بانگه‌واز بۆ کۆکردنه‌وی چیرۆک و ئه‌فسانه‌ی کوردی
مه‌ته‌ڵ و یارییه کوردییه‌کان
سویس
رێکه‌وتی 7/10/2007
هه‌مو لایه‌ک
ئاگادار ده‌که‌مه‌وه که پرۆژه‌ی کۆکردنه‌وه‌ی چیرۆک و ئه‌فسانه‌ی
کوردی ماوه‌یه‌که ده‌ستم پێیکردووه و زیاتر له 200 چیرۆک و
ئه‌فسانه‌م کۆ کردووه‌ته، ئه‌وانه‌ی به زمانی فارسی نووسراون
وه‌رم گێڕاون بۆ سه‌ر زمانی کوردی، هێندێک که‌سیش ئه‌وه‌ی لایان
بووه ناردوویانه سوپاسیان ده‌که‌م.
چیرۆک و
ئه‌فسانه‌ی فۆلکلۆری کوردی، ئه‌دبیاتی زاره‌کی گه‌له‌و له
سه‌رده‌می کۆنه‌وه که ئیمکاناتی چاپ و بڵاوکردنه‌و رادیو و
ته‌له‌فزیون نه‌بووه گرینگ‌ترین که‌ره‌سته‌ی سه‌رگه‌رم کردنی
بنه‌ماڵه‌کان له کاتی شه‌و به تایبه‌تی بۆ منداڵه‌کانیان بووه
که، وه‌چ دوای وه‌چ بۆمان ماوه‌ته‌وه. به‌ڵام ئه‌مڕۆ به هۆی
پێشکه‌وتنی زانستی تکنۆلوژی، ته‌له‌فزیون و ئینترنێت و فیدئو و زۆر
که‌رسته‌ی دیکه بۆ سه‌رگه‌رمی و فێر بوون هاتوون. ئه‌م شیوه
ئه‌دبیاتی زاره‌کیه وه‌کوو جاران له ناو بنه‌ماڵه‌دا باوی
نه‌ماوه‌و خه‌ڵک ئیتر بۆ مناڵه‌کانیان نایان گێڕنه‌وه. به‌ڵام
نابێ گرینگی ئه‌م شێوه ئه‌ده‌بیاته له بیر بکه‌ین و ده‌بێ تۆمار
بکرێن بکرێن و له شایسته ترین شوێنی دنیا که کتێبخانیه دابنرێن
و ببنه سه‌رچاوه‌ی هه‌زاران لێکۆڵینه‌وه‌ی، ئه‌ده‌بی و
کۆمه‌ڵناسی، قۆناخه جیا جیاکانی کۆمه‌ڵی کورده‌واری.
هه‌رچه‌ند
زۆر له‌م ئه‌دبیاته به هۆی دڵسۆزانی میلله‌ته‌وه‌و هه‌ر وه‌ها
بیانیه‌کانیش نووسراونه‌وه، به‌ڵام له‌و باوه‌ڕه‌م هێشتا زۆری تر
ماوه‌ن بنووسرێنه‌وه. کۆکردنه‌وه‌و نووسینه‌وه‌یان ئه‌رکی هه‌موو
که‌سێکه‌و مه‌رج نیه حه‌تمه‌ن ده‌بێ نووسه‌ر بی ئه‌نجا ئه‌و
کاره بکه‌ی. داوام ئه‌وه‌یه به تایبه‌تی بگه‌ڕێنه‌و بۆ حافزه‌ی
ده‌وڵه‌مه‌ندی پیران و به ساڵدا چوان، له به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر
کامیان شتێکیان هێشتا بۆمان هه‌ڵگرتووه‌و ده‌توانن به دڵ
ئاوه‌ڵاییه‌وه پێمان بیبه‌خشن.
بۆ ئه‌وه‌ی
بتوانین که‌لێنێ له کتێبخانه‌ی کوردی پڕ بکه‌ینه‌وه و ئه‌و چیرۆک
و ئه‌فسانانه‌ی که هێشتا نه‌نووسراون و له بیر ماون له فه‌وتان
رزگار بکه‌ین. داوام له هه‌موو کوردێ هه‌یه، که هه‌رچی نووسراو
و نه‌نووسراو لایانه کۆی بکه‌نه‌وه‌و به ئادرسی ئه‌لکترۆنی
زه‌هاو بۆم به‌ڕێی بکه‌ن.
له نووسین و
کۆکردنه‌وه‌ی ئه‌فسانه‌و چیرۆکی کوردی ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه له
به‌رچاو بگیردرێ:
1-
به زمانی ساده و عامیانه، چۆنی بۆمان ده‌گێڕنه‌وه بیان
نووسینه‌وه. واته به زمانی خه‌ڵکی ئاسایی.
2-
جگه له باری داڕشتین و رسته سازی ، هه‌تا بۆمان ده‌کرێ،
ده‌ستکاریان نه‌که‌ین و شتیان لێ زیاد نه‌که‌ین.
3-
ناوی ئه‌و که‌سه‌ی ئه‌فسانه، یا چیرۆکه‌که ده‌گێڕێته‌وه، و ئه‌و
که‌سه‌ش کۆی ده‌کاته‌وه بنووسرێ.
4-
به دوو زاراوه‌ی کوردی(سۆرانی- کرمانجی) و زمانی فارسی بڵاویان
ده‌که‌ینه‌وه. ئه‌و که‌سه‌ی که ناتوانێ به کوردی بینووسێ، له
سه‌ر ئیجازه‌ی نووسه‌ر هاوکات که به زمانی فارسی بڵاوی
ده‌که‌ینه‌وه، زه‌هاو وه‌ری ده‌گێڕێته سه‌ر زمانی کوردیش.
5-
هه‌تا بۆتان ده‌کرێ دیاری بکه‌ن که زیاتر له چ ناوچه‌یه‌کی
کوردستانه.
6-
هه‌ر چیرۆک یا ئه‌فسانه‌یه‌ک به ناوی نووسه‌ر خۆیه‌وه، چ له
سایتی زه‌هاو، چ له کاتی چاپ کردنیان بڵاو ده‌کرێته‌وه.
7-
چیرۆک و ئه‌فسانه‌ی ناردراو، ته‌نیا له باری رێزمانی و
داڕشتنه‌وه راست ده‌کرێنه‌وه‌و، ده‌ست له نێوه‌رۆکیان نادرێ
8-
کورت یا درێژ بوونی چیرۆک و ئه‌فسانه‌ی زۆر گرینگ نیه. زۆر
له‌وانه ئه‌مڕۆ وه‌کوو ئامۆژگاری، یا کنایه ئاماژه کردن به
بابه‌تێ له ناو خه‌ڵکدا هه‌ر باون، ئه‌وانه‌ش هه‌ر ده‌که‌ونه
چوارچیوه‌ی ئه‌ده‌بیاتی زاره‌کی و پێویسته کۆ بکرێنه‌وه.
9-
کۆ
کردنه‌وه‌ی مه‌ته‌ڵه‌کانیش نابێ له بیر بکرێن، له‌و باره‌شه‌وه
هه‌ر که‌س هه‌رچی ده‌زانی تکایه بۆمان به‌ڕی بکات.
10-
یارییه فۆلکلۆرییه‌کانیش به هه‌موو ورده‌کارییه‌کانیه‌وه
بنووسنه‌وه که، ئه‌وانیش وه‌کوو به‌شێک له کلتووری نه‌ته‌وه‌یی
تۆمار بکرێن.
11-
هه‌ر چیرۆک یا ئه‌فسانه‌یه که تا ئێستا لامان کۆ بووته‌وه،
که‌سانی دیکه‌ش هه‌ر هه‌مانیان ناردبێ، ئه‌گه‌ر وه‌کوو یه‌ک بن،
ئه‌وه‌ی که ته‌واوتر دێته به‌رچاو بڵاو ده‌که‌ینه‌وه، به‌ڵام
ئاماژه ده‌که‌ین که چه‌ند که‌س ئه‌وه چیرۆکه‌یان ناردووه‌و
ناوه‌کانیان ده‌نووسین. ئه‌گه‌ر جیاوازیان له گێڕانه‌وه‌دا
هه‌بوو، هه‌ر هه‌موویان بڵاو ده‌که‌ینه‌وه.
12-
تائێستا ئه‌م چیرۆک و ئه‌فسانانه‌ی کۆ کراونه‌ته‌وه وه‌رگێڕدراون،
ئه‌فسانه‌ی کوردی عه‌لی ئه‌شره‌ف ده‌رویشیان. ئه‌فسانه‌های کوردی،
م.ب. رۆدینکۆ، وه‌رگێڕاوی که‌ریم کشاوه‌رز، هێندێک له‌وانه‌ی که
مه‌نسوور یاقووتی کۆ کردوونه‌وه، مامۆستا ئیسمائیل خه‌لیل کوردی
سووریه به زاراوه‌ی کرمانجی نزیک به 20 چیرۆکی بۆ به‌ڕێ
کردووین. ئه‌م هاوڕیانه‌ش هاوکاریان کردووه: هونه‌رمه‌ند قادر
ئه‌لیاسی، جه‌بار پاڵانی، ئه‌حمه‌د ته‌یمووری، ن. عه‌زیزی، سڵێمان
نووری.
13-
تکایه
ئه‌گه‌ر چیرۆکی له زمانێکی دیکه‌وه وه‌رده‌گێڕن، سه‌ره‌تا دڵنیا
بن که مۆرکی کوردی پێوه‌یه‌و ئاماژه به سه‌رچاوه‌و ناوی
نووسه‌رو کۆ که‌ره‌وه‌ی بکه‌ن. خۆتان له ناردنی چیرۆکی گه‌لانی
دیکه بپارێزن.
هیوادارم که
هه‌موو لایه‌نێک به هانای ئه‌م بانگه‌وازه‌وه بێت و ئه‌وه‌ی پێی
ده‌کرێ له به ئه‌نجام گه‌یاندنی ئه‌م ئه‌رکه‌دا هاوکاریمان
بکه‌ن.
ره‌حیم
موحه‌مه‌دی