|
له‌وه‌ته‌ی
ئاخونده‌کان له ئێران ده‌سڵاتیان
به ده‌سته‌وه گرتووه
به ده‌یان هه‌زار که‌س له شۆرشگێران و ئازادیخوازانی گه‌لانی بن
ده‌ست و مافخوراوی نێو
ئێران به بیانوی جۆراوجۆ
ره‌وه
خراونه‌ته
به‌ندیخانه و شه‌هید کراون.
ئه‌وانه‌ش که به ده‌ستی ئه‌و کۆنه‌په‌ره‌ستانه ده‌کوژرێن و
کوژراو‌ن یان زیندانی کراون ته‌نیا تاوانیان ئه‌وه بووه که
داوای ماف و ئازادی بۆ خۆیان و گه‌له‌که‌یان کردووه و مردنیان پیی
باشتر بووه تا ئه‌وه‌ی له ژێرده‌ستی
ئه‌و رێژیمه
به زه‌لیلی بژین.
ئه‌و خه‌باتگێرانه
هیوایان ئه‌وه
بووه وه‌کوو باقی گه‌لانی سه‌ر ئه‌م زه‌ویه به ئازادی و
سه‌ر‌به‌ستی بژین. به‌ڵام
ئه‌و داوا
ڕه‌وایه
له ڕو
انگه‌ی ئاخونده‌کانه‌وه به
تاوانی
گه‌وره ده‌ناسرێ
و لێبوردنی نییه و ده‌بێ سزای تووند بدرێ.
ئاخونده‌کان بۆ پاساوی
تاوانه‌کانیان
و به فریودانی گه‌لانی نێو
ئێران , تاوانی جۆراوجۆر ده‌خه‌نه پاڵ ئه‌و ئازادیخوازانه،
وه‌کوو جه‌رده ، ڕێگر ، پیاو خه‌راب ، سیخوری بۆ بێگانه،
دژی شۆرش و دژی ئایینی ئیسلام. ئه‌گه‌رچی بۆ رێژیمی
خوێنمژی ئاخونده‌کان ئه‌وان دژی ئیسلام و شۆڕشن
و زۆر تاوانی ناڕه‌وای
تریان ده‌خرێته پاڵ، به‌ڵام بۆ نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆیان ئه‌وانه سێمبۆڵی
شۆرشگێڕیین
و نه‌وه‌کانی ئێستا و داهاتووی نه‌ته‌وه‌که‌یان شانازیان پێوه
ده‌که‌ن و ئه‌گه‌ر وڵاتی ئێران له ده‌ست ئه‌و تاریک په‌ره‌ستانه
رزگار بێ، ئه‌وه ده‌بێ په‌یکه‌ریان بۆ دروست که‌یت و ناوه‌کانیان
به خه‌تی زێرین بۆ مێژوو بنووسرێ. به داخه‌وه
ڕۆژی شه‌ممه جه‌لاده‌کانی ڕژیم له کوردستان دیسان ده‌ستیان به
خوێنی کوڕی کورد له شاری سه‌رده‌شت سوور بوو. ئه‌م کوڕه کورده
که نێوی موختار حه‌سه‌ن پووره خه‌ریکی کاسپی بووه به
ترومبیله‌که‌ی له نێوان شاره‌کانی مه‌هاباد و سه‌رده‌شت، ئه‌وه
بووه جه‌لاده‌کان چاویان لاوی کورد نابینێ و ته‌قه‌یان لێ کردووه
و شه‌هیدیان کردووه. یان ڕۆژ نیه ڕژیم بۆ تۆقاندنی گه‌لی کورد
له کوردستاندا جینایه‌ت نه‌خولقێنێ.
چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ر جارێکی دی رێژیمی مه‌لاکان له ئێران
ده‌ستیان به خوێنی پۆڵیکی دی له لاوانی عه‌ره‌بی ئه‌هواز
سووربوو. که به هۆی ته‌قینه‌وه و نائارامیه‌کانی ئه‌م دوایانه‌ی
نێو
شاری ئه‌هواز و ده‌وروبه‌ری به ده‌یان که‌س له خه‌ڵکی
ئه‌و شاره عه‌ره‌ب نشینه له لایه‌ن هێزه سه‌رکوتکه‌ره‌کانی
رێژیمی ئاخوندیه‌وه ده‌ستگیر و ره‌وانه‌ی زیندان کران و که‌و‌تنه
ژێر ئه‌شکنجه و ئازاری پیاو کوژان و جه‌لاده‌کانی کۆماری ئیسلامی
ئێران. به پیی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی که له چه‌ند رۆژی رابردوو له
ناو خۆی ئێران به‌ڵاو کراونه‌ته‌وه دادگای
به نێو
شۆڕشی
ئه‌هواز بڕیار‌ی
له سه‌ر 19 که‌س له‌و ده‌ستگیرکراوانه‌دا
که به تاوانی ته‌قینه‌وه‌کانی ئه‌هواز ده‌ستگیر کرابوون دا.
به‌داخه‌وه 9 که‌س له‌و ده‌ستگیر کراوانه به بڕیار‌ی
دادگای ئه‌هواز له سێداره‌دران و 8 که‌سی تریان زیندانیان بۆ بڕایه‌وه
و یه‌کێکیان
ئازاد کرا. هه‌ر وه‌ها به گوێره‌ی هه‌واڵی ماڵپه‌ری (بی بی سی )
له 3 ی مانگی ئاداری رابردوو ( عه‌لی عه‌فراوی و مه‌هدی نه‌واسری)
هه‌ر به هۆی ته‌قینه‌وه‌کانی ساڵی رابردووی پارێزگای ئه‌هواز له
شوێنی ته‌قینه‌وه‌که به بڕیار‌ی
دادگای تاوانه‌کانی ئێران له سێداره‌دران. له هه‌مان کاتدا
دادگای پارێزگای خوزستان رایگه‌یاند که 5 تاوانباری دیکه"به
وته‌ی دادگای ناوبراو" به ناوه‌کانی( عه‌وده عه‌فراوی،
عه‌لیره‌زا سه‌لمان دڵفی، عه‌لی مه‌نبووهی، ریسان سواری و جه‌عفه‌ر
سواری ) به تاوانی په‌یوه‌ندی بوونیان به‌و ته‌قینه‌وه‌یه دوو
تا بیست ساڵ زیندانیان بۆ بڕایه‌وه.
هه‌ر وه‌ها 30. 07. 2006 ئه‌کبه‌ری محه‌ممه‌دی قوتابی زانکۆی تاران
به هۆی مانگرتن له خواردن
له به‌ندیخانه‌ی "ئوین"
گیانی له ده‌ست دا. به پیی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی که له ئاژانسی
قوتابیانی ئێران به‌ڵاوکرایه‌وه، قوتابی (ئه‌کبه‌ری محه‌ممه‌دی)
به هۆی ناله‌باری بارودۆخی ته‌ندروستی و
سه‌ره‌ڕای
چاره‌سه‌ر نه‌کردنی له ژێری پیسترین ئه‌شکنجه‌ی جه‌لاده‌کانی
تاران بووه. شایانی باسه ئه‌کبه‌ری محه‌ممه‌دی له‌گه‌ڵ
مه‌نووچهری برای له مانگی 7ی 1999 به
هۆی
به‌شداری کردنیان له خۆپێشاندانه‌کانی قوتابیانی زانکۆی تاران
ده‌ستگیر کرابوون.
دادگای تاران بڕیار‌ی
15 ساڵ زیندانی بۆ
ئه‌کبه‌ری محه‌ممه‌دی
بڕیه‌وه
. دیاره ئه‌وانه نه یه‌که‌مین
و نه دواین
تاوانی ئه‌و رێژیمه
ده‌بن.
لێره‌دا
پرسیارێک دێته ئاراوه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ،
ئایا به کوشتن ، بڕین،
زیندانی کردن، ماڵ وێران کردن و ئاواره‌کردن ده‌توانن
کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ک که خه‌بات بۆ رزگاری له ژێر ده‌ستی ده‌کا
چاره‌سه‌ر بکه‌ن؟
بیگومان نه ، ئه‌گه‌ر به زبر‌و زه‌نگ و جینایه‌ت
کێشه‌کان چاره‌سه‌ر کردبا ئه‌وه گه‌لی کورد زۆر وه‌خت بوو وازی
له خه‌بات بۆ وه‌ده‌ست هێنانی مافه‌کانی هێنابوو و ئێستاش
نه‌ته‌وه‌یه‌ک به نێوی کورد نه‌مابوو. به‌ڵام
به خۆشیه‌وه به‌ربه‌ره‌کانی و خۆڕاگری کورد بۆ وه‌ده‌ست هێنانی
مافه‌کانی وای کردووه که ئێستا داگیرکه‌رانی کوردستان
زه‌نده‌قیان چووه که چۆن ئێستا سه‌دام به تاوانی ئه‌و هه‌موو جینایه‌ته
که دژ به گه‌لی کوردی کردووه دادگای ده‌کرێ،
ئاخونده‌کانیش
رۆژی به تاوانی ئه‌و هه‌موو جینایه‌ته
دادگای
ده‌کرێن
به سزای خۆیان
ده‌گه‌ن.
دیکتاتۆره‌کان تا ملیان نه‌گریتوو له کورسی نه‌یانهێنیته
خواره‌وه ده‌ست له جینایه‌ت
هه‌ڵناگرن. کاتێکیش که به زۆر له کورسی ده‌سڵات فریان
ده‌ده‌نه خواره‌وه زۆر زه‌لیل و
سه‌رکز
خۆیان نیشان ده‌ده‌ن و وه‌کوو ئه‌وه‌ی مێروله‌شیان ئازار نه‌دابێ،
ملیان که‌چ ده‌که‌ن و زۆر فه‌قیرانه سه‌یری ده‌وروبه‌ری خۆیان
ده‌که‌ن و چاوه‌ڕوانی
ئه‌وه ده‌که‌ن که به ئه‌و هه‌موو تاوانه‌وه لێیانخوشبی و
ئازادیان که‌ی.
ئه‌وه‌ش که رێژیمی ئاخونده‌کان ئه‌و هه‌موو
تاوانه‌یان
دژی گه‌لانی بنده‌ستی فارس کردووه له
تاوانه‌کانی
سه‌دام زیاتر نه‌بێ که‌متر نییه. هه‌رچی ئاخونده‌کان زیاتر
تاوان
بکه‌ن زیاتر ڕه‌ق و قینی گه‌لانی ئێرانیان به نه‌سیب ده‌بێ و
ئه‌وانیش زیاتر به‌ره‌و نه‌مان نزیک ده‌کاته‌وه."
بهرام چه‌نده گۆێری
کوشت گۆێرێش
ئاخری به‌هرامی گرت"
.
کاربه‌ده‌ستانی رێژیمی ئاخوندی خوێنمژ ئه‌وه‌نده
تاوانیان
کردووه
زۆر زه‌حمه‌ته
له هیچ
جێگایه‌کی
ئه‌م جیهانه پان و به‌رینه‌دا په‌نایان بده‌ن.
خه‌ڵکی ئێران به گشتی و گه‌لی کورد به تایبه‌تی ڕقیانه له‌م
ڕژیمه و هیچ بیروبۆچونیان له‌گه‌ڵ ئه‌م ده‌سڵاتدارانه‌دا ناگونجێ.
بۆ نموونه له هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌م دواییه
بۆ سه‌رۆک کۆمار که‌متر له 20 له سه‌دی گه‌لانی ئێران به‌شدار
بوون، که ئه‌و رێژه که‌مه‌ش ده‌توانم بڵێم زۆربه‌یان داروده‌سته
و مووچه خۆری رێژیم بوون. ئه‌گه‌ر له‌م باره‌یه‌وه
لێکۆلینه‌وه‌یکی گشتی بکه‌ین ، ده‌بێ به چه‌ند پرسیار وه‌ڵام
بدینه‌وه که بۆ چی رێژیمێک تا ئه‌و راده‌ییه‌ی دابڕاو
له کۆڕ و کۆمه‌ڵه جیهانیه‌کان و هه‌ر وه‌ها زۆر دژبه‌ری له
ناوه‌وه ده‌ره‌وه هه‌یه که‌چی ئێستاش خه‌ڵک ده‌ستگیر ده‌کا ،
ده‌کوژێ
، سنگبارانی ژنان
و
ئیعدام
ده‌کا، و خوپێشاندانه‌کان به خاک و خوێن ده‌کێشێ ، زانکۆکانی
کردووه به جێگه‌ی ره‌وزه‌خوێنی،
ژنانی له نێو جله‌کانی خۆیاندا زیندانی کردوو، گه‌لانی غه‌یره
فارسی له هه‌موو مافێک
بی به‌ش کردووه.
8 سال شه‌ڕی
له‌گه‌ڵ
رێژیمی به‌عسی سه‌دام له عێراق کرد و زیاتر له یه‌ک میلیون
مرۆڤ
بوونه قوربانی، به ده‌یان شار و شارۆچه‌که‌ی سه‌ر سنووری ئێران و
عێراق له‌و
شه‌ڕه‌دا
له‌گه‌ڵ
خاک یه‌کسان بووون، به میلیارده‌ها دۆلاری له داهاتی گه‌لانی
ئێرانی نارد بۆ گروپه
ێترۆریسته‌کانی
وه‌کو حیزبالله،
جندۆلله و سپای حه‌زره‌تی مهدی و هتد. هه‌روه‌ها
هاوکاری مادی و معنه‌وی رێژیم به‌تایبه‌ت له حیزبولله‌ی
لبنان و حه‌ماس و مقته‌دا سه‌در باقی گروپه تڕۆریستیه‌کانی
ناوچه‌که
ده‌کا
بۆ ئاژاوه‌نانه‌وه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست، تا بتوانن به‌و
شێوه‌یه سه‌رپۆش له سه‌رتاوانه‌کانیان
له ناوه و ده‌ره‌وه‌ی وڵات بنێن و درێژه
به ده‌سڵاتی
نامرۆڤانه‌ی خۆیان له ئێران‌دا بده‌ن. ئێستاش
ئاخونده‌کان ده‌یانه‌وێ گه‌لانی ماف پێشێلکراوی ئێران به‌ره‌و
چاره‌نووسێکی نادیار دی ببن. ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که رێژیمی ئێران
پێداده‌گرێ له سه‌ر پیتاندنی یورانیوم و کۆڕ و کۆمه‌ڵه
نێوده‌وڵه‌تیه‌کانیش رێگه به رێژیمی سه‌ره‌ڕه‌و
و
یاخی ئێران ناده‌ن که ده‌ستی به چه‌کی ناوه‌کی بگا، هه‌ر بۆیه
تا 31 ی ئاوگوستی 2006 کاتیان بۆ رێژیمی ئێران دیاری کردووه که
پیتاندنی یورانیوم ڕاگرێ.
به‌لام ئاخونده‌کان
له سه‌ر قسه‌ی خۆیان سوورن و
ده‌ڵێن: ئێمه ده‌ست
له پیتاندنی یورانیوم هه‌ڵناگرین. ئه‌گه‌ر بێتوو رێژیمی ئێران بڕیار‌ی
رێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان قه‌بووڵ نه‌کا ئاکامی چی ده‌بێ
ئه‌و دا‌هاتوو نیشانی ده‌دا. ئه‌مانه و ده‌یان تراژیدیای تریش،
کار و کرده‌وه‌ی ئه‌و رێژیمه‌یه له ماوه‌ی 27 ساڵی ته‌مه‌نیان.
ئایا ئه‌مه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نی که ریژێمی
ئاخوندی رێژیممێکی گه‌لییه و پشتیوانی
گه‌لانی ئێرانی له‌گه‌ڵدایه، یان ئه‌وه‌ی نه‌بوونی ئاڵترنایتڤێکی
به هێزه بووه له به‌رامبه‌ر ئه‌م رێژیمه‌دا ؟ یان خۆ هاوکاری
نه‌کردنی هێزه سیاسیه‌کانی نێو و ده‌ره‌وه‌ی ئێرانه له‌گه‌ڵ
یه‌کتره بووته هۆی به‌رده‌وامی رێژیمی مه‌لاکان؟ به بروای من
هاوکاری نه‌کردنی
و
دوورکه‌وتنه‌وه‌ی هێزه سیاسیه‌کانی ئێران له یه‌کتر بووه هۆی
مانه‌وه‌ی رێژیم . ئه‌گه‌ر هێزه سیاسیه‌کانی نێو ئیران هه‌ر
یه‌که به‌لایه‌کدا و دژی یه‌کتر نه‌ده‌بوون بچووبایه‌نه
یه‌ک سه‌نگه‌ره‌وه دژی
ئه‌و رێژیمه مه‌حاڵ بوو ئه‌و رێژیمه بۆگه‌نه ئه‌وه‌نده ده‌وامی
هه‌بوایه. جا هیوادارم هه‌رچی زووه ئه‌و هێزانه‌ی که باوه‌ڕیان
به دیمو‌کراسی و ئازادی و مافی مرۆڤ هه‌یه له یه‌ک نزیک
ببنه‌وه و به‌ره‌یه‌کی یه‌کگرتوو پێک
بێنن بۆ ئه‌وه‌ی کۆتای به ته‌مه‌نی ئه‌م ریژیمه کۆنه‌په‌ره‌سته
له ئێران‌دا بێنن. تا چی دی ئاخونده ریاکاره‌کان خوێنی گه‌لانی
بنده‌ست
و
بێبه‌شی نێو ئێران به ناحه‌ق نه‌رێژن و له‌و
ه
زیاتر گه‌لانی ئێران تووشی شه‌ڕ
و ماڵوێرانی و ناهومێدی چاره‌ڕه‌شی
نه‌که‌ن.
کاروانی شه‌هیدانی نه‌ته‌وه بنده‌سته‌کانی ئێران و به تایبه‌تی
گه‌لی کورد درێژه‌ی هه‌یه و ته‌مه‌نی ڕژیمی دژی گه‌لی و
کۆنه‌په‌ره‌ستی به نێو کۆماری ئیسلامی ئێران به‌ره‌و کۆتایی
ده‌ڕوا و ئاسۆی سه‌رکه‌وتنیش نزیک ده‌بێته‌وه. ئه‌و جار نۆره‌ی
ئه‌وه‌یه که ئاخوند به ڕیشی تراشاوه‌وه له کوونه ڕێوی
ده‌ریان کێشن و بکه‌ونه به‌ر ڕق و کینه‌ی گه‌لانی ئێران.
ئه‌حمه‌د ته‌یموری
سویس
31 . 07 .2006
|