دانیشتوانی زه‌هاو
له ساڵی 1914ی
زایینی که، سنووری نێوان ئێران و عوسمانی دیاری ده‌کرا، سنوورداریی
رۆژئاوای کرماشان به تایبه‌تی قه‌سر و زه‌هاو نه‌فت شار له ئه‌ستۆی
ئێڵی سنجاوی بوو. ئه‌وان جیا له کاری پاراستنی سنوور، کاری ئاژه‌ڵداری
و کشت‌وکاڵیان ده‌کرد. کاتێ سه‌مسامولمه‌مالیک سه‌رۆکی ئێڵی سنجاوی ده‌سه‌ڵاتی
ناوچه‌ی هه‌بوو، عوسمانیه‌کان په‌یتا په‌یتا هێرشیان ده‌کرده سه‌ر
قه‌سری شیرین، ئێڵی سنجاوی به فیداکاری توانیان ئه‌و ناچانه به
تایبه‌ت پاتاق بپارێزن که ئه‌مڕۆ گه‌وره‌ترین قه‌ڵای پاراستنی کرماشانه.
ئه‌و به‌شه‌ی له
سنجاوی که له زه‌هاو نیشته‌جێ بوون له رێگه‌ی سه‌رپێڵی زه‌هاو و
مله‌ی پاتاق و ته‌نگی گۆل ده‌چنه ئێڵاخ.
زۆربه‌ی ئێڵی
سنجاوی که سه‌رده‌مێ له زه‌هاو له سنووری ئێران و عێراقدا ده‌ژیان،
ئێستا له مایه‌شت نیشته‌جی بوونه. شوێنی نیشته‌جێ بوونی گه‌رمسێری ئه‌م
ئێڵه له قه‌سر تا خانه‌قین و قه‌زلربات بوو که له باکووری شوێنی
نیشته‌جێ بوونیان زه‌هاو و، له رۆژهه‌ڵاتیان موڵکی که‌ڵهوڕ و له
باشوور مه‌نده‌لی و له رۆژئاوا خانه‌قین بووه.
له ساڵی 1296ی
قه‌مه‌ری سولتان خانی سنووردار ده‌نووسێ: عه‌شایری به هێزی ده‌وڵه‌تی
خه‌ریکی بارکردن به‌ره‌و ئێڵاخن و زۆربه‌یان له ده‌شتی زه‌هاو،
سه‌رپێڵ و بشێوه‌ن. یه‌ک دوو ئێڵ زیاتر نه‌ماون که جارێ له ئاخداخی
نزیک قه‌سر خه‌ریکی له‌وه‌ڕ خۆرین. ئێڵی سنجاوی ویستیان له رێگه‌ی
زه‌هاو و خاکی گۆران و قه‌ڵازه‌نجیر، بچنه مایه‌شت. به‌م مه‌به‌سته
به‌ره‌و زهاو چوون، چوار رۆژ پێش په‌شیمان بوونه‌وه و گه‌ڕانه‌وه به‌ره‌و
سه‌رپێڵ و تاقی گورا و، ده‌یانه‌وێ وه‌ک ساڵانی پێشوو له کرنه‌وه بچنه
مایه‌شت. هه‌روه‌ها باسی پێشگیری له ناردنه ده‌روه‌ی دانه‌وێڵه بۆ
عێراق ده‌کاو ده‌ڵێ که، که‌س ناوێرێ دانه‌وێڵه بنێرێته ده‌ره‌وه و
له عێراق نرخی خه‌له به‌رزه‌و به شێوه‌یه‌ک له قه‌سر و ناوچه‌ی
زه‌هاو نرخی سێ مه‌ن تا سێ مه‌ن و نیو گه‌نم و جۆ به 1000 دینار مامه‌ڵه
ده‌کرێ.
له دیاری کردنی
سنووری 1914 به‌شێک له موڵکی سنجاوی که‌وته به‌ر ده‌وڵه‌تی عوسمانی
و، به‌ڵێنیان دا که سنجاوی بۆ له‌وه‌ڕ خۆری موڵکه‌کانیان ئازاد بن و،
ده‌وڵه‌تی عوسمانی بۆ له‌وه‌ڕ خۆری پیتاک و باجیان لێ وه‌رنه‌گرێ.
دواتر پێش‌گیرییان لێ کراو به‌کرده‌وه وازیان له‌و مافه‌ی خۆیان هێنا.
تیره‌ی عه‌باس
وه‌ند یه‌کێ له تیره کۆنه‌کانی سنجاوین که تا ساڵی 1127 قه‌مه‌رییه‌وه،
له زه‌هاو نیشته‌جێ بوونه. له سه‌ر ئایینی ئیسلام و سوننی مه‌زه‌هه‌ب
بوونه و، له لایه‌ن یه‌کێ له پیره‌کانی گۆرانه‌وه به ناوی سه‌ی یه‌قووب
بۆ سه‌ر دینی ئه‌هلی حه‌ق بانگهێشتن کراون. له‌و کاته‌وه چوونه‌ته
سه‌ر دینی ئه‌هلی حه‌ق. تایفه‌کانی مه‌لک عه‌لیخانی، سه‌بزعه‌لیخانی و
باباخانی له به ناوبانگترین تایفه‌کانی ئه‌م تیره‌یه‌ن.
ئێڵی که‌ڵوڕ
ئێڵی که‌ڵوڕ یه‌کێ
له کۆنترین تیره‌کورده‌کانی ئه‌م ناوچه‌یه که، به سه‌ر سێ به‌شی
په‌ڵنگان که ئێستا سه‌ر به شارستانی مه‌ریوانه و ده‌رته‌نگ یا
زه‌هاو و مایه‌شتدا دابه‌ش ده‌کرێن. ئه‌م ئێڵه تا سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی
شا ته‌هماسوبی سه‌فه‌وی، تا راده‌یه‌ک سه‌ربه‌خۆ یا خودموختار بوونه
و، ته‌نیا له سه‌ر ده‌می شا ته‌هماسوب رێگه‌یان له ده‌رباری شا ده‌که‌وێ
و مێژوونووسان باسی ده‌سه‌ڵاتدارانی که‌ڵوڕ ده‌که‌ن.
جیا له ده‌سه‌ڵاتدارانی
که‌ڵوڕی ناوچه‌ی ده‌رته‌نگ یا زه‌هاو، واته کوڕه‌کانی میر قوبادی
که‌ڵوڕ ده‌سه‌ڵاتدارانی مایه‌شت شابازخان و مه‌نسوورخانی که‌ڵوڕیش سه‌ر
به عوسمانی بوون. دوای ئه‌وان ئه‌ڵقاس کوڕی شابازخان بوو به ده‌سه‌ڵاتداری
که‌ڵوڕ و ساڵانه چل هه‌زار ئاژه‌ڵی به عوسمانیه‌کان ده‌دا.
ئێڵی که‌لوڕ له
1038کۆچی تا 1052 ده‌که‌ونه ژێر ده‌سه‌ڵاتی حاکمی کرماشان. له 1139
ئه‌حمه‌د پاشای والی به‌غدا په‌لاماری خاکی ئێران ده‌دا و، پاش داگیر
کردنی سنووری که‌ڵوڕ و کرماشان به‌ره‌و پایته‌خت پێشڕه‌وی ده‌کا، به‌ڵام
ئه‌شره‌ف ئه‌فغان تێکی ده‌شکێنێ و تا کرماشان راوی ده‌کا. له ساڵی
1140 ئه‌حمه‌د پاشا جارێکی تر به 60 هه‌زار سوپاوه، ویستی
درێژه به هێرشه‌کانی بۆ سه‌ر ئێران بدا، به‌ڵام ئاشتی له نێوان هه‌ر
دوو وڵات‌دا پێکهات و وڵاتی که‌ڵوڕو کرماشان و هه‌مه‌دان دران به
عوسمانی. ده‌سه‌ڵاتداری که‌ڵور له لایه‌ن عوسمانییه‌وه دیاری ده‌کرا.
بۆ قه‌ره‌بووی شکستی
ساڵی 1143 کۆچی له نادرقولیخان، جارێکی دیکه سوپای عوسمانی به فه‌رمانده‌یی
ئه‌حمه‌دپاشا والی به‌غدا په‌لاماری خاکی ئێرانیان دا. قه‌سری شیرین،
سه‌رپێڵی زه‌هاو، شائاباد و مایه‌شت و کرماشانیان گرت و، به یارمه‌تی
حاکمی ئه‌رده‌ڵان تا نزیک هه‌مه‌دان چوونه پێش. له نزیک قوریجان جه‌نگ
له نێوان هه‌ر دوو لادا هه‌ڵگیرسا و، سوپای ئێران شکستی خوارد. سه‌ره‌نجام
ئاشتیان کرد و ئه‌و ناوچانه درانه‌وه به عوسمانی.
له ساڵی 1264
که موحه‌مه‌د شای قاجار مرد عوسمانیه‌کان که‌وتنه بیری داگیرکردنی
زه‌هاو و ئه‌سعه‌د ئه‌فه‌ندی و ئیبراهیم به‌یگ، نامه‌یه‌ک بۆ عوسمان پاشای
ده‌سه‌ڵاتداری خانه‌قی ده‌نووسن: شا مرد و ئێران له‌و په‌رێ په‌رێشانییه
و، ئه‌مڕۆ هه‌له و کاتی ئه‌وه هاتووه زه‌هاو بگه‌ڕێته‌وه بۆ
عوسمانی. هه‌ل له‌مه باشترمان ده‌ست ناکه‌وی، به‌یانی هه‌ینییه و
پانسه‌د سوارێ بنێره بێنه سه‌ر زه‌هاو و دوو سه‌د سوارێکیش بۆ یارمه‌تی
نه‌کوو کورده که‌ڵوڕه‌کان نیازی چه‌پاویان هه‌بێ و به دیلمان بگرن.
سه‌رۆک ئێڵه‌کان
ده‌سه‌ڵاتداری ناوچه بوون. ئه‌و حاکمانه‌ی له ناوه‌نده‌وه دیاری ده‌کران
ناچار بوون که ده‌سه‌ڵاتی ئێڵه‌کان به سه‌رۆکه‌کانیان بسپێرن. به‌م
شێوه‌یه تا راده‌یه‌ک سه‌ربه‌خۆیی ئێڵه‌کان مسۆگه‌ر ده‌کراو، ده‌وڵه‌ت
قه‌ت نه‌ی توانیوه خۆی به‌سه‌ریان دا بسه‌پێنێ. موحه‌مه‌د خان
ئیقباللوده‌وله‌ی غه‌فاری کاشانی، بوو به حاکمی کرماشان ناچار بوو
وه‌ک پێشوو موحه‌مه‌د عه‌لیخان ئیلیخانی به حاکمی که‌ڵوڕ و، حاکمی
ئێڵی گۆران به حوسه‌ین خانی ئه‌میر تومان و سه‌رۆکایه‌تی ئێڵی سنجاوی
به شێرموحه‌مه‌د خان و حکومه‌تی سه‌نقور به موعاون نیزام بدا.
شوێنی دانیشتنی
گه‌رمه‌سێری ئێڵی که‌ڵوڕ ده‌ور و به‌ری دێره، سه‌رپێڵی زه‌هاو، ده‌وری
گێلانی رۆژئاوا، وێژه‌نان، نه‌فت شا، پشته‌ی ئیمام حه‌سه‌ن...
زه‌نگنه
تایفه‌ی نامی
وه‌ند له ئێڵی زه‌نگنه، له ره‌حیم ئاوای مایه‌شت و ناچه‌ی زه‌هاو
نیشته‌جێن. هاوینان له مایه‌شت و زستانان له زه‌هاو به سه‌ر ده‌به‌ن.
هه‌ر وه‌ها تایفه‌ی مه‌نووچه‌ری له ئاوایی چه‌مچه‌ماڵ و زه‌هاو نیشته‌جێن.
شوێنی هاوینه‌ی عه‌شایری ده‌واری نشینیان گوندی چهرو گونده‌کانی دیکه‌ی
چه‌مچه‌ماڵ و شوێنی گه‌رمه‌سێریان له‌وه‌ڕگه‌کانی زه‌هاوه.
گۆران
ئێڵی گۆران یه‌کێ
له ئێله گه‌وره‌کانی ناوچه و، له گاواره، نیاران، پل مله، زه‌هاو،
جگیران، کرن و قه‌ڵا زه‌نجیر نیشته‌جێن. ئه‌م ناوچه‌یه له سه‌رده‌می
ساسانیه‌کاندا پایگای ئه‌و ئیمپراتوریه بووه و، وه‌ک هاوینه هه‌وار
به کاریان هێناوه. هاوینه هه‌واری یه‌زدگردی سێیه‌م له ناوچه‌ی
گۆران بووه. کاتێ که ئیمام حوسه‌ین ده‌که‌وێته مه‌ترسیه‌وه، شه‌هربانوو
کچی یه‌زدگرد که، ژنی ده‌بێ و کاتی داگیرکردنی ئێران به دیلی گیرا
بوو و ماره‌ی کرد بوو، نارده‌وه بۆ ناو گۆران که هێشتا موسڵمان نه‌ببوون.
گۆران له نزیک
زه‌هاوه.
سر هنری
راولینسون که له ساڵی 1836 سه‌ری له ناوچه‌ی گۆران داوه ده‌نووسێ:
زه‌هاو له لایه‌ن حاکمی کرماشانه‌وه به 8 هه‌زار تومه‌ن به سه‌رۆک
ئێڵی گۆران به ئیجاره ده‌درێ. ئه‌م ئێڵه ئازا و لێهاتوون و، له
کێوه‌کانی ده‌ور و به‌ر نیشته‌جێن و هه‌میشه ئاماده‌ی روو به روو
بوونه‌وه له گه‌ڵ عوسمانیه‌کاندان.
چریکۆف ده‌نووسێ:
له ده‌شتی زه‌هاو و بشێوه ده‌وارنشینه‌کانی ئێڵی گۆران ده‌ژین. ئێڵی
گۆران زۆرن و له قه‌ڵا زه‌نجیر هاتوونه‌ته ئه‌وێ، له به‌ر ئه‌وه‌ی
زه‌هاویان به ئیجاره گرتووه.
شوێنی هاوینه یا
کویستانی ئه‌م ئێڵه گاواره، قه‌ڵاقازی زه‌هاو، سیاوانه، توفه‌نگچی
شامار، و شوێنی زستانه‌یان ته‌نگ حمامی زه‌هاو، زه‌هاو، جگیران بووه.
تایفه‌ی بێوه‌نیش،
له باکووری کرن جێگیرن و ده‌وارنشینن. زه‌ویان له‌وێ هه‌یه و
سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش له ناوچه‌ی زه‌هاو زه‌وی کشتوکاڵییان هه‌یه.
شوانکاره که خه‌ریکی
شوانی و به خێو کردنی ئاژه‌ڵی، ئاژه‌ڵداران بوونه و به‌م بۆنه‌یه‌وه
به شوانکاره ناسراون، له ده‌ور و به‌ری قه‌ڵاقازی نیشته‌جێن و شوێنی
گه‌رمه‌سێریان ته‌نگ حمامی زه‌هاو و شوێنی هاوینه‌یان کێوه‌کانی گاواره
و قه‌ڵاقازی بووه.
تایفه‌ی حه‌یده‌ری
که پێشتر شوان و کارگه‌ری ساداتی ئه‌هلی حه‌ق بوون، شوێنی زستانه‌یان
ته‌نگ زه‌هاو یا پشت ته‌نگی زه‌هاو و، شوێنی هاوینه‌یان کێوی داڵه‌هۆ
گوندی سیاوانه بووه
تایفه‌ی
توفه‌نگچی زستانان له ناوچه‌ی جگیران و مێش ره‌نگین و هاوینان ده‌چنه
له‌وه‌ڕگه‌کانی به‌نی گه‌ز و هه‌ڵۆڵ.
ئێڵی قه‌ڵخانی
ئه‌م ئێڵه سه‌ر
به گۆرانه و دواتر جیا بوونه‌ته‌وه. له ناوچه‌کانی ده سفید، پشت
ته‌نگ زه‌هاو، گوڕی زه‌رد، زه‌هاو، پیران، پشته‌کاری سیاوانه،
تله‌گرد، گاڕێ، ته‌په‌که‌وه، بزمیراوا، جگیران، پاڵان و چه‌م زرشک...
ده‌ژین.
ئێڵی بان زه‌رده
به‌شی باکووری
سه‌رپێڵی زه‌هاو به بان زه‌رده به ناوبانگه که له گوندی رێژاو
ده‌ست پێده‌کا و، زه‌رده، سه‌یدموحه‌مه‌د، پیران، کانی کلوانی،
قولقوڵه، ئه‌بوو دوجانه، دارا، گوێ کوڕی و ژاڵه‌گه له خۆ ده‌گرێ.
ئه‌م ناوچه به‌شێکیان سوننی و به‌شێکیان ئه‌هلی حه‌قن.
ئه‌حمه‌د وه‌ند
نامه‌ی
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران سه‌باره‌ت به دوور خستنه‌وه‌ی ئه‌حمه‌د
وه‌ند
دوێنی سه‌باره‌ت
به جوامێر باسمان کرد. وتمان له به‌ر ئه‌وه‌ی قه‌سر و زه‌هاو له
شه‌ڕی ئه‌حمه‌د وه‌نده‌کان ئاسایشی نه‌ما بوو، بۆ پاراستنی هێمنایه‌تی
ئه‌و ناوچانه و سنوور جوامێر‌و دار و ده‌سته‌که‌یمان به راده‌یه‌ک مووچه
راگرتووه. تا دانی به‌ڵگه‌ی ته‌ئمین له لایه‌ن بابی عالیه‌وه ناچارین
ئه‌م وه‌زعه رابگرین. ئێمه هه‌میشه داوای به‌ڵگه‌ی ره‌سمی و دڵنیاییمان
کردووه که، هه‌ر که جوامێر و ئێڵه‌که‌ی له لایه‌ن ئێمه‌وه ده‌رکران،
ئێوه له‌و لاوه قه‌ڵاچۆیان که‌ن، یا بۆ ویلایه‌ته دووره‌کانی خۆتان
دووریان بخه‌نه‌وه تا زیان و زه‌ره‌ره‌کانی سه‌ر سنوور دووپات نه‌بنه‌وه.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که بابی عالی به‌ڵگه‌ی ره‌سمی له سه‌ر جوامێر
نادات، به‌ڵام هه‌رکات ئاماده بوون ئاگادارمان بکه‌نه‌وه ئێمه ده‌ست
به‌جێ ئاماده‌ی ده‌رکردن و راو نانیان ده‌بین. ئێوه چی‌یان به سه‌ر
دێنن ئێمه هیچ ناره‌زاته‌تییه‌کمان نابێ.
وه‌ڵامی بالوێزی
عوسمانی به وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران،...
له گه‌ڵ رێزدا
دوپاتی ده‌که‌مه‌وه که، ده‌وڵه‌تی عوسمانی سه‌باره‌ت به راو نانی
ژێر ده‌سته‌ی شه‌ڕه‌نگێزی خۆی به‌ڵگه نادا و، ده‌بێ جوامێر ده‌ربکرێ
و، بدرێته‌وه یا له سنووره‌کان دوور بخرێته‌وه که، یه‌که‌میان هه‌ڵبژارده
و بۆ ئێمه گونجاوتره.... جوامێر له باری رامیارییه‌وه گرینگی نییه،
به‌ڵام ده‌ست درێژی و شه‌ڕه‌نگێزییه به‌رده‌وامه‌کانی له نێوان هه‌ر
دوو ده‌وڵه‌تدا، ورده ورده ره‌نگی دیکه‌ی به خۆ وه گرتووه. ده‌وڵه‌تی
عوسمانی به ته‌واوی له پاراستنی ئاسایش و هێمنایه‌تی داماو و نا‌ئومێد
بوونه. له باری یاسایییه‌وه ئه‌گه‌ر ده‌ر نه‌کرێن کرده‌وه‌کانیان بێ
سزا ده‌مێنێته‌وه. ره‌نگه له هه‌لێکی دیکه له شوێنێکی دیکه‌ی
سنوور سه‌ر ده‌ربێنن.
نامه‌ی 1304 کۆچی
له لایه‌ن سه‌دری ئه‌عزه‌م ئه‌مین سولتان بۆ حاکمی کرماشان: تێلگرافه‌که‌ت
گه‌یشت. سه‌باره‌ت به دیله‌کانی ئه‌حمه‌د وه‌ند به‌سه و ئیدی که‌س مه‌ده‌وه.
هه‌رچی هه‌ن له گه‌ڵ کوڕی جوامێر کۆیان بکه‌ره‌وه و، له کرماشان لای
خۆت رایان بگره. سه‌باره‌ت به شکاتی ئه‌حمه‌د وه‌نده‌کان لای بابی
عالی و، پێ داگرتنی والی مووسل له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له نێوان سلێمانی و
موسل نیشته‌جێیان نه‌که‌ن، ئاگادار بووم. دڵنیا نین که ده‌وڵه‌تی
عوسمانی ئه‌مه‌ی قه‌بووڵ کرد بێ. به‌ڵام ئه‌وه‌ی پێویست بێ له‌م باره‌یه‌وه،
له گه‌ڵ ئیستانبوڵ و تاران له گه‌ڵ باڵوێزخانه‌کاندا باسی له سه‌ر
ده‌کرێ و، ئاگادار ده‌کرێیته‌وه.
باجه‌ڵان
باجه‌ڵانیه‌کان
کورد و شافعی مه‌زهه‌بن. له ناوچه‌کانی قۆره‌توو، جگه‌رلووی زه‌هاو،
هورێن و شێخان، قه‌سری شیرین، قارانیه‌ی مه‌نه‌لی ده‌ژیان و ناوه‌ندیان
له قۆره‌توو بووه.
باجه‌ڵانیه‌کان
سه‌رده‌مێ حاکمی زه‌هاو بوونه. ماوه‌یه‌ک سه‌ر به ئێران و ماوه‌یه‌ک
سه‌ربه عوسمانی بوونه. موحه‌مه‌د حوسه‌ین خان حشمه‌توده‌وله له
1231 کۆچی نامه‌یه‌ک بۆ ده‌سه‌ڵاتداری باجه‌ڵان ده‌نووسێ و، داوای لێ
ده‌کا که که‌سێکی نزیکی وه‌ک بارمته بنێرێته ده‌رباری ئێران. ده‌نووسێ
که ناردنی له به‌رژه‌وه‌ندی به‌ڕیزتان ده‌بێ و نه ناردنی هێندێک
گرفت و که‌م وکۆڕی بار دێنێ ...
هه‌ر له هه‌مان
ساڵدا نامه‌یه‌کی دیکه‌ی سه‌باره‌ت به شه‌ڕ فرۆشییه‌کانی عوسمانی بۆ
نابراو ده‌نووسێ: ئێستا که وه‌زیری به‌غدا له شه‌ڕ فرۆشییه‌کانی واز
ناهێنێ و، بشێوی سنووره‌کانی ده‌وێ موحه‌مه‌د باقری مافی، به
سه‌رکرده‌یی هێزه‌کانی گۆران ده‌نێرم و موحه‌مه‌د عه‌لیخانی قاجاڕ به
سه‌رکرده‌یی راده‌یه‌ک زۆر سوار دێن و، تۆش هێزی خۆت کۆ بکه‌ره‌وه و،
به گه‌یشتنیان پێوه‌ندییان پێوه بکه و، خزمه‌تیان بکه...
له موحه‌ره‌می
1239 موحه‌مه‌د حوسه‌ین خانی قاجار، به فه‌رمانێ عه‌بدولعزیز پاشای
باجه‌ڵان سه‌رۆکی باجه‌ڵانیه‌کانی قه‌سر ده‌کاته ده‌سه‌ڵاتداری
ناوچه‌کانی ده‌رنه و باجه‌ڵان.
... ئه‌م نامه‌یه
بۆ به‌ڕێز و گه‌وه‌ره عه‌بدولعزیز پاشای باجه‌لانه که، ماوه‌یه‌ک
له‌وه پێش به هۆی هێندێک پێشهاته‌وه له ده‌سه‌ڵاتداری باجه‌ڵان و
ده‌رنه وه‌لا نرا بوو. ئێستا به گوێره‌ی مه‌رحه‌مه‌ت و عه‌نایه‌تی
دادوه‌رانه... جاریکی دیکه ده‌سه‌ڵاتی ولایه‌تی زه‌هاو به هه‌موو
ناوچه و عه‌شیره‌کانیه‌وه بۆت ده‌گه‌ڕیته‌وه. به‌م شێوه‌یه پله و
پایه‌ت له ناو خاس عام به‌رزتر کرده‌وه.
عه‌شره‌تی جاف
عه‌شیره‌تی جاف
له‌و عه‌شیره‌ته کوردانه‌یه که، به ئازایی و سه‌ر شۆر نه‌کردن بۆ
بێگانه ناوبانگیان هه‌یه. هه‌رچه‌ند به ره‌سمی خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتداری
سیاسی سه‌رده‌می خۆیان نه بوونه، به‌ڵام له‌و په‌ڕی سه‌ربه‌خۆییدا
له ناوچه‌ی خۆیاندا ژیاون و کاریگه‌ریان له سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ئیماره‌ته‌کان
به تایبه‌تی بابان هه‌بووه. له دوو وڵاتی ئێران و عوسمانی‌دا هات و
چۆیان کردووه. سنووره‌کانی هه‌ردوو وڵات له ناوچه‌ی جافایه‌تی له
ژێر ده‌سه‌ڵاتیاندا بووه و، هیچکامیان توانای پێشگیریان له هاتوچۆیان
نه‌بووه. ئه‌م عه‌شیره‌ته کۆچه‌ر و ئاژه‌ڵدار بوونه.
له ناوه‌ڕاستی
سه‌ده‌ی نۆزده‌دا، کاتێ لیژنه‌ی ده‌ست نیشان کردنی سنووره‌کانی دوو ده‌وڵه‌ت
ده‌ست به کار ده‌بن، سکرتێره‌که‌ی تورکیا له بیره‌وه‌رییه‌کانیدا له
سه‌ر جافه‌کان زانیاری کۆ ده‌کاته‌وه و، سه‌باره‌ت به جافه‌کانی
زه‌هاو ده‌نووسێ: جافه‌کانی زه‌هاو که خه‌ریکی کشتوکاڵ بوون نزیکه‌ی
هه‌زار ماڵێک ئه‌بوون. ئه‌مانه ده‌وڵه‌مه‌ندترین عه‌شیره‌ته‌کانی
سنجاقی زه‌هاون. خورشید ئه‌فه‌ندی تایفه‌کانی جافی زه‌هاو ناو ده‌با...
هاروونی، زیائه‌لدینی، نێدری، زه‌ردۆیی، باوه‌جانی، تاوه‌گۆزی...
پاش ده‌ست نیشان
کردنی سنوور و دابه‌ش کردنی زه‌هاو جافه‌کانی زه‌هاو که‌وتنه به‌شی
ئێران.
کویخا مه‌حموود
تایشه‌یی یه‌کێ گه‌وره‌کانی جافی زه‌هاو، له سه‌رده‌می پاشایه‌تی په‌هله‌وی
پیاوی ده‌ست رۆیشتوو و کاریگه‌ری عه‌شره‌ت بوو. له گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت هاوکاری
هه‌بوو. جافه‌کانی زه‌هاو له سه‌رۆکه‌کانی جاف واته بنه‌ماڵه‌ی داوود
به‌گ په‌یڕه‌ویان ده‌کرد. تا ئه‌م دوایانه‌ش پێوه‌ندی عه‌شیره‌تییان
له گه‌ڵ سه‌رۆکه‌کانی جاف راگرتبوو. ئاواره بوونی جافه‌کانی زه‌هاو
زیاتر پێوه‌ندی به پشتیوانی و هاوده‌ردی له گه‌ڵ گه‌وره‌کانی بنه‌ماڵه‌ی
جاف‌دا بوو که، سالار ئیعدام کرا بوو و پاشماوه‌ش بۆ عێراق هه‌ڵاتبوون
و، له جه‌نگی پاوه‌ش به‌شدارییان کرد و بوونه چه‌کداری سه‌ردار که،
سه‌ر به ده‌وڵه‌تی به‌عس بوون.
.