|
پێکهاتنی یه‌کیه‌تی
کرده‌وه‌ی به‌رده‌وامی سیاسی
9
ره‌حیم موحه‌مه‌دی
له‌و ماوه‌یه‌دا که
ئوپوزیسیونی کورد‌و ئێرانی پرش و بڵاو بوون و ئیدئولو‌ژی به سه‌ر ژیریان دا
زاڵ بوو و ئاماده نه‌بوون واز له تئوری یه‌کانی خۆیان بێنن و به
قازانجی جووڵانه‌وه‌ی گشتی له ئێران یه‌کگرن، حیزبی دێموکراتیش وازی
له‌رێبه‌ری پێکهێنانی به‌ره‌ی به‌رفراوانی هێزه‌کانی ئوپوزیسیون هێناو رووی
کرده کرده‌وه‌ی هاوبه‌ش. حیزبی دێموکرات بۆ گه‌یشتن به ئیسترایژی خه‌باتی
هاوبه‌ش تاکتیک یا شێوه‌یه‌کی دیکه‌ی له هاوکاری هه‌ڵبژاردو له گه‌ڵ
چه‌ندین رێکخراوی چه‌پ که زیاتر له به‌شه‌کانی چریک فیدایی بوون هاوکاری
ده‌ست پێ‌کرد. ئه‌م لایه‌نانه له سه‌ر خه‌باتی هابه‌ش پێکه‌وه وت‌ووێژیان
ده‌ست پێکردو سه‌ره‌نجام له 14ی بانه‌مه‌ڕ به‌رانبه‌ر به 4ی مه‌ی 1998ی
زایینی قه‌راردادی یه‌کیه‌تی به کرده‌وه‌یان بۆ
دێمو‌کراسی
بڵاو کرده‌وه. ئه‌م رێکخراوانه بریتی بوون له یه‌کیه‌تی چریکه
فیدائیه‌کان، حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، چریکی فیدایی رێگای کرێکار‌و
چریکی فیدایی ئه‌قلییه‌ت و له سه‌ر ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌و بۆ هاوکاری
رێککه‌وتن:
1- رووخاندنی کۆماری
ئیسلامی ئێران به که‌ڵک وه‌رگرتن له تێکڕای شێوه‌و تاکتیکه‌کانی خه‌بات.
2- دامه‌زراندنی
نیزامێکی دێموکراتیک و گه‌لی له قه‌واره‌ی کۆماری دا له رێگای ده‌نگدانی
ئازادانه‌ی زۆربه‌ی خه‌ڵکی ئێرانه‌وه.
3- دابین کردنی
ئازادی یه سیاسیه‌کان ومافه دێموکراتیک وشارستانیه‌کانییه‌کانی خه‌ڵک له
کامڵترین شێوه‌ی خۆی دا.
4- دابین کردنی مافه
نه‌ته‌وایه‌تیه‌کانی گه‌لانی زۆر لێکراوی ئێران، ئازه‌ربایجانی، کورد،
بلووچ، عه‌ره‌ب و تورکه‌مه‌ن له سه‌ربناخه‌ی دان نان به مافی گه‌لان له
دیاریکردنی چاره‌نووسی خۆیاندا، شان به شانی دیفاع کردن له یه‌کیه‌تی
دڵخوازانه‌ی ئه‌و گه‌لانه له چوارچێوه‌ی ئێران‌دا.
5- جیایی دین له
ده‌وڵه‌ت و ئازادی تێکڕای بیروباوه‌ڕه ئایینی و مه‌زهه‌بیه‌کان.
6-هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی
هه‌ر چه‌شنه جیاوازی دانانی جینسی، دابین کردنی به‌رامبه‌ری مافه‌کانی ژن
له گه‌ڵ پیاوان له گشت بواره‌کان.
7- دابین کردنی
مافه‌کان وبردنه سه‌ری ئاستی ژیانی کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشان و
ده‌سته‌به‌ر کردنی مافی پێکهێنانی رێکخراوی سه‌ربه‌خۆو مافی مانگرتن.
8- دابین کردنی مافی
ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی خه‌ڵکی ئێران له پێوه‌ندییه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کاندا و
دژایه‌تی کردن له گه‌ڵ هه‌ر چه‌شنه ده‌ست تێوه‌ردانێکی بێگانه
زۆر جار
ئاڵوگۆڕه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگا پاڵ به رێکخراوه سیاسییه‌کانه‌وه ده‌نێن تا
لێک نزیک بنه‌وه‌و بۆ وه‌ڵام دانه‌وه به داخوازکانی خه‌ڵک و هه‌ڵسووڕ
کردنی هێزه‌کانیان، هێندێک هه‌نگاوی هاوبه‌ش هه‌ڵگرن. به داخه‌وه له
پێکهێنانی به‌ره‌و کاره هاوبه‌شه‌کاندا ئیستراتیژی له بیر کراوه‌و، له
به‌ر ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی ئه‌و هه‌نگاوانه لایه‌نی تاکتیکیان هه‌یه‌و
رێککه‌وتنه‌کان به گوێره‌ی باوه‌ر به چوارچێوه‌ی هاوکاری به‌رده‌وام بۆ
ئیستراتیژی نیه، پاش ماوه‌یه‌ک ساردی ده‌که‌وێته نێوانیان و لێک
ده‌کشێنه‌وه.
به‌ره کاتێ
سه‌رکه‌وتوو ده‌بێ که هه‌موو لایه‌نه‌کان هه‌ستیان به پێویستی ئه‌و
ئورگانه کردبێ و لایه‌نی تاکتیکیان وه‌لانابێ و له سه‌ر ئیستراتژی
پێکه‌وه رێککه‌وتبن. له کاری به‌ره‌یی دا نابێ کێشه‌ی ئیدئولو‌ژی به‌رتر
بدرێ به سه‌ر ئامانجی هاوبه‌شدا. له چوارچیوه‌ی به‌ره‌دا ده‌بێ
لایه‌نه‌کان توانیبێتیان به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و رزگاری گه‌لانیان به سه‌ر
قازانج و به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سکی حیزبایه‌تیدا زاڵ کردبێ. ئه‌م پێویستیه
زیاتر له به‌ر ئه‌وه‌یه که هه‌ر هێزو رێکخراوی سیاسی چوارچێوه‌ی
ته‌شکیلاتی خۆی هه‌یه‌و، به‌ره ته‌نیا خستنه سه‌ریه‌کی تواناکان و
تێکۆشانی هاوبه‌شه له سه‌ر خاڵه هاوبه‌شه‌کان بۆ گه‌یشتن به ئامانجی
هاوبه‌ش. ئه‌وه‌ی قازانجی حیزبی بێ ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌ڵسووڕانی
ته‌شکیلاتی رێکخراوه‌کان بۆ خۆیان.
ئه‌وه‌ی تا ئێستا من
بیستوومه‌و خوێندوومه‌ته‌وه له تئوریدا هه‌موو که‌س و لایه‌نێ لایه‌نگرو
تێکۆشه‌ری پێکهێنانی به‌ره بۆ گه‌یشتن به ئامانجی هاوبه‌شه، به‌ڵام کاتێ
دێنه گۆڕه‌پانی کرده‌وه‌و ده‌بینین که هه‌ر لایه‌نێک به شێوه‌ی تاکتیکی
ده‌یه‌وێ به قازانجی سیاسه‌ته‌کانی خۆی که‌ڵک له به‌ره وه‌ربگرێ.
ئه‌وه‌ی جێی داخه که هیزو رێکخراوه‌کان ئاماده نین هه‌ر که‌س به
گوێره‌ی توانای خۆی و بوونی، خۆی بناسێنێ و تووشی له خۆبایی بوون و لووت
به‌رزین و ئاماده نین دان به توانای یه‌کتردا بنێن. زۆربه‌ی کێشه‌که‌یان
ره‌نگه له سه‌ر پێکهاتن له سه‌ر خه‌بات و خاڵی هاوبه‌ش نه‌بێبه‌ڵكوو
زیاتر له سه‌ر دابه‌شی ده‌سه‌ڵاتی رێکخراوه‌یی له به‌ره‌دا بێ. هه‌ر
بۆیه یه‌که‌م مه‌رجێ که دێموکراسییه و هه‌موویان خه‌باتی بۆ ده‌که‌ن
هه‌ر له یه‌که‌م هه‌نگاودا ده‌بێته قوربانی ململانێی ده‌سه‌ڵات و
به‌رژه‌وه‌ندی رێکخراوه‌یی.
نابێ ئه‌وه‌ی له بیر
بکرێ که خاڵه گشتی وهاوبه‌شه‌کانی به‌ره لانی که‌می بۆچوونه
هاوبه‌شه‌کانه که ، ده‌بێ هێزه‌کانی پێکهێنه‌ر ئاگادار بن که به‌ره
به‌رنامه‌ی رێکخراو و حیزب نیه، به‌ڵکوو شێوه‌یه‌که له خه‌بات له سه‌ر
چه‌ند خاڵی گشتیی که له ئاکامی هاوفکری و هاوکاری نزیکی رێکخراوه‌کانه‌و
له‌سه‌ری رێکن، وه‌ک ئه‌م چه‌ند خاڵه‌ی سه‌ره‌وه‌و پێویست ناکا بچنه ناو
ورده‌کاری و شی کردنه‌وه‌ی بیر‌و بۆچوونه‌کان. ئه‌م کێشه‌یه زۆر ناسکه‌و
نابێ حیسابی به‌رنامه‌ی حیزبێکی بۆ بکه‌ی، بۆ نموونه رووخانی رێژیم که
خاڵێکی هاوبه‌شی هه‌موو لایه‌که خاڵێکی گشتیه ئیدی هه‌رکه‌سێ چۆن ئه‌م
رووخانه باس ده‌کا شتی تاکتیکین. یا نیزامی داهاتوو ده‌بێ دێموکراتیک بێ،
واته پاش رووخان ده‌بێ دێمو‌کراسی کۆڵه‌که‌ی نیزامی داهاتوو بێ و
هه‌ڵبژاردن بکرێ و کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک به ده‌نگی راسته‌وخۆی خۆیان نیزام
هه‌ڵبژێرن، ئیدی دێمو‌کراسی بورژوازی ده‌بێ یا سوسیالیستی یا.... تۆ
ناتوانی هه‌ر له ئێستاوه دیاری بکه‌ی. ئه‌گه‌ر باوه‌ڕمان به دێمو‌کراسی
هه‌بێ، کۆسپی سه‌ره‌کی سه‌ر رێگای رێکه‌وتنه‌کان هه‌ڵده‌گیرێ و یه‌کێ
گرفتی بنه‌ڕه‌تییه‌کان که یه‌کتر قه‌بووڵ نه‌کردنه چاره‌سه‌ر ده‌کرێ.
به‌ڵام یه‌کێ له گه‌وره‌ترین گرفته‌کانی هێزه سیاسیه کوردستانی و
ئێرانیه‌کان ئه‌وه‌یه که بۆ خۆیان، به ده‌گمه‌ن له کرده‌وه‌دا
باوه‌ڕیان به دێمو‌کراسی هه‌یه‌و، هه‌موو که‌سێ لایه‌نگری دێمو‌کراسی یه‌ک
لایه‌نه‌یه، واته ته‌نیا مافی قسه کردن بۆ خۆم که‌سی دیکه جگه له
به‌ڵی قوربان نه‌بێ مافی دیکه‌ی نیه. زۆر جاریش وه‌ک دیکتاتۆر به
نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه، یا چینی کرێکار خۆیان به سه‌ر کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکدا
ده‌سه‌پێنێنن که ئه‌م شێوه نوێنه‌رایه‌تیه هیچ جیاوازی له گه‌ڵ
نوێنه‌رایه‌تی وه‌لی فه‌قی واته نوێنه‌ری خوا له سه‌ر زه‌ویدا نیه.
یه‌کێ دیکه له
گرفته‌کانی به‌ره‌ی سه‌رانسه‌ری یا کوردستانی سنوور دانانی ئیدئولوژیه که
هێزه‌کانی ئوپوزیسیونی دابه‌ش کردووه. چه‌پ له گه‌ڵ چه‌پ، راست له‌گه‌ڵ
راست، مه‌زهه‌بی و پاشایه‌تی، ئه‌م ده‌سته‌و گرووپانه له ناو کۆمه‌ڵگادا
یه‌کتریان قه‌بووڵ نیه‌و ئه‌م هه‌ڵوێست گرتن و یه‌کتر قه‌بووڵ نه‌کردنه
خۆی چه‌ند ئاکامی خراپی ده‌بێ، وه‌ک وتمان دابه‌ش بوون ولاوازی هێزه‌کان.
پێشێل کردنی مافه دێموکراتیکه‌کان که هه‌ر لایه‌نه‌ێک دروشمی بۆ ده‌دا،
هه‌روه‌ها هه‌نگاو هه‌ڵهێنان به پێچه‌وانه‌ی دێمو‌کراسی به‌ره‌و دیکتاتۆری
ئیدئولو‌ژی.
کاتێ که زه‌مینه‌ی
کارکردن پێکه‌وه ئاماده نیه و بێ باوه‌ڕی و دوڕدونگی له نێوان
هێزه‌کاندا هه‌یه، باشتر وایه له باتی پێکهێنانی به‌ره، له سه‌ر کاری
هاوبه‌شی کاتی و کورت خایه‌ن رێککه‌ون و به‌و شێوه‌یه زه‌مینه‌ی
رێكکه‌وتنی به‌رفراوانتر ئاماده بکه‌ن، تا ئه‌وه‌ی دروشم بۆ ئه‌رک و کارێ
بدرێ و توانای مادی و مه‌عنه‌وی بۆ خه‌رج بکرێ که زه‌مینه‌ی ئاماده نیه.
له به‌ره‌یه‌کی
دێموکراتیک‌دا روونه که هێزو لایه‌نێ که باوه‌ڕی به دێمو‌کراسی نه‌بێ
جێگای نابێته‌وه، له هه‌مان کاتیش‌دا نابێ به شێوه‌ی نادێموکراتیک پێش
به به‌شداری لایه‌نی دیکه‌ش بگیردرێ که چوارچێوه‌ی گشتی خه‌باتی هاوبه‌شی
قه‌بووڵه. له به‌ره‌یه‌کی دێموکراتیک‌دا ئه‌وه‌ی که گرینگه هه‌بوونی
که‌شو هه‌وایه‌کی دێموکراتیک بۆ پێکه‌وه کار کردنه. هه‌روه‌ها دێمو‌کراسی
کۆڵه‌ی بنه‌ڕه‌تی ئه‌م رێککه‌وتن و هاوپه‌یمانیانه‌یه. ئه‌گه‌ر دێمو‌کراسی
له ناوخۆی به‌ره‌دا کاری پێ نه‌کرێ، ئه‌و به‌ره‌یه ناتوانی به‌رده‌وام
بێ.
له‌یه‌کیه‌تی به
کرده‌وه‌ی به‌رده‌وام بۆ دێمو‌کراسی دا نزیک دوو ساڵێک چه‌ند رێکخراو وه‌ک:
چریکه فیداییه‌کانئ ئێران، رێکخراوی راه کارگه‌ر، حیزبی دێموکرات، چریکه
فیدائیه‌کانی ئێران شوورای عالی، چریکه فیدائیه‌کانی ئه‌قه‌لیه‌ت و ئیتحاد
فیدائیه‌کان پێکه‌وه هاوکارییان ده‌کرد. ئه‌و رێکخراوانه تا راده‌یه‌ک
توانی بوویان بێ باوه‌ریان له نێوانیان لابه‌رن. زۆر جار له هه‌ڵوێست
گرتنه‌کان دا هێنده نزیک بوون که پێویستی نه‌ده‌کرد هه‌موویان له سه‌ر
بابه‌ته‌که کۆ ببنه‌وه. هه‌ر چه‌ند پاش ماوه‌یه‌ک خاڵه هاوبه‌شه‌کانیان
ئاماده‌و مۆر کردبوو به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نه‌کانی دیکه‌ش بتوانن
به‌شداری بکه‌ن تا ساڵێ راگه‌یاندنه‌که‌یان وه دوا خست. ئه‌ساسی ئه‌م
یه‌کیه‌تیه په‌ره‌پێدانی زیاتری به به‌شداری لایه‌نه‌کانی دیکه بوو.
به‌ڵام دواتر ده‌بینین که ئه‌م پلاتفورمه ته‌نیا له لایه‌ن سێ حیزب
ورێکخراو مۆر کراوه.
یه‌کیه‌تی به
کرده‌وه‌ی به‌رده‌وام بۆ دێمو‌کراسی له سه‌ر رووداوه‌کانی ئێران ناوخۆیی و
نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌ڵوێستی هه‌بووه‌و سه‌باره‌ت به بۆنه‌کان نه‌ورۆز، 1ی
مه‌ی، 8ی مارس، خۆپیشاندانه‌کانی ناوخۆ، ئێعدام یا تێرۆری تێکۆشه‌ران، رۆژی
دانشجوو، کوشتاری به کۆمه‌ڵی زیندانیه سیاسیه‌کان، قه‌تڵه
زه‌نجیره‌ییه‌کان، کێشه‌ی ناو‌کی ئێران، ... پێکه‌وه هاوکاری توندوتۆڵیان
هه‌بووه‌و له ده‌ره‌وه‌ی وڵات دا پێکه‌وه خۆپیشاندانی هاوبه‌شیان
پێکهێناوه‌و به‌شداری جێژن و بۆنه‌ی یه‌کتریان کردووه.
ئیتحادی کار ژماره
رۆژنامه‌ی کوردستان ژماره
|