ئاو و رووباره‌کانی
ناوچه
ئاو یه‌کێ له
که‌ره‌سه گرینگه‌کانی ژیانه که، کاریگه‌ری زۆری له سه‌ر ئاوه‌دانی
و نیشته‌جێ بوون، له هه‌ر ناوچه‌یه‌کدا هه‌یه. ده‌بێته هۆی په‌ره
سه‌ندنی کاری کشتوکاڵی و ئابووری ناوچه‌که. ناوچه‌ی زه‌هاویش یه‌کێ
له ناوچه پڕ ئاوه‌کان بووه. له‌م ناوچه‌یه‌دا چه‌ندین رووبار،
سه‌راو و، کانیاو هه‌ن که به پێی زانیاری و له به‌رده‌ست بوونی
سه‌رچاوه‌کان باسیان لێوه ده‌که‌ین.
رووباری ئه‌ڵوه‌ن:
ئه‌م رووباره درێژترین رووباری ناوچه‌یه. سه‌رچاوه‌ی ئه‌م روباره
له به‌رزاییه‌کانی قه‌ڵالان له رۆژهه‌ڵاتی ده‌شتی زه‌هاو، سه‌رچاوه
ده‌گرێ. ئاوه‌کانی سیاوانه، نه‌ڕه‌کانی، سه‌رمه‌رێز، کانی چه‌رموو به‌ره‌و
خوار دێن له گه‌ڵ کانیاوی دی تێکه‌ڵ ده‌بن. ئه‌م ئاوانه له گه‌ڵ
سه‌راو ئیسکه‌نده‌ر که له درێژایی ته‌نگی سیاوانه له پشتی رێژاو هه‌ڵده‌قوڵێ
تێکه‌ڵ ده‌بن و ئه‌ڵوه‌ن پێک دێنن. به‌ر له گه‌یشتن به سه‌رپێڵی
زه‌هاو، ئاوی قه‌ڵا شایین که له به‌رزاییه‌کانی نوا سه‌رچاوه ده‌گرێ،
تێی ده‌ڕژێ و له رۆژئاوای زه‌هاو رووباری دیره که، له سه‌روتر به
کفراوا ناسراوه دڕژێته ئه‌م رووباره‌وه. پاش تێپه‌ڕ بوون به
سه‌رپێڵی زه‌هاو و، قه‌سری شیریندا ده‌چیته خاکی عێراق. پێنج کیلومیتر
له سنووری هاوبه‌ش له گه‌ڵ عێراق پێک دێنێ. پاش تێپه‌ر بوون به ناو
شاری خانه‌قین دا له نزیک قه‌زڵڕبات ده‌رژێته رووباری سیروانه‌وه.
له سه‌ر چه‌می
ئه‌ڵوه‌ن ئاو‌به‌ندێ دروست کراوه که، هه‌شت میتر به‌رزه و نزیکه‌ی
460 هه‌زار هێکتار زه‌وی ئاویاری ده‌کا. له سه‌رده‌می قاجاره‌کان دا،
له شاری خانه‌قین پردێکی گه‌وره‌ی له سه‌ری دروست کراوه.
رووباری ئه‌ڵوه‌ن
له لایه‌ن شاعیران و بوێژانی نادیار که، وه‌ک که‌له‌پوور ماونه‌ته‌وه،
هۆنراوه‌ی بۆ وتراوه. که زۆر جار بۆنه‌کانی بۆمان روون نین. نازانین
هۆی ئه‌و پێدا هه‌ڵ وتنانه له لایه‌ن بوێژانه‌وه چی بووه. ئه‌م هۆنراوه‌یه
له کتێبی هه‌رده‌وێڵ کاکایی وه‌رگیراوه.
ئه‌ڵوه‌ن باوانم
واتش هه‌ی ئه‌ڵوه‌ن
ئه‌ڵوه‌ن باوانم
سه‌رچشمه‌ی ئه‌ڵوه‌ن
گوڵ خه‌راوانم
هه‌ی ئه‌ڵوه‌نه‌که‌ی
ورکه‌تی چه‌بن
هه‌ر ساڵ ئی وه‌خته
په‌رێ مه‌ینه‌ت من
ئه‌رێ هه‌ی ئه‌ڵوه‌ن
وه‌چی لێڵه‌نی
هه‌ر ساڵ ئی وه‌خته
سمکۆی ئێڵه‌نی
هه‌ی ئه‌ڵوه‌نه‌که‌ی
چه‌م وه عه‌سره‌وه
وه‌ختای مه‌شاخنی
جه‌ولای قه‌سره‌وه
چه‌ند جار واتم
مه‌شاخنه وه ده‌و
گه‌ل گه‌ل
نازاران بێ‌دار مۆ نه خه‌و
داخم تۆ چه‌نیم
هه‌ر جه قینه‌نی
په‌ری به‌خت من
تۆ جه شینه‌نی
یه‌دوللای
ره‌حمانی یه‌کێ له گه‌وره‌ترین گۆرانی بێژانی ناوچه‌ش گۆرانی به سه‌ر
ئه‌ڵوه‌ن دا چڕیوه.
ئه‌ڵوه‌ن ئای
ئه‌ڵوه‌ن های وه قینه‌وه
خڕ مه‌خوه‌ی وه
ده‌ور خانه‌قینه‌وه
........
گوڵه‌م
که‌وه:
ئه‌م چۆمه له سه‌راو سه‌ی سایه‌ق نزیک سه‌رپێڵی زه‌هاودا، سه‌رچاوه
ده‌گرێ. له رێی خۆیدا چه‌ندین کانیاوی دیکه‌ی تێ ده‌ڕژێ. به‌لای
گونده‌کانی نادری، قه‌ڵخانچه‌ک، نه‌یلکی و گوندی ته‌نگ حمام تێپه‌ڕ ده‌بێ.
ئاوی گه‌رمک که پاشماوه‌ی ئاوه به‌هاریه‌کانه له شوێنێک که به
حمامه‌که ناسراوه ده‌رژێته ناوی. که‌مێ له سه‌ره‌وه‌تر ئاوی ده‌ڵه‌شێر
له شوێنی به ناوی دوو ئاوان ده‌ڕژێته ئه‌م چۆمه و، به لای باوه‌های
و مه‌حموو قه‌جه‌ردا تێپه‌ڕ ده‌بێ و ده‌رژێته چه‌می قۆره‌توو.
له‌وێشه‌وه ده‌ڕژێته سیروان.
دانیشتوانی
ناوچه، بۆ کشتوکاڵ و باخداری به شێوه‌ی سونه‌تی که‌ڵکی لێ وه‌ر ده‌گرن
و، له به‌هاران و هاویناندا بنه‌وه‌نگه‌ی لێ هه‌ڵده‌به‌ستن. هه‌تا
ئێستا بۆ پێشخستنی کشت وکاڵی ناوچه به شێوه‌ی زانستی که‌ڵکی لێ وه‌ر
نه‌گیردراوه.
ده‌ڵه‌شێر:
ئه‌م چه‌مه له چه‌ند سه‌راوێکه‌وه که له داڵه‌هۆ هه‌ڵده‌قوڵێن،
سه‌رچاوه ده‌گرێ، له‌وانه: سه‌راو شێخ موراد، سه‌راو وسه‌ین، سه‌راو
وه‌یلکه له ناوچه‌ی جوامێری. سه‌راوه‌کانی وسه‌ین، یارئه‌حمه‌د و،
وه‌یلکه ده‌ڕژێنه یه‌ک و، له ته‌نگی هه‌ناره‌که‌ی رۆسه‌م دێته
خوار، له خواره‌وه‌ی داره زه‌رد له گه‌ڵ سه‌راو شێخ موراد تێکه‌ڵ ده‌بن.
پاشان له گه‌ڵ سه‌راوه‌کانی دیکه‌ی سه‌ییان و سۆڵه که له به‌ری
مله‌ی سه‌رانه‌وه هه‌ڵده‌قوڵێ، چۆمی بێلانی که له خوارووی
سیره‌کانه‌وه هه‌ڵده‌قوڵێ تێکه‌ڵاو ده‌بن. له تێکه‌ڵاوی ئه‌م سه‌راوانه
چه‌می دڵه‌شێر پێک دێ. به پشته‌نگی زه‌هاودا دێته‌خوار و، به گونده‌کانی
قڵاواری و نێرژی دا شۆڕ ده‌بێته‌وه‌و به ده‌شتی زه‌هاودا به‌ره و
گونده‌ی مجریلانی ته‌نگ حمام ده‌چێ. له دوو ئاوان له نیوان گونده‌کانی
ته‌نگ حه‌مام و مجریلان تێکه‌ڵ به گوڵه‌م که‌وه ده‌بێ. ئه‌م چۆمه
زستانان ئاوی هه‌یه. زۆرجار لافاوی گه‌وره‌ی لێ هه‌ڵده‌نیشێ و هاوین و
پاییزان زۆر که‌م ئاوه. ئه‌م چۆمه زیخ و لم و چه‌وی باشی بۆ کاری
ساختمانی و رێگا‌و بان دروست کردن هه‌یه. تا ئێستاش خه‌ڵکی ناوچه نه‌ی
توانیوه له‌م سه‌رچاوه ئابوورییه گرینگه که‌ڵک وه‌ر بگرێ. هیچ کارگه‌یه‌کی
ماسه شۆری تێدا بونیاد نه‌نراوه.
هه‌واسان:
ئه‌م چۆمه له لای گونده‌کانی ئیمام عه‌باس و دار زه‌نگنه‌وه دێ و،
له ته‌نگی ده‌روه‌ن ده‌هۆڵ له نێوان دوو شاخی به‌مۆ و سه‌ڵمانه به
لای گونده‌کانی کاکه ره‌شی، رێویله، چه‌وته تێپه‌ڕ ده‌بێ و، ده‌گاته
باوه‌یسی. له‌وێوه ده‌چێته خاکی کوردستانی عێراق که سه‌رده‌می نه
زۆر کۆن به‌شێک له ده‌سه‌ڵاتداری سنجاقی زه‌هاو بووه و له لای گوندی
مه‌یدان ده‌ڕژێته سیروان.
چه‌می پاتاق:
ئه‌م چه‌مه له به‌رزاییه‌کانی پاتاق و، ئاوه ژێر زوییه‌کانه‌وه
سه‌رچاوه ده‌گرێ. به تێپه‌ڕ بوونی به ده‌شتی پاتاقدا، زۆر چه‌م و
جۆگه‌ی بچووکی تێ ده‌ڕژێ. ده‌شتی پاتاق، حه‌بیب وه‌ند و پێڵ مایی
ئاویاری ده‌کا. له ناو که‌ل له شوێنێک به ناوی ئاو مایی ده‌رژێته
رووباری ئه‌ڵوه‌ن.
چه‌می قه‌ڵا
شایین:
له سه‌راو و کانیاوه‌کانی ناوچه‌ی قه‌لا شایین سه‌رچاوه ده‌گرێ. ئاوی
خواردنی ناوچه‌که دابین ده‌کا و، بۆ ئاویاری و کشت و کاڵ که‌ڵکی لێ
وه‌رده‌گرن. ئه‌م رووباره به ناو سه‌رپێڵی زه‌هاودا، به ته‌نیشت میر
ئه‌حمه‌د دا تێپه‌ڕ ده‌بێ و له ناوه‌ندی شار ده‌رژێته رووباری ئه‌ڵوه‌ن.
چه‌می ئاو
مایی:
ئه‌م چه‌مه درێژه‌ی چه‌می پاتاقه. پاش تێپه‌ڕ بوون به ده‌شتی پاتاقدا
به بشێوه‌دا تێده‌په‌ڕێ و ده‌ڕژێته ئه‌ڵوه‌ن.
چه‌می زه‌ڕین
جۆ:
ئه‌م چه‌مه له چه‌می وه‌ڵاش بۆ گوندی زه‌ڕین جۆ کێشراوه.
چه‌می سه‌راو
گه‌رم:
ئه‌م چه‌مه له سه‌راوی سه‌راو گه‌رم سه‌رچاوه ده‌گری و، به گونده‌کانی
میان میل، زه‌عفه‌ران، پاونار و رێخه‌ک له قه‌ره‌بڵاغ تێ ده‌په‌ڕێ و،
له نزیک رێخه‌ک ده‌ڕژێته چه‌می ئه‌ڵوه‌ن.
چه‌می دێره:
له کێوه‌کانی گواور سه‌رچاوه ده‌گرێ. به ده‌شتایه‌کانی گواور، کفراور
و گڵێندا تێده‌په‌ڕێ و ده‌روه‌ن گڵێن پێک دێنێ. ئه‌م چه‌مه ئاوی
خواردن و کشت و کاڵی دێیستانی دیره دابین ده‌کا. به لای گونده‌کانی
زه‌ڕین جۆ، زیلوه، خاتوونه، ئاو باریکدا تێپه‌ڕ ده‌بێ و ده‌ڕژێته
چه‌می ئه‌ڵوه‌ن.
چه‌می وه‌لاش:
ئه‌م چه‌مه له سه‌راو رێژاو سه‌رچاوه ده‌گرێ. ئاوی گونده‌کانی پیران،
ناوه فره، زه‌له ره‌ش، بریموه‌ند، ده‌ماغ چه‌رمی، پس پس، کڵاشی و
ره‌شید عه‌باس دابین ده‌کا.
چه‌می ماراو:
ئه‌م چه‌مه له به‌رزایه‌کانی سه‌رمیلی کرنه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ و
له گه‌ڵ ئاوه‌کانی سوورێزه و پاتاق ئه‌م چه‌مه پێک دێت.
چه‌می
قه‌ره‌بڵاغ:
ئه‌م چه‌مه له کانیاوه‌کانی قه‌ره‌بڵاغ سه‌رچاوه ده‌گرێ و پاش بڕینی
دوو کیلۆمیتر رێگا ده‌ڕژێته رووباری ئه‌ڵوه‌ن.
چه‌می گرده‌نوو: