ
له‌وه‌ڕ رایان ده‌ده‌ن. په‌چه‌ی مێگه‌ل له شه‌وه که‌ژدا دیاری نیه و،
به پێ پێویست شوێنی له بار بۆ په‌چه گرتنی دیاری ده‌کرێ. له‌م
کاته‌دا شوان که‌سێک یا دوو که‌سی دیکه ئاگاداری له مێگه‌ل ده‌که‌ن.
به رۆژ بوونه‌وه که‌سه‌کان دێنه‌وه و شوان تا نیوه‌ڕۆ لای مێگه‌ل
ده‌مێنێته‌وه. له شه‌وه که‌ژدا مه‌ترسی گورگ و دڕنده‌ی دیکه
هه‌یه. جگه له‌مه‌ش دزی له ژیانی کۆچه‌ریدا باوه. زۆربه‌ی
کۆچه‌ره‌کان به ئاشکرا یا به نهێنی چه‌کیان هه‌یه که زیاتر
ده‌مانچه و خه‌نجه‌ر و... ه. له پاسه‌وانی مێگه‌ل دا نابێ رۆڵی
سه‌گی مێگه‌ل له بیر بکه‌ین هه‌ر خاوه‌ن رانێک لانی که‌م سێ چوار
سه‌گی به توانا و زیره‌ک راده‌گرێ.
ئه‌رگی به‌ره یا
بێری ده‌که‌وێته سه‌ر شانی ژنان. کاتێ مێگه‌ڵ بۆ به‌ره دێننه‌وه
چه‌ند که‌سێک مێگه‌ل ریز ده‌ده‌ن. به‌ردێک داده‌نێن و که‌سێک له سه‌ر
داده‌نیشێ و سه‌ری بزن و مێکان ده‌گرێ و ژنه‌کانیش ده‌یاندۆشن. ئه‌و
که‌سه پێی ده‌وترێ سه‌ربه‌ره. به‌و شێوه‌یه ده‌زانن که هه‌موویان
دۆشراون. پاشان حه‌سانه‌وه‌یه‌ک دووباره مێگه‌ل ده‌به‌نه‌وه له‌وه‌ڕ.
ژنان شیره‌که
ده‌پاڵێون، له سه‌ر ئاگر گه‌رمی ده‌که‌ن و پاشان ئامێژه‌ن یا هه‌وێنی
ده‌که‌ن تا بمه‌یێ. رۆژی دواتر ماسته له مه‌شکه ده‌که‌ن و ده‌ی
ژه‌نن و که‌رێکه‌ی لێ جیا دکه‌نه‌وه. به‌شی خواردنی خۆیان دۆ له
به‌ردۆڵه‌یه‌ک ده‌که‌ن و پاشماوه‌ش رۆژی دواتر به مه‌ڕ و بزنه‌کانی
ده‌ده‌ن.
به تایبه‌تی له
به‌هاردا به‌شێک له‌و شیره ماست و په‌نیر دروست ده‌که‌ن و ده‌یبه‌ن
له شاردا ده‌یفرۆشن.