کورد له نێوان به‌رداشی سیاسه‌تی توانه‌وه‌دا
داگیرکه‌ران بۆ زاڵ
بوون به سه‌ر گه‌لی کورد و، ده‌ست به سه‌را گرتنی نیشتمانه‌که‌ی هه‌میشه
تێکۆشاون، تا له رێگای زه‌بروزه‌نگ و پیلان گێڕانه‌وه زه‌بری خۆیانی لێ
بوه‌شێنن و ئاژاوه له نێویاندا ساز بکه‌ن.
کورد بۆ خۆشی له به‌ره‌و
پێش بردنی سیاسه‌تی دوژمن بێ لایه‌ن نه‌بووه و، رۆڵی کاریگه‌ریان هه‌بووه.
له خوار بوونی ئاستی رۆشنبیری سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی، سیسته‌می ده‌ره‌به‌گایه‌تی،
ده‌سه‌ڵاتخوازی حیزبه‌کان و، پاوانخوازی سه‌رۆک خێڵ و حیزبه‌کان، رۆڵی
سه‌ره‌کیان له پرش بڵاوی و دووبه‌ره‌کیدا هه‌بوو و، شیرازه‌ی یه‌کیه‌تی کۆمه‌ڵگایان
لێک پچراندووه. گه‌وره‌کانی کورد له باتی سازان و رێک که‌وتنی نه‌ته‌وه‌یی
و، هاوکاری کردنی یه‌کتر زۆر جار په‌نایان بۆ دوژمنیان بردووه. به سه‌پاندنی
جه‌نگ به سه‌ر یه‌کتردا ناچار بوونه چه‌ک و چۆڵیان لێ وه‌ربگرن و، رێگای
قه‌ڵاچۆ کردنی گه‌ل و وێرانی کوردستانیان بۆ دوژمن خۆش کردووه. ئه‌ویش به
بیانووی جۆراوجۆره‌وه شار و گونده‌کانی سووتاندووه و خه‌ڵکه‌که‌ی راگواستووه.
هیچکام له حیزبه‌کانیش نه‌یان توانیوه پێشگیری له کرده‌وه دڕنده‌کانی
داگیرکه‌ران بکه‌ن و، به کات فریای خه‌ڵک بکه‌ون.
داگیرکه‌ر به بێ خه‌م
و هێچ مه‌ترسییه‌ک توانیویه گونده‌کانی کوردستان بڕووخێنێ و، دانیشتوانی
له ئوردووگا زۆره ملییه‌کاندا جێگیر بکات، یا بۆ شاره دووره‌کان دوور
له نیشتمانی خۆیان دووریان بخاته‌وه. هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی له باری
ئابوورییه‌وه په‌کیان بخا و، به‌ستراوه به ده‌وڵه‌ت و بۆ کاری ناڕه‌وا
سه‌ریان پێ شۆڕ بکا، مافی گه‌ڕانه‌وه و کشت‌وکاڵیان له سه‌ر زه‌وی و
زاره‌کانیان پێ نه‌دراوه. ئه‌م نموونه‌یه له عێراق و تورکیه‌دا زۆر
دڕندانه و و ناجوامێرانه بووه. ئه‌م کاره‌ی دوژمن بۆ رووخاندنی پردی
پێوه‌ندی نێوان گه‌ل و شۆڕش بووه و، توانیویه کۆسپ و ته‌گه‌ره بۆ
شۆڕشگێڕان دروست بکا. له باری ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تیشه‌وه، گه‌ل له
پێشکه‌وتن و ئاسایش و ئه‌منیه‌ت بێ به‌ش بکا.
کورد بۆ رزگاری له
بن ده‌ستی و سه‌ندنی مافی سیاسی و فه‌رهه‌نگی خۆی، به تایبه‌تی له سه‌ده‌ی
بیسته‌مدا تووشی زۆر چه‌رمه‌سه‌ری بووه. هه‌ر ده‌م ئاواره و په‌ڕیوه‌ی
ئه‌م دیو و ئه‌و دیوی سنوور بووه. ماڵ وێرانی و ژیانی ده‌ربه‌ده‌ری و
نیشته‌جێ کردنیان له ئوردوگاکانی وه‌ک ئه‌نزه‌ڵ له سه‌رپێڵی زه‌هاو،
که‌رج، شنۆ، نه‌غه‌ده، سه‌نگه‌ر، قۆره‌توو، ده‌وره، مه‌یدان، له
خانه‌قین و عه‌ربه‌ت، پێواز و زه‌ڕایه‌ن له سلێمانی و ده‌یان ئوردووگای دیکه،
نموونه‌ی سیاسه‌تی دڕندانه و شه‌ڕخوازانه‌و وێرانکارانه‌ی دوژمنه.
چۆڵ کردنی شار و
گونده‌کانی کوردستان و، راگواستنی دانیشتوانی بۆ ناوچه‌کانی دیکه، سیاسه‌تی
به‌رته‌سک کردنه‌وه‌ی سنووری جوگرافی کوردستان و پچراندنی شیرازه‌ی پێوه‌ندییه
نه‌ته‌وه‌یییه‌کانی نێوان به‌شه‌کانی کوردستان بوو. تا به‌و شێوه‌یه لێکیان
دابڕن و به ئاسانی بتوانن به سه‌ریاندا زاڵ بن و، له درێژخایه‌ندا له
ناو نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ستدا بیان توێنێته‌وه. وه‌ک سیاسه‌تی به تورک کردن
له تورکیه و له ده‌یه‌کانی شه‌ستیشه‌وه، له لایه‌ن رێژێمی به‌عسه‌وه
سیاسه‌تی به عه‌ره‌بی کردنی ناوچه‌کان له عێراقدا.
نووسین و دیاری کردنی
هه‌موو تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی ئوردوگا په‌نابه‌رییه‌کان، به هۆی زۆر بوون و
پرش و بڵاوی و تۆمار نه‌کردنیان له سه‌رچاوه کوردییه‌کاندا کارێکی ئاسان
نیه. هیوادارم که‌سانێک که له‌و ژیانه ره‌شه‌دا ژیاون، لانی که‌م به
کورتیش بێ له سه‌ر ئاواره بوون و شێوه‌ی ژیان له‌و ئوردووگایه‌دا که
تێیدا ژیاوه شتێ بنووسن، تا وه‌ک ئه‌زموونی مێژوو بۆ نه‌ته‌وه‌که‌مان
بمێنێته‌وه. بابه‌تی ئه‌م نووسینه‌ش به سه‌رهاتی ژیانی ئاواره‌یی زیاتر
له 40 هه‌زار که‌سه که له ناوچه‌یه‌کی بچووکی کوردستانه‌وه، به هۆی
جیاوازه‌وه، ئاواره بوونه و بۆ خۆم تێیدا ژیاوم و ئازاره‌کانیم چیژتووه.
ره‌حیم موحه‌مه‌دی