زل هیزه
ناوکییه‌کان و وڵاتانی ته‌وه‌ره‌ی شه‌ڕ

ره‌حیم
موحه‌مه‌دی
تا کاتێ که چه‌ک
و که‌ره‌سته‌ی ناو‌کی
له جیهاندا هه‌بی،
ئیمکانی ئه‌وه‌ی هه‌یه که وڵاتی دیکه، یا به‌رهه‌م هێنه‌ره
ناده‌وڵه‌تییه‌کان
ده‌ستیان به چه‌کی ناو‌کی رابگا
و،
هه‌وڵ بده‌ن په‌ره به‌م چه‌که بده‌ن.
سزا دیاری کراوه‌کان،
له سه‌ر گرووپه به‌رهه‌م هێنه‌ره
ناده‌وڵه‌تییه
توندره‌وه‌کان هیچ کاریگه‌ری نیه.
هه‌رچی زیاتر
چه‌کی ناو‌کی له جیهاندا هه‌بی،
به هه‌مان ئه‌ندازه ئیمکانی ده‌ست پێ راگه‌یشتنی هێندێک له گرووپه
توندڕه‌کان به‌م چه‌که زیاتره. هه‌رچی چه‌کی ناو‌کی و ئه‌و
که‌ره‌سته‌یه لێی به‌رهه‌م دێ که‌متر بێ،
ئیمکانی ده‌ست پێ ڕاگه‌یشتنیان که‌متره و،
هه‌روه‌ها کونترۆڵی نێوده‌وڵه‌تیش ئاسانتر ده‌بێ.
له ئاکامدا ئیمکانی که‌وتنه ده‌ستی چه‌کی کۆمه‌ڵ
کوژ به ده‌ستی گرووپه توندره‌وه‌کان له ناو ده‌چێ.
لێک
تێگه‌یشتنی
به
کۆمه‌ڵ هه‌یه له سه‌ر
پێویستی
نه بوون
به چه‌کی
ناو‌کی و،
کونترۆڵی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه. له باتی خاڵی چواری په‌یماننامه‌ی
په‌ره نه‌گرتنی چه‌کی کۆمه‌ڵ کوژ،
ده‌بی راماڵینی چه‌کی ناو‌کی ببێته ئه‌رک. ئه‌گه‌ر له‌م روانگه‌وه
بڕوانینه گرفته‌که دامه‌زراوی ئاسایشی "پ س،ا" و بڕیارنامه‌ی 1540
ته‌نیا هه‌توانێکه که ئێشه‌كه
ئارام
ده‌کاته‌وه، به‌ڵام
چاره‌ی
ده‌رده‌که
ناکا
عێراق، ئێران،
کوره‌ی باکوور
له‌و وڵاتانه‌ی
که له چه‌ند ده‌یه‌ی رابردووه‌دا هه‌وڵی دروست کردنی دامه‌زراوه‌ی
ناو‌کی و ده‌ست پێ راگه‌یشتن به چه‌کی ناوکییان داوه، ئێران، عێراق و
کوره‌ی باکوور... بوونه. هه‌ر وه‌ک له به‌شه‌کانی پێشووش دا ئاماژه‌م
پێ کردووه، سیاسه‌تێکی یه‌ک بان و دوو هه‌وا له لایه‌ن زل هێزه
ناوکییه‌کانه‌وه، له سه‌ر چۆنیه‌تی کونترۆڵی ئه‌م چه‌که وێرانکار
به رێوه ده‌چێ. رۆژ ئاوا که به‌رژه‌وه‌ندییان له گه‌ڵ هێندێک
وڵات‌دا یه‌ک ناگرێته‌وه، کایه‌کی لێ ده‌که‌ن به گایه‌ک، بۆ وڵاتانی
دۆستی خۆیان گایه‌که به کاش نابینن. ئێران و عێراق... سه‌ره‌ڕای
دڕنده‌یی نیزامه‌کانیان، چێویان به شاره زه‌رده‌واڵه‌شدا کرد و،
خۆیان کرده دوژمنی رۆژاوا. هه‌ڵبه‌ته وڵاتێ وه‌کوو پاکستان که
دۆستی رۆژئاوایه، توانی به ئامانجی ناو‌کی خۆی بگا و، چه‌کیش تاقی
بکاته‌وه.به‌ڵام هیچ لایه‌نێک گه‌له کۆمه‌یان لێی نه‌کرد. هه‌ر له
رێگای زانا ناوکییه پاکستانیه‌کانه‌وه بوو که، ئێران به‌شێکی زۆری
فورمول و زانیارییه ناوکییه‌کانی ده‌ست که‌وت.
جورج بوش له
وته‌که‌ی له سه‌ر دۆخی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریکا،
عیراق و ئێران و کوره‌ی باکووری به ده‌وڵه‌تی شه‌ڕخواز
ناو برد. ئه‌م وڵاتانه‌و چه‌ند وڵاتێکی دیکه له گه‌ڵاڵه‌ی
ئیستراتیژی ناو‌کی ئه‌مریکا
دا
وڵاتانێکی دیاری کراون که،
ئه‌گه‌ری هه‌وڵی به کار هێنانی چه‌کی ناو‌کی دژی ئه‌مریکایان لێ
ده‌وه‌شێته‌وه.
له ساڵی 2002ی
زایینی دا
له لایه‌ن بووش
و نوێنه‌رانی وڵاتانی دیکه‌وه راگه‌یندرا که،
عێراق چه‌کی کۆمه‌ڵ کوژی هه‌یه.
هه‌ر به‌و بیانووه
گه‌ڵاڵه‌ی هێرشیان
بۆ سه‌ر ئه‌و
وڵاته
داڕشت و،
بۆ پاساودانی ئه‌م هێرشه هه‌بوونی چه‌کی کۆمه‌ڵ کوژیان کرده بیانوو.
بۆ ئه‌م پاساو دانه پشتی به ماده‌ی په‌ره نه‌گرتنی چه‌کی ناو‌کی
شۆرای ئاسایش نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به‌ست.
له ماوه‌ی هێرشی ئه‌مریکاو داگیر کردنی عێراقدا
هیچ چه‌کێکی کۆمه‌ڵ کوژ نه‌دۆزرایه‌وه. ئه‌مه وڵاتانی دیکه‌ی هان
ده‌دا که هه‌بوونی چه‌کی کۆمه‌ڵ کوژ به قازانجیانه و به‌و شێوه‌یه
له هێرشی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر وڵاته‌که‌یان پێشگیری ده‌که‌ن.
هه‌بوونی چه‌کی
ناو‌کی ره‌نگه بۆ وڵاتێکی زل هێز
وه‌ک رووسییه و
ئه‌مریکا که به سه‌ر بڕیاردانی جیهانیدا زاڵن.هێنده
گرینگ نه‌بێ، به‌ڵام بۆ وڵاتێکی لاواز ده‌توانێ وه‌ک هۆیه‌کی ترس
له هێرشی
ئه‌و زل هێزانه،کاریگه‌ر
هه‌بێ.
بتوانێ پارسه‌نگێک بێ
تا له هێرشی وڵاتانی
به هێزتر
بۆ سه‌ریان پێشگیری
بکا. ئه‌م گر‌فته ره‌نگه ئه‌و بابه‌ته بێ که ئێران و کوره‌ی
باکووری
بۆ هه‌بوونی چه‌کی ناو‌کی
راکێشا بێ.
وڵاتێکی
تر که
گومانی له سه‌ره،
ده‌ستی به چه‌کی
ناو‌کی راگه‌یشتبێ کوره‌ی باکووره.
ئه‌و وڵاته
خاوه‌نی دامه‌زراوی ناوکییه، به‌ڵام تا ئێستا ئاشکرا نه‌بووه که
تاقیکاری چه‌کی ناو‌کی کردبێ. کوره‌ی باکوور،
له ژانڤییه‌ی 2003دا له په‌یماننامه‌ی پێشگیری له په‌رگرتنی چه‌کی
ناو‌کی چووه ده‌ره‌وه. هه‌ڵبه‌ته ده‌بێ سه‌رنجی ئه‌وه بده‌ین که تا
ئیستا هیچکه‌س نه‌یتوانیوه به دڵنیاییه‌وه رابگه‌ینێ که کوره‌ی
باکوور چه‌کی ناو‌کی دروست ده‌کا، یا له راستیدا تێکنولۆژی و ئیمکانات
وکه‌ره‌سته‌ی پیویستی بۆ ته‌واو کردنی چه‌کی ناو‌کی له ده‌ستدا هه‌یه.
کوره‌ی باکوور به ده‌ر چوونی له په‌یماننامه‌ی پێشگیری له په‌ره
سه‌ندنی چکی ناو‌کی، ده‌ستی به پیتاندنی ئورانیوم و به‌رهه‌م هێنانی
پلوتونیوم کرده‌وه و، رایگه‌یاند که توانیویه چه‌کی ناو‌کی دروست
بکات.
له ساڵه‌کانی
پێشوودا شه‌ش جار له نێوان ئه‌مریکا و کوره‌ی باکوور،
کوره‌ی باشوور،
چین،
ژاپون و
رووسیه وتووێژ کراوه. وتووێژکه‌رانی کوره‌ی باکوور روونیان کرده‌وه
که،
ئه‌وان خوازیاری زه‌مانه‌تی ئه‌منیه‌تی و یارمه‌تی له لایه‌ن
ئه‌مریکاوه
بوون. ئه‌وان ئه‌و یارمه‌تییه‌یان
بۆ گه‌شه
سه‌ندنی وڵاته‌که‌یان
به
پێویستیان
زانی.
له به‌رانبه‌ردا
کوره‌ی باکوور
واز له
به‌رنامه‌ی ناو‌کی خۆیان دێنێ
و،
ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ
ناو په‌یماننامه‌ی
پێشگیری
له په‌ره
سه‌ندنی چه‌کی ناو‌کی. دوای چه‌ند ساڵ هێشتا هیچ ئاکامێ
له‌و وتووێژانه
به ده‌ست
نه‌هاتووه.
وا وێ
ده‌چێ مه‌رجه‌کانی کوره‌ی باکوور
تا راده‌یه‌ک
مه‌نتیقی
بن.
واز هێنانی
هێندێک وڵات له به‌رنامه‌و چه‌کی ناو‌کی و
هه‌وڵی هێندێک
بۆ به ده‌ست هێنانی
راده‌یه‌کی
به‌رچاو له وڵاتان هه‌بوون که، توانانی به‌رهه‌م هێنانی چه‌کی
ناوکیان هه‌بوو، به‌ڵام وازیان لێ هێنا. نموونه‌ی ئه‌م وڵاتانه کانادا
و سوئد و ژاپون بوون که، ده‌یان توانی ببنه هێزێکی ناو‌کی. ئه‌م
وڵاتانه خاوه‌نی تێکنولوژی پێشکه‌توو بوون. بۆ به‌رهه‌م هێنانی چه‌کی
ناو‌کی ده‌یان توانی به راده‌یه‌کی به‌رچاو پلوتونیوم بۆ دروست کردنی
چه‌کی ناو‌کی به‌رهه‌م بێنن.
هێندێک وڵاتی
دیکه ببوونه خاوه‌ن چه‌کی ناو‌کی، به‌ڵام درێژه‌یان پێ نه‌داو وازیان
لێ هێنا و،چه‌که ناوکییه‌کانیان له ناو برد. یه‌کێ له‌و وڵاتانه
ئه‌فریقای باشوور بوو که، چه‌کی ناو‌کی دروست کرد به‌ڵام له ناوی
بردن. وڵاتانی ئوکراین، بلارووس و قه‌زاقستان له سه‌رده‌می یه‌کیه‌تی
سۆڤیه‌تدا خاوه‌نی چه‌کی ناو‌کی بوون. به هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی یه‌کیه‌تی
سۆڤیه‌ت چه‌که‌کانیان به رووسییه دایه‌وه. برزیل و ئارژانتین
دامه‌زراوه‌ی ناکیان هه‌بووه و، ده‌یان توانی چه‌کی ناو‌کی به‌رهه‌م
بێنن، به‌ڵام وازیان لێی هێنا. لیبی بۆ چه‌ندین ساڵ خه‌ریکی
دامه‌زراوه‌ی ناو‌کی بوو، به‌ڵام سه‌ره‌نجام له ژێر فشاری رۆژاوادا
وازی لێ هێنا. عێراق خه‌ریکی دروست کردنی دامه‌زراوه‌ی ناو‌کی بوو که،
ئیسرائیل بۆردمانی کرد و له ناوی برد. سووریه له ساڵانی رابردوودا
گومانی هه‌وڵ دان بۆ دروست کردنی دامه‌زراوی ناو‌کی لێ ده‌کرا.
فڕۆکه‌کانی ئیسرائیل دامه‌زراوێکی ئه‌و وڵاته‌یان به گومانی بینای
ناو‌کی بوردمان کرد.
وڵاتانی گه‌وره‌ی
خاوه‌ن چه‌کی ناو‌کی ترسیان له مه‌ترسی هێرشی ناو‌کی وڵاتانی لاوازه.
له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه ئه‌و وڵاتانه‌ی که ده‌یانه‌وێ په‌ره به
چه‌کی ناو‌کی بده‌ن، مه‌ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه که له لایه‌ن زل هێزه
خاوه‌ن چه‌که ناوکییه‌کانه‌وه هێرشیان بکرێته سه‌ر.
مه‌ترسی وڵاتانی
لاواز، هێرشی نیزامی زل هێزه‌کانه بۆ سه‌ر وڵاته‌که‌یان، بۆیه ئه‌و
وڵاتانه له به‌رانبه‌ر هێرشی نیزامی زل هێزه‌کاندا، هه‌بوونی چه‌کی
ناو‌کی به خاڵێکی به هێزی خۆیان ده‌زانن. که‌وابوو چه‌کی ناو‌کی زیاتر
به قازانجی ولاتانی لاوازه تا هێزه گه‌وره ناوکییه‌کان. باشترین
چاره ئه‌وه‌یه که بۆ پاراستنی ئاسایشی هاوڵاتیانی خۆیان و جیهانیش
خاوه‌ن هێزه گه‌وره‌کانی ناو‌کی له باتی ئه‌وه‌ی پشت به چه‌که
ناوکییه‌کانیان ببه‌ستن، هه‌نگاو بۆ له ناو بردنیان هه‌ڵگرن.
هێشتنه‌وه و په‌ره پێدانی ئه‌م چه‌که ده‌بێته هانده‌رێک بۆ وڵاتانی
دیکه تا ئه‌و چه‌که ده‌ست بخه‌ن و، خۆیان له مه‌ترسی هێرشی وڵاتانی
خاون ئه‌و چه‌که بپارێزن.
له لایه‌که‌وه
ده‌بینین هه‌وڵ دان بۆ نه‌هێشتنی چه‌کی ناو‌کی له ئارادایه، له
لایه‌کی دیکه‌وه هه‌وڵ دان بۆ په‌ره پێدانی به‌ر ده‌وامه. ئه‌وه‌ی
جێگای سه‌ره‌نجه‌و ده‌بێ گرینگی زۆری پێ بدرێ ئه‌وه‌یه ئه‌و هێزانه‌ی
که خۆیان خاوه‌ن تێکنولوژی پێشکه‌وتووی چه‌کی ناوکین، به‌رده‌وام له
تاقیکاریی چه‌کی نوێی ناوکیدان، به‌رپرسی کونترۆڵ و پێشگیری له په‌ره
سه‌ندنی چه‌کی ناوکین. له لایه‌که‌وه هێندێک وڵات واز له تێکنولوژی
چه‌کی ناو‌کی دێنن و له لایه‌کی دیکه‌وه هێندێک وڵات هه‌وڵی به ده‌ست
هێنانی ده‌ده‌ن. ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ بووه‌ته جێی کێشه‌و مشت و مڕی
کۆمه‌ڵگای جیهانی به‌رنامه ناوکییه‌که‌ی کۆماری ئیسلامی ئێرانه.