|
هه‌وڵ و ته‌قه‌للای
پاش شوورای به‌رگری میللی
8
ره‌حیم موحه‌مه‌دی
حیزبی دێموکرات پاش
ده‌رکرانی له شوورای به‌رگری میللی به رێبه‌ری موجاهیدین، له نێو
هێزه‌کانی ئوپوزیسیون چه‌پ و دێموکرات خه‌باتیان بۆ پێکهێنانی به‌ره
ده‌ست پێکرده‌وه‌و له گه‌ڵ هێزه دێموکرات و پێشکه‌وتنخوازه‌کاندا
وت‌ووێژیان ده‌ست پێ‌کرد.
یه‌کێ دیکه له تێ
نه‌گه‌یشتنی ئوپوزیسیونی ئێرانی له پێویستی به‌ره ، دوور بوونیان له
گۆڕه‌پانی خه‌باته که، بووه‌ته هۆی ئاگادار نه‌بوونیان له
ئاڵوگۆڕه‌کانی ناو کۆمه‌ڵ و لاوازیان له رێبه‌ری کردنی خه‌بات. بۆیه
هه‌ست به هاوکاری و یه‌کگرتن و خستنه سه‌ر یه‌کی هێزه‌کانیان ناکه‌ن.
که‌شو هه‌وای
زه‌بروزه‌نگ و دیکتاتوری له ناوخۆی وڵات‌دا، پێش به ده‌ره‌تانی
کۆبوونه‌وه‌ی نارازیه‌کانی ناوخۆ ده‌گرێ تا بتوانن رێکخراوی نوێ پێک بێنن و
هێزه‌کانی ناوخۆ رێک بخه‌ن. نه‌بوونی رێکخراوی نوێ یه‌کی دیکه له
هۆیه‌کانی رێک نه‌که‌وتنی هێزه‌کانه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
به‌ره واته
یه‌کگرتنی هێزه‌کانی گۆره‌پانی خه‌بات و هیوایه‌کی گه‌وره‌ی کۆمه‌ڵانی
خه‌ڵکه و به گه‌رم و گوڕی خه‌بات و سه‌رکه‌تن دڵخۆشیان ده‌کا. له‌م
کاته‌دا بوو که حیزبی دێموکرات له پێکهێنانی به‌ره‌یه‌کی به‌رفراوان له
هێزه‌کانی ئوپوزیسیون بێ هیوا بوو‌و نه‌یده‌ویست که به‌ره‌یه‌کی به‌رین له
سه‌ر بناخه‌یه‌کی له‌رزۆک دامه‌زرێنێ و زوو تێک بچێ و کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک
تووشی نائومێدی بکا.
به‌ره ئه‌گه‌ر له
به‌شێکی بچووکی هێزه‌کان پێک بێ ناتوانێ نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو بۆچوونه‌کان
بکاو سه‌رکه‌وتوو نابێ و ره‌نگه زه‌بریش له به‌ره بدات. بۆ حیزبی
دێموکرات دوو مه‌سه‌له له پێکهێنانی به‌ره‌دا گرینگ بووه، دێموکراسی و
مافی نه‌ته‌وایه‌تی دوو ئه‌سڵی بنه‌ڕه‌تی و ئه‌ساسی بوونه. هێندێک له‌و
هێزانه که میحوه‌ری به‌ره‌ن به‌داخه‌وه به ره‌واڵه‌ت باه‌ڕیان به
دێموکراسی و مافی نه‌ته‌وایه‌تی به تایبه‌تی مافی کورد هه‌یه‌و بۆ
زۆرێکیان دوای ساڵها تێکۆشانی هاوبه‌ش هێشتا یه‌کپارچه‌یی خاکی ئێرانی له
رووخانی دیکتاتوری پێ گرینگتره یا بیانوویه‌که به ده‌ستیه‌وه. هێشتا
نه‌یاتوانیوه قه‌بووڵ بکه‌ن که مافی گه‌لانی بن ده‌ست یه‌کێ له
کۆڵه‌که‌کانی دێموکراسیه‌و باشترین ده‌سته‌به‌ری یه‌کپارچه‌یی ئێران و
دێموکراسی یه‌کیه‌تی دڵخوازی گه‌لانه.
حیزبی دێموکراتی پێ
له سه‌ر بۆچوونی خۆی له سه‌ر به‌ره داده‌گرێ به‌ڵام نه‌بوونی زه‌مینه‌ی
به‌ره کاتی واز له تێکۆشان بۆ به‌ره دێنێ و بۆ پێکهێنانی زه‌مینه‌ی
هاوکاری به کرده‌وه‌و هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرێ که کاریگه‌ری له سه‌ر خه‌باتی
کورت خایه‌ن ده‌بێ و هاوکات هه‌نگاویشه به‌ره‌و پێکهێنانی به‌ره. حیزب
له‌و بڕوایه‌دایه که ئه‌و هێزه سیاسیانه که له هه‌ڵوێست و
بووچوونه‌کانیان پێکه‌وه نزیکن سه‌باره‌تی به زۆر له رووداوه‌کانی رۆژ
هاوفیکری و هاوکاری یه‌ک بکه‌ن وه‌ک: دوا رۆژی شۆرشی ئێران، گرتنی
هه‌ڵوێستی هاوبه‌ش و ده‌رکردنی به‌یاننامه‌ی هاوبه‌ش له سه‌ر رووداو
مه‌سه‌له سیاسیه‌کان، گۆڕینه‌وه‌ی زانیاری له سه‌ر نه‌خشه‌و پیلانی
دوژمن، دانی یارمه‌تی مادی و مه‌عنه‌وی به یه‌کتر له کاتی پێویستدا،
ئه‌گه‌ر هێزی چه‌کداریان هه‌بێ ده‌توانن کاری چه‌کداری هاوبه‌ش بکه‌ن.
شێوه‌یه‌کی دیکه له
هاوکاریه‌کانی نێوان هێزه‌کان دتوانێ خۆپیشان دان و مانگرتن و کرده‌وه‌وی
هاوبه‌شی جۆراوجۆر بێ. ئه‌م هاوکاریه‌ش نابێ له نێوان رێبه‌رایه‌تی دا
قه‌تیس بکرێ و ده‌بێ ببرێته ناو ریزه‌کانی خۆیه‌وه.
حیزبی دێموکرات
هێندێک خاڵی وه‌ک مه‌رجی هاوکاری له گه‌ڵ هێزه‌کانی دیکه‌دا داناوه
له‌وانه: ره‌تکردنه‌وه‌ی دوو رێژیمی پاشایه‌تی و ئیسلامی، باوه‌ڕ به
دێموکراسی، مافی نه‌ته‌وایه‌تی گه‌لانی ئێران، مافه ئابووری و
کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی چینه هه‌ژارو ده‌ست کورته‌کان، له گه‌ڵ هێزانه
ئاسانتر ده‌گه‌نه ئاکامی دڵخواز.
یه‌کێ له
جیاوازیه‌کان له سه‌ر ئامانجه‌کانی به‌ره، مه‌رجه‌کانی به‌ره،
ئه‌ندامانی پێکهێنه‌ری به‌ره و شێوه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری وهه‌روه‌ها شێوه‌ی
بیروبۆچوونی له سه‌ر یه‌ک نه‌گرتنیشی جۆراوجۆره.
کوردستان ژ:194 له باره‌ی به‌ره‌ی یه‌کگرتوو
|