به‌در ناسروده‌وله‌ی
به‌رزیکانی
به‌در کوڕی حه‌سنه‌ویه
پاش کۆچی داویی باوکی له 979ی زایینی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی کوردی حه‌سنه‌ویه‌ی
به ده‌سته‌وه گرت. هه‌ر له سه‌ره‌تای ده‌سه‌ڵاتدارییه‌وه، له گه‌ڵ
سه‌رهه‌ڵدانی براکانی روو به روو بوو. پاش مردنی باوکیان له سه‌ر ده‌سه‌ڵات
دژایه‌تی که‌وته نێوانیان. هه‌ر کامیان په‌نایان بۆ لایه‌نێکی بێگانه
برد، تا به یارمه‌تی ئه‌وان ده‌سه‌ڵات له ده‌ستی به‌در ده‌ر بێنن.
هێندێکیان له گه‌ڵ فه‌خروده‌وله‌ی ده‌یله‌می ده‌ستیان تێکه‌ڵ کرد و،
له گه‌ڵ عزوده‌وله دژایه‌تیان کرد. به‌و شێوه‌یه هه‌رکامیان تێده‌کۆشان
جڵه‌وی ده‌سه‌ڵات له ده‌وڵه‌تی به‌رزیکانی به ده‌سته‌وه بگرن.
یه‌کێ له براکانی
به‌در به ناوی به‌ختیار له قه‌ڵای سارماج له کرماشان جێگیر ببوو.
ناوبراو داراییه‌کی زۆری پێکه‌وه نابوو. به رواڵه‌ت خۆی به لایه‌نگری
عزوده‌وله ده‌زانی. به نهێنی به‌ڵێنی به ده‌سته‌وه دانی قه‌ڵای
سارماجی پێ دابوو، به‌ڵام ئامانجێکی دیکه‌ی هه‌بوو.
عزوده‌وله که
له یارمه‌تی حه‌سنه‌ویه به فه‌خروده‌وله و به‌ختیار لێیان قه‌ڵس
بوو. به بیستنی هه‌واڵی مردنی حه‌سنه‌وییه، پێچه‌وانه‌ی کوڕه‌کانی حه‌سنه‌ویه
که دووبه‌ره‌کیان هه‌ڵبژارد بوو، ئه‌و ئه‌بانه‌سر خورشیدی خه‌زانه‌داری
بۆ یه‌کگرتن و پشتیوانی نارده لای فه‌خروده‌وله. نامه‌یشی بۆ موئه‌یدوده‌وله
و قابووس کوڕی وشمگیر نارد که، مه‌به‌ستی هاوپه‌یمانی له گه‌ڵیاندا
هه‌بوو.
ناوبراو که چاوه‌ڕوانی
هه‌لێکی وای ده‌کرد تا وڵاتی حه‌سنه‌وی داگیر بکا، هه‌لی له ده‌ست نه‌دا
و. هێزێکی نارده سه‌ر وڵاتی حه‌سنه‌ویه. ئه‌و سوپایه به ئاسانی هه‌مه‌دانی
داگیر کرد. دوای ئه‌وه زۆرێک له گه‌وره‌کانی فه‌خروده‌وله و به‌رزیکانی
دایانه پاڵ هێزه‌کانی عزوده‌وله و، نه‌هاوه‌ند و بنکه‌ی سارماجیان داگیرکرد.
کوڕه‌کانی حه‌سنه‌ویه
جگه له خۆ به ده‌سته‌وه دان چاره‌یه‌کی دیکه‌یان نه‌بوو. ئه‌وان
پرش و بڵاو و دژی یه‌ک راوه‌ستا بوون و، له به‌رانبه‌ر داگیرکه‌ردا
هیچیان پێ نه‌ده‌کرا. کوڕه‌کانی حه‌سنه‌ویه عه‌بدولڕه‌زاق، ئه‌بوو
عه‌لا، ئه‌بوو عه‌دنان، به‌ختیار و عه‌لی له گه‌ڵ هێندێک له گه‌وره‌کانی
کورد به فه‌رمانی عزوده‌وله ده‌ست به‌سه‌ر کران. پاشتر کوژران و ده‌ست
به سه‌ر ته‌واوی ماڵ و داراییه‌کانیان داگیر. هه‌روه‌ها سوپایه‌کیشی
نارده سه‌ر قه‌ڵای سارماج و هه‌موو خه‌زانه‌که‌ی چه‌پاو کرد.
عزوده‌وله ئه‌بوو
نه‌جم به‌دری دڵنه‌وایی کرد. خه‌ڵاتی پێ به‌خشی و کردییه‌وه ده‌سه‌ڵاتداری
ده‌وڵه‌تی به‌رزیکانی. هه‌ر وه‌ها عاسم عه‌بدولمه‌لکیشی خه‌ڵات کرد و
له گه‌ڵیدا به‌ڕیی کرده‌وه. عاسم پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی له گه‌ڵ هێندێک
له گه‌وره‌کانی ده‌وروبه‌ری یاخی بوون و، خه‌ریکی ئاژاوه و پیلان گێڕان
دژی به‌در بوون. به‌در هه‌موویانی کوشت و خه‌ریکی بونیات نانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی
خۆی بووه‌وه.