ده‌وڵه‌تی حه‌سنه‌ویه
ره‌حیم موحه‌مه‌دی
پاش داگیرکردنی
خاکی ئیمپراتۆری ساسانی له لایه‌ن عه‌ره‌به موسلمانه‌کانه‌وه، کوردستانیش
به رووبه‌رێکی زیاتر له ئێستای له فارسه‌وه تا ئیسفه‌هان و ره‌ی و
ئاتروپاتکان که‌وته ژێرده‌ستیانه‌وه. خه‌ڵکیان ناچار به قه‌بووڵ
کردنی ئایینی نوێی خۆیان کرد. هه‌رچه‌ند خاکی کوردان داگیر کرا بوو و،
زۆربه‌ی ئایینی ئیسلامی قه‌بوول کرد بوو به‌ڵام، هه‌ر وه‌ک پێشتر ئاماژه‌م
پێ‌کرد دژایه‌تی له گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و ئایینی عه‌ره‌به‌کاندا
درێژه‌ی هه‌بوو. چه‌ندین راپه‌رینی گه‌وره له ئێران و کوردستان دژی
ده‌سه‌ڵاتی عه‌ره‌به‌کان سه‌ریان هه‌ڵدا.
کورد قه‌ت سه‌ری
بۆ داگیرکه‌ر دانه‌نواند و، به هه‌رشێوه‌یه‌ک بۆی هه‌ڵکه‌وتبێ هه‌لی
قۆستووه‌ته‌وه ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربه‌خۆی خۆیان له به‌شێک له وڵاته‌که‌یان
چه‌سپاندووه، یا به به‌شداری له ده‌سه‌ڵاتێکی ناوه‌ندی یا نیمچه
ناوه‌ندی، ناوچه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌ڕێوه بردووه و پارێزگاری لێ
کردووه.
کورده‌کان پاش
هاتنی ئیسلام وه‌ک ناوچه‌کانی دیکه‌ی ئێران ئه‌ماره‌ت و میرنشینی
سه‌ربه‌خۆیان زۆر هه‌بووه. هه‌وڵ بۆ به ده‌ست هێنانی سه‌ربه‌خۆیی و
گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات له وڵاتی خۆیان گه‌رم و گوڕ بووه. گه‌وره و
سه‌ردارانی کورد له هه‌ر ده‌رفه‌تێ بۆ گه‌یشتن به ئامانج که‌ڵکیان
وه‌رگرتووه. دیاره به بوونی نیزامی (فێئودالی) ده‌ره‌به‌گایه‌تی و
له خۆبایی بوون و نه‌سازان پێکه‌وه یا دووربین نه‌بوون له گۆڕه‌پانی
سیاسه‌تی ئه‌و ده‌مدا، زۆر هه‌لیشیان له کیس چووه.
شێوه‌ی قه‌واره‌ی
ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی له که ناوچه‌دا پێک ده‌هاتن، ده‌ره‌به‌گایه‌تی
بوون و به‌ڕێوه‌به‌رییه‌که‌ی له سه‌ر شێوازی ده‌ره‌به‌گایه‌تی بووه.
له‌و شێوه ده‌سه‌ڵاتانه‌دا بیرێکی یه‌کگرتووی نه‌ته‌وه‌یی بۆ دروست
کردنی وڵاتێکی کوردی زۆر به‌رچاو نه‌بوو، له به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر ده‌ره‌به‌گ
و خانێک له ناوچه‌ی ژێرده‌سه‌ڵات و عه‌شیره‌ی خۆی ده‌سه‌ڵاتی هه‌بوو.
به هیچ نرخێ ئاماده نه‌بووه بۆ پێکهێنانی یه‌که‌یه‌کی گه‌وره‌تر له
گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی دیکه‌دا یه‌ک بگرن. ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه گرینگی هه‌بووه
و له هه‌ر هه‌نگاوێکدا که هه‌ڵ گیراوه به‌رژه‌وه‌ندی بنه‌ماڵه و
زۆرجار تاکه که‌سیش له بنه‌ماڵه‌دا له به‌رچاو بووه و، یه‌کیه‌تی و
وڵات فیدای ده‌سه‌ڵات کراوه.
له لایه‌کی دیکه‌وه
ده‌بینین که هاوکات که ده‌سه‌ڵاتێ له ناوچه‌یه‌کی به‌رین له کوردستان
پێکهاتووه سه‌ر به خه‌لیفه‌ی به‌غا یا شوێنێ دیکه بووه. جه‌نگ و
پێک هه‌ڵپرژانه ناوخۆیه‌کان له سه‌رانسه‌ری ئێران یا له ناو کورده‌کانیشدا
که، زیاتر له نیوان برا و ئامۆزا و خزمانی نزیکی بنه‌ماڵه روویان
داوه، هه‌مووی له سه‌ر ئستراتژی گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات و کۆ
کردنه‌وه‌ی سامان و دارایی، یا بێ به‌ش کردنی لایه‌نێک له ده‌سه‌ڵات
بووه که، بووه‌ته هۆی سه‌رهه‌ڵدان و جه‌نگ و په‌نا بردن بۆ هێزه
ناوچه‌یه‌کانی ده‌راوسێ. ئه‌م جه‌نگ و دوو به‌ره‌کییه زۆر جار به
له ناو چوونی سه‌ربه‌خۆیی وڵات و داگیر که‌رانی له لایه‌ن هێزه ده‌راوسێیه‌کانه‌وه
ته‌واو بووه.
سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی
ده‌ره‌به‌گایه‌تی و خان خانی، سه‌رده‌می بشێوی ده‌سه‌ڵات له ناوچه
بووه. ده‌سه‌ڵات زوو زوو ده‌ست به ده‌ست بووه و، نه‌یان توانیوه ده‌وڵه‌تێکی
سه‌قامگیر دابمه‌زرێنن. سنووری ده‌سه‌ڵاتدارییه‌کان هه‌میشه له گۆڕانی
به‌رده‌وامدا بووه. زۆر جار هه‌ر ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ناوچه‌یه که،
له به ده‌سه‌ڵات گه‌یاندنی ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵات رۆڵی هه‌بووه، سه‌ری
هه‌ڵداوه. له گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی جه‌نگی کردووه و له لاواز
کردنی ده‌سه‌ڵاتی یا رووخاندنی و، پشتیوانی کردنی له لایه‌نێکی دیکه
دژ به ناوه‌ند رۆڵی گێڕاوه.
ده‌سه‌ڵاته
ناوچه‌یه‌کان که له بواری هێزی چه‌کدار و ئابوورییه‌وه بڕبڕه‌ی پشتی
ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی بوونه، به دانی پیتاک و ناردنی هێزی چه‌کدار له
هێرشه‌کانی ناوه‌ند بۆ سه‌ر سه‌رهه‌ڵداوانی ناوچه‌یی، یا داگیر کردنی
وڵاتی دیکه و، له جه‌نگی به‌رگری له کاتی که‌وتنه به‌ر هێرشی ده‌سه‌ڵاتی
ناوه‌ندی له لایه‌ن بێگانه و هێزه ناوخۆیه‌کانه‌وه به‌شداریان کردووه،
هه‌میشه به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان له به‌ر چاو بووه. ئه‌م هێزانه کاتێ
به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیان ده‌که‌وته مه‌ترسییه‌وه، یا له ده‌سه‌ڵاتی
ناوه‌ندی به هه‌ر هۆیه‌ک دڵگیر ده‌بوون، به شوێن هاوپه‌یمانی دیکه‌ی
ناوچه‌ییدا ده‌گه‌ڕان تا له لایه‌که‌وه له به‌رانبه‌ر هێرشی ناوه‌ندی
خۆیان راگرن و، له لایه‌کی دیکه‌وه تێکۆشانێک بووه بۆ دروست کردنی پارسه‌نگی
ده‌سه‌ڵاته ناوچه‌یه‌کان و زاڵ بوون به سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی و
پێکهێنانی ده‌سه‌ڵاتێکی دیکه.
ده‌بینین کێشه‌ی
سه‌ره‌کی له‌م سیسته‌مه‌دا، ده‌ست به سه‌را گرتن و بن ده‌ست کردنی
لایه‌نی دیکه و، کۆکردنه‌وه‌ی سامان و دارایی بنه‌ڕه‌تی ئیستراتژییه‌کان
بووه. هاوپه‌یمانی چاره‌سه‌رێکی کاتی واته تاکتیک بووه بۆ گه‌یشتن
به ده‌سه‌ڵات یا پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی و ده‌سه‌ڵات سامان له به‌رانبه‌ر
هێرشکه‌راندا. که‌وابوو په‌یمانه‌کان بناخه‌یه‌کی پته‌و و درێژخایه‌نیان
نه‌بووه. هه‌رکات به‌رژه‌وه‌ندیان پێکه‌وه نه‌ماوه، بوونه به رقه‌به‌ر
و زۆر جار کێشه‌ش تا جه‌نگ و داگیر کردنی وڵاتی یه‌کتریش چووه‌ته پێش.
گرینگ‌ترین ئستراتژی په‌لاماردانی ده‌راوسێیه‌کان و داگیر کردنی خاکی یه‌کتر
و کوشتن و چه‌پاوی دانیشتوانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌کتر بووه.
ئه‌وه‌ی که له
باری مێژووییه‌وه گرینگی زۆری هه‌یه سیاسه‌تی ناوه‌ندی ئیسلام بووه
که، ئه‌و ناوچه پان و به‌رینه‌ی داگیریان کرد بوو چۆن به سه‌ریا
رابگه‌ن و کونترۆڵی بکه‌ن. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته دیاره راگرتنی هێزێکی
چه‌کداری ناوه‌ندی بۆ پاراستنی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی ئیسلام کارێکی
ئاسان نه‌بووه و، بۆیان جێ به جێ نه‌ده‌کرا. بۆیه به ناچاری
ئاماده بوون له هێزه ناوچه‌یه‌کان که‌ڵک وه‌رگرن و، به ناوی
خه‌لیفه و نوێنه‌ری ئیسلامه‌وه فه‌رمانڕه‌وایی بکه‌ن و پیتاک بۆ
خه‌لیفه بنێرن.
ئه‌م هێزه
ناوچه‌یانه‌ش بۆ ده‌سه‌ڵاته ئیسلامیه‌کان هه‌میشه بێ مه‌ترسی
نه‌بوونه. به به‌هێز بونیان ده‌یان توانی هه‌ڕه‌شه له سه‌روه‌ری
ده‌سه‌ڵاتی ئیسلام بکه‌ن. هه‌روه‌ک ده‌بینین له زۆر قۆناخ دا تێکه‌ڵ
به بیری نه‌ته‌وه‌یی بووه، وه‌ک ئه‌بوو موسلمی خوراسانی، بابه‌ک
خوره‌مدین....
بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م
مه‌ترسییه لاواز بکرێ، ته‌نیا چه‌کێ که ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی به کاری
هێنا و له پاراستنی ده‌سه‌ڵاتیدا کاریگه‌ری زۆری هه‌بوو، سیاسه‌تی دوو
به‌ره‌کی و ئاژاوه و نانه‌وه و سازکردنی جه‌نگی ناوچه‌یی بوو، تا
هیچ ده‌سه‌ڵاتێکی به هێز و یه‌کگرتوو له ناوچه‌که‌دا پێک نه‌یه‌ت.
خه‌لیفه‌کان له
جه‌نگه ناوخۆیه‌کاندا هه‌میشه ده‌سه‌ڵاتی سه‌رکه‌وتوویان قه‌بووڵ
ده‌کرد و فه‌رمانی ده‌سه‌ڵاتداریه‌تیان بۆیان مۆر کردوه ناردوویانه.
ئه‌م سناریوانه هه‌ر به‌و شێوه‌یه به‌رده‌وام بوون و توانیان پێشی
پێکهاتنی ده‌سه‌ڵاتێکی به هێزی کوردی و ئێرانی بگرن.