به‌ره له کوردستانی
رۆژ هه‌ڵاتی کوردستان
1
ره‌حیم
موحه‌مه‌دی
به‌ره شێوه
هاوکاریه‌کی نێوان لایه‌نه‌کانی کۆمه‌ڵه بۆ جێ به جێ کردنی ئه‌و کارانه‌ی
که به ته‌نیا بۆیان ئه‌نجام نادرێ. ئه‌م به‌ره‌یه ده‌توانی سیاسی،
نیزامی، کۆمه‌ڵایه‌تی و عه‌شیره‌یی... بێ. مێژووی به‌ره زۆر کۆنه‌و
ده‌سته‌و گرووپ و ته‌نانه‌ت وڵاتانیش بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌کانیان له
بڕگه‌یه‌ک له مێژوودا یه‌کیان گرتووه‌و هێزو توانا‌کانیان خستووته سه‌ر
یه‌ک بۆ ئامانجی هاوبه‌ش تێکۆشاون و پشتی یه‌کیان گرتووه.
به‌ره ئه‌مڕۆ زیاتر
لایه‌نی سیاسی هه‌یه. پێویستی به‌ره کاتێ دێته پێش که هێزێکی
سه‌رانسه‌ری به هێز له گۆڕه‌پانی خه‌باتدا نه‌بێ. یاله به‌رانبه‌ر دوژمن
یا رکه‌به‌رێکی به هێز، چه‌ندین لایه‌ن توانا‌کانیان وه‌سه‌ر یه‌ک
ده‌خه‌ن، بۆ کۆ کردنه‌وه‌و رێکخستنی هێزی جه‌ماوه‌ر له خه‌بات دا. یا
کاتێک حیزبێک به ته‌نیا نه‌توانێ ده‌نگ به راده‌ی پێویست وه‌ربگرێت ناچار
ده‌بێ له گه‌ڵ یه‌ک یا چه‌ند هێزی سیاسی دیکه به‌ره‌یه‌ک بۆ پێکهێنانی
ده‌وڵه‌ت پێک بێنێ.
کۆبوونه‌وه‌ی
چه‌ندحیزب و رێکخراوێک به مانای له ناوچوونی ناسنامه‌ی سیاسی ئه‌و
هێزانه نیه. پێویست ناکا که ئه‌و هێزانه به‌رنامه‌کانیان وه‌ک یه‌ک بێ
و له چوارچێوه‌ی به‌ره‌دا بۆی تێ‌بکۆشن. به‌ڵکوو ئه‌وان ده‌توانن له سه‌ر
چه‌ندین خاڵی هاوبه‌ش پیک بێن و هه‌ر کامیان له چوارچێوه‌ی ته‌شکیلاتی
خۆیان بۆ ئامانجی خۆیان تێ‌بکۆشن.
له‌و وڵاتانه‌ی که
رێژیمی دیکتاتوری ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه‌و، هێزه دێموکرات و پێشکه‌وتووه‌کان
به هۆی جۆراوجۆر وه‌ک کێشه‌ی ئیدئولوژی، خۆبه‌زل زانین،... پرش و بڵاون،
ناتوانن له به‌ره‌یه‌کی دێموکراتیک‌دا خه‌باتی نیشتمانی خۆیان
به‌ڕێوه‌به‌رن، ده‌بنه کۆسپی سه‌ر رێگای پێشچوونی خه‌بات و تێکۆشان و له
هه‌مان کاتدا ئه‌و پرش بڵاوی یه‌ک نه‌گرتنه یارمه‌تی مانه‌وه‌ی رێژیمه
دیکتاتۆره‌کان ده‌کا.
هه‌ر هێزێک که به
ته‌نیا نه‌توانێ پارسه‌نگی هێزه‌کان به لای خۆیدا بشکێنێته‌وه، پێویستی
به هاوکاری و یارمه‌تی هێزه‌کانی دیکه هه‌یه، بۆیه حیزبی دێموکراتی
کوردستانی ئێران وه‌ک هێزێکی ناوچه‌یی هه‌میشه له ناو هێزه
ئێرانیه‌کاندا به دوای هاوپه‌یمانێکدا گه‌ڕاوه‌و لایه‌نگری خه‌باتی
به‌ره‌یی بووه. حیزبی دێموکرات هه‌رچه‌ند له‌و تێکۆشانانه‌ی سه‌رکه‌وتنی
ئه‌وتۆی به ده‌ست نه‌هێناوه، به‌ڵام ویستوویه له ئه‌زموونی خه‌باتی
به‌ره‌یی بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌کانی که‌ڵک وه‌ربگرێ، هه‌ر بۆیه ده‌ست
له ده‌ست رانه‌وه‌ستاوه‌و له هه‌ر کاتێک بۆی گونجا بێ، یا بانگه‌وازی
پێکهێنانی به‌ره‌ی بڵاو کردووه‌ته‌وه یا چووته ناو ریزی به‌ره‌یه‌که‌وه
که لایه‌نی دیکه پێکی هێناوه. وه‌ک شۆرای میللی به‌رگری
پاش ئه‌و هه‌موو
ته‌قه‌لایه سه‌ره‌نجام حیزبی دێموکرات رێبه‌ری خۆی د. سادق شه‌ره‌فکه‌ندی
له پێناوی پێکهێنانی به‌ره‌دا له ده‌ست دا، ئه‌ویش له کاتی دانیشتن له
گه‌ڵ هێزه‌کانی ئوپوزیسیونی ئێرانی له وڵاتی ئاڵمان. پاش ئه‌م رووداوه
ئه‌و ته‌قه‌لایه بۆ پێکهێنانی به‌ره هاته ژێر پرسیار‌و ئه‌مه‌ش پاڵی به
حیزبه‌وه نا ناراسته‌وخۆ واز له پێکهێنانی به‌ره‌ی سه‌رانسه‌ری له ئێران
بێنێ و، پرۆژه‌ی خۆی له هاوکاری کردن و هێندێک تیکۆشانی هاوبه‌ش کورت
بکاته‌وه.
یه‌کێ له هۆیه‌کانی
پێک نه‌هاتنی به‌ره، زۆر بوونی راده‌ی حیزبه‌کان به ئیدئولوژی جیاواز‌و
دابه‌ش و جیابوونه‌وه له‌و هیزانه‌ی که ته‌وه‌ره‌ی وتووێژی پێکهێنانی
به‌ره‌ن. هێزه‌کان به گوێره‌ی ئیدئولوژی به سه‌ر راست و چه‌پ، مه‌زهه‌بی
ومیللی، لائیک، ئایینی، شاخواز یا کۆماریخواز، چه‌پی سونه‌تی وچه‌پی
توندره‌و، ناوچه‌یی و سه‌رانسه‌ری دابه‌ش بوونه.
گرینگ‌ترین گرفتی
سه‌ر رێی به‌ره ئیدئولوژی وشک و سکتاریستی یه وه‌ک: بۆچوونی وشکی
مارکسیست- لنینیستی، پاراستنی یه‌کپارچه‌یی خاکی ئێران، بورژه‌وازی،
کاپیتالیستی ئیسلامی و،.... که هێزه‌کانی ئوپوزیسیون له قه‌واره‌ی
ته‌سکدا له قاپیلکه‌ی خۆایان ده‌خزێنێ و رێ‌یان پێ نادا بۆچوونی جیاواز
ببیسن، تا بتوانن بگه‌نه چاره‌یه‌کی هاوبه‌ش بۆ هاوکاری کردن له گه‌ڵ
یه‌کتردا. هه‌رچه‌نده ئه‌و هێزانه رێبازه دێموکراتیکه‌کان زیاتر ره‌چاو
بکه‌ن زیاتر زه‌مینه‌ی لێک حاڵی بوون و هاوکاری کردن پێک دێ. به‌ڵام هه‌تا
زیاتر بیانوو له یه‌ک بگرن زیاتر ده‌که‌ونه په‌راوێزه‌وه.
خاکی هه‌ر وڵاتێ هی
هه‌موو دانیشتوانی ئه‌و وڵاته‌یه که سه‌ری ده‌ژین. هه‌رکام له‌و
گه‌لانه‌ش له قۆناخێکی مێژوودا یا به ئاشتی یا به جنگ و خوێنڕێژی له
سه‌ر ئه‌و خاکه جێگیر و نیشته‌جێ بوونه‌و هیچکامیان قه‌واڵه‌ی ئاسمانیان
نیه. به تایبه‌تی ئه‌گه‌ر وڵاتێکی وه‌ک ئێران فره نه‌ته‌وه بێ، هیچ
که‌س ناتوانێ خۆی به خاوه‌نی تاکانه‌ی بزانێ. هه‌ر گه‌لێ له هه‌ر
گۆشه‌یه‌کی وڵات‌دا بژی خاوه‌نی ئه‌و پارچه خاکه‌یه. هیچ لایه‌نێک به هیچ
بیانوویه‌ک بۆی نیه دیکتاتورانه خۆی به سه‌ر گه‌لی دیکه‌دا بسه‌پێنێ.
دابین کردنی مافه نه‌ته‌وه‌یی، رۆشنبیری، ئابووری یه‌کانی هه‌ر گه‌لێ بۆ
خۆی یه‌کپارچه‌یی خاکێ ئه‌و وڵاته دابین ده‌کا، نه پێچه‌وانه‌که‌ی.
نموونه ده‌توانێ وڵاتی سویس، بلژیک، کانه‌دا... باس بکرێ که هه‌موویان
به ره‌عایه‌ت کردنی مافه دێموکراتیکه‌کان پێکه‌وه ده‌ژین.
له بواری
ئیدئولوژییه‌وه هیچ حیزب و رێکخراوێک ناتوانی ئیدئولوژی خۆی وه‌کوو چه‌کێ
دژ به لایه‌نه‌کانی دی به‌کار بێنێ. بۆ نموونه ئیدئولوژی مارکسیستی یا
ئیسلامی یا شوینیستی ره‌گه‌زی نابێ به بیانووی، چێنی کرێکار‌و ده‌سه‌ڵاتی
خودا له سه‌رزه‌وی و نیشتمانپه‌ره‌ستی... بۆ سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان،
بیروباوه‌ڕه ئازاد‌و دێموکراتی یه‌کان سه‌رکوت بکه‌ن. باشترین چاره ره‌چاو
کردنی ئازادی بیروڕا ده‌ربڕین به شێوه‌ی دێموکراتیکه. پێشکه‌وتنی سیاسی و
کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری هه‌ر وڵات پێوه‌ندی دابین کردنی مافه
دێموکراتیکه‌کان له‌و وڵاته‌دا هه‌یه.