
ئاواره ئه‌و که‌سه‌یه که به هۆی فشاری
ده‌سه‌ڵاتێکی ناوچه‌یی، سه‌رکوتی چه‌کدارانه‌ی
ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی، به هۆی جه‌نگی
ناوخۆ ، یا جه‌نگی دوو وڵات ناچار ده‌بێ گوند‌و
شاری خۆی به جێ بهێڵێ و بۆ پاراستنی گیانی خۆی و
ماڵ و مناڵانی و هه‌روه‌ها درێژه‌دان به ژیانی،
په‌نا بۆ شوێنی دیکه ببا. ئه‌م په‌ناگایانه له
پله‌ی یه‌که‌م دا وڵاتانی ده‌راوسێ و، پاشان
وڵاتانی دوورتر ده‌بێ.زۆر جار ئاواره په‌ناگای
ناوخۆیی هه‌ڵده‌بژێرێ و له شار‌و گونده‌کانی وڵاتی
خۆی جێگیر ده‌بێ. ئه‌م شێوه ئاوارانه زیاتر ئه‌و
لایه‌نانه ده‌گرێته‌وه که له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی
ناوه‌ندی یه‌وه گیانیان له مه‌ترسی دا نه‌بێ.
له سه‌رده‌می رێژیمی ده‌ربه‌گایه‌تی له کوردستان
زۆر جار بنه‌ماڵه به تاک و کۆ له لایه‌ن
ده‌ربه‌گێکه‌وه ده‌رکراون و به ئاواره‌یی
په‌نایان بۆ ناوچه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ده‌ره‌به‌گی
دیکه بردووه و په‌نا دراون. ئاواره ده‌توانێ
تاک و به کۆمه‌ڵ بێ.