هه‌ڵه‌کانی خه‌ڵک
تا ئێره باسی گۆشه‌یه‌کی
که‌می کرده‌وه‌کانی رێژیمی ئسلامیمان کرد که لێی ئاگادار بووین. ئێستاش پێویسته
ئاماژه به هه‌ڵه
و کرده‌وه‌کانی
دانیشتوانی ناوچه‌که بکه‌ین. هه‌ڵبه‌ته نه هه‌ڵه له به‌رانبه‌ر رێژیم
دا، به‌ڵکوو هه‌ڵه له بیانوو دان به ده‌ستی رێژیمه‌وه، بۆ راونان و
سه‌رکوتی دانیشتوانی ناوچه به بیانووی خراو کار و ساواکی.
پێشتر ئاماژه‌م پێی
کرد که، بنه‌ماڵه‌ی جاف به سه‌رۆکایه‌تی سه‌رداری جاف به هۆی نزیکایه‌تییان
له شا و ساواک و، هه‌روه‌ها به هۆی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵکی شاری پاوه و، ئێعدامی
سالاری جاف ناچار بوون بۆ عێراق هه‌ڵبێن. بۆ تۆڵه سه‌ندنه‌وه، یارمه‌تی
چه‌ک وچۆڵ و پاره‌یان له عێراقدا وه‌ر ده‌گرت. دانیشتوانی ناوچه‌ی زه‌هاو
و سه‌رقه‌ڵا و جگیران... که زۆرتریان جاف بوون، پێوه‌ندی توند و تۆڵی
عه‌شره‌تیان له گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی جاف‌دا هه‌بوو. به تایبه‌ت کوێخا و پیاوه
ناوداره‌کان، وه‌ک سه‌رۆک عه‌شره‌ت تا راده‌یه‌کی زۆر په‌یڕه‌وییان لێی ده‌کرد.
هێندێک له گه‌وره‌کانی
ناوچه که، گومانی هاوکاری ساواکیان له سه‌ر بوو، له لایه‌ن رێژیمی نوێ
وه تاوانبار بوون. ئه‌وانیش له داهاتووی خۆیان له بارودۆخی تازه‌ی
ناوچه‌که دڵنیا نه‌بوون. رێژیم به دوایاندا ده‌گه‌ڕا بیان گرێ.
سه‌رده‌مێک یاخی بوون و به دزییه‌وه ده‌ژیان. ئه‌گه‌ر ده‌ست رێژیم بکه‌وتایه‌ن
ده‌یکوشتن. له‌م شک و گومان دوڕدونگییه‌دا، عه‌شره‌ت و مه‌زهه‌ب تا راده‌یه‌ک
ده‌وریان هه‌بوو. هیچ رێگه‌ی گفتوگۆیه‌ک بۆ پاکانه و دڵنیایی دان نه‌ما
بووه‌وه. به تایبه‌تی که ناوی خه‌ڵخاڵی وه‌ک قه‌سابی شۆڕش کسپه‌ی له
جه‌رگی هه‌ر مرۆڤێک هه‌ڵده‌ستان. ئێعدامه بێ لێ پرسینه‌وه‌کانی خه‌ڵکی تۆقاند
بوو. بۆ‌یه نه‌یان ده‌وێرا خۆ به ده‌سته‌وه بده‌ن.
ئه‌م که‌سانه‌ش زیاتر
له گه‌وره‌کانی عه‌شره‌ت بوون. هه‌رچه‌ند راده‌یان له چوار، پێنج که‌سێ
زیاتر نه ده‌بوو، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بوو و ده‌مارگرژی عه‌شره‌تیش ئه‌و
سووکایه‌تی و راونان و فشار و بێ حورمه‌تییه‌ی قه‌بووڵ نه ده‌کرد. به‌ڵام
خه‌ڵک ساده بوون و نه‌یان ده‌زانی که ئه‌و ساواکیانه رۆژێ ئامرازی سه‌رکوتی
ئه‌وان بوونه و، ئاو چاویان سه‌ندوون و نابێ پشتیوانی‌یان لێ بکه‌ن و، خۆیان
ده‌ربه‌ده‌ر و ژیانیان تێک بده‌ن. نابێ هاوکاری ئه‌وانه له ئه‌سڵه‌حه چنیه‌کانی
ناوچه له دوای ئاشبه‌تاڵی کورده‌کانی عێراق له گه‌ڵ ساواکی شادا له بیر
بکه‌ن.
دیاره ئه‌و که‌سانه
له بشێوی سه‌رتای شۆڕش، وه‌ک هه‌ر که‌سێکی دیکه ده‌ستیان به چه‌ک راگه‌یشتبوو
و له لایه‌ن که‌س و کار و بنه‌ماڵه‌کانیانه‌وه پارێزگاریان لێ ده‌کرا. ئه‌مه‌ش
کاری گرتنیانی دژوار و چه‌کداره‌کانی رێژیمی تووڕه کرد بوو که،
دژکرده‌وه دژ به خه‌ڵک نیشان بده‌ن و، به‌م کرده‌وانه پاڵ به خه‌ڵکه‌وه
بنێن له‌گه‌ڵیان بکه‌ون.
سه‌ره‌نجام ئه‌وانه‌ی
گومانی ساواکییان له سه‌ر بوو، نه‌یان توانی متمانه‌ی پاراستنی گیانیان
له رێژیمی نوێ وه‌گرن و په‌نایان برده لای سه‌رداری جاف له عێراق. ئه‌ویش
بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی، چه‌کداری ده‌کردن و، دژ به رێژیم که‌ڵکی لێیان
وه‌رده‌گرت. ئه‌و گرووپه به ته‌بلیغات و ته‌ما وه‌به‌ر نان توانیان راده‌یه‌کی
زۆر خه‌ڵک راکێشن و، وه‌ک په‌نابه‌ری چه‌کداری ئوپوزیسیون له چوارکڵاو
جێگیریان بکه‌ن. جگه له‌مه‌ش به هه‌ڕه‌شه و فشار خه‌ڵکیان بۆ ئه‌و ژیانی
په‌نابه‌رییه ناچار به بارکردن ده‌کرد.
سه‌رداری جاف ئه‌و هه‌له‌ی
به باشی قۆسته‌وه. چه‌کی زۆری له عێراق وه‌ر گرت و خه‌ڵکی چه‌کدار کرد.
واده‌ی رووخانی رێژیمی پێیان دا. شایانی باسه پالیزبان که ئه‌فسه‌رێکی
لایه‌نگری شا بوو، له‌و رێکخستنه‌دا به‌شدار بوو و، بۆ ماوه‌یه‌کیش بنکه‌یه‌کی
فه‌رمانده‌یی له چوارکڵاو دانا بوو.
یه‌که‌م ماڵی تایشه‌یی
له رێکه‌وتی 22/8/1979 له سنووری هوان- چوارکڵاو چوونه عێراق و بوونه
بنکه‌ی هاندانی خه‌ک بۆ هه‌ڵاتن.
دانیشتوانی ناوچه‌ی
سه‌رقه‌ڵا، جه‌یران و زه‌هاو هاوکات له 7/10/1979 سنووریان به‌زاند و چوونه
چوارکڵاو. هه‌رچه‌ند چه‌کداره‌کانی رێژیم هه‌ڵس و که‌وتی خراپیان له گه‌ڵ
خه‌ڵک دا ده‌کرد و، توند‌و تیژیان ده‌نواند، به‌ڵام پێشگیری هه‌ڵاتنی خه‌ڵکیان
بۆ عێراق نه ده‌کرد. خه‌ڵک به نیوه ئاشکرا زۆربه‌ی که‌لوپه‌لی ماڵیان
له ماشێن بار ده‌کرد و ئه‌وه‌ش بۆیان نه‌چوایه ده‌یان فرۆشت.
به گوێره‌ی سیاسه‌تی
رێژیمی نوێ، فشار بۆ سه‌ر دانیشتوانی ناوچه‌که رۆژ دوای رۆژ له زیاد
بووندا بوو، هه‌ر به‌و راده‌یه‌ش سنووره‌کانی ئاوه‌ڵا کرد بوو و کونترۆڵی
نه ده‌کرد. وه‌ک ئه‌وه‌ی رێکه‌وتنێکی نهێنی بۆ ده‌ربه‌ده‌ر کردنی
دانشتوانی ناوچه‌که کرابێ. زۆر جار ده‌نگۆشیان بڵاو ده‌کرده‌وه که،
ئازه‌ربوون یه‌کێ له فه‌رمانده‌کانی رێژیم له ناوچه، بۆ خۆی هاتوچۆی
چوارکڵاو ده‌کا و، به‌شه پاره‌ی خۆی وه‌رده‌گرێ. شایانی باسه که ناوبراو
دواتر له ته‌سادفی ماشین دا فه‌له‌ج بوو.
ره‌حیم موحه‌مه‌دی