به‌یتی
فولکلۆری به زاراوه‌ی که‌ڵهوڕی

دیل زه‌هاوی
ئه‌ده‌بی فولکلۆری، په‌ندی پێشنیان، قسه‌ی نه‌سته‌ق، مه‌ته‌ڵ، گاڵته و
گه‌پ، هۆنراوه، چیرۆک، داستان و ئه‌فسانه له خۆ ده‌گرێت.
(به‌رکوتێکی مه‌ته‌ڵی فولکلۆری کوردی، سه‌دره‌دین نووره‌دین)
ئه‌ده‌بی فولکلۆری، ئه‌ده‌بێکه که ده‌ماوده‌م و پشتاوپشت، له
نه‌وه‌یه‌که‌وه به نه‌وه‌یه‌کی دیکه گه‌یشتووه. له ناوچه‌یه‌ک بۆ
ناوچه‌یه‌کی دیکه سنووری تێپه‌ڕاندووه و، په‌ره‌ی سه‌ندووه و،
بڵاوبووته‌وه.
دانه‌رانی به‌رهه‌مه فولکلۆرییه‌کان دیار نین و بزرن. تاکه‌کانی
کۆمه‌ڵگا له یه‌کتریان وه‌ر گرتووه. زار به زار له ناو خه‌ڵکدا
بڵاو بووه‌ته‌وه و، له بیر و مێشکی تاکی کۆمه‌ڵدا تۆمار کراوه.
ئه‌وانیش بۆ نه‌وه‌ی دوای خۆیان گواستویانه‌ته‌وه. ئه‌و
به‌رهه‌مانه‌ی که خاوه‌نه‌کانیان دیار نین که‌وتوونه‌ته چوارچیوه‌ی
فولکلۆر و، بوونه‌ته‌ته موڵکی گشتی و ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی.
ئه‌ده‌بی فولکلۆری کوردی زاده‌ی هزر و بیری باو باپیرانمانه.
له‌وانه‌وه بۆ نه‌وه‌کانی پاش خۆیان به میرات ماوه‌ته‌وه. هه‌ر
نه‌ته‌وه‌یه‌ک زمان و کلتوری خۆی، سه‌رده‌م دوای سه‌رده‌م بۆ
نه‌وه‌کانی به جێ هێشتووه. بایه‌خ دان به فولکلور و دۆزینه‌وه و،
کۆ کردنه‌وه‌ی به واتای دۆزینه‌وه‌ی رابردووی هه‌ر گه‌ل و
نه‌ته‌وه‌یه‌که. زانینی مێژووی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئابوورییه
که، نه‌وه‌کانی نه‌ته‌وه ده‌توانن داهاتووی خۆیانی له سه‌ر بنیات
بنێن و، گه‌شه‌ی پێ بده‌ن. ئه‌م هه‌نگاوه ده‌بێته بنه‌ڕه‌تی
پێشکه‌وتنی هه‌ر نه‌ته‌وه. (به‌رکوتێکی مه‌ته‌ڵی فولکلۆری کوردی،
سه‌دره‌دین نووره‌دین)
ئیلکساندر کراب ده‌ڵێ: فولکلۆر زانستێکی مێژووییه، بۆیه ده‌بێ ئه‌م
زانسته بپارێزرێ و ببێ به به‌ردی بناخه‌ی ئه‌ده‌بی پێشکه‌وتوو.
ئه‌ده‌بی فولکلۆر شێوازێکی ساده‌ی هه‌یه و، هه‌ر به‌رهه‌مێ باس له
قۆناخێکی تایبه‌تی له ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی نه‌ته‌وه‌که‌ی ده‌کا و،
گۆڕانکارییه‌کانی سه‌رده‌مه جیاوازه‌کان ده‌ر ده‌خات.
گۆرانی
مه‌به‌ستی ئه‌م باته‌ته، لێکۆڵینه‌وه له سه‌ر هه‌موو لایه‌نه‌کانی
فولکلۆر نیه. بۆیه له‌م بابه‌ته‌دا زۆر له سه‌ر فولکلۆر به گشتی
نارۆین و بابه‌تی ئێمه پێوه‌ندی به به‌شی گۆرانی و، له‌ویشه‌وه
تاکه به‌یتی زاراوه‌ی که‌ڵهوڕییه که له هۆره و گۆرانیدا له
هه‌رێمی کرماشان به کار دێ. له‌م به‌شه‌دا به کورتی چاوێک به هێندێک
له‌و تاکه به‌یتانه ده‌خشێنین و به گوێره‌ی سنووری زانیاری خۆم
شییان ده‌که‌مه‌وه.
گۆرانی به کۆنترین بابه‌تی هونه‌ری و ئه‌ده‌بی مرۆڤایه‌تی ده‌ژمێردرێ
که زۆر له مێژه له ژیانی مرۆڤدا سه‌ری هه‌ڵداوه و، له هه‌ر
سه‌رده‌م و قۆناخێکی ژیانی مرۆڤایه‌تیدا له گه‌ڵیدا ژیاوه و، گه‌شه‌ی
کردووه‌و تا کۆتایی ژیانیشی له گه‌ڵیدا ده‌بێ. (لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک له
ئه‌ده‌بی فولکۆری کوردی، د. عیزه‌دین مسته‌فا ره‌سووڵ)
گۆرانی به‌شێکی زاتی سروشتی مرۆڤ و کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تیه که
ناتوانێ لێی جیا بێته‌وه. له کاتی خۆشی و شایی و دڵته‌نگی و شین و
شیوه‌ندا له گه‌ڵیدایه. گۆرانی کوڵ و کۆی ده‌روونی ئینسانه‌کان له
ژیانی رۆژانه‌یه. گۆرانی هه‌ست و جووڵان و، ده‌رخستنی تاسه و
ئاره‌زووه‌کانه و، له قووڵایی ناخی دڵه‌وه هه‌ڵ ده‌قووڵێ و، شیوازی
ساده‌یه و نێوه‌رۆکی ده‌وڵه‌مه‌ند و، له چواندن دا سه‌ره‌ڕای
ساده‌یی شاکاری تێدایه.
گۆرانی ئاوێنه‌ی نه‌ته‌وه‌یه و، ته‌نیا ده‌ربڕی هه‌ستی دانه‌ره‌که‌ی
نیه، به‌ڵکوو ده‌بێته هه‌ست و ده‌ربڕینی چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵ.
زمانی گۆرانی فولکلۆری ساده و ره‌وانه و ئاڵۆز نیه.
(لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک له ئه‌ده‌بی فولکۆری کوردی، د. عیزه‌دین مسته‌فا
ره‌سووڵ)
بۆ هه‌موو ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگا تێگه‌یشتنی ئاسانه، باسی سۆز و هه‌ستی
مرۆڤه‌کان به‌رانبه‌ر یه‌کتر ده‌کا.
هه‌روه‌ک پێشتر باسمان کرد، گۆرانی کۆنترین به‌شی مێژووی ئه‌ده‌بی
فولکلۆرییه. گۆرانی له لایه‌ن جووتیار، کرێکار، وه‌رزێر و شوان و ...
له کاتی کارکردن دا وتراوه. بۆچوونێک هه‌یه که گۆرانی به شێوازی
خۆی له سه‌رده‌می مرۆڤه سه‌ره‌تاییه‌کانیش دا هه‌ر هه‌بووه. به ده‌م
کۆ کردنه‌وه‌ی میوه و دانه‌وێڵه و خۆراک له به‌ر خۆیانه‌وه وره
ورێکیان هه‌ر کردووه. وتنی گۆرانی له کاتی کاردا توانێوه له باری
ده‌روونیه‌وه بۆ وره به‌رزی دژی سه‌ختی و دژواری کار و ئازاره‌کانی
و هه‌ر وه‌ها ماندوو بوون کاریگه‌ر بێت.
شوووانه‌کانێش له‌وانه‌ن که به دیار په‌زوپۆڵه‌کانیانه‌وه له چیا و
له‌وڕگاکاندا گۆرانیان وتووه. له‌و توێژانه‌ن که له بره‌و پێدان و
گه‌شه سه‌ندنی گۆرانی ده‌وریان هه‌بووه و رۆڵیان گێڕاوه. شوانه‌کان
که زۆربه‌ی کات به شوێن مێگه‌ل و له‌وه‌ڕگه‌دا بوونه زۆربه‌ی
کاتیان ته‌نیا و بێده‌نگ بوونه. که‌س نه‌بووه قسه‌ی له گه‌ڵدا
بکه‌ن. بۆ پڕکردنه‌وه‌ی کاتیان و، وه‌ره‌ز نه بوون گۆرانیان وتووه.
هه‌روه‌ها له بۆنه ئایینه‌کانیشدا گۆرانی وتراوه که زیاتر نوێژ و
په‌رستش بووه. (لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک له ئه‌ده‌بی فولکۆری کوردی، د.
عیزه‌دین مسته‌فا ره‌سووڵ)
له گۆرانی وتندا جیا له ئاواز و ده‌نگ، پێویست به به‌یت و هۆنراوه‌ش
بووه و، به‌شێکی گرینی گۆرانی بووه. له به‌ر ئه‌وه‌ی ئاوازی بێ
هۆنراوه ته‌نیا هاوارێک ده‌چێ، به‌ڵام به‌یت و هونراوه مانای پێ
ده‌به‌خشێ، جوانی ده‌کا و ده‌ی ڕازێنێته‌وه. بۆیه له به‌شی
داهاتوودا ده‌چێنه سه‌ر به‌یت و هۆنراوه،که مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی
لێکۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ته‌که‌ی ئێمه‌یه.