ناوچه‌ی داڵه‌هۆ

داڵه‌هۆ یه‌کێ له
کێوه به‌رزه‌کانی پارێزگای کرماشانه. ناوچه‌یه‌کی پان و به‌رینی شاخاوی و
به‌رزترین لووتکه‌ی بایکه‌وانه. داڵه‌هۆ لانکه‌ی ئایینی ئه‌هلی حه‌ق یا
یارسانه و، ئه‌م ئایینه له‌م ناوچه‌یه‌دا فریشکی گرتووه و گه‌شه‌ی سه‌ندووه.
زۆربه‌ی هه‌ره زۆری دانیشتوانی په‌یڕه‌وی ئایینی ئه‌هلی حه‌قن. ئه‌م
ئایینه هه‌میشه له لایه‌ن ئایینه سه‌رده‌سته‌کانه‌وه له ژێر فشاردا
بووه و، نه‌یتوانیوه له ناوچه‌دا زۆر په‌ل بهاوێژێ، بۆیه له تێکه‌ڵاو
بوون له گه‌ڵ ده‌ور و به‌ره‌که‌ی خۆی پاراستووه و، به گۆشه‌گیری تا
راده‌یه‌ک توانیوه به‌رگری له مانه‌وه‌ی بکا.
له ده‌سه‌ڵاتی
ناوچه‌ییدا وه‌ک پارسه‌نگی هێز بوونه و حیسابیان له سه‌ر کراوه. ئه‌وانیش
خۆیان له گه‌ڵ بارودۆخ دا گونجاندووه. له به‌رانبه‌ر فشاری ده‌ره‌وه‌ییدا
یه‌کیه‌تی ئایینی و عه‌شایه‌ری خۆیان پاراستووه. له ده‌سه‌ڵاتی ناوچه‌یی
حکومه‌تیدا به‌شدارییان کردووه. ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی سه‌ره‌ڕای فشار هێنانی
ئایینی بۆیان له هێز و توانایان له ناوچه‌دا که‌ڵکی وه‌رگرتووه. ئه‌م
ناوچه‌یه سروشتێکی یاخی هه‌یه و مه‌یلیان به لای سه‌ربه‌خۆیی خۆیاندا هه‌یه
و که‌متر خۆیان به یاسای ده‌وڵه‌تییه‌وه ده‌به‌ستنه‌وه و، زیاتر له
یاسا ناوخۆییه‌کانی خۆیان په‌یڕه‌وی ده‌که‌ن. له کاتی پێویستدا له گه‌ڵ
بارودۆخی پێشهاتوودا خۆ ده‌گونجێنن و له شه‌ڕیشدا ئازا و نه‌ترسن و توانای
به‌رگرییان زۆر له سه‌ره.
به کورتی ناوچه‌ی داڵه‌هۆ
ناوه‌ندی ئایینی ئه‌هلی حه‌قه و مه‌زاری زۆر له رێبه‌رانیان به تایبه‌تی
باوه یادگار له‌و مه‌ڵبه‌نده‌دایه.
رێژیمی نوێی ئێران
له 9/4/1359 کۆچی به‌رانبه‌ر به.../7/ 1980ی زایینی، به پێی پیلانی له
پێشدا داڕێژراو، به بیانووی هه‌بوونی په‌ز و پۆڵه‌ی چه‌پاوی له گوندی
قوشی باشی، به تانک وتۆپ و 14 ماشێن چه‌کدار و د‌وو هلیکوپتێره‌وه هێرش ده‌که‌نه
سه‌ر گوندی ناوبراو له ناوچه‌ی داڵه‌هۆ.
خه‌ڵکی گوند که، له
هێرشی رێژیم ئاگادار ده‌بن، بۆ پێشگیری له تێکهه‌ڵچوون له گه‌ڵ هێزه‌کانی
سوپای پاسداران، ماڵه‌کانیان به جێ دێڵن و په‌نا ده‌به‌نه به‌ر به‌رزاییه‌کانی
ده‌ور و به‌ری گوند. هێزه‌کانی رێژیم له ئاسمان و زه‌وییه‌وه گوند ده‌ده‌نه
به‌ر رهێڵه‌ی تۆپ و گولله. پاشان به بێ هیچ به‌رهه‌ڵستێ ده‌چنه ناو گوند
و هه‌ر که گوند به چۆڵی ده‌بینن، ماڵ و دارایی خه‌ڵک ده‌خه‌نه ماشێن و
وه‌ک چه‌پاوی له گه‌ڵ خۆیانی ده‌به‌ن. ئاگر له خانووه‌کان به‌ر ده‌ده‌ن.
ته‌نانه‌ت به‌زه‌ییشیان به په‌له‌ور و گیانداره ماڵییه‌کانیشدا نه‌ده‌هاته‌وه‌و
ده‌یان کوشتن.
هێزه‌کانی رێژیم پاش
ئه‌م کرده‌وه دژی مرۆڤانه‌یان به‌ره‌و مۆڵگه‌کانیان ده‌گه‌ڕانه‌وه. خه‌ڵکی
ناوچه که، له به‌رزاییه‌کانی ده‌وروبه‌ر چاویاری کرده‌وه‌کانی ئه‌و
هێزه‌یان ده‌کرد و هه‌مووشیان چه‌کدار بوون. بڕیاریان دا تۆڵه‌یان لێ بکه‌نه‌وه
و زه‌بری قورسیان لێ بده‌ن. خۆیان ریک ده‌خه‌ن و به‌ره‌نگاریان ده‌بنه‌وه.
پاش شه‌ڕێکی قورس زیاتر له 90 که‌سیان له هێزه‌کانی رێژیم کوشت و، هه‌موو
تانک و نه‌فه‌ر هه‌ڵگره‌کانیان سووتاند. له‌و جه‌نگه‌دا سێ که‌سیش له خه‌ڵکی
گوند، به ناوه‌کانی فریدوون خه‌ڵکی لوڕستان که دۆست و ئاشنا و بۆ سه‌ردان
چوو بووه ئه‌و گونده و به‌شداری جه‌نگی به‌رگری کرد بوو، یارموحه‌مه‌د
سه‌لیمی و تالیموراد شه‌که‌ری خه‌ڵکی قووشی واشی کوژران.
هێزه‌کانی رێژیم بۆ
قه‌ره‌بوو کردنه‌وه‌ی ئه‌و شکسته رۆژی دواتر 10/4/1359ی کۆچی به‌رانبه‌ر
مانگی.../7/1980ی زایینی، جارێکی دیکه به هلیکوپتێر گونده‌که‌یان
بومباران کرده‌وه. دانیشتوانی گوند له ترس‌دا ئه‌وه‌ی بۆیان مابووه‌وه
له گه‌ڵ خۆیان بردیان و، چوونه گوندی تله قه‌وی. له‌وێ بۆ ماوه‌ی 5 رۆژ
مانه‌وه و ئه‌و په‌ڕی له ته‌نگانه‌دا ده‌ژیان. دواتر له لایه‌ن خه‌ڵکی
ناوچه‌وه ئاگادار کران که، رێژیم به هێزێکی زۆره‌وه هێرشی بۆیان
هێناوه. ئه‌وانیش بۆ پاراستنی گیان و ماڵی خۆیان بوون به د‌وو ده‌سته‌وه.
ده‌سته‌یه‌کیان به‌ره‌و سیاوانه و، ده‌سته‌که‌ی دیکه‌ش به‌ره‌و ناوچه‌ی
قه‌ڵخانی چوون.
له ژێر تۆپ بارانی
هێزه‌کانی رێژیم‌دا خۆیان گه‌یانده ده‌وارنشینه‌کانی ئه‌و ناوچه‌یه و،
له‌ویش له ژێر ته‌وژمی ئاگر بارانی چڕی ئه‌و هێزانه، ناچار په‌نایان بۆ
بان بالوول و بان داڵه‌هۆ برد.
له‌وێ بۆ ماوه‌ی سێ
مانگ ژیانێکی پڕ له چه‌مه‌سه‌ری و کوێره‌وه‌ری به سه‌ریان برد.
سه‌ره‌نجام ناچار بوون له رێکه‌وتی 9/6/1359ی کۆچی به‌رانبه‌ر به
3/9/1980 واز له زێدی خۆیان بێنن و په‌نا به‌رنه به‌ر عێراق و ژیانی
ئاواره‌یی ده‌ست پێ بکه‌ن.
له تۆپ بارانی
هێزه‌کانی رێژیم که‌سێکی خه‌ڵکی ئه‌و گونده به ناوی ئه‌میر مورادی کوژرا
و، که‌سێکیش به ناوی کاعه‌زیز مورادی گیرا و ئێعدام کرا. کوژراوه‌کان
راده‌یان گه‌یشته 5 که‌س و کوڕێکی 7 ساڵه‌ش به ناوی سعدوڵڵا وه‌ڵه‌دخانی
به دیلی ده‌گیرێ و، سێ که‌سیش به ناوه‌کانی ئیسفه‌ندیار یوسف شاهی،
فه‌ریدوون جه‌مشیدی و ده‌رویش حوسه‌ینی بریندار ده‌بن.
ره‌حیم موحه‌مه‌دی