ئۆردووگای ئه‌لتاش
خوێنه‌رانی به‌ڕێز:
ئه‌م بابه‌ته
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی مێژوویی دیارده‌ی ئاواره‌یی له به‌شێکی بچووکی کوردستانی
ئێران و پارێزگاری کرماشانه که به هۆی هێندێک فاکتوری ناوخۆیی و ده‌ره‌وه‌یی
تووشی ده‌ربه‌ده‌ری بوونه. ئه‌م لێکۆڵینه‌وه هیچ لایه‌نی سیاسی تایبه‌تی
نیه
و تا ئه‌و
شوێنه‌ی بۆم گونجا بێ تێکۆشاوم شته‌کانم چۆن بینیوه و بیستوومه وه‌ک
خۆیان بیان نووسم. بۆ ئه‌م کاره له گه‌ڵ زۆر له‌و که‌سانه‌ی که
دانیشتتووی ناوچه‌که بوونه و، به جۆرێک له جۆره‌کان بۆ خۆیان له
رووداوه‌کاندا به‌شدار بوونه قسه و باس کراوه. بۆ هه‌مووان روونه
که هیچ کارێ بێ که‌م کۆڕی نیه و منیش نه‌م توانیوه هه‌موو لایه‌نه‌کانی
ئه‌م دیارده‌یه ببینم، بۆیه ته‌نیا ده‌بێ وه‌کوو به‌شێک له رووداوه‌کان
سه‌یری بکه‌ین. زۆر له‌و که‌سانه‌ی ره‌نگه له به‌ر هێندێک هۆی تایبه‌ت
له‌و کاته‌دا نه‌یان توانی بێ هه‌موو شته‌کان وه‌کوو خۆی بگێڕنه‌وه و،
له به‌ر نهێنی کاری و باوه‌ڕ نه‌بوون به هه‌موو که‌سێ هه‌وڵیان دابێ
که‌مترین شت بگێڕنه‌وه.
داوام له خوێنه‌رانی
به‌ڕێز و ئه‌وانه‌ی له ئوردوگای التاش بوونه ئه‌وه‌یه که، را و بۆچوون
و ره‌خنه‌کانی خۆیان له رێگه‌ی ئادره‌سی ئه‌لکترۆنی زه‌هاوه‌وه بۆم
بنێرن. به تایبه‌تی ئه‌گه‌ر وێنه‌ی سه‌ره‌تاکانی ئاواره‌یی و ئوردوگاکانتان
لایه پێویستم پێی ده‌بێ و له پێشدا سوپاسی هاوکاری و دڵسۆزیتان ده‌که‌م.
زه‌هاو
ئاواره‌یی به‌شی
(1)
پێشه‌کی
ئاواره ئه‌و
که‌سه‌یه که به هۆی فشاری ده‌سه‌ڵاتێکی ناوچه‌یی، سه‌رکوتی چه‌کدارانه‌ی
ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی، به هۆی جه‌نگی ناوخۆ ، یا جه‌نگی دوو وڵات و،
هێندێک دیارده‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی ناچار ده‌بێ گوند و شاری خۆی به جێ بهێڵێ
و، بۆ پاراستنی گیان و ماڵی خۆی مناڵانی و، هه‌روه‌ها درێژه‌دان به ژیان،
په‌نا بۆ شوێنێکی هێمن ببا. ئه‌م په‌ناگایانه له پله‌ی یه‌که‌م دا ئه‌و
شوێنانه‌ن که له هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی دوورن. وڵاتانی ده‌راوسێ و، پاشان
وڵاتانی دوورتر هه‌ڵده‌بژێرن. هه‌رچه‌ند ئه‌و کۆچه دڵخواز نیه و ناچارییه.
زۆر جار ئاواره په‌ناگای ناوخۆیی هه‌ڵده‌بژێرێ و له شار و گونده‌کانی
وڵاتی خۆی جێگیر ده‌بێ. ئه‌م شێوه ئاوارانه زیاتر ئه‌و لایه‌نانه ده‌گرێته‌وه
که له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندییه‌وه گیانیان له مه‌ترسیدا نه‌بێ.
له سه‌رده‌می
رێژیمی ده‌ربه‌گایه‌تیدا له کوردستان، زۆر جار بنه‌ماڵه به تاک یان
به کۆ له لایه‌ن ده‌ربه‌گێکه‌وه ده‌ر کراون و به ئاواره‌یی
په‌نایان بۆ ناوچه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ده‌ره‌به‌گێکی دیکه بردووه و په‌نا
دراون. ئاواره ده‌توانێ تاک یا به کۆمه‌ڵ بێ.
ئاواره چه‌ندین
شیوازی جۆراوجۆری هه‌یه و، هه‌رکامیان تایبه‌تمه‌ندی خۆیان هه‌یه،
وه‌ک ئاواره‌ی جه‌نگی: ئه‌و ئاوارانه‌ن که به هۆی جه‌نگی نێوان دوو
وڵاته‌وه یا دوو گرووپی رکه‌به‌ره‌وه یا ده‌وڵه‌ت و گه‌لیکی بن ده‌سته‌وه،
شار و گونده‌کانیان ده‌که‌وێته به‌ر په‌لامار و ناچار بۆ شوێنی هێمن
و ئارام هه‌ڵدێن. ئه‌م ئاوارانه زۆر جار ده‌وڵه‌ت سه‌رپه‌رستیان ده‌کا.
ئاواره‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی:
ئه‌و ئاوارانه ده‌گرێته‌وه که زیاتر له سه‌رده‌می رێژیمی ده‌ره‌به‌گایه‌تیدا
باو بوو و، بۆ هۆی ناکۆکی نێوان ره‌عیه‌ت و ئاغا ناچار کراون
ناوچه‌که‌یان به جێ بێڵن و له شوێنی دیکه نیشته‌جێ بن. یا که‌سانێ
له عه‌شره‌ت و خزم و که‌س و کار ره‌نجا بێ و چوو بێته گوندێ یا
ناوچه‌یه‌کی دیکه.
ئاواره‌ی ئابووری:
ئه‌م ئاوارانه که‌سانێکن که له ناوچه و وڵاتی خۆیان بێ‌کاری و هه‌ژاری
زۆر هه‌یه و، بۆ دابین کردنی بژێوی خۆیان بنه‌ماڵه‌کانیان په‌نا بۆ
شاره دووره‌کان یا وڵاتانی دیکه ده‌به‌ن، تا جێگیر بن و کارێکیان ده‌ست
که‌وێ.
ئاواره‌ی سیاسی:
ئاواره‌ی سیاسی ئه‌و ئاوارانه‌ن که به هۆی جیاوازی بیر و باوه‌ڕ،
ئایینی جیاواز له گه‌ڵ رێژیمی ده‌سه‌ڵاتدار ده‌که‌ونه به‌ر مه‌ترسی
و، هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌رگه‌وه. ئه‌م ئاوارانه بۆ رزگاری خۆیان و بڵاو
کردنه‌وه‌ی بۆچوونه‌کانیان، ناچار ده‌بن بۆ شوێنی هێمن هه‌ڵبێن.
هێندێک جار له
بزووتنه‌وه رزگاریخوازه‌کاندا هێندێک له کادر و ئه‌ندامه‌کانیان به
به‌ڵگه‌ی له مه‌ترسیدا بوونی ژیانیان ده‌نێرنه ده‌ره‌وه، تا وه‌کوو
بنکه‌یه‌کی ماڵی، ته‌بلیغی و دیپلوماسی به قازانجی بزووتنه‌وه‌که وه
گه‌ڕیان بخه‌ن. ئاواره‌ی سیاسی هێندێک جار کۆمه‌ڵێکی به‌رفراوان که
له رێکخراو و، ئه‌حزابی سیاسی‌دا به‌شدارن وه‌خۆ ده‌گرێ و هێندێک جاریش
کۆمه‌ڵێک یا نه‌ته‌وه‌یه‌ک تووشی ئاواره‌یی سیاسی ده‌بن.