بۆ پشتگری و هاوده‌نگی له گه‌ڵ خه‌باتی نێوخۆیی گه‌لانی ئێران و
به‌رگری له مافی گیراوه سیاسیه‌کان و خه‌باتگێرانی بواری
مه‌ده‌نی له کوردستان و ئێران، لایه‌نه سیاسی و کۆمه‌ڵه
مه‌ده‌نییه ئێرانی و کوردستانییه‌کان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، له
رۆژه‌کانی15 ،16و 17ی فێڤرییه‌ی 2010ی زایینی له به‌ر ده‌رکی
رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له ژنێڤ، له وڵاتی سویس
خۆپیشاندان به‌ڕێوه ده‌به‌ن.
ئێمه وه‌کوو رێکخراوی مافی مرۆڤ له کوردستانی ئێران له ژنێڤ
ده‌نگی خۆمان ده‌خه‌ینه پاڵ ده‌نگی ئازادیخوازی چین و توێژه‌کانی
ناو مه‌یدانی خه‌بات دژی سه‌ره‌ڕۆییه‌کانی کۆماری ئیسلامی و،
پشتیوانی خۆمان له خۆپیشاندانی هێزه سیاسی و کۆمه‌ڵه
مه‌ده‌نیه‌کان ده‌رده‌بڕین و بۆ رێزگرتن له خه‌باتی گه‌لانی ئێران
و به تایبه‌تی زیندانیه سیاسیه‌کان، به‌شداری خۆپیشاندانه‌کان
ده‌بین. هه‌روه‌ها داوا له هه‌موو که‌سێ ده‌که‌ین که بۆ
هاوده‌نگی و پشتگری له خه‌باتی ناوخۆ و ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین دژ
به رێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران، به‌شداری له خۆ پیشاندانه‌کان
بکه‌ن.
کۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری، کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤ له کوردستانی ئێران-
ژنێڤ