|
دێموکراسی وهه‌ڵبژاردنی
فره حیزبی له عێراقدا
ره‌حیم موحه‌مه‌دی
ساڵی 2005ی زایینی بۆ عێراقییه‌کان ساڵێکی پڕ کێشه‌و
چاره‌نوس ساز بوو. له‌م ساڵه‌دا سێ هه‌ڵبژاردنی سه‌ره‌کی بۆ دیاری کردنی
شێوه‌ی نیزامی به‌ڕێوه‌بردنی عێراق و سه‌قامیگیر کردنی هێمنایه‌تی به‌ڕێوه
چووه. یه‌که‌م هه‌ڵبژاردن له 30 ژانڤییه، بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی
پارلمان به‌ڕێوه چووه. ئه‌م هه‌ڵبژاردنه به شێوه‌ی به‌شداری لیستی
ئه‌حزاب به‌ڕێوه‌چوو و حیزبه سیاسییه‌کان بۆ به ده‌ست هێنانی کورسی
زیاتر‌و گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات ناچار بوون چه‌ندین حیزب و رێکخراوی گه‌وره‌و
بچووک که له ئیدئولوژییه‌وه لێک نزیک بوون له یه‌که‌ی گه‌وره‌تر یه‌ک
بگرن و بکه‌ونه گۆڕه‌پانی خه‌بات و به‌ربه‌ره‌کانی یه‌کتر بۆ گه‌یشتن به
ده‌سه‌ڵات.
گرینگ‌ترین یه‌کگرتنه‌کان، یه‌کگرتنی عێراقی یه‌کگرتوو
به سه‌رۆکایه‌تی عبدوالعزیز الحکیم که له 25 حیزب و رێکخراو پێکهاتبوو،
دوای ئه‌وان لیستی یه‌کگرتووی کوردستان بوو که هه‌موو حیزبه کوردستانی و
چه‌ندین لایه‌ن و که‌سایه‌تی تورکمه‌ن،(جگه له به‌ره‌ی تورکمه‌ن که سه‌ر
به تورکیه‌ن) ئاشووری یه‌زیدی و که‌لدانی و عه‌ره‌بی ناوچه‌ی له خۆ
گرتبوو. لیستی عێراقی ئایاد علاوی و...هتد له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا سوننی
یه‌کان به‌شداریان نه‌کردو له گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات بێ به‌ش بوون.
له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا 59% ئه‌وانه‌ی مافی ده‌نگدانیان
هه‌بوو به‌شداریان کردبوو، لیستی عێراقی یه‌کگرتوو 140 کورسی به ده‌ست
هێناو زۆرترین راده‌ی ده‌نگی هێنابوو 4 میلیون و750 هه‌زار ده‌نگ واته2،48
%. لیستی یه‌کگرتووی کوردستانی 2175551 ده‌نگی هێنا بوو، واته 80%
ده‌نگده‌ران به‌شداریان کردبوو‌و 75 کورسی به ده‌ست هێناو بوو به دووه‌مین
هێزی پارلمان و شه‌ریکی حکوومه‌تی کاتی. ئه‌یاد عه‌لاوی
8،13 % ده‌نگه‌کانی هێنا واته 1175551 چل کورسی
پارلمانی به‌رکه‌وت. پاشماوه‌ی کورسیه‌کان بۆ ورده حیزب و لایه‌نه‌کانی
دیکه ته‌رخان کرا.
لایه‌نه سوننیه‌کان به شێوه‌ی ره‌سمی به‌شداری
هه‌ڵبژاردنیان نه‌کردو داوایان له خه‌ڵک کرد که به‌شداری نه‌که‌ن.
راده‌ی به‌شداری له پارێزگا سوننی نشینه‌کان زۆر لاواز بوو، له ئه‌نبار
ته‌نیا 2%، له سه‌لاحه‌دین 29%و له مووسل 17% مافدارانی ده‌نگ به‌شداریان
کرد که، له موسل زیاتری ده‌نگده‌ران کورده‌کان بوون.
له‌م هه‌ڵبژاردنه له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی کاتی
ناوه‌نده‌وه‌و ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن زۆر کۆسپ و ئاسته‌نگیان خسته
سه‌ر رێی کورده‌کان و زۆر ناوچه ته‌نانه‌ت سنووق و به‌ڵگه‌ی ده‌نگدانیان
پێ نه‌گه‌یشتو زیاتر له 40 تا 100 هه‌زار که‌سێ له ده‌نگدان بێ به‌ش
بوون. له شاری که‌رکووک تێکؤشان تا راده‌ی ده‌نگ دان به راده‌یه‌کی زۆر
بێننه خوار. به‌ڵام له کوردستان سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زایه‌تی گشتی له‌و دۆخه‌ی
کوردستان هه‌موو لایه‌نه‌کان و جه‌ماوه‌ر به گشتی به هه‌ست کردن به
به‌رپرسایه‌تی له به‌رانبه‌ر داهاتووی چاره‌نووسیان و چه‌سپاندنی فیدرالی
به‌شداری هه‌ڵبژاردنیان کرد.
پارلمانی نوێی عێراق که نوێنه‌رانی له لایه‌ن حیزب و
لایه‌نه به‌شداره‌کانه‌وه به رێژه‌ی ده‌نگ هێنانیان دیاری ده‌کرا،
ده‌بوو حکومه‌تێک بۆ ماوه‌یه‌کی کورتی دیاری کراو پێک بهێنێ. ئه‌م
پارلمانه ده‌بوو یاسای بنه‌ڕه‌تی دابڕێژێ، سه‌رۆک کۆمار‌و سه‌رۆک شالیار
دیاری بکاو زه‌مینه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ هه‌ڵبژاردنی پارلمان بۆ ماوه‌ی 4 ساڵ
پێک بێنێ.
پاش ماوه‌یه‌ک وتووێژ له نێوان لایه‌نه‌کان سه‌ره‌نجام
لیستی عێراقی یه‌کگرتوو و کورده‌کان پێکه‌وه ده‌وڵه‌تیان پێکهێناو سه‌رۆک
کۆماری به‌ر کورده‌کان که‌وت و سه‌رۆک وه‌زیری به شیعه‌و سه‌رۆک پارلمان
درا به سوننیه‌کان. پاش پێکهێنانی ده‌وڵه‌ت پارلمان ماوه‌یه‌کی زۆر به
داڕێژانی پێشنوسی یاسای بنه‌ڕه‌تییه‌وه خه‌ریک بوو. سه‌رنجام به ناسینی
فیدراڵی وه‌ک نیزامی داهاتووی عێراق رێک که‌وتن. ره‌شنووسی یاسای بنه‌ڕه‌تی
خرایه رێفراندومه‌وه‌و زۆربه‌ی پارێزگاکانی عێراق جگه له ئه‌نبارو
سه‌لاحه‌دین ده‌نگیان بۆ دا‌و بوو به یاسای ره‌سمی وڵات.
به دوای ئه‌م رێفراندومه 15ی دێسامبر بۆ هه‌ڵبژاردنی
پارلمانی نوێ دیاری کرا. سوننیه‌کان که هه‌ستیان به خستنه لاوه‌و
دۆڕاندن ده‌کرد به نێوبژیوانی کۆمکاری عه‌ره‌ب که عومرۆ مووسا سه‌ردانی
عێراق و کوردستانی کرد ئاشتبوونه‌وه‌ی میللیان قه‌بووڵ کرد‌و پاشتر له
قاهیره نوێنه‌ری هه‌ر سێ لایه‌نی کورد‌و شیعه‌و سوننیه‌کان کۆ بوونه‌وه‌و
سوننیه‌کان بڕیاری به‌شداریان له هه‌ڵبژاردنه‌که‌دا دا.
رۆژی هه‌ڵبژاردن هه‌موو لایه‌نه‌کان به‌شداریان کرد‌و
له‌و رۆژه‌دا کرده‌وه‌یه‌کی تێرۆریستی ئه‌وتۆ رووی نه‌دا. به‌ڵام له
لایه‌ن ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌وه ئاسته‌نگ و که‌موکۆڕی زۆر هاته
پێشه‌وه. چه‌واشه کردنی ناوه‌کان له ناوچه کوردنشینه‌کان،
نه‌هاتنه‌وه‌ی ناوی زیاتر له 270 هه‌زار ناو له که‌رکووک، نه‌ناردنی
سندووق بۆ گه‌ڕه‌که کورد نشینه‌کان له مووسڵ له‌و ئاسته‌نگانه‌ی بوون که
له هێندێک بواردا به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی ناچار به موداخیله بوو.
سه‌ره‌نجام ده‌سته‌ی چاودێری هه‌ڵبژاردن ئاکامی
هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی له رۆژی پێنجشه‌مه 20.ژانڤیه 2006 به شێوه‌ی
خواره‌وه راگه‌یاند:
لیستی یه‌کگرتنی عێراقی یه‌کگرتوو 128 کورسی.
هاوپه‌یمانی کورد 53 کورسی، به‌ره‌ی ته‌وافقی نیشتمانی 44 کورسی، به‌ره‌ی
نیشتمانی به سه‌رۆکایه‌تی عه‌لاوی 25 کورسی، دیالۆگی(حوار) نیشتمانی به
سه‌رۆکایه‌تی ساڵح موتلگ 11 کورسی، یه‌کگرتووی ئیسلامی 5 کورسی،
ئاشتبوونه‌وه‌و رزگاری3 کورسی،لیستی ریسالیون2 کورسی، یه‌زیدیه‌کان 1
کورسی، به‌ره‌ی تورکمانی لایه‌نگری تورکیه 1 کورسی میسال ئالووسی 1 کورسی
لیستی رافده‌ین1 کورسی.
قه‌یرانی هه‌ڵبژاردن
راگه‌یاندنی ئاکامه سه‌ره‌تاییه‌کان
کێشه‌ی نێوان شیعه‌و سوننی له عێراق دا زۆر کۆنه‌و به
درێژایی مێژووی دروست بوونی هه‌ر دوو بیرۆکه‌که هه‌میشه له دژایه‌تی له
گه‌ڵ یه‌کتر بوونه‌و سه‌ره‌ڕای ئه‌و دژایه‌تییه‌ش له پاڵ یه‌کدا ژیاون
به‌ڵام له ده‌سه‌ڵاتدا وه‌کوو یه‌ک به‌شدار نه‌بوونه. به دروست بوونی
عێراقیش ئه‌م کێشه‌یه که کێشه‌یه‌کی سیاسی کۆمه‌ڵایه‌تیه بنه‌ڕه‌تی
پێکهاته‌ی گه‌لی عه‌ره‌ب له عێراقه. سوننیه‌کان هه‌میشه ده‌سه‌ڵات و
به‌رتریان بۆ خۆیان به ره‌وا زانیوه‌و به تایبه‌تی له عێراق سه‌ره‌ڕای
که‌مایه‌تی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و ئابووری خۆیان داسه‌پاندووه. شیعه‌کانیش
که خۆیان به میراتگری حه‌زره‌تی عه‌لی ده‌زانن خۆیان به شایسته‌ی
ده‌سه‌ڵاتداری ده‌زانن و خۆیان به زوڵم لێکراو ده‌زانن.
به رووخانی سه‌دام له لایه‌ن ئه‌مریکاوه شیعه‌کان
ده‌ستیان به سه‌ر زۆربه‌ی شاره شیعه نشینه‌کان و تا ڕاده‌یه‌ک به‌غدا دا
گرت و به شێوه‌یه‌کی تا راده‌یه‌ک ئارام و به هاوئاهه‌نگی کردن له گه‌ڵ
ئامریکا توانیان تا راده‌یه‌ک ده‌سه‌ڵات وه‌ده‌ست بگرن. له‌و لاشه‌وه
سوننیه‌کان که به لایه‌نگری له سه‌دام و به‌شداری له سه‌رکوتی گه‌لانی
عێراق تاوانبار بوون، پاش که‌مێ هۆشیان کرده‌وه‌و ده‌ستیان دایه دژایه‌تی
کردن له گه‌ڵ ئامریکا، له ژێر دروشمی دژی داگیردا جه‌نگی چریکیان ده‌ست
پێ‌کرد. له‌م ده‌ست پێکردنه‌ش چه‌ند مه‌به‌ستیان هه‌بوو، یه‌که‌م بزواندنی
هه‌ستی ناسیونالیزمی عه‌ره‌بی ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌ی عێراق، وه‌دست هێنانی
پشتیوانی ده‌سه‌ڵاتداره عه‌ره‌به سوننیه‌کان له وڵاتانی تر که له
ده‌سه‌ڵاتی شیعه له عێراقدا خۆشحاڵ نه‌بوون، قه‌بووڵ نه‌کردنی
ژێرده‌سته‌یی شیعه‌کان، خۆ رێکخستنه‌وه بۆ خۆراگری له به‌رانبه‌ر تۆڵه‌ی
شیعه‌کان.
ئه‌مریکا له باشوور له گه‌ڵ دژایه‌تیه‌کی ئه‌وتۆی
شیعه‌کان روو به روو نه‌بوو جیا له تێکه‌هه‌ڵچوونه‌کان له گه‌ڵ
لایه‌نگرانی سه‌دردا نه‌بێ، که‌وا بوو به هاوکاری ئه‌رته‌شی تازه
پێکهاتووی عێراق توانی چه‌ندین جار زه‌بر له رێکخستنه نیزامییه‌کانی
سوونییه‌کان بدا. شیعه‌کان راسته‌وخۆ له تێکه‌ڵبوون به جه‌نگ خۆیان
پاراستوو، به‌ڵام ناراسته‌وخۆ جه‌نگی نێوانیان ده‌ستی پێکردووه هه‌ر چه‌ند
ئه‌م جه‌نگه وه‌ک جه‌نگی شیعه‌و سوننی رانه‌گه‌یێندراوه. نموونه‌ی ئه‌م
جه‌نگانه سه‌رکوتی سوننیه‌کان له فلووجه‌و شاره‌کانی دیکه‌ی ئه‌نبارو
ته‌لعه‌فه‌رو هه‌ر وه‌ها ته‌قینه‌وه‌کانی شاره پیرۆزه‌کان و بنکه‌و
حوسه‌ینییه‌و... دژ یه‌کترن.
به دوای نێوبژیوانی کۆمکاری عه‌ره‌ب و کۆبوونه‌وه‌ی
قاهیره، عه‌ره‌به سوننیه‌کان ئاماده‌ی به‌شداری هه‌ڵبژاردن بوون. ئه‌وان
هیوایان وابوو که بتوانن دووه‌م پله‌ی پارلمان وه‌ده‌ست بێنن، به‌ڵام به
بڵاو بوونه‌وه‌ی ئاکامه سه‌ره‌تایی یه‌کانی هه‌ڵبژاردن خۆیان دۆڕاو
دیته‌وه‌و، بوو به هۆی تووڕه‌یی ئه‌وان و هێندێک لایه‌نی دیکه که رێژه‌ی
ده‌نگه‌کانیان زۆر له خوار راگه‌یێندرابوو. هه‌موو ناڕازییانی ئاکامه
سه‌ره‌تاییه‌کانی هه‌ڵبژاردن له به‌ره‌یه‌کی گه‌وره‌تردا کۆبوونه‌وه‌و
زیاتر له 40 رێکخراوو حیزب ولایه‌ن به‌شداریان تێدا کرد‌و داوای
پێداچوونه‌وه‌ی بژاری ئاکامه‌کانیان کرد. ئه‌وان لایه‌نه شیعه‌کان که
زۆربه‌ی ده‌نگیان هێنابوو به ته‌قه‌لوب تاوانبار کرد‌و چه‌ند
خۆپیشاندانیان سازکرد. داوای داوه‌ری ده‌سته‌ی رێکخراوی نه‌ته‌وه
یه‌کگرتووه‌کان و کۆمکاری عه‌ره‌بیان کرد. ئه‌م داوایه‌یان به جێ هێنراو
دوو که‌س له لایه‌ن ی‌و_ئێن و دوو که‌سیش له لایه‌ن کۆمکاری عه‌ره‌به‌وه
بۆ چاوه‌دێری و پێداچوونه‌وه‌ی ئاکامه‌کان هاتنه عێراق و یه‌کشه‌مه 15
ژانڤیه کۆتای‌یان به کاره‌که‌یان هێنا.
دژکرده‌وه‌کان:زۆربه‌ی
لایه‌نه به‌شداره‌کانی هه‌ڵبژاردن له‌و باوه‌ڕه‌دا بوون که له کاتی
هه‌ڵبژاردن و کاتی بژاردنی ده‌نگه‌کانیش غه‌ش کراوه، سه‌باره‌ت به‌و
کێشه‌یه سوپای ئه‌مریکا رایگه‌یاند که دوو تانکێر نه‌وتی ئێرانی پڕ له
به‌ڵگه‌ی قه‌ڵبی هه‌ڵبژاردنی ده‌ست به سه‌را گرتووه. به دوای ئه‌وه‌دا
بڵاو بوه‌وه که 5 تانکێر بوونه‌و 3یان گه‌یشتووه‌ته ده‌ستی عێراقیه‌کان.
ئه‌مه یه‌کێ له به‌ڵگه‌ی ئوپوزیسیون بوو بۆ غه‌ش له هه‌ڵبژاردن دا.
هه‌روه‌ها ده‌سته‌ی چاودێری هه‌ڵبژاردنی که‌رکووک رایگه‌یاند که دوو
ده‌سته‌ی که سه‌ر به به‌ره‌ی تورکمانی و لایه‌نێکی ئیسلامی بوونه به
به‌ڵگه‌ی قه‌ڵبه‌وه گیراون.
سه‌باره‌ت به کێشه‌ی غه‌ش زیاتر له 1500 شکات
گه‌یشته ده‌سته‌ی باڵای چاودێری هه‌ڵبژاردنه‌کان و داوای
پێداچوونه‌وه‌یان کرد. ده‌سته‌ی باڵا سه‌باره‌ت به شکاته‌کان رایگه‌یاند
که چه‌ند دانه‌یه‌کیان نه‌بێ ئه‌وانی دیکه بابه‌تی لاوه‌کین.
لایه‌نه ناڕازییه‌کان به تایبه‌تی سوننیه‌کان چه‌ندین
هۆیان بۆ نادێموکراتیک بوونی هه‌ڵبژاردنه‌کان وه‌ک به‌ڵگه ده‌هێنایه‌وه.
بوونی میلیشای لایه‌نه‌کان وه‌ک ئاسته‌نگ و کۆسپ له سه‌ر رێگای
هه‌ڵبژاردنی ئازاد که زیاتر
مه‌به‌ست له هێزه‌کانی به‌در له باشوور و ناوه‌ندی
عێراق و هێزی پێشمه‌رگه له کوردستان. هێزه‌کانی ئاسایشی ده‌وڵه‌تی که
سه‌ر به وه‌زراتی ناوخۆن و راسته‌وخۆ له ژێر فه‌رمانی شیعه‌کانن،
هێزه‌کانی ئامریکاشیان وه‌ک داگیرکه‌ر له بیر نه‌کردو ئه‌وانیش تاوانبار
به پێشگیری له به‌ڕێوه‌چوونی ئازادی هه‌ڵبژاردن کرد. که‌م وکؤڕی یه‌کانی
ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنی باڵا له هێندێک ناوچه.
هه‌رکام له سه‌رۆکی ئیئتلاف ویه‌کگرتنه‌کان به
شێوه‌یه‌ک که‌وتنه هه‌ڕشه کردن و له‌و سه‌رو به‌نده‌دا چه‌ندین
ته‌قینه‌وه‌ی تێرۆریستی و خۆکوژی له شاره‌کانی به‌غداو که‌ربه‌لاو
میقدادیه‌و که‌رکووک دژی کورد‌و شیعه‌کان و هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی ناخۆ
ئه‌نجام دراو زۆرکوژراو برینداری لێکه‌وته‌وه، به‌ڕای من ئه‌مه
هه‌ماهه‌نگیه‌کی ناڕاسته‌وخۆ له گه‌ڵ باڵی نیزامی لایه‌نه سوننیه‌کان و
ئاگادار کردنه‌وه‌یه‌ک بوو بۆ کورد‌و شیعه‌کان که بێ به‌شدارکردنی ئه‌وان
عێراق ناتوانێ ئارامش به خۆیه‌وه ببینێ.
لایه‌نه‌کانی سه‌ر ده‌سه‌ڵات و ئامریکاش تا راده‌یه‌ک
له دژکرده‌وه‌ی توند خۆیان پاراست و به هێمنی له شه‌ڕه ده‌نووکه‌کاندا
به‌شداریان ده‌کردو،له لایه‌ک راستی سه‌رکه‌وتنی خۆیان به رووی برا
سوننیه‌کانیان دا ده‌کێشاو له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه هاوده‌ردی و سه‌ره‌خۆشی
دۆڕاندنه‌که‌یان لێ ده‌کردن و دڵخۆشیان ده‌دانه‌وه که له بیریان ناکه‌ن
و له په‌راوێزیان ناخه‌ن.
به مه‌به‌ستی خاو کردنه‌وه‌ی گرژی وتووڕه‌یی
ناڕازیه‌کان،چه‌ند هه‌نگاوی ژیرانه‌یان هه‌ڵگرت، له‌وانه: ئیجازه‌دان به
رێپێوان و ده‌ربڕینی بیروڕای خۆیان، پێشگیری له هه‌ڵوێستی توند‌و تیژ
له‌وکاته
ناسکه‌دا، قه‌بووڵ کردنی ده‌سته‌ی نوێنه‌رایه‌تی ی‌و-
ئین و کۆمکاری عه‌ره‌ب بۆ چاوه‌دێری دووبار بژاردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کان،
درێژکردنه‌وه‌ی ماوه‌ی راگه‌یاندنی ئاکامه‌کان، راگه‌یاندنی هه‌میشه‌یی
لایه‌نه‌کان و نێوبژیوانی کورده‌کان بۆ پێکهێنانی حکومه‌تی ته‌وافوقی.
به تێپه‌ڕ بوونی کات وراستیه‌کان لایه‌نه
ناڕازییه‌کان ناچار ئاکامه راگه‌یێندراوه‌که‌یان قه‌بوول کرد‌و له‌مه‌و پاش
چاوه‌ڕوانی پێکهاتنی کورده‌کان له گه‌ڵ به‌ره‌ی عێراقی یه‌کگرتوو به
رێبه‌ری عبدوالعزیزالحکیم ده‌که‌ین.
ئه‌وه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ کورده‌کان سه‌باره‌ت به
ناڕه‌زایه‌تی تا راده‌یه‌ک بێده‌نگ بوون و ته‌نیا چه‌ند شکاتێکیان
ئاراسته‌ی ده‌سته‌ی باڵاکردو داوای پێداچوونه‌وه‌یان کرد‌و چاوه‌ڕوانی
ئاکامی کۆتایی بوون و هۆی بێده‌نگی ره‌نگه زۆر بن به‌ڵام یه‌کێ له‌وانه
راگرتنی پله‌ی دووه‌م له هه‌ڵبژارده‌نه‌که‌دا بوو.
ئاسته‌نگی ده‌سته‌ی باڵای چاودێری هه‌ڵبژاردن:
ده‌سته‌ی چاوه‌دێری هه‌ڵبژاردن که به سه‌ربه‌خۆ و بێ
لایه‌ن ناسراوه له لایه‌ن رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه دیاری
کراوه. کرده‌وه‌کانی له ماوه‌ی سێ هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2005 ی زایینی نیشانی
داوه نه ئه‌وه‌ی بێلایه‌ن نیه، به‌ڵکوو له ژێر کاریگه‌ری لایه‌نه
شیعه‌کان دایه. سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له لێدوانێکی دا ناڕه‌زایه‌تی
خۆی ده‌ربڕی و سه‌باره‌ت به بوونی نوێنه‌ری کورد له‌وێ وتی: کوردێکی لێیه
که نازانین کێ و چۆن له‌وێ دانراوه‌و خوزگه له‌وێ نه‌بوایه باشتر بوو،
کرده‌وه‌ی له عه‌ره‌به‌کانی ئه‌ندام خراپتره.
ده‌سته‌ی نوێنه‌رایه‌تی باڵا سه‌باره‌ت به کوردستان
چه‌ندین هه‌نگاوی نادیموکراتیک و دژی کوردی هه‌ڵهێنایه‌وه که له‌وانه:
خستنی ناوه‌کان واته نه‌ناردنی لیستی ته‌واو که‌سه‌کان له ناوچه
کوردنشینه‌کان، بێ به‌ش کردنی کوردێکی زۆر له ناوچه‌کانی مووسل و
نه‌ناردنی سندووق و به‌ڵگه‌ی ده‌نگدان، نه‌دانی سندووق بۆ هێندێک گه‌ڕه‌کی
کوردنشین له مووسل و هه‌ڕشه‌ی عه‌ره‌به‌کان له چوونیان بۆ ده‌نگدان له
گه‌ڕه‌که عه‌رب نشینه‌کان، خستنی ناوی نزیک به 270 هه‌زار که‌س له
که‌رکووک، کۆسپ خستنه سه‌ر رێی ئاواره‌کانی شاری که‌رکووک و هێنانی
عه‌ره‌ب بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی رێژه‌ی ده‌نگی کورده‌کان. هه‌ر چه‌ند له
ئه‌نباریش چه‌ند جۆر ئاسته‌نگ وه‌ک نه‌ناردنی سندووق بۆ چه‌ند ناوچه‌یه‌ک،
ئاسته‌نگه‌کان بۆ کورد زۆرتر بوون و ئاکامی هێندێک له ناوچه
کوردنشینه‌کانیش هه‌ڵوه‌شێنرانه‌وه به بیانووی غه‌ش کردن، ئه‌مانه
نیشانده‌ری کاریگه‌ری سیاسی عه‌ره‌بی و شیعه‌یه له سه‌ر ده‌سته‌ی
چاوه‌دێری باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانه و زۆربه‌ی ئه‌وانه به ئه‌نقه‌زو به
هاوئاهه‌نگی له گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ناوخۆ‌و ده‌وڵه‌ت به‌ڕێوه چوونه.
ناڕێکی نێوان لایه‌نه‌کان و کوردستان وه‌ک ناوه‌ندی
پارسه‌نگی ده‌سه‌ڵات
لایه‌نه سیاسیه‌کان له عێراقدا هێنده پرش وبڵاون
وبه سه‌ر ده‌سته‌و گرووپی بچووک بچووکدا دابه‌ش بوونه هیچکامیان به
ته‌نیایی توانای به ده‌ست هێنانی ده‌نگیان به راده‌ی پێویست بۆ گه‌یشتن
به ده‌سه‌ڵات نیه. ئه‌وان ناچار بوون بۆ یه‌که‌م هه‌ڵبژاردنی 30 ژانڤیه‌ی
2005 ده‌سته‌و گرووپه‌کان له ناو خۆیاندا رێک بکه‌ون و له چه‌ندین
یه‌که‌ی گه‌وره‌تر له لیستی یه‌کگرتوودا به‌شداریان بکه‌ن. له
هه‌ڵبژاردنی 15 ی دێسامبر دادابڕان و یه‌کگرتنی نوێ پێکهات. له
هێندێکیاندا جیا بوونه‌وه له هێندێک تردا یه‌کگرتنی نوێ روویدا.
یه‌کگرتووی ئیسلامی له لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان دابڕاو به جیا
به‌شداری کرد‌و، بنکه‌کانی له ده‌هۆک وزاخۆ.. که‌وتنه به‌ر هێرش و لیان
کوژرا. ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی له لیستی عێراقی یه‌کگرتوو جیا بووه‌و سه‌در
چووه ناو لیستی عێراقی یه‌کگرتووه‌وه. غازی یاوه‌ر له گه‌ڵ لیستی
عه‌لاوی که‌وت و له ناو سوننیه‌کانیش ئه‌و یه‌کگرتنانه روویان دا.
سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش لیستی عێراقی یه‌کگرتوو وکورده‌کان
پله‌ی یه‌که‌م و دووه‌میان به ده‌ست هێناو هه‌ر له سه‌ره‌تای راگه‌یاندنی
ئاکامه سه‌ره‌تایی یه‌کان، کوردستان بوو به ناوه‌ندی چاوپێکه‌وتن و
کۆبوونه‌وه‌کان. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، عبدولعه‌زیز حه‌کیم، جه‌عفه‌ری، حاچم
الحه‌سه‌نی چوونه کوردستان و به شێوه‌یه‌کی ره‌سمی و به شکۆوه له
لایه‌ن هه‌ر دوو سه‌رۆکی عێراق و کوردستان و ئورگانه‌کانی دیکه‌ی حکومه‌تی
هه‌رێم پێشوازیان لێکراو له سه‌ر پێوه‌ندیه‌کانیان له گه‌ڵ کورد‌و
حکوومه‌تی داهاتوو وت‌ووێژیان کرد.
کوردستان ئه‌مڕۆ بووه‌ته خاوه‌ن گرینگیه‌کی
ئیستراتیژیکی سیاسی و له لایه‌که‌وه وه‌ک پارسه‌نگی هێز ده‌توانێ
ده‌سه‌ڵات یه‌ک لا بکاته‌وه‌و له لایه‌کی دیکه‌وه زیاتر له عێراقیه
عه‌ره‌به‌کان بۆ یه‌کگرتوویی عێراق هه‌وڵ ده‌داو به وته‌ی به‌ڕێز
تاڵه‌بانی" سه‌رده‌مێ که کورده‌کان به جیاوازیخوازو دابه‌ش کردنی وڵات
تاوانبار بوون و قه‌ڵاچۆ ده‌کران، ئێستا رۆڵی نێوبژیوانی عێراقیه‌کان
هه‌یه‌و بۆ یه‌کپارچه‌یی وڵات تێده‌کۆشن"
کورده‌کان له هاوپه‌یمانی له گه‌ڵ به‌ره‌ی عێراقی
یه‌کگرتوو و سه‌رۆک وه‌زیری جه‌عفه‌ری خۆشحاڵ نین و له به‌ر ئه‌وه‌ی به
به‌ڵێنه‌کانیان سه‌باره‌ت به گه‌ڕانه‌وه‌ی شاری که‌رکووک و شاره‌کانی
دیکه بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان وه‌فادار نه‌بوون و به تایبه‌تی زۆر
بڕیاری ناره‌وایان دژ به کورده‌کانی ئه‌و شاره ده‌رکردو ئاسته‌نگیان بۆ
کارمه‌نده کورده‌کان پێکهێنا. کورده‌کان ده‌یانه‌وێ له ئه‌زموونی
رابردوو که‌ڵک وه‌رگرن و له هاوپه‌یمانی داهاتوو زه‌مانه‌تی به نووسراوه
بۆ داخوازه‌کانیان وه‌رگرن. هه‌ر وه‌ها سه‌رۆک تاڵه‌بانی که ئه‌مجاره‌ش
له لایه‌ن لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانه‌وه کاندیدای سه‌رۆک کۆمارییه‌و
داوای ده‌سه‌ڵاتی زۆرتر ده‌کاو:" ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆک کۆمار له
یاسای بنه‌ڕه‌تی زیاد نه‌کرێ خۆی کاندید ناکا".
ئێستا کورده‌کان ناچارن حکوومه‌تی داهاتوو به
سه‌رۆکاتی کاندیدای به‌ره‌ی عێراقی یه‌کگرتوودا هه‌ر که‌س بی پێک بێنێ و
کورده‌کان ده‌ڵێن بۆ ئه‌وان جیاوازی نیه کێ بێ، به‌رنامه‌ی هه‌ر
کاندیدایه‌ک له کورده‌کانه‌وه بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌کانیان نزیکتر بێ
پشتیوانی لێده‌که‌ن.
الحکیم چه‌ند رۆژێ به‌ر له راگه‌یاندنی ئاکامی
هه‌ڵبژاردن رایگه‌یاند که ئه‌وان حکوومه‌تی ته‌وافوقیان قه‌بووڵ نیه‌و
ته‌وافوق به مانای نه‌هێشتنی دێموکراسییه و حکوومه‌تی داهاتوو ده‌بێ له
سه‌ر بنه‌ڕه‌تی مشارکه واته
( به‌شداری) بێ نه ته‌وافوق (رێککه‌وتن).
یه‌کێ له بێزارترین رێبه‌ری یه‌کگرتنه‌کان ئه‌یاد
عه‌لاوی یه که هه‌م جێی په‌سندی ئه‌مریکا بوو و هه‌م به به‌شداری سوننی
یه‌کان به ته‌مای وه‌ده‌ست هێنانی زۆرینه‌ی نوێنه‌رانی پارلمان و پۆستی
سه‌رۆک وه‌زیری بوو. ئاکامه‌کان بۆ عه‌لاوی زۆر تاڵ بوون و هه‌وڵه‌کانی بۆ
گه‌یشتنه‌وه‌ی به ده‌سه‌ڵات له گه‌ڵ شکست به‌ره‌و روو بوو. هه‌رچی بێ
ده‌بێ راستییه‌کان وه‌ک خۆی قه‌بووڵ بکرێن و رای گشتی عێراق له گه‌ڵ
به‌ره‌ی عێراقی یه‌کگرتوو به رێبه‌ری عبدوالعزیز الحکیم و شیعه‌دایه.
|