|
دوکتور قاسملوو ده‌یوت: " بۆ ئه‌وه‌ی کوردستانی عێراق له‌و
ئه‌نفاله‌دا رزگار که‌ین..."

شه‌هید دوکتور قاسملوو دیپلوماتێکی چالاک بوو نه له نێو گه‌لی
کورددا به‌ڵکوو له سه‌تحی نێونه‌ته‌وه‌یشدا. به‌و زانست و
زانیارییه‌ی که هه‌ی بوو مرۆڤێکی بێ وێنه له هه‌موو بوارێک‌دا چ
له بواری سیاسی، پارتیزانی، هونه‌ری، ئه‌ده‌بی و کولتوری.. .هتد
بوو. ناوبراو نه ته‌نیا ڕێبه‌ری حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران
به‌ڵکوو پانایی بینینی سیاسی وی بۆ داهاتووی کورد و کۆمه‌ڵگای
به‌شه‌ری له‌و ناوچه‌یه‌ی که ئێمه‌ی تێدا ده‌ژین، ته‌نانه‌ت
لێکدانه‌وه‌ی ئه‌و مرۆڤه ناوداره له سه‌ر پرسه ئاڵۆز‌و
تێکڵاوه‌کانی جیهان له کاتی خۆیدا، سه‌ره‌نجی هه‌ر بیسه‌رێکی بۆ
لای خۆی ڕاده‌کێشاو، دۆست و دوژمن به لایانه‌وه گرینگ بوو که
لێکدانه‌وه‌کانی ئه‌و شه‌هیده له سه‌ر ڕووداوه‌کانی گرینگی جیهان
ببیسن. شه‌هید دوکتور قاسملوو له نێو ریزه‌کانی حیزبی دیموکرات
دا و له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م حیزبه‌دا" سیمای ڕاسته‌قینه‌ی مرۆڤێکی
زانا و دیموکرات" بوو . ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رایه‌وه که "
دیموکراسی" و" دیموکرات بوون " بۆ ئه‌و مرۆڤه زانایه ، ته‌نیا
دروشمی سیاسی نه‌بوو، به‌ڵکوو "ئازادی و دیموکراسی لای ئه‌و خودی
فه‌لسه‌فه‌ی ژیان بوون. دوکتور قاسملوو هیچکات له چوار چێوه‌ی
ته‌سکی حیزبیه‌وه نه‌ی‌ده‌روانیه ده‌وروبه‌ر، به‌ڵکوو ئه‌و
هه‌میشه بیری له به‌رژه‌وه‌ندییه گشتییه‌کان ده‌کرده‌وه و له
باوه‌ڕه‌دا بوو که " حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران" ئامانج نی
یه ، به‌ڵکوو ئامرازێکه بۆ گه‌یشتن به ئامانجه ره‌واکانی
نه‌ته‌وه‌ی کورد و هه‌میشه‌ش ئاماده بووه له پێناوی
به‌رژه‌وه‌ندیه‌گشتیه‌کانی کورد دا چاو له به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی و
حیزبی بپۆشی. پاش شه‌ری ئێران و عێراق و خواردنی جامی ژه‌هر له
لایه‌ن خومه‌ینیه‌وه و ڕاگرتنی ئاگر به‌س له نێوان ئه‌و دوو
وه‌ڵاته‌دا و سه‌ر که‌وتنی سه‌دام به سه‌ر ئێران‌دا بووه هۆی
ئه‌وه‌ی که سه‌دام نیوه‌ی سوپاکه‌ی له به‌ره‌ی شه‌ڕدا
بکێشێته‌وه و ئه‌و سوپایه ڕه‌وانه‌ی کوردستانی عیراق بکا.
لێره‌دا بوو که سه‌دام که‌وته بیری پلان دانان بۆ جینوسایدی
خه‌ڵکی کورد له باشوری کوردستان و ئه‌وه بوو که به نێوی
ئه‌نفال ئه‌و پلانه‌ی جێ جه جێ کرد و زۆربه‌ی گوند و شارۆچکه‌کانی
کوردستانی رۆخاند و زیاتر له0 18000 که‌سی بێ سه‌رو شوێن کرد و
زۆربه‌ی کێژان و ژن و منداڵی کوردی ڕه‌وانه‌ی وڵاتانی سعودیه،
میسر، وڵاتانی خه‌لیج، لیبی ، سودان و سۆماڵ ... کرد. ئه‌م پلانه
نه‌گریسه‌ی سه‌دامیسم وه‌های کرد که کوردی پارچه‌کانی تری خسته
ته‌نگانه‌وه و به هێرشی کیمیاویی و موشه‌ک باران ده‌ی ویست هیز و
ده‌سڵاتی خۆی به سه‌ر کوردستانه‌کاندا بسه‌لمێنێ. ئا له‌و کات و
ساته‌دا نه هه‌ر هیچ وڵاتێکی عه‌ره‌بی و به نێو ئیسلامی نه هیچ
وڵاتێکی رۆژهه‌ڵاتی و ڕۆژئاوایی و ته‌نانه‌ت کۆڕ و کۆمه‌ڵه مرۆڤ
دۆسته‌کانی جیهانی مافی مرۆڤ متقیان لێ نه‌ده‌هات که
نه‌ته‌وه‌یه‌ک له به‌ر چاوی جیهان جینوساید ده‌کرێ به ده‌ستی نه
هه‌ر سه‌دام به‌ڵکوو رژیمه داگیرکه‌ره‌کانی کوردستان، که چی
ئیستا هه‌موویان(وڵاتانی دراوسی) سه‌ریان ڕاست کردووه‌ته‌وه‌و به
ناردنی باندی تێروریستی بۆ نێو خاکی عێراق داکۆکی له مافی گه‌لی
عێراق ده‌که‌ن. ئا لیره‌دا بوو که سه‌رکه‌ردایه‌تی حیزبی
دیموکراتی کوردستانی ئێران که‌وته ژێر کاریگه‌ری ئه‌و جینوسایده‌و
له بیری ئه‌وه‌دا بوو که به هه‌ر نرخێک بووه له‌گه‌ڵ کۆماری
به نێو ئیسلامی ئێران‌دا دانوستن بکاو "حداقلی" یان که‌مترین مافی
کورد له کوردستانی ئێران له لایه‌ن ئه‌و رژێمه
کۆنه‌په‌ره‌سته‌وه بناسرێ و بیسه‌لمێنێ که گه‌لی کورد له‌و
"بوحرانه"دا ده‌رباز بێ. هه‌ر بۆیه له دوایین سه‌فه‌ری بۆ
ده‌ره‌وه دوکتور قاسملوو که له سه‌ر ڕێگه‌دا له قه‌ڵادزێ
داده‌به‌زێ و ئه‌م شارۆچکه‌یه به ڕۆخاوی ده‌بینێ خه‌م و په‌ژاره
دایده‌گرێ و هیچ لایه‌نێک و کۆروکۆمه‌ڵی نێو ده‌وڵه‌تی داکۆکی له
گه‌لی کورد ناکا، ئا له‌و کاته‌دا بڕیار ده‌دا که له‌گه‌ڵ ئه‌و
ڕژیمه تێروریست په‌روه‌ره دا وتووێژ بکا. له‌وێدایه به قه‌وڵی
پێشمه‌رگه‌ی دێرین کاک "ع. ب." (به‌داخه‌وه کاک ع. له‌گه‌ڵ دوو
کوڕی له تورکیه‌دا شه‌هید کران) ده‌یوت:"
شه‌هیدی نه‌مر وتوویه که بۆ ئه‌وه‌ی
کوردستانی عێراق له فه‌وتان و ئه‌نفال ڕزگار که‌ین ده‌بی وه‌ک
حدکا بۆ ئه‌وه‌ی که‌مترین مافیش بۆ گه‌لی کورد به ده‌ست بێنین
ناچارین له‌گه‌ڵ ڕژیمێک که کۆنه‌په‌ره‌سته و دان به مافی گه‌لی
کورد دا نانێ وتووێژ بکه‌ین".
دیاره شه‌هید قاسملوو مه‌به‌ستی ئه‌وه بووه که کورد له‌و
جینوسایده دا نجات بدا و پاڵپشتێک بێ بۆ کورده براکانی له
باشور، به‌ڵام رژیمی کۆنه‌په‌ره‌ست له لایه‌کی تردا له که‌میندا
بوو بۆ ئه‌وه‌ی گه‌وره پیاوی کورد شه‌هید بکاو که‌چی له
پلانه‌که‌شی دا سه‌رکه‌وتو بوو، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ئه‌و تێروره و
تێروره‌کانی تریش ئه‌و ڕژیمه‌ی ڕسوا کرد و له "سه‌تحی
نێونه‌ته‌وه‌یشدا سووک و بێ بایه‌خ کراو به‌رده‌وامیشه و پێم
وایه ئیتر کاتێان به‌سه‌ر چووه‌و ئێکسپایه‌ر کراون. ئه‌وه‌ی که
ڕژیم خه‌ونی پێوه ده‌دیی خۆشبه‌ختانه وه‌ها نه‌بوو ته‌نانه‌ت
گه‌لی کورد و حدکا ڕۆژ دوای ڕۆژ وره‌یان به‌رز ده‌بووه‌و زیاتریش
خه‌ڵک نفره‌تیان له‌و ڕژیمه بۆگه‌نه ده‌هاته‌وه‌و به‌رده‌وامیشه
و خه‌ڵکی کوردێش درێژه‌ده‌ری ڕێگای دوکتور قاسملووه و تاکوو
سه‌رکه‌وتنی یه‌کجاریش له خه‌باتی خۆیان دژی داگیر که‌ران
ناسره‌ون. سڵاو له گیانی پاکی هه‌موو شه‌هیدانی ڕێگای ڕزگاری کورد
و کوردستان و دوکتور قاسملووی هه‌رده‌م زیندوو
!
ئه‌حمه‌د ته‌یموری
سویس
12/7/2006
|