ئاسه‌واری برینی
ئاواره‌یی له سه‌ر روخساری کورد
ئاواره‌یی و دوور
خستنه‌وه به‌شێکی گرینگی مێژووی نه‌ته‌وه‌یی کورد پێک دێنن. کوردستان
به هۆی باری ئیستراتیژی و، ژئوپولیتیکه‌وه، به درێژایی مێژوو گۆڕه‌پانی
جه‌نگ و پێکدادانی زل هێزه‌کانی جیهان بووه. له‌وانه ئێران، یونان،
رۆم، تورک وعه‌ره‌ب. به هۆی هێرشه‌کانی ئیسکه‌نده‌ر و چه‌نگیزی مه‌غوول
و ته‌یمووری له‌نگ و هتد، کوردستان چه‌ندها جار تووشی وێرانی و قه‌ڵاچۆ
کردن هاتووه.
هه‌ر چه‌ند دۆخی
ژئوپولیتیکی کوردستان گرینگی تایبه‌تی خۆی هه‌یه، به‌ڵام کوردی تووشی
جه‌نگ و ماڵ وێرانی و هێرش و په‌لاماری دوژمن کردووه و زیانی زۆری
لێکه‌وتووه. به‌ڵام قه‌ت کۆڵی نه‌داوه و دوژمن نه‌یتوانیوه به
ته‌واوی به سه‌ریدا زاڵ بێ و داگیری بکا. کورد بۆ به‌رگری له
نیشتمانی و سه‌ربه‌خۆیی خۆی لێبوردوانه به گژ داگیرکه‌ردا چووه‌ته‌وه.
هه‌رچه‌ند ئه‌م به گژدا چوونه‌وه‌یه قه‌واره‌یه‌کی یه‌کگرتووی نه‌ته‌وه‌یی
نه‌بووه. میر و ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی کورد زۆر که‌م له کاتی په‌لاماردران
و هێرش کرانه سه‌ریان به هانای یه‌که‌وه چوونه، یا هه‌ر نه‌چوونه.
دوژمنان بۆ
سه‌ر پێ دانه‌واندنی کورد له کوردستاندا، چه‌ندین شێوازی جیاوازیان
هاوکات به‌کار هێناوه که، گرنگترینیان قه‌ڵاچۆ کردن، کوشتن ، تاڵان،
راونان و راگواستن و کۆچی زۆره ملی بووه. ته‌نانه‌ت بۆ به چۆکدا هێنان
و فه‌وتاندنی کورد له فتوای جیهاد و ئه‌نفال به گوێره‌ی ئایه‌تی
قورئان که‌ڵکیان وه‌رگرتووه. هه‌روه‌ها ئاژاوه و دووبه‌رکی نانه‌وه
و هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگی ناوخۆیی له شێوه‌کانی دیکه‌ی پیلانی دوژمن
دژی به کورد بووه. بۆ سه‌لماندنی ئه‌م راستیانه‌ی سه‌ره‌وه به
گوێره‌ی به‌ڵگه مێژوو‌ییه‌کان، گۆشه‌یه‌کی که‌می ئه‌و جینایه‌تانه ده‌خه‌ینه
پێش چاوی خوێنه‌ران. هه‌رچه‌ند ئه‌و مێژووه دوور و درێژه و
لێکۆڵینه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆی ده‌وێ، من ته‌نیا لێره ئاماژه به قووڵی و
ترسناکی ئه‌و جینایه‌تانه ده‌که‌م.
هه‌روه‌ک ئاماژه‌م
پێ کرد له به‌ر به‌رفراوانی جینایه‌ته‌کان دژ به کورد ته‌نیا له پێکهاتنی
ده‌وله‌ته‌کانی عوسمانی و سه‌فه‌وییه‌وه چه‌ند نموونه‌یه‌کی ده‌خه‌ینه
به‌ر چاو. یه‌که‌م نسکۆ و به‌ره‌و پارچه پارچه چوونی کوردستان، له
شه‌ڕی چالدێران له 1514ی زایینی له نێوان عوسمانی و سه‌فه‌وییدا ده‌ستی
پێ‌کرد که، له‌و جه‌نگه‌دا کوردستان بۆ جاری یه‌که‌م به ره‌سمی بوو به
دووبه‌شه‌وه.
جگه له جینایه‌ته‌کانی
شا ئیسمائیل کوشتن و راگواستنی گه‌وره‌کانی کورد، له سه‌ر ده‌می شا
عه‌باسی سه‌فه‌وی دا له ساڵی 1010ی کۆچیدا، 45 هه‌زار بنه‌ماڵه‌ی کورد
که راده‌ی حه‌شیمه‌تیان225 هه‌زار که‌س ده‌بوو، بۆ خوراسان راگوێزران.
مه‌به‌ست له‌م کۆچه زۆره ملییه بنه‌ماڵه‌کانی کورد، ترسی شا عه‌باس
له یاخی بوونیان له ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی و، راگه‌یاندنی ده‌سه‌ڵاتی
سه‌ربه‌خۆیی کوردستان بووه که، کورد له هه‌ر ده‌رفه‌تێک دا که بۆی
هه‌ڵکه‌وتبێ ته‌وقی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندیان له گه‌ردنی خۆ راماڵیوه و،
ده‌سه‌ڵاتی ناوچه‌یی خۆیان دامه‌زراندووه. هێندێک جار ئه‌م راۆه‌ڕینانه
تا سه‌ربه‌خۆیی چوونه‌ته پێش. نه گوێڕایه‌ڵی عوسمانی بوونه و نه
هی سه‌فه‌وی. ئه‌م کوردانه هه‌میشه مایه‌ی ده‌ردی سه‌ری شاکانی
ئێران و سولتانه‌کانی عوسمانی بوونه.
له ساڵی 1037
کۆچی شا عه‌باس دوای به‌ستنی په‌یمانی ئاشتی له گه‌ڵ عوسمانی‌دا، به
بیانووی به‌رگری کردن له خاکی ئێران له به‌رانبه‌ر په‌لامار و هێرشی
تورکمانه‌کاندا 15 هه‌زار بنه‌ماڵه‌ی دیکه‌ی کوردی بۆ خوراسان راگواست.
هه‌روه‌ها شا
عه‌باس 4500 بنه‌ماڵه‌ی کوردی له ناوچه‌ی ورمێ بۆ ناوچه‌ی ئابیوه‌ر و
ده‌رجز له خوراسان دوورخسته‌وه.
له سه‌رده‌می
نادر شای ئه‌فشاردا 2 هه‌زار بنه‌ماڵه‌ی عومرانلوو بۆ ناوچه‌ی گێلان
له باکووری ئێران دوور خرانه‌وه. بیانووی ئه‌م دوورخستنه‌وه‌یه پاراستنی
سنووره‌کانی وڵات له مه‌ترسی هه‌ڕه‌شه و په‌لاماری رووس بۆ سه‌ر
ئێران بوو. ئێستا نزیکه‌ی 60 گوندێ ده‌بن و به زاره‌وه‌ی کرمانجی قسه
ده‌که‌ن. کاتێ نادر شا ئه‌رزروم و بڵباسی گرت، 3 هه‌زار بنه‌ماڵه‌ی دیکه‌ی
بۆ خوراسان دوورخسته‌وه.
له ساڵی 1736ی
زایینی تا 1747ی زایینی زۆر له هۆزه کورده‌کان، له لایه‌ن نادر شاوه
بۆ شوێنه جۆراوجۆره‌کانی ئێران گوێزرانه‌وه. هۆزی شادیلی بۆ خوراسان،
ئه‌میرلوو بۆ ناوچه‌کانی ژوورووی قه‌زوێن، گالون عه‌بدۆ بۆ ده‌ور و به‌ری
شیراز. له‌م کۆچ پێکردنه زۆره ملییه‌دا، دوو مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی هه‌بوو.
یه‌که‌م بیانووی پارێزگاری له سنووره‌کان له هێرشی بێگانه، دووه‌م
بۆ پێشگیری له سه‌ر هه‌ڵدانی کورد دژ به ده‌سه‌ڵاتی پادشاکان و، دابڕان
و دوور خستنه‌وه‌یان له یه‌کتر بۆ لاواز کردنی هه‌ستی سه‌رکێشی و
یاخی گه‌رییه‌کانیان.
له جه‌نگی یه‌که‌می
جیهانی له ئیمپراتۆری عوسمانی‌دا 15206 که‌س به ده‌ستی عوسمانیه‌کان
کوژران و، 8758 خانووبه‌ره سووتێنران. سه‌رجه‌م 206 گوند کاول کران.
دوای ته‌واو بوونی جه‌نگیش 2هه‌زار که‌سی دیکه‌یان قه‌ڵاچۆ کرد. ئیمپراتۆری
عوسمانی که به هۆی جه‌نگه‌وه زۆر لاواز ببوو، ترسی سه‌رهه‌ڵدانی
ناوخۆیی له ناو خۆیدا هه‌بوو. بۆ پێشگیری له سه‌ر هه‌ڵدانی کورده‌کان
چه‌ند یاسا و بڕیارێکیان بۆ راگواستن و دوور خستنه‌وه‌یان ده‌رکرد. به
گوێره‌ی ئه‌و قانوونانه به زستانی سارد و سه‌خت که‌وتنه جێ به جێ
کردنی بڕیاره‌کانیان و راگواستنی کوردیان ده‌ست پێ‌کرد که، زیاتر له
700 هه‌زار که‌سی کورد به هۆی سه‌رما و برسیه‌تی له رێگادا مردن.
سه‌رچاوه کوردستان
له ساڵه‌کانی... د.که‌مال مه‌زهه‌ر
سه‌رچاوه: کوردستان
و کورد: د. قاسملوو
مێژووی گه‌لی
کورد: ساڵح قه‌فتان
سه‌رچاوه: کورد
میوورسکی
له ساڵه‌کانی
1925- 1926دا به راگواستن و قه‌ڵاچۆ کردن، زیاتر له
050
هه‌ازار کورد له ناو چوون. ئه‌مه بێجگه له‌وانه‌ی که به ره‌سمی
له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی تورکه‌وه له سێداره دران. له ساڵه‌کانی 84 تا
98 به بیانووی سه‌رهه‌ڵدانی کورده‌کان زیاتر له 2700 گوند چۆڵ و کاول
کران و زیاتر له دوو میلیون که‌س ئاواره‌ی شاره دوور و نزیکه‌کانی
تورکیه بوون. به هۆی سیاسه‌تی زه‌بر و زه‌نگ و تێرۆر و حکومه‌ت
نیزامی تورکیه نزیکه‌ی 800 هه‌زار که‌س په‌ڕیوه‌ی ئورووپا بوون.
به گوێره‌ی
بۆچوونی جه‌نه‌تان ره‌ندل، راده‌ی گونده رووخا‌و و سووتاوه‌کانی کوردستانی
تورکیه خۆی له چوار هه‌زار گوند ده‌دا. هه‌تا ئێستاش گوندنشینه‌کان
مافی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر ماڵ و زه‌وی و زاری خۆیان نیه و، بیانووی
ده‌وڵه‌ت بۆ ئیجازه پێ نه‌دانیان بۆ گه‌ڕانه‌وه، هاوکاری کردنیان له
گه‌ڵ (پ‌ک‌ک) ه و، که‌ڵک وه‌رگرتنی ئه‌و حیزبه له‌و گوندانه‌یه وه‌کوو
بنکه و په‌ناگای سه‌ره‌کی بۆ هێرش بردن بۆ سه‌ر ئه‌رته‌شی تورکیه.