ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان ـ7ته‌مین خولی دانیشتنی تاوتوێ کردنی ده‌وره‌یی گشتی شوورای ما‌فی مرۆڤ له 8 تاکوو 19 فیڤریه‌ی 2010 له شاری ژنێڤ
ژنێڤ، 15. 02. 2010
کۆمه‌له‌ی ما‌فی مرۆڤی کوردستانی ئێران ـ ژنێڤ، ئه‌وڕۆ، دووشه‌مه 15 فیڤریه 2010 له درێژه‌ی به‌شداری یه‌کانی دا له کۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌ت به لێکۆڵینه‌وه له سه‌ر په‌روه‌نده‌ی ما‌فی مرۆڤی ئێران که له بنکه‌ی ئوروپایی ڕێکخراوی نه‌توه‌یه‌کگرتووه‌کان له ژنێڤ پێکهاتبوو به شێوه‌یه‌کی کارا به‌شداری کرد.
دیاره ده‌سته‌ی نوێنه‌رایه‌تی کۆمه‌ڵه‌ی ما‌فی مرۆڤی کوردستانی ئێران ـ ژنێڤ له ڕۆژانی پێش کۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌ت به ئێران به مه‌به‌ستی ڕاکشانی پشتیوانی هه‌یئه‌ته‌کانی نوێنه‌رایه‌تی حکوومه‌ته‌کانی به‌شدار له دانیشتنی ئه‌وڕۆ چه‌ندین دیداری پێکهێنا و توانی له گه‌ڵ نوێنه‌رایه‌تی وڵاتانی دانیمارک، سویس، فه‌رانسه، ئه‌مریکا، کانه‌دا و ئینگلیستان کۆبنه‌وه.
كۆبوونه‌وه‌ی تاوتوێ کردنی په‌روه‌نده‌ی ئێران ئه‌وڕۆ دووشه‌مه 15ی فیڤریه کاتژمێر 9ی به‌یانی به گوتارێکی نوێنه‌ری کۆماری ئیسلامی له ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووکان ئاغای لاریجانی ده‌ستی پێ‌کرد. ئاغای لاریجانی له وتاره‌که‌یدا هه‌وڵی دا بیروڕای کۆمه‌ڵه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی به لاڕێدا ببا‌و باسی کاتی زه‌مانی شای ده‌کرد که ما‌فی ئێرانی یه‌کانی پێشێل کردووه به پشتیوانی ئه‌مریکا و هتد..
دواتر نۆره گه‌یشته نوێنه‌رایه‌تی حکوومه‌ته‌کانی به‌شدار له‌و کۆبوونه‌وه‌یه و وڵاتانی ئه‌مریکا، ئینگلیستان، فه‌رانسه، کانه‌دا، ئیسرائیل، ئوسترالیا و سلۆڤێنیا به شێوه‌یه‌کی ڕاشکاوانه نیگرانی خۆیان سه‌باره‌ت به پێشێل کاری یه‌کانی ما‌فی مرۆڤ و ما‌فی که‌مینه نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی یه‌کان ده‌ربڕی و داوایان له ئێران کرد که واز له پێشێل کاری یه‌کانی ما‌فی مرۆڤ، سه‌رکووتی ناڕازیانی سیاسی، ئێعدام و ئه‌شکه‌نجه بێنێ و پرۆتۆکۆله نێونه‌ته‌وه‌یه‌کان له به‌رچاو بگرێت.
له په‌راوێز و دوا نیوه‌ڕۆی ئه‌و کۆبوونه‌وانه‌دا، هه‌یئه‌تی کۆمه‌ڵه‌ی ما‌فی مرۆڤی کوردستانی ئێران ـ ژنێڤ له کۆبوونه‌وه‌ی زانیاری له سه‌ر پرۆسه‌ی تاوتوێ کردنی ده‌وره‌یی گشتی یوـ ئێن له سه‌ر کۆماری ئیسلامی و هه‌روه‌ها له کۆبوونه‌وه‌ی ڕێکخراوی ی‌و ئێن پی ئۆ و ڕێکخراوی ئینتر فایس ئینترناسیۆنال بۆ نه ته‌وه‌کانی ئێرانی له مه‌ڕ ئاماده‌کردنی هێندێک ڕاسپارده بۆ 7ته‌مین دانیشتن شوورای ما‌فی مرۆڤ له سه‌ر ئێران به‌شداری کرد. له مه‌یانه‌ی ئه‌م کۆبوونه‌وانه‌دا، نوێنه‌رانی کۆمه‌ڵه له سه‌ر سیاسیه‌تی چۆڵکردنی کوردستان له لایه‌ن کۆمارئ ئیسلامی و سیاسه‌تی بڵاوکردنه‌وه‌ی ماده هۆشبه‌ره‌کان له نێو لاوه‌کانی کورد له کوردستانئ ئێران له لایه‌ن ده‌ستگای ئیتڵاعاتی ڕژیمه‌وه قسه‌یان کرد.
له کۆتایی کۆبوونه‌وه‌کانی ئه‌وڕۆ، کاتژمێر4ی پاش نیوه‌ڕۆ، له سه‌ر ده‌ست پێشخه‌ری کۆمه‌ڵه‌ی هه‌واڵنێرانی ی‌و ـ ئێن، کۆمه‌ڵه‌ی ما‌فی مرۆڤی کوردستانی ئێران ـ ژنێڤ به یاوه‌ری به‌رێز ئریک سووتێڕ سه‌رۆکی ڕێکخراوی نێونه‌ته وه‌یی دژی ئه‌شکه‌نجه له کونفرانسێکی خه‌به‌ری به‌شداری کرد. نوێنه‌ری کۆمه‌ڵه بابه‌تێکی له سه‌ر پێشێل کردنی ما‌فی مرۆڤ له کوردستانی ئێران له لایه‌ن ڕژیمه‌وه پێشکه‌ش کرد و چه‌ندین به‌ڵگه‌ی له سه‌ر ئه‌شکه‌نجه‌و ئیعدامی زیندانیانی سیاسی کورد له کوردستانی ئێران پێشکه‌ش کرد و وڵامی پرسیاره‌کانی ڕۆژنامه‌نووسانی دایه‌وه.
جێگه‌ی ئاماژه پێکردنه، ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵه‌ی ما‌فی مرۆڤی کوردستانی ئێران ـ ژنێڤ له گه‌ڵ ئه‌م ڕێکخراوانه‌ی خواره‌وه چاوپێکه‌وتنیان کرد: ڕێکخراوی ی‌و ـ ئێن پێ ئؤ، ئینترفایس ئینبترناسیۆنال، ئه‌منیستی ئینترناسیۆنال، ڕێکخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی دژی ئه‌شکه‌نجه، کۆمه‌ڵه‌ی هه‌واڵنێرانی ی‌و ـ ئێن، ڕێکخراوی به‌هایه‌کان وکۆڕی نێونه‌ته‌وه‌یی دیپلوماسی جووه‌کان.
جێگای سه‌رنجه که ڕۆژی چوارشه‌ممه 17 فیڤریه، شوورای ما‌فی مرۆڤ بڕیارێک له سه‌ر دۆسیه‌ی ما‌فی مرۆڤ له ئێران ده‌دات.
کۆمه‌له‌ی ما‌فی مرۆڤی کوردستانی ئێران ـ ژنێڤ