چه‌ند نموونه‌یه‌ک له کرده‌وه‌کانی رێژیم له ناوچه
شۆڕشی گه‌لانی ئێران
گه‌یشته ئاکام موحه‌مه‌د ره‌زاشای په‌هله‌وی ئێرانی به جێ هێشتبوو.
خومه‌ینی وه‌کوو رێبه‌ری شۆڕش گه‌ڕابووه‌وه ئێران و سه‌رچاوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی
بێ ئه‌م لاو ئه‌و لا بوو. هه‌موو لایه‌نه سیاسی یه‌کان به راست و
چه‌په‌وه وه‌ک دژی ئیمپریالیزم چاویان لێ ده‌کردو پشتیوانیان لێ ده‌کرد.
به‌ڵام دواتر که به‌رنامه‌ی ئیسلامی کردنی ئێرانی راگه‌یاند و گوێی له
لایه‌نه‌کانی دیکه نه‌داو له ده‌سه‌ڵاتدا به‌شداری نه‌کردن یه‌که یه‌که
کشانه‌وه دژایه‌تیان کرد. دژکرده‌وه‌ی هێندێک له‌و لایه‌نانه هێنده
دره‌نگ بوو که ته‌شکیلاته‌یان تووشی پرش و بڵاوی هات و هیچیان پێ نه‌کرا.
به تایبه‌ت ئه‌و لایه‌نانه که دژی ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی بوون هه‌ڵوێستێکی
یه‌کگرتوو و یه‌کده‌ست و هاوکاتیان له به‌رانبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی کاتی نوێ دا
له ئێران نه‌گرت و، تاق و ته‌راو جیا جیا هه‌ڵویستیان ده‌گرت.
خومه‌ینی سه‌ره‌تا بۆ
ئه‌وه‌ی بتوانێ هه‌سته ئایینی یه‌کان له ناو خۆ باشتر ئاماده‌ی گرتنه
ده‌ستی ده‌سه‌ڵات بکا، فه‌رمانی به بازه‌رگان دا که سه‌ر به جبهه‌ی میللی
و یه‌کێ له وه‌زیره‌کانی کابینه‌ی شاپووڕی به‌ختیار دوایین سه‌رۆک
وه‌زیری شا بوو و خۆی له کار کێشابووه‌و له گه‌ڵ خومه‌ینی دیداری کردبوو
سپارد تا ده‌وڵه‌تی کاتی دابمه‌زرێنێ و زه‌مینه بۆ هه‌ڵبژاردن و ئاڵوگۆڕی
ده‌سه‌ڵات ئاماده بکا.
ده‌وڵه‌تی کاتی به
سه‌رۆکایه‌تی بازه‌رگان له گه‌ڵ بشێوی ناوخۆیی و سه‌رهه‌ڵدانی گه‌لان و
داوای مافی سیاسی و فه‌رهه‌نگی ده‌سته‌ویه‌خه بوو. هه‌ر چه‌ند خومه‌ینی
به‌ڵێنێکی ناروونی به ماف دان به گه‌لان دابوو، به‌ڵام ئاماده نه‌بوو
ئه‌و به‌ڵێنه‌ی به جێ بێنێ و ته‌نیا ده‌یوت هه‌موو مه‌سه‌ڵمانین و
جیاوازیمان نیه و رێژیمی په‌هله‌وی زوڵمی لێ کردوون. له کاتێک دا بۆ خۆشی
ئاماده نه‌بوو ئه‌و زوڵمه‌یان له سه‌ر هه‌ڵبگرێ. ده‌وڵه‌تی کاتی
بازه‌رگانیش سه‌لاحیه‌تی رێککه‌وتنی له سه‌ر هیچ چه‌شنه‌مافێ بۆ هیچ گه‌لێ
نه‌بوو. به‌ڵام بۆ کات تێپه‌ڕکردن به تایبه‌ت له گه‌ڵ کورده‌کان چه‌ند
جار هه‌یئه‌تی ده‌وڵه‌تی بۆ وتووێژ نارد که به هیچ رێککه‌وتنێک
نه‌گه‌یشتن. دیاره ره‌نگه ئه‌گه‌ر گه‌یشتباشن جێ به جێ نه‌بایه. له
به‌ر ئه‌وه‌ی خودموختاری کوردستان ده‌بووه بیانووی داوا کردنی هه‌مان ماف
بۆ گه‌لانی دیکه‌و ئه‌مه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندی رێژیمی نوێ دا نه‌بوو.
خومه‌ینی بۆ ترساندن
و پاکسازی به قسه‌ی خۆی زیدی ئینقلاب، حوجه‌تولئیسلام سادقی خه‌لخالی به
حاکمی شه‌رع دیاری کردبوو. ناوبراویش به دڕه‌نده‌یی و دڵڕه‌قیه‌وه
قه‌سابخانه‌یه‌کی دانابوو که تاوانبار‌و بێ تاوانی وه‌ک یه‌ک تێدا قه‌ساوی
ده‌کرد. سه‌ره‌تا به بیانووی بنه‌بڕ کردنی ده‌ست و پێوه‌ندی یه‌کانی شا‌و
بۆ پێشگیری له کوودتیا و گێڕانه‌وه‌ی سه‌ر له نوێی شا بۆ ده‌سه‌ڵات وه‌ک
ساڵی 1328ی کۆچی زۆر له ئه‌فسه‌رانی پایه‌به‌رز و به ئه‌زموونی ئیعدام
کرد. به بڵاوکردنه‌وه‌ی ترس و دڵه‌ڕاوکێ تا راده‌یه‌ک تارانی پایته‌ختی
ئارام کرده‌وه‌و پاشان بۆ ترساندنی ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌ویست مل بۆ رێژیمی
نوێ دانه‌نوێنن، به شاره گه‌وره‌و بچووکه‌کاندا که‌وته گه‌ران و ته‌ڕ
وشکی پێکه‌وه ده‌سووتان. له هه‌ر شارێ فه‌رمانی کوشتنی راده‌یه‌ک گیراوی
ده‌دا با تاوانی سیاسیشان نه‌بوایه. له‌م کوشتنانه لێ پرسینه‌وه‌و
مه‌حاکمه نه‌بوو و سه‌رپێیی فه‌رمانه‌کانی ده‌داو هه‌ر له‌وێ جێ به جێ
ده‌کران. له وه‌ڵامی ئه‌وانه‌ی که ده‌یانوت: ره‌نگه که‌سێ بێ‌تاوان
ئیعدام بکرێ، ده‌یوت ئه‌گه‌ر تاوانی نه‌بێ له‌و دنیا ده‌چێته به‌هه‌شت.
مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی چاو ترسێنی دژبه‌رانی رێژیمی نوێ و گه‌لانی راپه‌ڕیو
بوو که داوای مافی خۆیان ده‌کرد.
شاره‌کانی کوردستان
یه‌کێ له ئامانجه سه‌ره‌کی یه‌کانی خه‌ڵخاڵی بوو که سه‌دان که‌سی به بێ
تاوان یا ره‌نگه ته‌نیا تاوانیان مافخوازی گه‌له‌که‌یان بوو بێ له سێداره
دران‌و ئیعدام کران. ناوبراو هاته کرماشان و له‌وێشه‌وه هاته سه‌رپێڵی
زه‌هاو و قه‌سری شیرین و کرده‌وه‌کانیشی له‌وێ دووپات کرده‌وه. چه‌ندین
که‌س بوونه قوربانی دڕنده خوویی ئه‌و ئاخونده. خه‌ڵخاڵی سه‌ردانی
ناوچه‌ی زه‌هاو و گرده‌نووی له ناوچه‌ی جه‌یران کرد. ده‌یان ئاخوند و
مه‌لا و شێخ عه‌بدولعزیز که حاکم شه‌رعی قه‌سری شیرین و کورد و سوننی
مه‌زه‌و بوو له گه‌ڵیدا بوون. ئه‌م سه‌ردانه‌ی بۆ چاوترسێنی زیاتری خه‌کی
ناوچه بوو که راده‌یه‌کی به‌رچاویان پێشتر بۆ عێراق هه‌ڵاتبوون. ئه‌م
هاتنه‌ی له لایه‌ن راده‌یه‌کی که‌م خه‌ڵک و مه‌لای ناوچه پێشوازی لێ کرا.
ناوبراو له قسه‌کانی
به هه‌ڕه‌شه داوای له خه‌ڵک کردبوو، که ده‌سه‌ڵاتی بێ ئه‌م لاو ئه‌و
لای رێژیم قه‌بووڵ بکه‌ن و ئاو به سه‌ر ئاگری فتنه‌دا بکه‌ن. یه‌کێ له
مه‌لاکانی ناوچه به‌ناوی" م ت " له نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵکه‌وه قسه‌ی
کردبوو و باسی زه‌برو زه‌نگی چه‌کداره‌کان و ئاڵۆزکردنی ناوچه‌ی بۆ
کردبوون. وتبووی ئارامش نه‌ماوه‌و ترس و دڵه‌ڕاوکه به سه‌ر ناوچه‌دا
زاڵه و خه‌ڵک له ترسا بۆ پاراستنی گیانیان ناچارن هه‌ڵبێن. داوامان
ئه‌وه‌یه کارێ بکه‌ن که خه‌ڵک بتوانێ له سه‌ر ماڵ و ژیانی خۆی دا بمێنێ،
رێزی خه‌ڵک بگیردرێ و بێ حورمه‌تیان پێ نه‌کرێ و ناچار نه‌کرێ خاکی وڵات
به جێ بهێڵن.
خه‌ڵخاڵی له وه‌ڵام
د ا به کورتی وتبووی که هه‌رکه‌س ده‌یه‌وێ بچێ با بچێ. ئێمه پێویستمان
پیان نیه‌و پێشی که‌سیش ناگرین نه‌ڕوات. ئه‌م قسانه‌ی خه‌ڵخاڵی نیشانه‌ی
سیاسه‌تی دژی کوردی رێژیمی نوێ بوو، کرده‌وه‌کانی دواتریش نیشانیان دا که
نه ئه‌وه‌ی پێشگیریان له زوڵم و زۆری چه‌کداره‌کانیان نه‌کرد به‌ڵکوو
به‌و قسه‌یه‌ی خه‌ڵخاڵی زیاتر هان دران ده‌ست درێژی بکه‌نه سه‌ر ماڵ و
ژیانی خه‌ڵک.
پێشتر باسمان کرد که
هێندێک له کوێخاو ساواکیه‌کانی چووبوونه چوار کڵاوو له لایه‌ن
سه‌رداره‌وه چه‌کدار کرابوون. عێراق یارمه‌تی باشی ده‌کردن و ئه‌وانیش له
گه‌ڵ رێژیم دا جه‌نگیان ده‌کرد. ئه‌و گرووپانه شه‌وانه ده‌هاتنه‌وه
ناوچه و ده‌ستیان ده‌وه‌شاندو ده‌گه‌ڕانه‌وه. ئه‌م عه‌مه‌لیاته
چه‌کدارییانه ببوونه بیانوو بۆ چه‌کداره‌کانی رێژیم بۆ ئازاردانی خه‌ڵک.
به‌و راده‌یه که ئه‌رته‌ش و سوپای پاسداران له‌و چه‌کدارانه زه‌بریان
ده‌خوارد زیاتر له‌وه دڕنده‌ییان له گه‌ڵ خه‌ڵک ده‌نواند.
له مانگی 7ی 1358ی
کۆچی به‌رانبه‌ر به 9ی 1979ی زایینی، هێزه چه‌کداره‌کانی رێژیم به
فه‌رمانده‌یی ستوان یه‌که‌م ئازه‌ربوون به تانک و تۆپ و هێزی چه‌کداری
پیاده‌وه، گوندی تایشه‌ییان گه‌مارۆ دا که بیانوویان ده‌ستگیرکردنی کوێخا
مه‌حموودی نه‌زه‌ری گه‌وره‌ی تایشه‌یی بوو. ناوبراو یه‌کێ له پیاوه
ناوداره‌کانی ناوچه بوو و وه‌ک یه‌کێ له گه‌وره‌کانیی جافی زه‌هاو نزیکی
له گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی جاف دا هه‌بوو. خه‌ڵکی گوند به‌رهه‌ڵستی ئه‌م
په‌رماره‌یان کرد‌و سه‌ره‌نجام به ناوبژیوانی ریش سپی یه‌کانی گوند
گه‌مارۆ له سه‌ر گوند گه‌ڵگیرا و پێش به تێک هه‌ڵچوون و خوێنڕێژی گیرا.
چه‌کداره‌کانی رێژیم
هه‌میشه له بیانوو ده‌گه‌ڕان و شه‌ڕیان به خه‌ڵکی ناوچه ده‌فرۆشت.
خه‌ڵک سووکایه‌تی ئه‌وانیان قه‌بووڵ نه‌ده‌کردو کرده‌وه‌کانیان به زوڵمی
ناحه‌ق به خۆیان ده‌زانی و، تا راده‌یه‌کی زۆر گوێ رایه‌ڵی یاسا‌و رێسای
ئه‌وان نه‌بوون و به‌رگریان له نیمچه سه‌ربه‌خۆیی ژیانی عه‌شایه‌ری خۆیان
ده‌کرد.
له 11/11/1358 کۆچی
به بیانووی هه‌بوونی چه‌کی قاچاخ له ناو گوندی ته‌پانی زه‌هاو، له کات
ژمێری 30/3 ده‌قه‌ی پاش نیوه‌رۆ به چوار تانک و دوو هلی کوپتێرو 22 ماشێنی
نه‌فه‌ر هه‌ڵگری چه‌کداره‌وه په‌لاماری گوندی ناوبراویان دا‌و بۆ ماوه‌ی
چه‌ند کات ژمێر گوندیان تۆپ باران کرد. له به‌رانبه‌ردا خه‌ڵکیش ده‌ستیان
دایه چه‌ک و بۆ به‌رگری له خۆیان له گوند چوونه ده‌ر. له ئاکام دا 5
که‌س له خه‌ڵکی ئه‌و گونده کوژران که ئه‌مانه ناوه‌کانیانه: فه‌تحوڵڵا
سه‌فه‌ری، عه‌زیم سه‌فه‌ری، ساڵح زه‌ریف نژاد، موحه‌مه‌د ته‌وفیقی و
موحه‌مه‌د فه‌تحی. له‌و جه‌نگه‌دا 12 که‌س بریندار بوون و 8 که‌سیش به
دیل گیران. له هێزه‌کانی رێژیم دوو که‌س به ناوه‌کانی ئیستوار لورستانی و
مووسا جه‌هانگیری خه‌ڵکی قه‌ڵا شایین کوژران. پاشماوه‌ی گوند له ژێر تۆپ
بارانی هێزه‌کانی رێژیم ماڵ و ژیانیان به جێ هێشت و ئاواره‌ی گونده‌کانی
ده‌ورو به‌ر بوون. پاش چه‌ند مانگێ به پرش و بڵاوی له ناوچه‌دا مانه‌وه‌و
سه‌ره‌نجام ناچار بوون په‌نا به‌رنه به‌ر عێراق و چه‌کیان بۆ هه‌ڵگرن.
له پایزی 1358ی
کۆچی که‌سێک به ناوی حوسه‌ین عه‌لی موحه‌مه‌دی خه‌ڵکی نه‌یلکی له نزیک
گوندی باوه‌های (باباهادی) له ناو مه‌زرادا به ده‌ستی چه‌کداره‌کانی
رێژیم ده‌کوژرێ. له ناوچه‌ی سه‌قه‌ڵاش سێ که‌س ده‌کوژرێن که یه‌کێ له‌وان
مناڵ ده‌بێ.