|
هه‌ڵوێسته‌کانی
هه‌ردوو لا
6
ره‌حیم موحه‌مه‌دی
کاتێ دوو یا چه‌ند
رێکخراوی سیاسی که خاوه‌نی رێباز‌و بۆچوونی جیاوازن بیانه‌وێ پێکه‌وه بۆ
ئامانجێکی هاوبه‌ش له قه‌واره‌یه‌کی دێموکراتیک‌دا خۆیان یه‌ک بخه‌ن، ده‌بێ
به‌ر له پێکهێنانی ئه‌و قه‌واره‌یه بۆچوونه‌کانیان له سه‌ر ئه‌و
ئامانجه هاوبه‌شه لێک نزیک بکه‌نه‌وه‌و قازانج و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌کتر
له به‌ر چاو بگرن. ئه‌گه‌ر ئه‌م قه‌واره‌یه له سه‌ر بناخه‌ی له‌رزۆک
دابمه‌زرێ، یا باروودۆخ ئه‌م یه‌کگرتنه به سه‌ر لایه‌نه‌کاندا
داسه‌پێنێ،سه‌رکه‌وتوو نابێ و ده‌بێته ئه‌زموونێکێ تاڵ له هاوکاری سیاسی
دا.
لێره سه‌یری بۆچوونی
هێزه‌کانی ناو ده‌سته‌ی نوێنه‌رایه‌تی کورد له ساڵی 1358ی هه‌تاوی بکه‌ین
به تایبه‌تی حیزبی دێموکرات و کۆمه‌ڵه هیچ خاڵێکی هاوبه‌ش له نێوانیان
دا به دی ناکرێ که له سه‌ری بۆ وتووێژ رێککه‌وتبن. کۆمه‌ڵه له
روانگه‌یه‌کی ئیدئولوژییه‌وه ده‌ڕانێته مه‌سه‌له‌که‌و،له‌وێ ته‌نیا به
مه‌به‌ستی ئاگاردار بوون له باروودۆخ به‌شدار ده‌بێ و له‌قاودان به
ئه‌رکی خۆی ده‌زانێ. باسی چریکی فیدایی ناکه‌م.
روانگه‌ی حیزبی
دێموکرات هێمنانه‌تر دروست وراست بووه‌و ده‌ویست به تاکتیکێکی نه‌رم و
هێمنانه و پاراستنی ئوسووڵ له رێگای ئاشتییه‌وه فشار بخاته سه‌ر
حکومه‌ت و چاره‌سه‌رێك بۆ کێشه‌ی کورد بدۆزێته‌وه. لێره بووچوونی هه‌ردوو
لا ده‌خه‌ینه به‌رچاوو داوه‌ری به خوێنه‌ر ده‌سپێرین.
کۆمه‌ڵه
... به نه‌زه‌ری
ئێمه ئه‌و ده‌وڵه‌ته ده‌وڵه‌تێکی فاشیستی- ئایینیه و به ته‌واوی دژی
کرێکاره. ئابووریی به‌ستراوه‌ی به ئیمپریالیزم هه‌ر پاراستووه. به
نه‌زه‌ری ئێمه مافی گه‌لان بریتی یه له حقووقی سیاسی وئابووری و
فه‌رهه‌نگی زه‌حمه‌تکێشانی ئه‌و گه‌له. له به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و حکوومه‌ته
دژی کرێکار‌و جووتیار‌و زه‌حمه‌تکێشی شار‌و لادێ یه. وه‌ڵامی داخوازه‌کانیان
به سه‌رکوت و کوشت وبڕ ده‌داته‌وه. ئێمه له ده‌سه‌ڵاتداری ئێستا
چاوه‌ڕوانی چاره‌سه‌ری مه‌سه‌له‌ی میللیمان نیه‌و، به‌و پێیه داوای
خودموختاری و چاره‌سه‌ری مه‌سه‌له‌ی میللی لێ ناکه‌ین.
ده‌وڵه‌ت وتووێژی بۆ
داپۆشینی رواڵه‌تی جه‌نگخوازانه‌ی خۆی هێناوه‌ته گۆڕێ، به‌م کاره‌ی
ده‌یه‌وی گه‌لانی ئێران و هێزه شۆڕشگێره‌کان له به‌رانبه‌ر هێزه
شۆڕشگێڕه‌کانی کوردستاندا دوردونگ بکاو جیاوازی بخاته نێوانیان. دانی
هێندێک واده‌و به‌ڵێن به کۆمه‌ڵێک ده‌سته‌و هێزی خۆبه‌ده‌سته‌وه‌ده‌ر تا
بۆ لای خۆی رایان کێشێ و ریزی به‌ره‌ی دوژمنانی خۆی له به‌ر یه‌ک
هه‌ڵوه‌شێنێ، ئێمه خه‌باتی خۆمان و به‌شداری کردنمان له سه‌نگه‌ری وتووێژ
کردن ده‌که‌ینه ئامرازی به‌ره‌وپێشچوونی خه‌باتی چینی کرێکار... به‌م
شێوه‌یه تێده‌کۆشین که هه‌رچی زیاتر پشتیوانی چینی کرێکار بۆ لای
مه‌سه‌له‌ی کورد رابکێشین.،... ئێمه به هیچ شێوه‌یه‌ک و له هیچ هه‌ل و
مه‌رجێکدا تا وه‌دی هاتنی ته‌واوی شۆڕشی دێموکراتی ئێران به رێبه‌ری چینی
کرێکار چه‌ک دانانێین.
حیزبی دێموکرات
کوردستانی ئێران
... ئێمه هه‌روه‌ها
به دڵێکی زۆر پاکه‌وه هاتووین هه‌م بۆ ئاگربه‌س و هه‌م بۆ وتووێژ
ئاماده‌ین. ده‌مانه‌وێ وه‌کوو حیزبێکی به‌رپرسی سیاسی، وه‌ک هێزێک که ئه‌و
میلله‌ته باوه‌ڕی پێده‌که‌ن و لێی دڵنیان به روونی بڵێن که بۆ وتووێژ و
رێکه‌وتن هیچکه‌س له ئێمه ئامادتر نیه.
حیزب له
په‌یامه‌که‌ی خۆی دا داوای سزادانی ئه‌و که‌س و لایه‌نانه ده‌کا که
ده‌یانه‌وێ ئاژاوه‌گێڕی بکه‌ن له هه‌ر لایه‌ک و له هه‌ر پله‌یه‌کدا
بن.... نابێ رێگا بدرێ به هه‌ندێ که‌س بۆ خاتری به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان و
به‌رژه‌وه‌ندی ئیمپریالیزم و سه‌هیونیزم بۆ ئه‌وه‌ی جارێکی دیکه
دیکتاتوری له وڵات‌دا دابمه‌زرێته‌وه و ، جه‌نگی براکوژی ده‌ست پێ
بکاته‌وه.
... وه‌ک حیزبی
دێموکرات کوردستان و هه‌موو گه‌لی کورد و گروپه سیاسیه پێشکه‌وتووه‌کان
هیچیان شه‌ڕخواز نین. ئه‌و شه‌ڕی براکوژیه به سه‌رمان دا سه‌پاوه. ئێستا
که رێگای ئاشتی هه‌یه‌و چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌ی کێشه‌ی کورد خۆش بووه...
حازرین به هه‌موو هێزه‌وه له‌و رێگایه‌دا تێ‌بکۆشین. ئێمه راده‌گه‌یێنین
که لایه‌نگری ئاشتی و برایه‌تین. هیوامان وایه که کار به ده‌ستانی
ده‌وڵه‌تی که له ئیمام ده‌ستووریان وه‌رگرتووه هه‌ر به‌و نیازپاکیه‌ی
ئێمه ده‌چینه پێش ئه‌وانیش بێنه پێش.
ده‌مانه‌وێ
رابگه‌یێنین که پاش وتووێژێکی زۆر له سه‌ر ته‌رکیبی هه‌یئه‌تی
نوێنه‌رایه‌تی گه‌لی کورد رێک که‌وتووین. مامۆستا شیخ عیزه‌دین ده‌بێته
سه‌رۆکی هه‌یئه‌ت و حیزب به وته‌بێژو چریک و کۆمه‌ڵه ئه‌ندامی هه‌یئه‌تن.
هیوادارین له وتووێژدا هه‌روا یه‌کگرتوو بین.
... خه‌باتی ئێمه
خه‌لاس نه‌بوو... بۆ خودموختاری جارێ زۆرمان له پێشه، به‌ڵام ده‌بێ به
په‌یگیری له رێگای ئاشتییه‌وه، به خۆشی و برایه‌تی هه‌موو مه‌سایلی
خۆمان له گه‌ڵ هه‌یئه‌تی وتووێژی ده‌وڵه‌ت و کاربه‌ده‌ستانیه‌وه به
تایبه‌تی شه‌خسی ئیمام خومه‌ینی حه‌ل بکه‌ین.
... ده‌بێ ئیمانتان
به‌وه هه‌بێ که هه‌روه‌ک پێشمه‌رگه‌کانی حیزب و گرووپه‌کانی دیکه له
مه‌یدانی خه‌باتدا موبارزه‌یان کردووه هه‌رواش ئاماده‌ن له رێگای
ئاشتیه‌وه خزمه‌تی میلله‌ت بکه‌ین.... هه‌ر هه‌نگاوێ له لایه‌ن کار
به‌ده‌ستانی ئێرانه‌وه بۆ چاره‌سه‌رکردنی گیروگرفتی کوردستان هه‌ڵبگیردرێ
ئێمه نوێنه‌رانی میلله‌تی کورد‌و حیزبی دێموکرات ئاره‌زووی سه‌رکه‌وتن
وخۆشی بۆ هه‌موو گه‌لی کورد له کوردستانی ئێران ده‌خوازین.
وتاری د. قاسملوو له
میتینگی مه‌هاباد
چه‌پ له رۆژهه‌ڵاتی
کوردستان ئه‌یوب ئه‌یوبزاده
|