کرده‌وه‌ی چه‌کداره‌کانی سه‌رداری جاف
سه‌رداری جاف هێزێکی
زۆری له عه‌شایه‌ری جاف و گۆران و قه‌ڵخانی له چوار کڵاو پێکهێنا بوو.
ریکخستنه‌که‌ی له سه‌ر بنه‌ڕه‌تی عه‌شیره‌تی و بنه‌ماڵه بوو. خۆی و برا و
ئامۆزاکانی کادری سیاسی و، کویخا و ناوداره‌کانیش فه‌رمانده‌ی نیزامی بوون
که، به سه‌رپه‌ل و سه‌رلق و ئامر هێز و... ناودێڕ کرا بوون. مانگانه هه‌ر
چه‌کدارێ سه‌رتا 29 تا40 دیناری عێراقییان پێ ده‌دان. به‌م چه‌کدارانه‌یان
ده‌وت فورسان واته سوار چاک، که به کوردی پێی ده‌ڵێن جاش.
دیاره ئه‌م چه‌کدارانه
ته‌نیا سه‌ر به بنه‌ماڵه‌ی جاف نه‌بوون، به‌ڵکوو موخابراتی عێراقیش له
ناو ئه‌و په‌نابه‌رانه‌دا که‌سی خۆی په‌یدا کرد بوو. یا به رقه‌به‌رایه‌تی
بنه‌ماڵه‌ی جاف هێزێکیان لێ پێکهێنا بوون. کرده‌وه چه‌کدارییه‌کانی بنه‌ماڵه‌ی
سه‌ردار له ساڵه‌کانی83- دره‌نگتر یا زووتر کۆتایی پێهات. به‌ڵام ئه‌وانه‌ی
سه‌ر به موخابرات و ئیستخبارات بوون هه‌تا رووخانی رێژیمی به‌عس که ئیدی
ژماره‌یان وه‌کوو سه‌ره‌تا زۆر نه‌بوو هه‌ر درێژه‌یان به جاشایه‌تی خۆیان
دا.
ئه‌و چه‌کدارانه له
باتی ئه‌و مووچه‌یه‌ی وه‌ریان ده‌گرت ده‌بوو شه‌ڕی هێزه‌کانی رێژیم له
ناوچه‌دا بکه‌ن که، هێنده زۆر نه‌بوون و له چه‌ند پاسگا و یه‌ک دوو
گوردان تێ نه ده‌په‌ڕین. سه‌ره‌ڕای ئه‌م جه‌نگه ده‌بوو فشار بخه‌نه سه‌ر
ئه‌و بنه‌ماڵانه‌ی که تا ئه‌و کات گونده‌کانیان مابوونه‌وه. ئه‌وانه‌ی مل
که‌چ نه‌بوایه‌ن بچنه عێراق به هاوکاری رێژیمیان داده‌نان و هه‌ڕه‌شه‌یان
لێیان ده‌کرد. له پایزی ساڵی 1980ی زایینی، میرزا حه‌بیب نه‌یلکی که
زیاتر له حه‌فتا ساڵی ده‌بوو، له به‌ر ئه‌وه‌ی ئاماده نابێ بچێته
عێراق شه‌و به ئاشتی دێنه ماڵه‌که‌ی و، له گه‌ڵ خۆیانی ده‌به‌ن و له
ناو ڕێ ده‌یکوژن. کوره‌که‌شی ده‌به‌نه چوارکڵاو و پاش چه‌ند رۆژێ به هۆی
ئاشنایه‌که‌وه ئازاد ده‌کرێ. هه‌ر چه‌ند ئه‌م گونده‌ش بێ لایه‌ن بوو نه
هاوکاری رێژیمی ده‌کرد نه هی چوار کڵاو. چه‌کداری چوار کڵاو شه‌وانه ده‌هاتن
و نان و چایان ده‌خوارد و که‌سیش گوزارشی نه‌ده‌دان. دیاره زۆربه‌ی لاوانی
ئه‌م گونده لایه‌نگرییان له حیزبی دێموکرات ده‌کرد و دژی چه‌ک هه‌ڵگرتن و
جاشایه‌تی بوون.
هه‌ر به‌و شێوه‌یه
ده‌چنه سه‌ر کوێخا حه‌سه‌نی کۆیک و، ده‌یانه‌وێ بیبه‌ن یا بیکوژن، ناوبراو
له ماڵ نابێ و دواتر ده‌که‌وێته خۆی. هه‌ر ئه‌م کاره‌شیان ده‌رحه‌ق به
دوو برا له بێویابی کرد، ئه‌وانیش نه‌چوونه ژێر بار تا ناوچه له لایه‌ن
عێراقه‌وه داگیر کرا و، ئه‌نجا ناچار بوون بچنه عێراق و بۆ پاراستنی گیانی
خۆیان چه‌ک هه‌ڵ بگرن. پاشان له جه‌نگی بیهووده‌دا هه‌ر دوکیان کوژران.
شه‌ڕی چه‌کداری دژی
هێزه‌کانی رێژیم له سنووره‌کاندا، له ئه‌رکه سه‌ره‌کییه‌کانیان بوو. له
شه‌رێش دا زیاتر ئامانجیان شاردنه‌وه‌ی فیشه‌ک و فرۆشتنی بوو، به تایبه‌ت
فیشه‌کی بڕنه‌و بره‌وی باشی هه‌بوو. ئه‌م عه‌مه‌لیاتانه له پاسگا
سنوورییه‌کانی باوه‌یسی، تیله‌کۆ، موجریلان، بێشکان، باوه‌های و گرده‌نوو
ئه‌نجام ده‌دران. له شه‌ڕی پاسگای باوه‌های که هه‌موویان پاسدار بوون،
چه‌ند چه‌کدارێکی چوارکڵاو کوژران و لاوێکیش ده‌ستگیر و، ئێعدام کرا. ئه‌م
چه‌کدارانه جگه له عه‌مه‌لیات دژی پاسگاکان، مینی دژه تانکیان له سه‌ر
رێگاکان بۆ هێزه‌کانی رێژیم ده‌نایه‌وه که، مه‌ترسییه‌که‌ی بۆ خه‌ڵکی
ناوچه زیاتر بوو تا هێزه‌کانی رێژیم.
له به‌هاری ساڵی
1359ی هه‌تاوی له مله مارگیران له قراوێز مینێک له ژێر ماشێنی یارئه‌حمه‌د
به‌هرامی خه‌ڵکی گوندی نه‌یلکی ته‌قییه‌وه و کوڕێکی 17 ساڵه‌ی کوشت و خۆی
و کچێکیشی به توندی بریندار بوون. له جگیران مینێکی دیکه له ژێر تراکتوری
حاجی عه‌لامراد کڵاشیدا ته‌قییه‌وه و، بووه هۆی کوشتنی ناوبراو. له
زه‌هاو ماشێنی که‌سێک به ناوی مه‌حموود ته‌یمووری ناسراو به مه‌حموو میته
ده‌که‌وێته سه‌ر مین و به توندی برینداری ده‌کا، هه‌ڵبه‌ته موحموود ته‌یمووری
هێزه‌کانی رێژیم بۆ پاکسازی جاده به زۆر وه‌پێش خۆیان خستبوو.
رێژیم لای وا بوو که
دانیشتوانی ناوچه‌که، له‌و مین دانانه‌وه‌دا هاوکاری زیدی ئینقلاب ده‌که‌ن،
بۆیه هه‌موو به‌یانییه‌ک که بۆ پایه‌گاکانیان هاتوچۆیانده‌کرد، هه‌ر
ماشێنێکیان ده‌ست که‌وتبایه ده‌یانخسته پێشی خۆیان، تا ئه‌گه‌ر مین
دانرابێته‌وه به‌وان دا بته‌قێته‌وه. به‌م جۆره زوڵمیان له سه‌ر خه‌ڵک
گه‌یشتبووه چڵه‌پۆپه.
به‌یانییه‌کی زوو فه‌رمانده‌یه‌کی
رێژیم به ناوی په‌ره‌ندیان، له ناوچه‌ی سه‌رقه‌ڵا ده‌چێته سه‌ر شۆفیرێک
و، ناچاری ده‌کا پێشی بکه‌وێ و جاده‌ی بۆ پاکسازی بکا. کابرا ماشێنه‌که‌ی
له ناو رێ خراپ ده‌بێ و ده‌وه‌ستێ. فه‌رمانده‌که گوێ له په‌ک که‌وتنی
ماشێنی کابرا نادا و تێده‌په‌ڕێ و ده‌چێ. پاش ماوه‌یه‌ک ده‌که‌وێته سه‌ر
مین و ده‌کوژرێ. شایانی باسه که له‌و جه‌نگ و مین دانانه‌دا به ده‌یان
که‌س له هه‌ر دوو لای ببوونه قوربانی.
ره‌حیم موحه‌مه‌دی