بنه‌ماڵه‌ی
بن‌و ئوناز (عه‌یار)
ئه‌بولفه‌تح
ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه
له کورده‌کانی شاری زه‌هاون و له نیوه‌ی سه‌ده‌ی چواره‌می کۆچی دا
فه‌رمانڕه‌وایی خۆیان ده‌ست پێکردووه. بۆ ماوه‌ی سه‌د ساڵ ده‌سه‌ڵاتیان
هه‌بووه. ناوچه‌ی جوگرافیای ژێر ده‌سه‌ڵاتیان به گوێره‌ی دۆخی ده‌ربه‌گایه‌تی
و جه‌نگی نێوان سه‌ردار و پادشاکان سه‌قامیگر نه‌بووه. به‌ڵام ئه‌م
بنه‌ماڵه‌یه له ناوچه‌کانی لوڕستانی باکوور، کرماشان، زه‌هاو،
بێڵه‌وار و شاره‌زوور و سامغان فه‌رمانڕه‌واییان کردووه.
ئه‌بولفه‌تح موحه‌مه‌د
له کورده‌کانی زه‌هاو له عه‌شیره‌تی شازنجان بوو. له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی
به‌در کوڕی حه‌سنه‌ویه‌ی به‌رزیکانی، یه‌کێ له سه‌رداره‌کانی ئه‌و پاشایه‌تیه
بووه. ناوبراو له زه‌هاو و هێندێک جاریش له شاره‌زوور و شوێنی دیکه‌دا
فه‌رمانڕه‌وایی بۆ کردوون. له دوایین ساڵه‌کانی ته‌مه‌نی به‌در دا،
له سه‌ر پله و پایه‌ی ده‌سه‌ڵاتداری، دووبه‌ره‌کی که‌وته ناو بنه‌ماڵه‌ی
حه‌سنه‌ویه. ئه‌بولفه‌تح له سه‌ر داوای به‌در له‌شکری نارده یارمه‌تیی
بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی پادشایه‌تییه‌که‌ی له هیلالی کوڕی به‌در
و، هێرشی کرده سه‌ر کرماشان و له هیلال شکستی خوارد.
به هۆی
درێژه‌ی دوو به‌ره‌کی نێوان بنه‌ماڵه‌که‌وه ده‌سه‌ڵاتی فه‌رمانڕه‌وایی
بنه‌ماڵه‌ی حه‌سنه‌ویه به‌ره‌و لاوازی ده‌چوو. ئه‌بولفه‌تح موحه‌مه‌د
شازنجانی که له ناوچه‌ی زه‌هاو ده‌سه‌ڵاتداری ده‌کرد وه‌ک رقه‌به‌ر
لێیان په‌یدا بوو.
ئه‌بولشۆک له ساڵی
954ی زایینی به پشتیوانی کورده‌کانی شازنجان له ناوچه‌ی زه‌هاو و،
شارزووردا له به‌رانبه‌ر ئالی بوویه‌دا راوه‌ستا. هێندێک له سه‌ردارانی
ئالی بوویه‌ی رفاند. سه‌بکته‌کین فه‌رمانده‌ی سوپای مه‌عزوده‌وله
ناوبراوی سه‌رکوت کرد، به‌ڵام کورده‌کانی شازنجان له ناوچه‌دا وه‌ک پارسه‌نگی
هێز مانه‌وه.
به لاواز بوونی
ده‌سه‌ڵاتی به‌ره‌و کۆتایی بنه‌ماڵه‌ی ئالی بوویه، یه‌کێ له ده‌سه‌ڵاتدارانی
ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه به ناوی به‌هائوده‌وله که، ساڵی 989ی زایینی ده‌سه‌ڵاتداری
به‌غدا بوو، به ئامانجی هاوپه‌یمانی له گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی به‌نو ئوناز
که، ئه‌و کات گه‌وره‌یان ئه‌بوالفه‌تح بوو، نزیکایه‌تی کرد. ئه‌بوالفه‌تح
به یارمه‌تی بنه‌ماڵه‌ی بوویه له به‌غداد له ساڵی 991ی ز، بوو به
ده‌سه‌ڵاتداری شاری زه‌هاو. له‌و کاته‌دا به‌در زیاتر به‌رژه‌وه‌ندی
سیاسی و ئابووری له پارێزگاکانی هه‌مه‌دان و ره‌ی دا بوو.
هه‌ر دوو بنه‌ماڵه‌ی
به‌رزیکانی و شازنجانی له لاوازی ده‌سه‌ڵاتداری بنه‌ماڵه‌ی بوویه، هه‌ر
کامیان به شێوه‌یه‌ک له دژایه‌تی ناوخۆیی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه که‌ڵکیان
وه‌ر ده‌گرت. له ساڵی 1006ی ز، کاتێ میر به‌در بنه‌ماڵه‌ی به‌نو
ئونازی له شاری زه‌هاو ده‌رپه‌ڕاند، ئالی بوویه‌ی به‌غدا پشتگیری ئه‌وبوالفه‌تحیان
کرد.
هه‌روه‌ک ئاماژه‌مان
پێی کرد ئه‌بولفه‌تح سه‌ره‌تا یه‌کێ له سه‌رداره‌کانی سوپای به‌در بوو.
به سه‌ر شاره‌زوور و قومش و کرماشان‌دا راده‌گه‌یشت. ئه‌بولشۆکی کوڕیشی
به سه‌ر زه‌هاودا فه‌رمانڕه‌وایی ده‌کرد. ناوبراو له ساڵی 381ی کۆچی
ده‌وڵه‌تی خۆی له زه‌هاو دامه‌زراند. به گوێره‌ی شه‌ره‌فنامه ئه‌بولفه‌تح
بیست ساڵ فه‌رماڕه‌وایی سه‌ربه‌خۆی هه‌بووه و، له ساڵی 401ی کۆچی
1010ی ز. کۆچی دوایی کردووه.
ئه‌بوولشۆک فارس
کوڕی ئه‌بولفه‌تح موحه‌مه‌دی به‌نو ئوناز
پاش مردنی ئه‌بولفه‌تح
موحه‌مه‌د، ئه‌بولشۆکی کوڕی بوو به جێ نشینی و، ده‌سه‌ڵاتی به ده‌سته‌وه
گرت. له ساڵی 421ی کۆچی به‌رانبه‌ر 1030ی ز. مه‌ڵبه‌ندی قومای داگیر
کرد. له ساڵی 437ی کۆچی 1055ی ز. کۆچی دوایی کردووه.
سه‌رکه‌وتنی
زیاتری ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه ده‌گه‌ڕایه‌وه سه‌ر دژایه‌تی ناوخۆیی بنه‌ماڵه‌ی
به‌رزیکانی. له‌و کاته‌دا کێشه له نێوان به‌در پادشای حه‌سنه‌وییه
و، هیلالی کوڕی زۆر توند و تیژ بوو. به‌در له هیلالی کوڕی شکستی
خوارد و، بووه هۆی ده‌ست تێوه‌ردانی ئالی بوویه له کار و باری ده‌سه‌ڵاتداری
ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه. پاش هاتنه‌وه سه‌ر کاری و بدر و کۆچی داویی له
1014ی زایینی. تاهیری کوڕی هیلال بۆ یه‌کخستنه‌وه‌ی پاشایه‌تی بنه‌ماڵه‌که‌ی
هاته مه‌یدان.
کاتێ تاهیر له
زیندان ئازاد ده‌بێ، بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی خاكی وڵاته‌که‌ی له گه‌ڵ ئه‌بولشۆک
گه‌وره‌ی پاشایه‌تی زه‌هاو، ده‌جه‌نگێ و تێکی ده‌شکێنی. برایه‌کی ئه‌بولشؤک
له‌و جه‌نگه‌دا ده‌کوژرێ. ئه‌بولشۆک دواتر به رواڵه‌ت له گه‌ڵ
تاهێردا ئاشت ده‌بێته‌وه. تاهیر خوشکی ئه‌بولشۆک ده‌خوازێ و خزمایه‌تی
ده‌که‌ن. دواتر ئه‌بولشۆک له هه‌لێکدا تاهێر له باتی خوێنی براکه‌ی
ده‌کوژێته‌وه.
کوژرانی تاهیر و
شکستی شه‌مسولده‌وله، بووه هۆی به هێزی و ناوبانگی ئه‌بولشۆک له
ناوچه‌ی زاگرۆس‌دا. ئێستا ئیدی ته‌نیا ده‌سه‌ڵاتداری زه‌هاو و شاره‌زوور
نه‌بوون، به‌ڵکوو له ناوچه‌کانی دینه‌وه‌ر و کرماشانیش ده‌سه‌ڵاتیان
هه‌بوو. بنه‌ماڵه‌ی ئالی بوویه ئیدی توانای جه‌نگیان له گه‌ڵ پاشایه‌تی
زه‌هاودا نه‌بوو.
له سه‌رده‌می
ده‌سه‌ڵاتداری ئه‌بولشۆک عه‌لائوده‌وله‌ی کاکوویه، هه‌مه‌دان و ده‌ورو
به‌ری داگیر ده‌کا و هێرش ده‌باته سه‌ر دینه‌ور، ئه‌بولشۆک خۆی پێ
راناگیری و هه‌ڵدێ و په‌نا ده‌باته به‌ر شه‌ره‌فوده‌وله‌ی وه‌زیر.
ئه‌لائوده‌وله له ترسا وازی لێ هێنا و گه‌ڕایه‌وه هه‌مه‌دان.
له ساڵی (421ی
کۆچی. مه‌شاهیری کورد) به گویره‌ی شه‌ره‌فنامه 420ی کۆچی قه‌ومی غه‌ز
په‌لاماری دینه‌وریان دا. ئه‌بولشۆک، ئه‌بولفه‌تحی کوڕی نارده سه‌ریان
و قه‌ڵاچۆیانی کرد ، به سه‌ریان دا سه‌رکه‌وت و زۆری لێیان به دیل
گرت. به‌م سه‌رکه‌وتنه ئه‌بولفه‌تح ناوبانگی زیاتری ده‌رکرد.
خه‌لیفه‌ی به‌غدا ناز ناوی حوسامودینی له گه‌ڵ شمشێرێکی جه‌واهێر
به‌ند به خه‌ڵات بۆی نارد.
ئه‌بولشۆک له
ساڵی 430ی ک. کرماشان و مه‌ڵبه‌ندی کێوات و، چه‌ند شوێنێ دیکه‌ی ده‌ست
به سه‌را گرت. ئه‌بولفه‌تحی کوڕیشی به جێ نشینی خۆی دیاری کرد. ئه‌بولفه‌تح
له باتی باوکی به سه‌ر دینه‌وه‌ردا راده‌گه‌یشت. له‌م کاته‌دا که
فه‌رمانره‌وای دینه‌وه‌ر بوو، قه‌ڵاکانی بکوراو بێزار شا و سند و
سامغانی له ژێر ده‌سه‌ڵاتی موهه‌لهه‌لی مامی ده‌رهێنا. بۆ ده‌ست به
سه‌را گرتنی شاره‌زوور که له ژێر ده‌سه‌ڵاتی مامی بوو که‌وته‌ڕێ. ئه‌بولفه‌تح
له‌م جه‌نگه‌دا شکستی خوارد و له لایه‌ن موهه‌لهه‌له‌وه به دیلی گیرا.
ئه‌بولشۆک که ئه‌م
هه‌واڵه‌ی بیست سوپایه‌کی کۆ کرده‌وه و، په‌لاماری موهه‌لهه‌لی برای
دا. موهه‌لهه‌ل خۆی پێ رانه‌گیرا و، په‌نای برده به‌ر عه‌لاءوده‌وله‌ی
کاکوویه. ناوبراو له‌شکری نارده سه‌ر دینه‌وه‌ر و داگیری کرد.
سورخابی برای ئه‌بولشۆکیش ئه‌م هه‌له‌ی قۆسته‌وه‌و ناوچه‌ی داقووقی داگیر
کرد. خه‌ڵکه‌که‌ی چه‌ک کرد و سزای دان. ئه‌بولشۆک ناچار چووه به‌غدا و
داوای یارمه‌تی له جه‌لالوده‌وله‌ی شالیار کرد و، به هێزێکه‌وه
گه‌ڕایه‌وه. عه‌لاءوده‌وله به بیستنی ئه‌م هه‌واڵه دینه‌وه‌ری به
جێ هێشت و ئه‌بوولشۆک گه‌یشته‌وه ده‌سه‌ڵات.
به نێوبژیوانی
جه‌لالوده‌وله، موهه‌لهه‌ل و ئه‌بولشۆک ئاشت بوونه‌وه. موهه‌لهه‌ل
ده‌سه‌ڵاتی براکه‌ی قه‌بووڵ کرد. به‌ڵام له به‌ر ئه‌وه‌ی موهه‌لهه‌ل
له ئازاد کردنی ئه‌بولفه‌تحی کوڕی ئه‌بولشۆک خۆی ده‌بوارد ناوبراو
ناچاربوو هێرش بکاته سه‌ر هه‌رێمی براکه‌ی و هه‌مووی لێ داگیر بکا.
له‌م کاته‌دا
ئیبراهیم یه‌ناڵ(نیاڵ) سه‌لجووقی له لایه‌ن توغرول به‌یگی برایه‌وه
(هێندێک سه‌رچاوه به خاڵۆی ناوی ده‌به‌ن) له ساڵی 432ی کۆچی به
له‌شکرێکی زۆره‌وه په‌لاماری دینه‌وه‌ری دا و، له گه‌ڵ کرماشان داگیری
کرد. ئه‌بولشۆک بۆ به‌ره‌نگار بوونه‌وه له گه‌ڵ هێرشی سه‌لجووقیدا
له گه‌ڵ موهه‌لهه‌لی برای رێککه‌وتن. هه‌رچه‌ند ئه‌بولفه‌تحی کوڕی
هێشتا ئازاد نه‌کرا بوو. ئه‌م رێککه‌وتنه دادی ئه‌بولشؤکی نه‌دا.
سه‌ره‌نجام ناچار بوو زه‌هاو به جێ بهێڵێ و په‌نا بباته به‌ر یه‌کێ
له‌قه‌ڵاکانی له قه‌راخ رووباری سیروان. له ئاکامدا له 437ی کۆچی
1055ی ز. له دونیا ده‌رچوو.
ده‌بینین که ئه‌م
بنه‌ماڵه‌یه‌ش وه‌کوو بنه‌ماڵه‌ی حه‌سنه‌وییه تووشی کێشه‌ی ناوخۆیی
له سه‌ر ده‌سه‌ڵات و دارایی هاتن و زه‌مینه‌ی لاوازی و له ناوچوونی
ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌ی ئاماده ده‌کرد.
موهه‌لهه‌ل
موهه‌لهه‌ڵ به
سه‌ر بکورادا راده‌گه‌یشت. ناوبراو له گه‌ڵ برا و برازاه‌که‌ی هه‌میشه
له تێک هه‌ڵچوون و جنگ دا بوو. پاش مردنی ئه‌بولشۆکی برای هه‌لی له
ده‌ست نه‌دا و، به هێزێکه‌وه په‌لاماری سه‌عدی کوڕی ئه‌بولشۆکی دا و،
هه‌موو هه‌رێمه‌که‌ی لێ داگیرکرد. له ساڵی 438ی کۆچی 1056ی ز. په‌لاماری
تاهیری حه‌سنه‌ویه‌ی دا و کرماشانی لێ داگیر کرد. له‌شکری ئیبراهیم یه‌ناڵ
برای سولتان توغرۆڵ که بۆ یارمه‌تی تاهیر هاتبوون تێک شکاند.
له به‌غدا چووه
چاوپێکه‌وتنی سولتان توغرول و ئه‌ویش داقووق، شاره‌زوور، سامغان و
سیروانی پێ دا.
له ساڵی 1055 پاش
مردنی ئه‌بولشۆک، کێشه‌ی نوێ له نێوان سه‌عدی کوڕێ ئه‌بولشۆک و موهه‌لهه‌ل
ساز بوو. مه‌هه‌لهه‌ل سه‌رکه‌وت و کرماشان و دینه‌وه‌ری له سه‌عد داگیر
کرد. سه‌عد بۆ قه‌ره‌بووی ئه‌و شکسته په‌نای برده به‌ر سه‌لجووقیه‌کان،
به‌ڵام موهه‌لهه‌ل به یارمه‌تی سورخابی برای توانی له ناوچه‌ی مایه‌شت
سوپاکه‌ی تێک بشکێنێ. له‌م کاته‌دا عه‌شایه‌ری کورد دژی ئه‌م دوو برایه
راپه‌ڕین و سورخابیان گرت، به‌ڵام موهه‌لهه‌ل تا ساڵه‌کانی 1048و 49
له شاره‌زوور درێژه‌ی به ده‌سه‌ڵاتی خۆی دا.
ماوه‌یه‌ک دواتر
ئیبراهیم یه‌نال سه‌عدی کوڕی ئه‌بولشۆکی به سوپایه‌کی غه‌زه‌وه بۆ
گرتنی شاری زه‌هاو نارده سه‌ر موهه‌لهه‌ل. سه‌عدی سه‌ره‌تا هێندێک
سه‌رکه‌وتنی وه‌ده‌ست هێنا. به‌ڵام دواتر موهه‌لهه‌ل به سه‌ریدا
سه‌رکه‌وت هێرشه‌که‌ی سه‌عدی تێک شکاند.
موهه‌لهه‌ل ساڵی438ی
کۆچی، له به‌غدا چووه لای سولتان توغرۆل و گوێڕایه‌ڵی خۆی بۆ سولتان
راگه‌یاند. توغرۆڵ زۆر رێزی لێگرت. موهه‌لهه‌ل له‌و چاوپیکه‌وتنه
داوای ئازاد کردنی سورخابی برای کرد که، له زیندانی توغرۆڵ به‌ندی
بوو. سولتان داواکه‌ی قه‌بووڵ کرد و سورخابی ئازاد کرد و قه‌ڵای ماهه‌کی
پێی دا. قه‌ڵای رواندینیشی دایه سه‌عدی کوڕی ئه‌بولشۆک.
ماوه‌یه‌ک دواتر
سه‌عدی برارزای له گه‌ڵی که‌وته شه‌ڕه‌وه. له 446ی کۆچی به دیلی گرت
و هه‌رچه‌ند سولتان توغرۆڵ داوای لێکرد ئازادی بکا، تکایه‌که‌ی قه‌بووڵ
نه‌کرد. له‌و کاته‌وه موهه‌لهه‌ل بێ سه‌روشوێن بوو.
سورخاب کوڕی مه‌حه‌مه‌د
سورخاب یه‌کێ له
براکانی ئه‌بولشۆک بووه. ناو براو کاتێ ئه‌بولشۆکی برای له گه‌ڵ عه‌لائوده‌وله‌دا
شه‌ڕی ده‌کرد، خۆی گه‌یانده داقووق و داگیری کرد. کاتێ ئیبراهیم یه‌ناڵ
له‌شکری ئه‌بولشۆکی شکاند، سورخاب چووه سه‌ر سه‌عدی کوڕی ئه‌بولشۆک و
مه‌ندلی لێ داگیر کرد و، مالێشی به تاڵان برد. سه‌عد چه‌ند جارێ به
گژی دا هاته‌وه، له شه‌ڕێک دا سه‌عد به دیل گیرا و لای مامی زیندانی
کرا. کوڕی سورخاب که ناوی ئه‌بوو عه‌سکر بوو له باوکی هه‌ڵگه‌ڕایه‌وه
و سه‌عدی ئازاد کرد.
ئه‌بوو عه‌سکه‌ر
به یارمه‌تی هۆزی ماهه‌کی که کورد و له ده‌ور و به‌ری کرماشان و
حه‌لیلان ده‌ژیان، سوپای سورخابیان تێک شکاند و به دیلیان گرت. به
دیلی بۆ ئیبراهیم یه‌ناڵیان به‌ڕێ کرد‌و ئه‌ویش چاوانی هه‌ڵکۆڵی.
ناوبراو ساڵی
443ی کۆچی به تکای موهه‌لهه‌لی برای له زیندان ئازاد ده‌بێ و له
قه‌ڵای ماهه‌کی جێگیر ده‌بێ. به پێی بۆچوونی ئه‌مین زه‌کی هه‌ر ئه‌و
ساڵه ده‌کوژرێ.
سه‌عدی کوڕی
ئه‌بولشۆک
سه‌عدی له سه‌ر
ده‌می ده‌سه‌ڵاتداری باوکی، فه‌رمانڕه‌وایی به‌ندنیج یا مه‌ندلی
ده‌کرد. سورخابی مامی دژی راپه‌ڕی و مه‌نده‌لیی لێ داگیرکرد. ئیبراهیم
یه‌ناڵ له‌شکری غووزی له گه‌ڵ سه‌عدی خست و موهه‌لهه‌لی له زه‌هاو
ده‌رپه‌ڕاند. له‌وێ خوتبه‌ی به ناوی ئیبراهیم یه‌ناڵ تێدا
خوێنرایه‌وه. پاش ماوه‌یه‌ک موهه‌لهه‌ل سه‌عدی له زه‌هاو "حلوان"
ده‌رپه‌ڕاند. سه‌عدی له هه‌رێمی ژێر ده‌سه‌ڵاتی مامی ده‌ستی دایه
چه‌ته‌یی و رێگری. یا به‌شێوه‌یه‌کی دیکه دژی ده‌سه‌ڵاتی مامی
ده‌جووڵایه‌وه. سورخاب سه‌عدی گرت و به‌ندی کرد. ئه‌بوو عه‌سکه‌ری
کوڕی سورخاب سه‌عدی ئازاد کرد. سه‌عدی هاته‌وه زه‌هاو و ده‌ستی به
سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه‌دا گرت و سولتان توغرۆلی سه‌لجووقی قه‌ڵای راندبینی
پێی دا.
به گوێره‌ی
بۆچوونی مه‌لا جه‌میل رۆژبه‌یانی له ژێرنووسی شه‌رفنامه‌ی کوردی
وه‌رگێڕاوی هه‌ژار، سه‌عدی له گه‌ڵ مامی موهه‌لهه‌ل تێک هه‌ڵچوونه‌وه
و، مامی خۆی به دیل گرت و به تکای توغرۆلیش به‌ری نه‌دا. له
ژێره‌وه‌ش له گه‌ڵ مه‌لیک ره‌حیم پێوه‌ندی دامه‌زراند. توغرۆڵ به‌گی
سه‌لجووقی قینی لێی هه‌ڵگرت و ناوچه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی سه‌عدی به به‌در
به‌گ مه‌نسوور کوڕی مه‌هه‌لهه‌ل سپارد. هێزێکیشی دایه تا به گژی
سه‌عدی دا بچێ. سه‌ره‌تا به‌در له به‌رانبه‌ر سه‌عدی دا هیچی پێ
نه‌کرا، دواتر هێزی زۆرتری کۆ کرده‌وه و، له ساڵی 446ی کۆچی هێرشی
کرده سه‌ر سه‌عدی و به دیلی گرت و هه‌رێمه‌که‌ی خسته ژێر ده‌سه‌ڵاتی
خۆیه‌وه.
هه‌روه‌ها
ده‌نووسێ له‌و ساوه ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی بنه‌ماڵه‌ی به‌نی ئوناز
که‌وته ژێر ده‌سه‌ڵاتی سه‌لجووقیان و، به‌در به‌گی کوڕی موهه‌لهه‌ل
بۆیان به سه‌ر شاره‌زوور و حلوان و دینه‌وه‌ردا راده‌گه‌یشت.
سورخاب کوڕی
به‌در
سورخاب ناز ناوی
ئه‌بوو فه‌وارسه. له پاش مردنی باوکی به فه‌رمانی توغرۆڵ به‌یگی
سه‌لجووقی بوو به ده‌سه‌ڵاتداری شاره‌زوور و خفتیان و داقووقا.
ناوبراو دواتر له گه‌ڵ سولتان به‌رکیارقی کوڕی مه‌لیکشادا بووه
هاوپه‌یمان. له ساڵی 495ی کۆچی له لایه‌ن ئه‌میرێکی تورکمانه‌وه به
ناوی قه‌رابلی سلغر، چه‌ند جارێ هێرش کراوه‌ته سه‌ر هه‌رێمی ژێر
ده‌سه‌ڵاتی سورخاب. جاری یه‌که‌م و دووه‌م سورخاب له‌شکری ئه‌میره
تورکمانه‌که‌ی تێک شکاندووه. به‌ڵام جاری سێیه‌م خۆی پێ راناگیرێ و
شکست ده‌خوا و هه‌زار کوردێک له‌و جه‌نگه‌دا ده‌کوژرێن.
دوای شکستی
سورخاب له قه‌رابلی سلغر، یه‌کێ له هاوڕیانی خۆێ لێی هه‌ڵده‌گه‌ڕێته‌وه
و قه‌ڵای خفتیانی (خفتیزگان) لێ داگیر ده‌کا. له‌م کاته‌دا سورخاب
ته‌نیا شاره‌زوو رو داقووقی به ده‌سته‌وه مابوو. پاش ماوه‌یه‌ک به
هۆی کێشه‌ی ناوخۆیی یاخییه‌کانی ناو قه‌ڵا یه‌کێکیان ده‌کوژرێ و ئه‌وی
دیکه‌یان ده‌نێرێته لای سورخاب و به مه‌رجی لێ بووردن، ئاماده‌یی خۆی
ده‌ر ده‌بڕی قه‌ڵاکه‌ی پێ بداته‌وه. سورخاب سوێندی لێ بوردنی بۆ ده‌خوا.
ناوبژیوان که‌وته نێوانیان و له ساڵی 495 کۆچی به‌رانبه‌ر به 1101 ی
ز قه‌ڵاکه‌ی خفتیانی ده‌ست ده‌که‌وێته‌وه.
له ساڵی 499ی
کۆچی به‌لک کوڕی بارام قه‌ڵای جانی جاڕی له سورخاب داگیرکرد. سورخاب
سێ جاران به له‌شکره‌وه هێرشی کرده سه‌ری، به‌ڵام نه‌یتوانی
قه‌ڵاکه‌ی لێ وه‌ربگرێته‌وه. دواتر ناوبژیوان که‌وته نێوانیانه‌وه‌و
قه‌ڵاکه‌ی درایه‌وه. سورخاب تا ساڵی 495 کۆچی هه‌موو هه‌رێمه‌کانی
میرنشینه‌که‌ی وه‌ده‌ست هێنایه‌وه. سورخاب پیاوێکی خاس کرده ده‌وڵه‌مه‌ند
و به داهات و به‌خشنده بووه. سه‌ره‌نجام له ساڵی 500ی کۆچی 1106ی
ز. کۆچی داویی کرد.
ئه‌بوو مه‌نسوور
مه‌لا جه‌میل رۆژ
به‌یانی له ژێر نووسی شه‌ره‌فنامه‌دا له حوسه‌ین حوزنییه‌وه
ده‌گێڕته‌وه که، ئه‌بوو مه‌نسوور پاش سورخابی برای به ده‌سه‌ڵات
گه‌یشتووه. پیاوێکی به مشوور بوو و گه‌شه‌ی به وڵاته‌که‌ی داوه.
بیست ساڵ فه‌رمانره‌وایی سه‌ربه‌خۆی هه‌بووه.
له
شه‌ره‌فنامه‌ی شه‌رفخان بدلیسی دا نووسراوه، پاش مردنی سورخابی باوکی
بووه به فه‌رمانڕه‌وای شاره‌زوور و، ماوه‌ی یازده ساڵ
فه‌رمانڕه‌اویی کرد. به گوێره‌ی تاریخ مشاهیر کرد له ساڵی 511ی کۆچی،
1117ی ز. له دونیا ده‌رچوو. به مردنی ئه‌بوو مه‌نسوور، ته‌مه‌نی 130
ساڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌ی به‌نی ئونازی شازنجانی له زه‌هاو کۆتایی
پێهات.
هێندێک جار
جیاوازی نێوان سه‌رچاوه‌کان ده‌بێته هۆی سه‌رلێ شێواوی بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی
که ده‌یانه‌وێ گۆشه‌یه‌ک له مێژووی نه‌ته‌وه‌که‌یان روون بکه‌نه‌وه.
لایه‌نی دیکه‌ی زۆر له سه‌رچاوه‌کان به شێوه‌ی گشتی و کورت نووسراون.
جگه له باسی گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات و جه‌نگ و سه‌رکه‌وتن و تێکشان و
مردن نه‌بێ، که‌متر باسی دۆخی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی ئابووری ئه‌و
سه‌رده‌مه‌یان تێدایه. به تایبه‌ت زۆر له ده‌سه‌ڵاتی پادشایی و
میرنشینی کوردی هێشتا به ته‌واوی سیسته‌می په‌روه‌رده‌یی و، زمانی
ره‌سمی ئیداریان به ته‌واوی دیار نیه. هێندێکیان به فارسی، هێندێک
به تورکی و، هێندیکی دیکه به عه‌ره‌بی هێندێک به‌ڵگه‌نامه‌یان لێ به
جێ ماوه. ئه‌وه‌مان لێ روونه که ئایین له گه‌ڵ سیسته‌می ده‌ره‌به‌گایه‌تی
کۆڵه‌که‌ی سه‌ره‌کی ده‌سه‌ڵات بووه. جگه له هێندێک له شاعیران نه‌بێ
به‌ڵگه‌یه‌کی ئه‌وتۆ به کوردی دوای هاتنی ئیسلام به ده‌سته‌وه نیه.
ئه‌وانیش به گوێره‌ی بارودۆخی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی سه‌رده‌می خۆیان
زۆربه‌یان به زمانی بێگانه نووسیویانه.
فه‌رمانڕه‌وایانی
ده‌رته‌نگ
فه‌رماڕه‌وایانی
ئه‌م حکومه‌ته له عه‌شایری که‌ڵوڕ بوونه که، ده‌سه‌ڵاتدارییه‌که‌یان
به سه‌ر سێ ناوچه‌دا دابه‌ش ده‌بن. که ئه‌مانه‌ن: فه‌رمانڕه‌وایانی
په‌ڵنگان، ده‌رته‌نگ ومایه‌شت. به پێی سه‌رچاوه‌ی مێژوویی کورد شه‌ره‌فنامه،
ئه‌م فه‌رمانڕه‌واییه له ناوچه‌ی حلوان "زه‌هاو" بووه. یه‌کێ له ده‌سه‌ڵاتدارانی
ئه‌م هه‌رێمه زۆراو به‌گ بووه که پیاوێکی ئازا‌و لێهاتوو وجوامێر
بووه. ناوچه و قه‌ڵاکانی پاوه، باسکه، ئالانی، قه‌ڵا زه‌نجیر،
روانسه‌ر، دوان و زرمانێکی به ده‌سته‌وه بووه. ناوه‌ندی ئه‌م حکوومه‌ته
قه‌ڵای ده‌رته‌نگ بووه.
پاش مردنی زوراو
به‌گ، عومه‌ر به‌گی کوڕی جێی گرتووه‌ته‌وه. له سه‌ره‌تای ده‌سه‌ڵاتداری
دا تووش و چه‌مووش و ده‌ست درێژکه‌ر و خوێن‌ڕێژ بووه. دواتر ئاڵوگۆڕی
به سه‌ردا هاتووه‌و ده‌ستی له کرده‌وه‌کانی پێشووی هه‌ڵگرتووه.
کاتێ سولتان
سڵێمانی قانوونی (غه‌زاگه‌ر) به‌غدای داگیر کرد، عومه‌ر به‌گ له
ده‌سه‌ڵاتی سه‌فه‌ویه‌کان یاخی بوو و، چووه ژیڕ فه‌رمانی
عوسمانی‌یه‌وه. به‌ڵگه‌ی ده‌سه‌ڵاتداری له دیوانی سولتان سڵێمانه‌وه
بۆ مۆر کرا و، هه‌تا کۆچی دوایی به سولتان سڵیمان وه‌فادار مایه‌وه.
پاش مردنی عومه‌ر
به‌گ، قوباد به‌گی کوڕی ده‌سه‌ڵاتی حولوان "زه‌هاو" و ده‌رته‌نگی به
ده‌سته‌وه گرت و مرۆڤێكی بوێر و ئازا، ده‌ست و دڵ ئاوه‌ڵا و خوێن
شیرین بووه. نه ته‌نیا ناوچه‌ی ده‌رته‌نگ به‌ڵکوو هه‌ر له
دینه‌وه‌ره‌وه هه‌تا ده‌وروبه‌ری به‌غدای له ژێر ده‌ستدا بووه. له
کاتی نووسینی شه‌ره‌فنامه‌دا له 1005ی کوچی ئه‌م حکومڕانه زیندوو و
له ده‌سه‌ڵاتدا بووه.
له ساڵی 512ی
کۆچی سولتان مه‌حموود سه‌لجوقی له زه‌هاو ده‌سه‌ڵاتی هه‌بوو. له ساڵی
528ی کۆچی مه‌لک توغرۆل کوڕی موحه‌مه‌د کوڕی مه‌لکشا، هه‌موو
شاره‌کانی هه‌رێمی جه‌به‌لی کرماشان، هه‌مه‌دان، دینه‌وه‌ر و زه‌هاو
و... داگیر کرد.
له ساڵی 529ی
کۆچی کاتێ که له سه‌ر دابه‌ش کردنی موڵک و تاج و ته‌خت کێشه له
نێوان مه‌لک داوود، مه‌لک توغرۆڵ و سولتان مه‌سعوود هه‌بوو، سولتان
مه‌سعوود به نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی له دابه‌ش کردنی ولایه‌ته‌کان له
نێوان موحه‌مه‌د و مه‌لکشادا، له به‌غداد ده‌رکه‌وت. کاتێ گه‌یشته
زه‌هاو به‌فرێکی زۆر باری و ناچار گه‌ڕایه‌وه دوا.
له ساڵی 529ی
کۆچی دبیس کوڕی سه‌ده‌قه که دوژمنی خه‌لیفه ئه‌لمستر بیلا بوو
په‌نای بۆ سولتان مه‌سعوود برد. خه‌لیفه بۆ جه‌نگ له گه‌ڵ سولتان
مه‌سعوود له‌شکری به‌ره‌و زه‌هاو نارد. ئه‌م له‌شکره که گه‌یشتنه
ئه‌و ناوچه‌یه ده‌ستیان دایه چه‌پا و راو ورووت و له هیچ کارێکی دزێو
خۆیان نه‌پاراست.
له ساڵی 1055
توغرۆل هێزه‌کانی خۆی له شاره‌کانی هه‌مه‌دان و دینه‌وه‌ر، کرماشان و
زه‌هاو جێگیر کرد. خۆی فه‌رمانده‌یی هێزه‌کانی بۆ تێک شکاندنی به‌رگری
و داکۆکی کورده‌کان و جه‌نگ له گه‌ڵ خه‌لیفه‌ی فاتمی له به‌غدا وه
ئه‌ستۆ گرت.
ئیبن ئه‌سیر
ده‌نووسێ که له 614ی کۆچی خاره‌زمشا عه‌لائه‌دین موحه‌مه‌د کوڕی
ته‌کش هه‌رێمی جبالی گرت و به ناوی سولتان مه‌حه‌مه‌د خاره‌زمشا
خوتبه‌ی خوێند. یه‌کێ له سه‌رداره‌کانی خۆی به 15 هه‌زار سواره‌وه
له‌وێ دانا.